خه‌مۆکی دوای منداڵ بوون
ممند قادر
چۆنیه‌تی ڕزگاربوونی ئافره‌ت له خه‌مۆکی دوای منداڵ بوون .
به‌خشینی منداڵ جوانترین دیاری خوای گه‌وره‌یه بۆ خێزان ،وه گۆڕانکاریه‌کی تازه‌یه له ژیانی هاوسه‌ر و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای سۆز و خۆشه‌ویستی و لێک نزیکبونه‌وه‌ی زیاتری هاوسه‌ره‌کانه .
ئافره‌ت بونی به دایک ده‌بێت زۆر دڵخۆشی بکات و زیاتر پایه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگادا به‌رزبکاته‌وه ،
به‌ڵام هه‌ندێک له دایکه تازه‌کان و بونی منداڵ خه‌مۆکی دایان ده‌گرێت و توشی بێ ئومێدی و گۆشه گیری و داڕمانی ده‌رونیان ده‌کات که ئه‌مه‌ش گرفتێکی گه‌وره له ناو خێزان دروست ده‌کات و نزیکه به ترازان و دروست کردنی بۆشای خۆشه‌ویستی له نێوان هاوسه‌ره‌کاندا .
تاکو ئێستا لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی منداڵ بوون و ئافره‌تان هۆکاری ئه‌م خه‌مۆکیه‌یان بۆ ده‌ست نیشان نه‌کراوه له‌وانه‌یه هۆکاری که‌م خه‌وی و خواردن و که‌می هه‌ندێک ڤیتامین و یارمه‌تی هاوسه‌ر و پێکه‌وه‌ژیانی خێزانی گه‌وره‌و ئاوهه‌وا و ترسان له داهاتوی منداڵ ،بونی کوڕ یان کچ له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگا ده‌بێته هۆکاری خه‌مۆکی بۆ دایک کۆمه‌ڵه هۆکارێکن به‌ڵام تا ئێستا پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه .
خه‌مۆکی دوای منداڵ بوون چه‌ند چاره‌سه‌رێکی هه‌یه له‌وانه ، خودی دایکه تازه‌که خۆی و . هاوسه‌ر و پزیشک و چوارده‌وری ئافره‌ته‌که و مه‌شقی سروشتی ڕۆژانه وه‌ک چاودێری ته‌ندروستی .
خه‌مۆکی له سه‌رتای یه‌ک بۆ چوار هه‌فته‌ی منداڵ بوون له %5 بۆ له %25 له ئافره‌تاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و دواتر له % 80 ئافره‌تان به‌م نه‌خۆشیه وه ده‌ناڵێنن و شێوازه‌که‌شی شاراوه‌و نادیاره و به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له نێوان دایکه تازه‌کاندا ده‌بینڕێت به پێی شێوازی ژیان و کۆمه‌ڵگاو کاریگه‌ری هاوسه‌ری
له پیاواندا خه‌مۆکی دوای بوون به باوک که‌متره و زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر پیاوان دروست ناکات وه‌ک له‌سه‌ر ئافره‌تاندا هه‌یه ، له به‌خێو کردن و خۆشه‌ویستی و چاودێری و ترسنان له داهاتوی نه خوازراو له‌سه‌ر منداڵ .
چاره‌سه‌ری خه‌مۆکی :
زۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ خه‌مۆکی دوای منداڵ بوون که ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وه‌خۆ دایک ده‌بێت متمانه‌ی ته‌واوی به خۆی و کۆرپه‌که‌ی هه‌بێت ،ئه‌و کۆرپه‌یه ئه‌و خاوه‌نیه‌تی و ئه‌و بۆته دایک و خه‌مخۆرترین که‌س بۆ ئه‌و منداڵ ه دایکیه‌تی بۆیه با دودڵ نه‌بێت له خاوه‌ندارێتی منداڵکه که ئی خۆیه‌تی ..
1:چاودێری له ناو ماڵ .
زۆر گرنگه بۆ ئافره‌ت که خۆی چاودێری خۆی بکات و هێز و توانای ده‌روونی بداته به‌رخۆی و ترس و دڵه‌ڕاوکێ نه‌هێڵێت و بیر له شتانێکی نادیار وشاراوه نه‌کات .
: هاوکاری ئه‌ندامانی خێزان و هاوه‌ڵی دڵسۆز له شته گرنگه‌کانی منداڵ داوای هاوکاری بۆ باشتر بژێوی په‌روه‌رده بکرێت .
:ئاگادار بوونی ئافره‌ت له کاتی نوستی منداڵ هه‌وڵ بدات بحه‌سێته‌وه و بخوێت .
هه‌وڵ نه‌دات به ته‌نیا بمێنێته‌وه له کاتی ¼ هه‌فته‌ی منداڵ بوون
.هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی به یه‌که‌وه‌بن زۆربه‌ی کات .
.گرنگیدان به خۆی و هه‌وڵ بدات ڕۆژانه خۆی بشوات و جل وبه‌رگه‌کانی بگۆڕێت
.چونه دره‌ره‌وه ڕۆشتن به پێ و سه‌ردانی هاوه‌ڵ وخزمی نزیکی بکات و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و کاتانه‌ی که تێیدا ئاسوده ده‌بێت .
.دڵگران نه‌بێت به کاری ماڵه‌وه که ناتوانێت وه‌ک پێش‌و ڕێک و جوان به‌ڕێوه‌یان به‌رێت با هه‌وڵ بدات که داوای هاوکاری له ئه‌ندامانی خێزان و هاوسه‌ری بکات .
.پرسیار له دایکانی پێش‌و بکات و داوای زانیاری به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌ی منداڵ له ئه‌وان بکات که ده‌بێته ئاسان کاری بۆ ئه‌و .
.ئه‌گه‌ر خه‌مۆکی زۆری خایاند و به‌ره‌و خه‌راب بون چوو ئه‌وکات سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکات.
چاره‌سه‌ری سروشتی ؛
چاودێری ته‌ندروستی تایبه‌ت به خودی ئافره‌ت و هاوکاری چاره‌ی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی .
.پرسیار له که‌سانی شاره‌زا له بواری خه‌مۆکی و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌گه‌ڵ دایکی تازه‌دا.
.ڕاوێژ به هاوسه‌ر له‌و گرفتانه‌ی که سه‌ری هه‌ڵداوه له چاره‌سه‌رو پاڵپشتی کردن .
.ئه‌و که‌سانه‌ی که لێوه نزیکن و هاوکاری و پاڵپشتی کردن و ئاسان کردنی کاره‌کانی دایکایه‌تی .
له‌وانه‌یه ده‌رمان هه‌ندێک له چاره‌سه‌ره‌کان بێت به‌ڵام ،
به کارهێنانی ده‌رمان پێویستی به چاودێری پزیشکی شاره‌زا هه‌یه نه‌ک سه‌ربه‌خۆ .، به‌تایبه‌تی له که‌می هه‌ندێک ڤیتامین و هه‌وکردن و خوێن به‌ربون و که‌می پرۆتین و ترشیه‌کان هتد ..
هه‌ر یه‌ک له‌و به‌شه که‌مانی ڤیتامین و خواردنه‌کان ده‌توانرێت له خواردن به‌رجه‌سته بکرێت به‌ڵام دوای ده‌ست نیشانکردنی له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه نه‌ک سه‌ربه‌خۆ ...
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ دایک .
ئاگاداری بێت له‌وانه .
1" ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر پێویسته که تازه منداڵ بوو ئاو بخواته‌وه، ڕۆژانه 8 به‌رداخ زیاتر .
2: زۆر دانه‌نیشتن بۆ ماوه‌ی 12 کاتژمێر له شه‌و ڕۆژێکدا به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات به پێ بگه‌ڕێت .
3: شیر خواردن زۆر پێویسته که ئافره‌ت ڕۆژانه 3-4 به‌رداخ شیر بخواته‌وه.
4: ئاره‌زووی خواردن هه‌وڵ بدات خواردنی باش بخوات و برسی نه‌بێت ، به‌تایبه‌تی میوه که ڤیتامینه‌کان و ئاوی پێویست به دایک ده‌به‌خشێت به‌تایبه‌تی خورما.
5: کۆنترۆل کردنی گریانی منداڵ زۆر پێویسته به‌ڵام ده‌بێت به لێزانانه بێت و منداڵ ئازار نه‌درێت .
5: شیر دان به منداڵ و ته‌مه‌شای چاوی منداڵ بکات و هه‌وڵی یاری کردن بدات له‌گه‌ڵ کۆرپه که ئه‌مه‌ش خۆشه‌ویستی و سۆز و خاوه‌ندارێتی بۆ منداڵ زیاد ده‌کات
به‌روار: 23/05/2014
بینین: 2200
|