وتار
  فەرهاد پیرباڵ و دیفاعە کوێرانەکەی نەبەز گۆران
ئارام ئەحمەد
نەبەز گۆران بابەتێکی لەژێر ناونیشانی"فەرهاد پیرباڵ شێت نییە" بڵاوکردۆتەوە،ئەوەی بۆ من جێگای باسە تەنها دەستەواژەیەکەو هیچی تر،باقی قسەکانی تری زیادەیەو پێدەچێت دژی کەسێک نوسیبێتی کە کێشەی شەخسی لەگەڵی هەیە،ئەویش"مرۆڤەکان وەک خۆیان قبوڵ بکەین"ە.

ئەوخوێیندنەوەیەی نەبەز بۆ ئەم دەستەواژەیەی کردوە نادروستە،تەنها دەیەوێت بڵێ فەرهاد مافی خۆیەتی چی سوکایەتی هەیە بە خەڵکی بکات وئازادیش بێت لە درۆ کردن بۆ بەرامبەرەکانی،ئازادی ئینسان تا ئەو جێگایە مانادارە کە ئازادی بەرامبەرەکەی پێشێل نەکات،وەختێک پێشێلیکرد بەریەک کەوتن دروست دەبێت،مرۆڤگەلێک هەن هەرگیز ناتوانرێت وەک خۆیان قبوڵیان بکەیت،واتە ئەو مافەی نییە ئەوەی دەیەوێ بەرامبەر خەڵکی تر بڵێت وبیکات، وەک فەرهاد بە میوانەکەی بڵێت"ئەگەر لە مالەکەمدا نەبویتایە قۆنەرەم دەخستە دەمتەوە" دیارە فەرهاد بۆی هەیە وابڵیت،بەلام بەرامبەرەکەیشی بۆی هەیە قبوڵی نەکات و هەزار ناو ناتۆرەی لێبنێت و یان هەرلەوێدا بدا بە دەمیدا،لەم کاتەدا ئەگەر "مرۆڤەکان وەک خۆیان قبوڵ بکەین" دەبێت وەلامدانەوەو کاردانەوەی بەرامبەریش"وەک خۆیان قبوڵ بکەین"لێرەوە  ڕۆحی بەیەکەوە ژیان دەکوژین وکۆمەڵگایەک بونیاد دەنێین کە پڕ بێت لە فەوزاو هیچی تر،خاڵێکیتر تووش بوون بە وەهمێکە کە پێی وایە زۆر گەورەیەو ئێران وگۆڕان ئیش و کاریان نییە، لەشفرۆشیان ناردوە تا توشی بکەن،بە زمانێکی زۆر بازاڕیانەو بەرامبەر  بە ژن وشەی"ق" بەکاردێنێ،لە کاتێکدا هەموومان دەزانین ئەوە درۆیەکی زەقەو ئێران کێی بوێت لە سەرئاستی ڕۆژهەڵات بەتیابەتی دەتوانێت تیرۆری بکات،فەرهادی داماو چییە.  "فاشیزم" لە ئەوروپادا هەن و وەک خۆیانن،بەڵام مافی ڕێکخراو بوون و پەلاماری خەڵکی بیانیان نییە،چونکە ئەم جۆرە ئەقڵیەتە بۆتە هۆی کوشتنی دەیان ملیۆن ئینسان وزۆرترین وێرانی،ئەگەر بە دەستەواژەکەی نەبەز بێت،دەبێت هەموو ئەم"فاشیانە" قبوڵ بکرێت،قۆنەرە بخەنە دەمی خەڵکی بیانی و پەلامار بدەن و نەفرەتیان بەسەردا ببارێنن.  نازانم هونەری ئەوە چییە نموونەی" ژیژک" ی هێناوەتەوە کە سەرسام بووە بە ستالینی دیکتاتۆرو ئەمەش بە "مرۆڤەکان وەک خۆیان قبوڵ بکەین" دەبینێت،نازانم ئەگەر من سبەینێ وێنەی دیکتاتۆرێکی وەک سەدام حسین لە ماڵەکەی خۆمدا هەڵواسم،کوێی فەلسەفەیە؟کوێی هونەرە؟،عاشق بوون بە پیاوە خوێنڕێژەکانی مێژووهونەرەکەی چییە نەخۆشی نەبێت!،کەواتە کارەکەی ژیژک جۆرێکە لە حەماقەت و هیچ مانایەکی نییە،لەمەیش بەدەر  با وێنەکەیشی هەڵواسێت و سەرسام بێت بە ستالین،بەلام نەهاتووە وەک ستالین دەستی بگاتە تیرۆری ترۆتسکی،وەختێک ژیژک ئەم کارەی کرد ئیتر دەبێت زنجیر بکرێت ومافی نییە. دیارە من دەزانم فەرهاد شێت نییە،وەلێ ژیریش نییە، ئەگەر شێت بوایە وەک چۆن قۆنەرە دەخاتە دەمی خەڵک،جارێکیش قۆنەرەی دەخستە دەمی مەسعود بارزانی یان هەر دەسەلاتدارێکی باشور،بەڵکو لاسایکەرەوەیەکی بێتامەو بەس،فەرهاد دەڵێت"خوشک ودایکی ئەوە والێدەکەم باسی هەولێر بکات" لەم بەریشەوە دایک و خوشکی شارێکی تر والێدەکات،ئەمە جگە لە هەوساربچراوی چ مانایەکی هەیە؟. لێرەدا دەبێت دەرک بەوە بکەین،توڕەبوون وهەڵگەڕانەوەو قسەی ناجۆری زیندانێک بۆ سەجانێک،چەوساوەیەک بۆ چەوسێنەرێک،کۆیلەیەک بۆ کۆیلەدارێک،زوڵملێکراو بۆ زاڵمێک،بەرهەقەو جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ دانیشتن وگفتوگۆیەکی دۆستانە لەبەینی کەسانێکدا کە لایەکیان چەوساوە نییە تا بە کاردانەوە بجوڵێتەوە دژی چەوسێنەرەکەی، تێکەڵکردنی ئەم دوو جۆر توڕەبونە کارێکی نەکردەیە. نەبەز دەگێڕێتەوە لە کۆڕێکا لە هەولێر فەرهاد جوێنی بەدایکی داوە،بەڵام ئەم بەلایەوە ئاسایی بوە،بەلام لە نوسینێکدا کە بۆ یەکەم جار چۆتە لای نەوشیروان مستەفا دەنوسێت"کەلە هەولێر گەڕامەوە سلێمانی برادەرێک وتی با سەردانی کاک نەوشیروان بکەین،کە چووین من وتم فلانە ڕۆژنامەنوسم،زەردەخەنەیەکی کردو وتی- جاروبار لە نیوەشەودا تفەنگێکیش دەنێیت بە منەوە،،منیش ئەم قسەیەم لا گران بوو کەمێ بە زەقی وەلامم دایەوە"پرسیارەکە ئەوەیە نەبەز قسەیەکی ئاوا سادەی نەوشیروانی لا گران بوەو بە زەقی وەلامی داوەتەوە، ئەی ئەگەر ئەو جوێنەی فەرهادی پێبدایە،ئایە هەتا هەتایە ڕووی دەکردە گردی زەرگەتە؟. فەرهاد فیکەی خۆی دەناسێت، ئەگەر وانەبوایە بانگەشەی بۆ بە پیرۆزکردنی بنەماڵەی بارزانی نەدەکردو جارێکیش بەوانی دەوت قاچتان خوار داناوە،دەزانێت لە لایەن نەبەزەوە هیچی لێناکرێ بەڵام ئەو جوێنە بە مەسعود بدات یان بە مەسرور  وەک سەردەشت کەلەسەر "من ئاشقی کچەکەی بارزانیم "تیرۆر کرا ئەویش فت دەکەن. فەرهادهەقی خۆیەتی سەربە هەر حیزبێکی دیکتاتۆرو مافیا بێت،بەلام مافی نییە سوکایەتی بە خەڵک بکات،خۆ ئەگەریش  کردی خەڵکیش مافی هەیە وەلامی بداتەوە، خۆ هایدگەر فەیلەسوفەو هەزارانی وەک فەرهاد بە تۆزی پێیشیدا ناگەن، بەڵام پەڵەی ڕەشی مێژووی ئەو، چوونە سەنگەری فاشیزمی هیتلەری بوو،جا لە ترسی مەرگی خۆی بێت یان باوەڕبوون بە مەسەلەکە،پارتی بوونی فەرهادیش،فاشیزمی خێڵە، بەعسی بوونە بە مانا کوردیەکەی.   باشە ئەگەر مرۆڤ گیانێکی دیکتاتۆرانەی هەبوو،مرۆڤ کوژ بوو،دزو دەست پیس وچەقۆکێش بوو،هەرلێی گەڕێین؟ "وەک خۆیان قبوڵیان بکەین"؟ ناکرێت!کەسێک ئارەزو دەکات لە بازاڕدا شەقێک لەژنێک هەڵدا،زلەیەک لە پۆلیسێک ،تفێک بکاتە روخساری کەسێک، میزاجی نییەو توڕەیەو تەعدا دەکات،دەبێت کەلەبچە بکرێت و برواتە زیندان،چونکە چۆن "با مرۆڤەکان وەک خۆیان قبوڵ بکەین" مافیان هەیە، بەرامبەرەکانیشیان مافیان هەیە. لەم ماوەیەدا لەم هۆڵەندایە کابرایەک بە جووتێ ئەدیداسەوەو بە ڕووتی  سپۆرتی کرد بوو،پۆلیس گرتی وسەدو پەنجا ئیرۆ غەرامەی کردو بۆی نییە جارێکیتر کاری وابکات،دیارە ئەو مافی خۆیەتی بەڵام بۆی نییە مافی بەرامبەر پێشێل بکات، ئەوە منداڵ دەیبینێت،ژن و پیاوانی تر کە  ئەوەیان قبوڵ نییە دەیبینن،کەواتە لێرەدا ناتوانێت"خۆی بێت و وەک خۆی قبوڵ ناکرێت"،زۆر جاران بۆ پرۆتستۆکردن ژنان خۆیان ڕووت دەکەنەوە،پۆلیس ویاسا هیچی بەرامبەر ناکات،بەڵام ئەگەر هەر بۆ خۆشی خۆیان ڕووت بکەنەوەو بە بازاڕدا بگەڕێن قبوڵ ناکرێت،ئاخر ئەو کۆمەڵگایە بەس ئەوی تێدا ناژی. ئایە فەرهاد قبوڵی دەکات،ڕۆژێک قوتابیەکی هەڵسێت و بڵێت"مامۆستا فەرهاد گیان دەتوانی دەمت کەیتەوەو ئەم قۆنەرانە بخەمە ناوی"؟ دڵنیام قبوڵی  ناکات. لێرەوەیە نەبەز هیچی نەوتوە ئەوە نەبێت کە پێی وایە لێگەڕێین فەرهاد چی بەخەڵک دەڵێت با بڵێت و"وەک خۆی قبوڵی بکەین" بەلام ئەگەر کەسێک راست بوەوەو کێشای بەدەمی فەرهاددا یان قسەیەکی پێووت ئەوا"وەک خۆی قبوڵی ناکا" ئەمەیش بانێکەو دوو هەوایەو هیچی تر،لێرەوەیە ئینسان تا ئەوکاتە ئازادەو وەک خۆی قبوڵ دەکرێت کە نەبێتە بەڵا بۆ بەرامبەرەکەی وئازادی ئەویتر پێشێل نەکات. 
به‌روار: 26/10/2014
بینین: 614