باوکێک ئامۆژگاری کچه‌که‌ی کرد ئه‌و شه‌وه‌ی بۆ به‌یانی ده‌گوازرایه‌وه
ممند قادر
کچه‌که‌م ئاگادار به ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌ت کردن له‌به‌ر به‌رزی مرۆڤ نه‌بوایه ،جێی خۆی بوو من وه‌سیه‌تی تۆ نه‌که‌م ، به‌ڵام وه‌سیه‌ت کردن ئاگادار کردنه‌وه‌یه بۆ مرۆڤی نه‌زان و وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه بۆ مرۆڤی ژیر.
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌بوایه له به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی پێویستی به مێرد کردن نه‌بوایه ئه‌وه شایسته ترین که‌س تۆ بوی به‌ڵام ئافره‌تان بۆ پیاوان دروست کراون و پیاوانیش بۆ ئافره‌تان ..
کچی خۆم تۆ له‌و جێگه دا په‌روه‌رده بوی جێی دێڵی ،وه له‌و جێگه‌شدا که ئاشنا بوی پێی دوور ده‌که‌ویته‌وه ،ده‌ڕۆیت بۆ جێگه‌یه‌ک که نه‌ت ناسی وه ،ده‌چیته لای مرۆڤێک که تائێستا هه‌ڵسوکه‌وتت له‌گه‌ڵدا نه‌کردوه ، ده‌بینی ئه‌و ده‌بێته سه‌رپه‌رشتی کار و چاودێرت ،
ئاگادار به ببه به جاریه بۆی ئه‌و ده‌بێت به عبد بۆت ،
ده ئامۆژگاریت ده‌که‌م ڕۆڵه فه‌رامۆشی نه‌که‌ی به‌و جۆره مێرده‌که‌ت لێت ڕازی ده‌بێت .
یه‌که‌م و دووه‌م ئه‌وه‌یه ئاگادار به زۆر به قه‌ناعه‌ت به به‌شته‌ی که مێرده‌که‌ت هه‌یه‌تی ،وه زۆر جوان گوێبگره بۆ قسه‌کانی وه زۆر جوان گوڕایه‌ڵی بکه .
ئامۆژگاری سێیه‌م و چواره‌م ئه‌وه‌یه که ئاگات له چاوی و له لوتی بێ ،هه‌ڵوێستێ یا قسه‌یه‌کی ناشیرینت لێ نه‌بینێ وه‌هه‌روه‌ها بۆنێکی ناخۆشت لێ نه‌بستێ .
پێنجه‌م و شه‌شه‌م ئاگات له کاتی نان خواردن و کاتی خه‌وتنی مێرده‌که‌ت بێ ، چونکه خۆت ده‌زانی برسێتی عه‌قڵ له مێشکی عاقڵان ناهێڵێ وه لێڵ کردنی خه‌و له مرۆڤ توڕي بونیه‌تی .
حه‌وته‌م و هه‌شته‌م ئاگات له ماڵه‌که‌ی بێ و ئاگات له منداڵه‌کانی بێ ،ئاگاداربه هه‌ر مێردێک ئه‌گه‌ر هه‌ست بکات خێزانی له‌وه که‌م و کوڕی هه‌یه ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی بۆی .
نۆیه‌م و ده‌یه‌م ئاگاداربه قسه‌و نهێنی مێردی خۆت لای هیچ مرۆڤێ نه‌درکێنی وه زۆر زۆر وریابه سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی نه‌که‌ی چونکه دوا ڕۆژ پێده‌چێ ژنت به‌سه‌رابێنێ و یان لێت هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و تۆی نه‌وێ ، ئاگدار به ڕۆڵه‌ی به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر ئه‌و توڕه بوو تۆ دڵخۆشی خۆت به‌ده‌ر مه‌خه به‌به‌ر چاویا .وه ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵ خۆش بوو تۆ ماته‌مینی و خه‌فه‌ت باری خۆت ده‌ر مه‌خه .
ڕۆڵه‌ی دڵ سۆزم له هه‌موو که‌س زیاتر ڕێز بگره له مێرده‌که‌ت ئه‌و له هه‌موو که‌س زیاتر ڕێزت لێده‌گرێ ،ئاگادار به ئه‌گه‌ر بته‌وێ مێرده‌که‌ت شتێکت بۆ بکا سه‌ره‌تا ده‌بێت ڕازی بکه‌ی تا وای تێبگه‌یه‌نی که ڕازی بونی ئه‌وت لا مه‌به‌ستر بێت له ڕازی بونی خۆت .
خوای گه‌وره سه‌ر که‌وتوت بکات .
وه‌سیه‌تی دایکێک بۆ کچه‌که‌ی له شه‌وی گواستنه‌وه‌ی :
کچم تۆ له‌و جێگایه‌ی که لێی گه‌وره بوی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕاهاتبوی له‌گه‌ڵیان جێی دڵێی و ده‌چیته سه‌ر جێگه‌یه‌ک که له ژیانتا نه‌ت بینیوه‌و ده‌بی به هاوسه‌ری یه‌کێک که له ژیانتدا نایناسی و مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ دا نه‌کردوه .
ببه به زه‌وی بۆی ده‌بێت به ئاسمان بۆت ببه به فه‌رش بۆی ده‌بێت به کۆڵه‌که بۆت . ببه به به‌نده بۆی ڕۆڵه ئه‌ویش ده‌بێت به به‌نده بۆت .
ڕۆڵه ئه‌وه‌نده نزیک مه‌به‌ره‌وه لێی تا لێت بێزار بێت و ئه‌وه‌نده‌ش دوور مه‌به لێی تا تۆ له‌بیر بچێت ،ئه‌گه‌ر نزیک بوه‌و لێت نزیک به‌ره‌وه ئه‌گه‌ر دوور بوه‌وه لێت تۆش دوور به‌ره‌وه.
ڕۆڵه وریابه قسه‌ی ناشیرنت لێنه‌بیستێ و ڕه‌فتاری نه‌شیاوت لێ نه‌بینێ ، وه‌هه‌روه‌ها ته‌نها بۆنی خۆش نه‌بێ لێت نه‌بینێ.
به‌روار: 19/06/2014
بینین: 1771
|