کاتی گونجاوی نێوان له دایک بوونی دوو منداڵ
ممند قادر
زۆر به‌ی باوکان ئاره‌زوو ده‌که‌ن که منداڵی دووه‌م ڕاسته‌وخۆ له دوای له دایک بونی منداڵی یه‌که‌مه‌وه بێت ، تاکو به‌یه‌که‌وه یاری بکه‌ن و بگونجێن و ئه‌وان زۆر سه‌رقاڵی یه‌ک منداڵ نه‌بن و خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی زوو ده‌ست پێ بکات له‌گه‌ڵ برا یان خوشکه‌که‌ی .
به‌ڵام هه‌ندێکی تر باوه‌ڕیان وایه که ماوه‌یه‌کی هه‌بێت له نێوان منداڵی یه‌که‌م و دووه‌مدا تاکو قورسی به‌خێکردن و چاودێری دوو منداڵی بچوک نه‌که‌وێته سه‌رشان ،وه‌یان زۆربه‌ی دایک و باوکان کاری فه‌رمانگه‌یان هه‌یه منداڵی دووه‌م نه‌بێته هۆکاری گرفت بۆ خێزانه‌که که دوومنداڵی بچوک هه‌بێت .
بۆیه ئه‌و پرسیاره زۆر ده‌کرێت ئایا چه‌ند کات پێویسته له نێوان منداڵی یه‌که‌م و دووه‌مدا ؟
شتيفان سكونيتسكي پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی ئافره‌تان له ئه‌ڵمانیا دوای توێژینه‌وه‌یه‌کی زۆر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ،
باشتر وایه که نێوانی دوو منداڵ بۆ ئافره‌ت 12-18 مانگ بخایه‌نێت له نێوان منداڵی یه‌که‌م و دووگیانی منداڵی دووه‌م له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه .
1:لاشه‌ی ئافره‌ت تاکو خۆی بگرتنه‌وه وبه هێز بێت و چاک بونه‌وه‌ی ئه‌و (برینه) که له ئافره‌تدا دروست بووه پێویستی به ئه‌و ماوه زۆره هه‌یه که توانای بوونی منداڵێکی ساغ و ته‌ندروستی هه‌بێت .
2:له‌و ماوه‌ی 12-18 مانگ که ئافره‌ت پێویستی هه‌یه ده‌بێته هۆی پڕکردنه‌وه‌ی كالسيوم وفيتامين (د) و ئاسن و کانزاکانی که به هۆی منداڵ بونه‌که‌یه‌وه له ده‌ستی داوه.
3:که‌می ماوه‌ی نێوان دوو منداڵ ده‌بێته هۆی له‌دایک بونی منداڵێک که متر له کێشی سروشتی منداڵی ئاسای و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه که منداڵه‌که ته‌واو نه‌بێت له ڕووی گه‌شه‌و لاشه و زهنه‌وه .ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی 67 لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتوه .
4:منداڵ له 3-9 مانگ دوای له دایک بوونی دووگاینی دووه‌م ببێت ئه‌وا که‌می هۆرمۆن و که‌م توانای ئافره‌ت بۆ باش هه‌ڵگرتنی دوگیانیه‌که و ئازاری زۆر له‌سه‌ر لاشی ئافره‌ت دروست ده‌بێت.
5: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری منداڵی بوو ئه‌وا ده‌بێت به لانی که‌م دوای یه‌ک ساڵ دووگیانی منداڵی دووه‌م بێت له به‌ریتانیا پزیشه‌که‌کان ڕێگا ناده‌ن تا دوای دووساڵ ،چونکه مه‌ترسی هه‌یه که کۆرپه‌که له‌سه‌ر برینی ناو منداڵ دان جێگیر بێت و ببێته مه‌ترسی بۆ گیانی دایک..
توێژینه‌وه ئه‌مه‌ریکیه‌کان باوه‌ڕیان وایه که کاتی گونجاو بۆ دوو منداڵ له 18-58 مناگ بێت له‌به‌ر کات و توانا و گونجانی ژیانێکی ئاسوده‌و باش چاودێری کردنی منداڵ ، به‌ڵام که‌متر گوێ له‌و توێژینه‌وه ده‌گیرێت .
پروفيسور هارتموت كاستن که توێژه‌ره‌وه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیه ده‌ڵێت باشترین ماوه 3 ساڵه که منداڵی یه‌که‌م توانای چونی بۆ دایه‌نگا هه‌یه‌و ئه‌رک و چاودێری که‌متر ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر دایک و باوک و دایکه‌که باش توانای هه‌یه بۆ دوگیانی منداڵی دووه‌م به‌بێ گرفت ،به‌ڵام هه‌ندێک پێیان وایه ئه‌و کاته زۆره بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان منداڵه‌کاندا دروست ببێت و بتوانن به‌یه‌که‌وه هه‌ڵبکه‌ن وگه‌وره‌که منداڵی دوای خۆی پشت گوێ نه‌خات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له یه‌ک ڕه‌گه‌ز نه‌بوون .
به‌روار: 30/05/2014
بینین: 2431
|