کورتەەیك لەژیانی ئیمامی ئەوزاعی
ئا، لقمان امین
ئیمام ئەوزاعـی ڕەزاوڕەحمەتی خوای لەسەربێت
ئیمام ئەوزاعـی خه‌ڵکی شام بوو _ زانایه‌کی به‌ناوبانگی ئه‌هلی حدیثة _ له‌فه‌رموده‌کانی پێغمه‌به‌ردا صلی الله علیه وسلم .
کابرایه‌کی فه‌قیربوو که باسی خۆی ده‌کات ده‌ڵێت ، والله هیچکاتێك نه‌چومه بۆلای فه‌رمانده‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان جگه لوه‌ی که به‌هۆی خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌که‌وه که پێویستی یه‌کیان هه‌بوبێت چوبێتم داوام کردبێت که هاوکاریان بکه‌ن وئاگایان لێیان بێت .
پیشه‌ی نوسینبو کاتێك که نامه‌یه‌کی ئه‌نوسی بۆ مه‌لیکێك زانایانی ده‌وری خۆی کۆده‌کرده‌وه هه‌مویان ده‌یان خوێنده‌وه و نه‌یان ده‌توانی جوابی بده‌نه‌وه ده‌بوایه هه‌ر له‌سه‌ر نامه‌که‌ی خۆی وڕسته‌کانی خۆی به ووشه‌کانی خۆی شتێکیان بۆی بنوسیایه و جوابیان بدایه‌ته‌وه .
هه‌رکاتێك که ده‌رچوایه بۆ حه‌ج بۆ مه‌که سوفیانی ثوری ده‌رده‌چوو بۆ ده‌وروپشتی مه‌ککه تاوه‌کو بیبینیایه ، هه‌رکاتێك که پێی بگه‌یشتایه ، سوفیانی ثوری سوێندی ده‌خوارد که نابێت دابه‌زێت له‌سه‌ر ووڵاخه‌که‌ی ، سوفیانی ثوری ڕه‌شمه‌ی ووڵاخه‌که‌ی ده‌گردو ده‌ینایه ده‌می وڕای ده‌کێشا تاده‌گه‌یشته ناو خه‌ڵکه‌که‌و قه‌ره‌باڵه‌غی ، ئه‌کاته هاواری ده‌کرد که ڕه‌حمه‌تی خواتان لێبێت ڕێگا چۆڵکه‌ن بۆ شێخ ڕێگا چۆڵکه‌ن بۆ شێخ تاده‌گه‌یشته ئه‌و جێ یه‌ی که ده‌بوایه لێی دابه‌زیایه ، به‌وشێوه‌یه سوفیانی ثوری ڕێزی له ئیمام ئەوزاعـی ده‌گرد .
ئیمام ئەوزاعـي خێزانێکی هه‌بوو خه‌سوه‌که‌ی زۆرجار ده‌هات بۆماڵیان وسه‌ردانیانی ده‌کرد ، به‌ڵام خێزانی ئیمام ئەوزاعـی هه‌رگیز نه‌یده‌هێشت له‌سه‌ر جێگاکه‌ی ئیمام أوزاعـی دابنیشێت ، جارێك هاته ژووره‌وه‌و له‌سه‌ر جێگاکه‌ی ئیمام ئەوزاعـی دانیشت ته‌ماشایکرد ته‌ڕه !
منداڵێکی هه‌بوو زۆر توڕه‌بوو ده‌ستی کرده قسه‌کردن به کچه‌که‌ی بۆچی هێشتوته منداڵه‌که میزبکاته سه‌ر جێگای پیاوه‌که‌ی ، بۆ خاتری ناگریت وقه‌دری نازانیت وله‌وقسانه .
به‌ڵام خێزانه‌که‌ی ئیمام أوزاعـی هاته جواب ووتی : دایه به‌سه ئه‌وه میزی کوڕه‌که‌نی یه ! ئه‌وه فرمێسكی ئیمامه که گریاوه له‌شه‌ونوێزدا .
وه‌کو خێزانی باسی کردوه که کاتێك نوێژی عیشای ده‌کرد تاوێك ئیسراحه‌تی ده‌کرد و هه‌ڵده‌ستایه‌وه تاکو به‌یانی نوێژی ده‌کردو ده‌گریا تاوه‌کو فرمێسك باڵای ته‌ڕده‌کردو جێگاکه‌شی ته‌ڕده‌کرد .
فضیلی کوڕی عیاض ووتویه‌تی : زانایان سێ که‌سن ، ئیمام أوزاعـی و سوفیانی ثوری وئیمام مالك ، ئه‌گه‌ر قسه‌ی ئه‌وسیانه یه‌کبگرێت ئه‌وا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێك .
ئیمام أوزاعـی توشی نه‌هامه‌تی زۆرهاتوه ، له‌وانه‌ش کاتێك که سفاح له‌بنی ئومه‌یه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و خوێنێکی زۆریان به‌خۆڕای ڕشت و کوشتن وبڕینێکی زۆریان ده‌ست پێ‌کرد ، ڕۆژێك سه‌فاح علی کوڕی محمد که وه‌زیری بوو خوێنڕێژێکی به‌ناوبانگبو، پرسیاری کرد ووتی که‌س شك ده‌به‌ن که ناڕه‌زابێت له حوکم‌و ده‌سه‌ڵاتمان ؟
خه‌ڵکی خراپیش که‌وتنه فیتنه‌یی ووتیان ، ته‌نها یه‌ك که‌س هه‌یه که پێی ناخۆشه‌و ڕقی له ئێوه‌یه ئەوزاعـی شك ده‌به‌ین که دژتان بێت ، له‌کاتێكدا ئەوزاعـی هیچ مه‌به‌ستێکی له سوڵته‌و ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوه گوێشی قه‌ت پێیان نه‌داوه .
به‌ڵام علی مامی سه‌فاح ناردی به‌دوایدا ووتی بۆم بهێنن ، که‌چون به‌دوایدا له‌ناو ماڵ وخێزانی خۆیدا ده‌ریانکردو ده‌ستیان به‌سته‌وه‌و سواریان کرد له ووڵاخێك تاوه‌کو گه‌یشت به شوێنی علی مامه‌ی سه‌فاح ، ئه‌ڵێت له‌وێ که دابه‌زیم ته‌ماشام کرد که حه‌فتا چه‌کدار وه‌ستابون شمشیێریان هه‌ڵکێشابو به‌رزیان کردبۆوه‌و له دوڕیز وه‌ستابون ، ئەوزاعـی له‌ژێر سێبه‌ری شمشێره‌کانه‌وه چوه ژووره‌وه بۆلای علی ته‌ماشایکرد دانیشتوه له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌ی خۆی دانیشتبو له‌سه‌ر فه‌رش وجێگاکه شتێکی پێست ڕاخرابو بۆئه‌وه‌ی که هه‌رکه‌سێکیان کوشت خوێنه‌که‌ی ئه‌و فه‌رش وناوماڵه پیس نه‌کات ، جه‌لاد شمشێری هه‌ڵکێشابو ئاماده‌بو بۆ له‌مل دانی ئیمام ئەوزاعی .
علی کوڕی محمد مامه‌ی سه‌فاح پرسیاری کرد ووتی پێم بڵێ ڕات چی یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که کوشتومانن له‌بنو ئومه‌یه ؟ ئیمام ئەوزاعـی ووتی فڵان له فڵانه‌و له ابن عباسی مامه‌ته‌وه ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی { حه‌ڵاڵ نی یه بۆ که‌سێك خوێنی موسڵمانێك بڕێژێت که شه‌هاده‌تی لا إله الله بهێنێت ، مه‌گه‌ر به‌م سێ حه‌قه ، که‌سێك که‌سێکی کوشتبێت ، که‌سێکی خێزاندار که زینابکات ئه‌وه‌شی که واز له‌دین ده‌هێنێت و هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه وله‌جه‌ماعه‌تی موسڵمانان ده‌رده‌چێت } . ئه‌گه‌رچی به‌م سه‌نه‌ده نه‌مدۆزیه‌وه که له ابن عباسه‌وه بگێڕدرێته‌وه به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده توانیم بگه‌ڕێم که‌مو کوڕیی یه‌که له‌منه نه‌ك له ڕیوایه‌ته‌که ، خوای گه‌وره لێمان ببورێت ، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه دۆزیمه‌وه .
الصحيحين، عن ابن مسعود أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: { لا يحل دم امرئ مسلم يشهد أن لا إله إلا الله، وأني رسول الله إلا بإحدى ثلاث: النفس بالنفس، والثيب الزاني، والتارك لدينه المفارق للجماعة } .
ئیمام ئه‌وزاعـی فه‌رموی به‌علی کوڕی محمد ئه‌گه‌ر ئه‌وخه‌ڵکه یه‌کێك له‌وشتانه‌یان کردبێت ئه‌وا ئێوه تاوانبار نابن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچیان نه‌کردبێت ئه‌وا وه‌زعتان له‌قیامه‌تدا له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره زۆر خراپ ده‌بێت و تۆڵه‌شتان لێوه‌رده‌گرێته‌وه .
پاشان ووتی ئه‌ی چی ئه‌ڵێیت ده‌رباره‌ی ئه‌وپاره‌وماڵوسه‌روه‌ته‌ی که لێیانمان سه‌ندوه ؟ ئیمام أوزاعـی ووتی : ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌حه‌رام په‌یدایان کردبێت ئه‌وا بۆئێوه حه‌رامتره دووجار ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌حه‌ڵاڵی په‌یدایان کردبێت ئه‌وا به‌ئێوه حه‌رامه .
علی کوڕی محمد سه‌ری شۆڕکردو قسه‌ی نه‌کرد ! دارێکی به‌ده‌سته‌وه‌بو به‌رزی ده‌کرده‌وه‌و دایده‌نوان ، جه‌لادیش شمشێره‌که‌ی به‌رزکردبۆوه‌و چاوه‌ڕێی علی کوڕی محمدی ده‌کرد که ئیشاره‌تی پێبدات ئیمام ئەوزاعی بکوژێت قسه‌یان ده‌کردو پرسیاری لێی ده‌کرد ئیمام أوزاعـی هه‌رچی هه‌قبو پێی ووت هیچی لێی نه‌شارده‌وه زۆر به‌ڕاشکاوی ، پاشان علی کوڕی محمد ووتی : نه‌سیحه‌تێکمان بکه‌و ئامۆژگاریه‌ك ؟ ئیمام ئه‌وزاعـی ووتی : باش بزانه که وه‌ستان له‌به‌رده‌ستی خوای تاکو ته‌نهادا زۆرگرانه وزه‌حمه‌ته ، ئیمڕۆ چاره‌سه‌ری خۆتبکه پێش به‌یانی پێش ئه‌وه‌ی که بگه‌ڕێیته‌وه بۆلای خوای گه‌وره ، ئه‌ویش ئیشاره‌تی کرد که بڕۆ لێره مه‌مێنه.
ئیمام ئەوزاعـی ده‌رچوو ڕۆیشت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کفنی خۆی کردبوه به‌ری له‌ژێر جلوبه‌رگه‌که‌یه‌وه ، چونکه گومانی له‌دڵدانه‌بو که عڵی کوڕی محمد ئه‌ی کوژێت و به‌ڵام خوای گه‌وره نه‌جاتیدا و له‌وێ ده‌رچوو به‌سه‌لامه‌تی .
ڕۆژێك خێزانی ئیمام أوزاعـی حه‌مامی بۆ گه‌رم کردبوو زۆر خۆشی ده‌ویست ، که چوه حه‌مامه‌که‌وه خۆی بشوات خێزانی له‌دیوی ده‌ره‌وه ده‌رگاکه‌ی لێداخستبوو که نه‌کرێته‌وه وسه‌رمای نه‌بێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی که تیایدامابۆوه گڕودوکه‌ڵی ئاگره‌که زۆربوو ته‌نگه نه‌فه‌سی کرد وزۆر هه‌وڵیدا که بتوانێت بێته ده‌ره‌وه له‌حه‌مامه‌که به‌ڵام نه‌یتوانی چونکه ده‌رگاکه له‌ودیوه‌وه داخرابوو ، ماوه‌یه‌کی پێچ‌و هیچ ده‌نگی نه‌ما خێزانه‌که‌ی چوبۆلای که بۆتاخیربوه له‌حه‌مامه‌که ، کاتێك که ده‌رگای کرده‌وه ته‌ماشایکرد ئیمام ئەوزاعـی گیانی ده‌رچوه‌و له‌سوجه‌دایه به‌ڕووتی که‌وتوه له‌سه‌رزه‌وی یه‌که‌و وه‌کو ئه‌وه‌ی که سوجده‌ی بۆخوا بردبێت .
به‌م شێوه‌یه ئیمامی به‌رزوبه‌ڕێزی ئومه‌ته‌که گیانی سپراد خوای گه‌وره به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبکات وئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوچاکانه‌دا کۆبکاته‌وه له‌به‌هه‌شتدا آمین یارب العالمین ، هیوادارم که سودێکی هه‌بێت بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز .
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته .
به‌روار: 01/01/2014
بینین: 1660
|