وتار
  رێکەوتێکی سەیر لەچوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ
مەریوان صاڵح
29/10/2014 هێزى پێشمەرگەى کوردستان عەرشى تورکیاى هەژاند دواى 91 ساڵ
 ئەى 29/10/1923 چى ڕویدا لە مێژوودا !!!؟
بەهۆى ئەو شەڕە نەخوازراوەى کەلەسەر دەستى چەتەکانى داعش کە ماوەیەکە بەرۆکى گەلەکەمانى گرتووە بەتایبەتى لە باشورو رۆژئاواى کوردستان کە ناسەقامگیرى و نائارامى باڵى کێشاوە بەسەر هەرێمى کورستانداو بەتایبەتى دواى ئابڵوقەدانى چەتەکانى داعش بۆ کانتۆنى کوبانى و رۆژئاواى کوردستان و خۆڕاگرى هەڵۆکانى یەپەگە و خەڵکى کوبانى هەموو جیهان سەرسام کردووەو گیان فیدایی وخۆڕاگرى و بەرخۆدانى خەڵکى کۆبانى و ناوى پیرۆزى پێشمەرگە جارێکى تر دەزگا ڕاگەیاندنەکانى دنیاى بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە و هەر ڕۆژەو لە ئاژانسێکى هەواڵى میدیایەکى گەورەى جیهانەوە راپۆرت و تێڕامان دەکریت لەسەر ئەو بەرخۆدانانە ،هاوکات بۆ بە هاناوەچوونى خەڵکى کوبانى پەرلەمانى کوردستان بڕیاریدا هێز ڕوانە بکات بۆ کوبانى تاهاوکاری هێزەکانى یەپەگە  و خەڵکى کوبانى بێت دژ بە چەتەکانى داعش ،ئەمەش پاش رەزامەندى دەوڵەتى ئەمەریکاو تورکیا بۆ ناردنى هێزى پێشمەرگە بۆ کوبانى چونکە تەنها رێگە بۆچوونى پێشمەرگە بۆ کوبانى خاکى تورکیابوو پاش چەندین جار دواخستن دواجار  هێزى پێشمەرگە لە 29/10/2014 بەناو خاکى تورکیادا رۆشت و لەناوچە کوردییەکان پێشوازییەکى بێ وێنەیان لێکرا. 
گرنگتر لەمانە ئەوەیە تورکیا لە کاتێکدا سەرقاڵى یادکردنەوەى دروست بوونى دەوڵەتەکەیەتى کە بەر لە  91 ساڵ و  لە 29/10/1923 لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دامەزرا بێ ئاگایانە تورکیا رەزامەندى نیشاندا کە ئەو هێزە کە هێزى پێشمەرگەیە و لە نەتەوەى کوردە کە بەدرێژایی مێژوو لە هەوڵى سڕینەوەى ئەو نەتەوەیەدا بووە  .بە درێژایی ئەو مێژووە چەوسانەوەى نەتەوایەتى لەوناو ووڵاتدا بەرپاکردووە بە ڕۆشتنى هێزى پێشمەرگە لە 29/10/2014 بەخاکى تورکیادا وەک ئەوە وایە پێڵاوى پێشمەرگە بەسەر سەرى ئەتاتورک و زۆڵە تورکەکانى تورکیادا ڕۆشتبێت وە هەروەها بەزاندنى ئەو خاکەى تورکیا لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە بۆ بەهاناوەچوونى پارچەیەکى ترى کوردستان (کوبانى ) لەڕوى رامیارییەوە بۆ میدیا جیهانیەکان کاریگەرى گرنگى مێژوویی بەدواى خۆیدا دەهێنێت . من دڵنیام حکومەتى هەرێمى کوردستانیش ئەو ڕێکەوتەى بۆ ناردنى هێزى پێشمەرگە بەمەبەستى سیاسى نەبووە بەڵکو بە بڕواى من سوتفەیەکى مێژوویە .

به‌روار: 30/10/2014
بینین: 1298