حه‌وت ڕسته خۆشه‌ویستی هاوسه‌ر زیاد ده‌کات .
ممند قادر
خوای گه‌وره ئافره‌تی دروست کردوه که بۆته ئاسوده‌ی و ئه‌مان و دڵنه‌وای و جێگای حه‌سانه‌وه و دروست کردنی خۆشه‌ویستی ،به پێی دروست بونی ئافره‌ت دورست کراوێکی سۆزداریه‌و و گرنگی ئه‌و به‌لایه‌وه خۆشه‌ویستی و یارمه‌تی و به‌به‌زه‌ی هاتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ گرنگی دان به شته‌کانی که له چوارده‌وریدا هه‌ن له هاوسه‌ره‌و منداڵ و ماڵ و ژیان .
لێک تێ گه‌یشتن و گونجان و مامه‌له کردن له‌گه‌ڵیدا هونه‌ری ده‌وێت و لێزانی و هه‌ندێک جار لێ‌خۆش بون و به‌به‌زه‌ی و په‌روه‌رده‌و و گرنگی پێدان و چاودێری کردن و به‌گوێ کردن .هتد.
ئافره‌ت ساده و له‌سه‌رخۆ و نه‌رم و جوانی ئه‌مانه سیفه‌ته جوانه‌کانی ئافره‌تن و پیاو ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی وه‌ک ئه‌م شێوه‌یه بێت له‌گه‌ڵیدا ئه‌گینا ژیانی ئاسان نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دروست کراوه به‌ڕێزه‌ی خوای گه‌وره‌دا .
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بشکێنرێت وا به ئاسانی هه‌ستی چاک ناکرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری دێت له بیری ده‌مێتنێت و به‌ردوام به خاڵێکی نه‌رێنی ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به‌و که‌سه‌ی که توشی نه‌نگی کردوه بۆیه ده‌بێت که مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ڕه‌چاوی وردی هه‌موو بوارێکی ژیانی بکڕیت و بیر له داهاتوی دووری بکرێته‌وه .
توێژینه‌وه له باری ده‌رونی و هه‌ستی ئافه‌رت که‌مێک ئاڵۆزه و بریندارکردن و له‌که‌دار کردنی ساڕێژی قورسه ،ئافره‌ت دوو شتی به‌لاوه زۆر گرنگه ،ئه‌وانیش ( گرنگی پێدان و ئه‌مان ) بۆیه ده‌بێت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ئاگاداری بێت .
بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت هه‌ست به ئه‌مان و گرنگی پێدان بکات ده‌بێت ئاگاداری ئه‌م حه‌وت شته بیت تاکو باڵه‌خانه‌ی نێوان خۆت و هاوسه‌رت دروست بکه‌یت ، ئه‌وه‌ی که ئافره‌ت ئاره‌زوو ده‌کات گوێبیستی بێت و خۆشه‌ویستی زیاد ده‌کات ئه‌مانه‌ن
یه‌که‌م : مه‌دحی بکه‌و بڵێ تۆ زیره‌کی و بیرت تیزه ،یارمه‌تیده‌ری منی له ڕزگار بوون له هه‌ندێک گرفت که دێته پێش .ئافره‌ت خۆی باش له‌م وشانه تێده‌گات و زیاتر هه‌ستی جوانی عه‌قڵی بۆ دروست ده‌بێت و زیاتر متمانه‌ی به‌خۆی په‌یدا ده‌کات و تۆی خۆشتر ده‌وێت به‌م وشانی که پێت گوت .
دووه‌م : جوانیت و شێوه‌تم زۆر به دڵه و به‌رده‌وام به سه‌یرکردنی تۆ ئاسوده ده‌بم . ئافره‌ت واتا جوانی ئه‌و زۆربه‌ی کاته‌کانی ژیانی بۆ خۆ جوانکردن ده‌باته‌سه‌ر ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م ووشه‌یه بڵێت ئه‌وا پانتای زیهنت داگیر کرد و دڵنیای ده‌ده‌یتێ که تۆ ته‌نها ئه‌وت به لاوه جوانه .
سێیه‌م : پێی بڵێ شانازیت پێوه ده‌که‌م و په‌یوه‌ندیمان به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بێت هه‌موو قوربانیه‌ک له پێناوتدا ده‌ده‌م و تۆش وای بۆ من ، وشه‌ی شانازی پێوه کردن سه‌وه‌ریه‌کی گه‌وره‌یه بۆ بنیاتنان ودروست کردنی متمانه‌وه خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ره‌کان .
چواره‌م : تۆ باشترینن هاو پشت وهاوڕێی منی له ژیانم دا ئه‌مه‌ڕاسته ده‌بێت هه‌روابێت، بۆ ده‌بێت نه‌گوترێت مه‌گه‌ر باشترین و پاڵپشت و هاوده‌م نیه ئێ که‌وابێ بیڵێ و کۆشکی خۆشه‌ویستی گه‌وره بکه ، ئافره‌ت دڵی بۆت ده‌کاته‌وه که ئه‌مانه‌ی لێت بیست .
پێنجه‌م : باسی داهێنان و خواردن و گوتاره‌کانی بکه و بڵێ به‌رده‌وام به له‌سه‌ری من زۆر دڵ خۆشم پێی ، ئه‌مانه وشه گه‌لێکی ئاسای و جوانن گوتنیان خه‌زنه‌یه‌ک له خۆشه‌ویستی دروست ده‌کات کاتێک ئافره‌ت هه‌ست ده‌کات که تۆ کاره‌کانی ئه‌وت به‌دڵه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یکات بۆ تۆنیه بۆیه .
شه‌شه‌م :تۆ به‌رگریم لێده‌که‌ت له ساته ناخۆشه‌کان که توشم دێت وه‌ک گرفتی خێزان و براده‌ر و خانه‌واده ، ئافره‌ت خۆی توانای به‌رگری له‌خۆی نیه هه‌ندێک کات ئه‌گه‌ر گرفته‌که قورس بێت ده‌ست ده‌کات به گریان، به‌ڵام که له تۆی هاوسه‌ره‌وه گوێبیستی ئه‌م وشانه بێت وای لێ ده‌کات که هه‌رگیز ته‌نیا جێت نه‌هێڵێت و به‌ردوام له پشتته‌وه بوه‌ستێت .
حه‌وته‌م : بڵێ تۆ زۆر نه‌رمی له‌گه‌ڵم و زۆر له بیر و بۆچونه‌کانی منه‌وه نزیکی و خاڵی جیاوازمان نیه یان که‌مه ، ئه‌مه‌ش کۆشکی خۆشه‌ویستی تۆ و هاوسه‌رت باڵا تر ده‌کات و خه‌ندی ده‌خیته سه‌ر لێوانی ئافره‌ت زۆر حه‌زی به سه‌ناو پیا هه‌ڵدان دێت ، جا ئه‌گه‌ر له هاوسه‌ری خۆشه‌ویستیه‌وه بێت ئه‌وه مه‌مله‌که‌تێکه له ئاوه‌دانی بۆ ئه‌و .
ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که پانتایه‌ک له خۆشه‌ویستی دروست ده‌که‌ن به‌ڵام به‌کار هێنا و گونجانی کات و جێگا و ژینگه‌که ده‌بێط ڕه‌چاو بکرێت بۆیه هاوسه‌ر ده‌زانێت که چۆن باکری ده‌هێةیت و نابێته به‌شێک له خۆبای بوون ، ده‌بێت وه‌ک شێوازی په‌روه‌رده بێط نه‌ک هه‌ڕه‌مه‌کی و دواتر وه‌ک خۆی لێنه‌یه‌ته‌وه .
هه‌رگیز نابێت مامه‌ڵه‌ی ئافره‌ت وه‌ک پیاو بێت ئه‌و نه‌رمی پێویسته و سۆز و به‌به‌زه‌ی و چاوپۆشی لێکردن و ئاگاداری ،گفتوگۆ و حاڵی بوون لێی و نه‌رمی نواندن له‌گه‌ڵیدا
به‌روار: 09/06/2014
بینین: 1852
|