پەروەردەی دەرون
  لە یادی پێغەمبەری خوادا
لقمان امین



ئێمە ناڵێین یادی لەدایکبونی، بەڵکو دەڵێین یادی پێغەمبەرەکەمان کە ئەم دینە پاك وبێگەردەی بۆمان هێنا و یادی ئەو پێغەمبەرەی کە خوای گەورە بە پەیامبەری خۆی هەڵێبژارد و لەوەسفیدا فەرمویەتی { وانك لعلی خلق عظیم } بەڕاستی لەسەر ڕەوشتی بەرزومەزنی .

پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم کاتیك کە خوای گەورە هەڵێبژارد بۆ پەیامبەریێتی خۆی بۆهەموو مرۆڤایەتی و جنۆکەش بێگومان کەسێكبوە کە ڕەوشتی لە هەموو کەسێك بەرزترو مەزنتربوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهەڵبژاردنی ئەو پێغەمبەرە گەورەترین نیعمەت ڕوویکردە مرۆڤایەتی و جنۆکەش لەگەڵیدا بێبەش نەبون چونکە خوای گەورە دەفەرموێت { وما ارسلناك الا رحمة للعالمین } ناردنی تۆ ئەی محمد تەنها بەتەواوی ڕەحمەتێك بوو بۆ هەموو جیهانان ، کاتێك بەناردنی ئەو ڕەحمەت بوبێت بێگومان وەکو زانایان فەرمویانە گەورەترین نیعمەتی خوای گەورە ئیمانە، لەهەمانکاتدا ئەگەر ئەو پیغەمبەرە ڕەحمەتە نەبوایە ئیمانیشمان نەدەدۆزیەوە، هەربۆیە لە ئیمان باشتر پێغەمبەرەکەمانە کە محمدە صلی اللە علیەوسلم، هەربۆیە دوژمنانی دینی ئیسلام و موسڵمانان لەڕٶژهەڵات و ڕۆژئاواوە بەهەموو جۆرێك دژایەتی دەکەن و دەیانەوێت ڕێگری لە ئیمانهێنانی خەڵکی بکەن و باوەڕ بەو پیغەمبەرەنەکەن، کەچی بە پێچەوانەوە ڕۆژبەدوای ڕۆژدا خەڵکی زیاتر ئیمان دەهێنن و دەبن بەموسڵمان و موسڵمانەتی خۆیان ئاشکرادەکەن ، ئەوەش بێگومان کە موعجزەیەکی پێغەمبەرەکەمانە و کە لەفەرمودەیەکدا هاتوە، عن تميم الداري رضي الله عنه قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : " ليبلغن هذا الأمر ما بلغ الليل والنهار ولا يترك الله بيت مدر ولا وبر إلا أدخله الله هذا الدين بعز عزيز أو بذل ذليل عزاً يعز الله به الإسلام وذلاً يذل الله به الكفر " وكان تميم الداري يقول :" قد عرفت ذلك في أهل بيتي لقد أصاب من أسلم منهم الخير والشرف والعز ولقد أصاب من كان منهم كافراً الذل والصغار والجزية .

ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێك کە شەووڕۆژی تیابکرێتەوە ..... سوپاس بۆخوا کە لەم سەردەمەدا ئەم ئاینە پاکە گەیشتۆتە هەموو شوێنێکی دونیاو هەموو شاروگوندێك موسڵمانی تیادا هەڵکەوتوەو موسڵمانی تیادا دروستبوە، هەرچەندە کە دونیا ئێستا لە سەردەمێکدفاین کە دونیای جیهانگیریەو زانیاری هەموو شتێك گەشەی سەندوەو زۆربەئاسانی کە دەگاتە هەموو شوێنێك بەهۆی ئینترنێتەوەو تەلەفۆن و کەناڵە ئاسمانیەکانەوە و دەزگای ڕاگەیاندن، لەگەڵ ئەوەشدا کە هەموو دونیا زۆربەئاشکرا دژایەتی ئاینی ئیسلام دەکەن و بەرپەرچی دەدەنەوە و ڕێگری لێدەکەن لەگەڵ ئەوەشدا هەربەرەو گەشەکردن و زیادبون دەڕوات .

ئێمەش لەیادی پێغەمبەرەکەماندا ناڵێین ئاهەنگ بگێڕین وشتێك بکەین کە لەئاینەکەماندا نەبوەو دروستکراوە، بەڵکو دەڵێین ئێمە دڵخۆشین بەبەردەوامی و هەتا لەسەر ئەم ئاینە بمێنینەوە دڵخۆش وخۆشحاڵین بێ ئەوەی کە ڕۆژێکی دیاریکراوی هەبێت و بۆخۆمان دیاری بکەین، نەخێر ئێمە سوپاس بۆخوا هەرکات و ساتێك یادی خواو پاشان پێغەمبەرەکەمان بکەینەوە ئەوکات بەدڵنیاییەوە دڵخۆش و دڵنیاین و خەیاڵمان ئارامە لەهوموو ناخۆشی و ناڕەحەتیەك کە لەدونیادا ڕوبەڕومان دەبێتەوە و ئەوەش ووتەی خوای تاك وتەنهایە و هیچ گومانێكمان تیادا نیەو بەردەوام لەخۆماندا بەدی دەکەین و بەڵگەشمان بۆئەوەزۆرەو تەنها یەك بەڵگە بۆ ئیمانداربەسە کە خوای گەورە دەفەرموێت { الابذکراللە تطمئن القلوب } ئەمە ئاهەنگو خۆشی ئێمەی موسڵمانە و بەردەوامین لەو ئاهەنگ گێڕانەدا و ئەگەر خوای گەورە هاوکاروپشتیوانمانبێت بەردەوامدەبین لە یادی خواو بەردەوامبونمان لەسەر ڕێگاو سوننەتەکانی پێغەمبەرەکەی کە محمد صلی اللە علیەوسلم .

وێنەکە وەرگیراوە لە پەیچی فەیسبوکی کاك عبدالستار اسماعیل بەسوپاسەوە .
به‌روار: 11/01/2014
بینین: 1602