زانستی شەرعی
  تاوانی کوشتنی موسڵمان بە ناحەق و نەهی کردن لەوەی کەسێ بکوژی کە ئەڵێ (لا اله الا الله)
باوكى حارث


خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا] (النساء : 93) واتە : (وە ئەوەی بڕوادارێک بە عەمدی بکوژێ-نەک بەهەڵە لەدەستی دەربچێ ومەبەستی نەبێ- ئەوە پاداشتەکەی -سزاکەی- جەهەننەمە تیايدا ئەبێت هەتا هەتا وە خوا لێی توڕەیە وە لەعنەتی لێ ئەکات وە سزایەکی گەورەو توندی بۆ ئامادە کردوە).
ئەو ئایەتە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ ئەوانەی دەستیان ئەچێتە خوێنی بڕواداران وبەناحەق ئەیانکوژن، دەبێ بزانن لەعنەتی خوای بەرزو توڕەییەکەی چاوەڕوانیانەو جەهەننەم و سزای توند پاداشتیانە!

عن سالم بن عبدالله بن عمر رضي الله عنهما يقول يا أهل العراق ما أسألكم عن الصغيرة وأركبكم للكبيرة سمعت أبي عبدالله بن عمر يقول : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول إن الفتنة تجئ من ههنا وأومأ بيده نحو المشرق من حيث يطلع قرنا الشيطان وأنتم يضرب بعضكم رقاب بعض وإنما قتل موسى الذي قتل من آل فرعون خطأ فقال الله عز وجل له [وَقَتَلْتَ نَفْسًا فَنَجَّيْنَاكَ مِنَ الْغَمِّ وَفَتَنَّاكَ فُتُونًا] ( طه : 40 ) رواه مسلم واتە : ( لە سالمی کوڕی عبدالله ی کوڕی عمر ڕەزای خوایان لێبێ ئەیووت ئەی خەڵکی عیراق چەند پرسیار لە تاوانی بچووک ئەکەن و چەندیش تاوانی گەورە ئەکەن بیستم لە باوکم عبدالله ی کوڕی عمر ڕەزای خوایان لێبێ ئەیووت : بیستم لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو فیتنە ئا لێرەوە دێ بەدەستی ئیشارەتی کرد بۆ لای ڕۆژ هەڵات -واتەعیراق-لەوێ کە شاخەکانی شەیتان دەرئەچێ وە ئێوە هەندێکتان لە ملی هەندێکتان ئەدەن -واتە یەکتر ئەکوژن- وە موسى ئەوەی کوشتی لە قەومی فیرعەون بەهەڵە کوشتی خوای عز وجل پێی فەرموو : [وَقَتَلْتَ نَفْسًا فَنَجَّيْنَاكَ مِنَ الْغَمِّ وَفَتَنَّاكَ فُتُونًا] واتە : ( وە کەسێکت کوشت ڕزگارمان کردی لەو غەمە -لەسزای فیرعەون- وە توشی زۆر تاقی کردنەوەو ئیبتیلامان کردی ) .

( عن المقداد قال يا رسول الله أرأيت إن لقيت رجلا من الكفار فقاتلني فضرب إحدى يدي بالسيف فقطعها ثم لاذ مني بشجرة فقال أسلمت لله أفأقتله يا رسول الله بعد أن قالها ؟ قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لا تقتله قال فقلت يا رسول الله إنه قد قطع يدي ثم قال ذلك بعد أن قطعها أفأقتله ؟ قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لا تقتله فإن قتلته فإنه بمنزلتك قبل أن تقتله وإنك بمنزلته قبل أن يقول كلمته التي قال) رواه البخاري و مسلم واتە : (لە میقداد ڕەزای خوای لێبێ ووتی : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم چی ئەڵێی ئەگەر من بگەم بە کافرێک و شەڕی لەگەڵ کردم بکێشێ بە یەک لە دەستەکانم و بیبڕێ پاشان لە ترسی من خۆی لە پەنای دارێک ناو ووتی تەسلیم بە خوا بووم _موسڵمان بووم_ ئایا بیکوژم پاش ئەوەی وای ووت ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه و اله وسلم فەرمووی : مەیکوژە ووتی ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه و اله وسلم ئەو دەستێکی قرتاندم و لە پاش ئەوەی دستی بڕیم ئینجا وای ووت ئایا نەی کوژم ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی :نا مەی کوژە ئەگەر بیکوژی ئەو ئەکەوێتە جێگای تۆ پێش ئەوەی بیکوژی وە تۆش ئەکەویتە جێگەی ئەو پێش ئەوەی ئەوە بڵێ کە ووتی ).

عن أسامة بن زيد رضي الله عنهما يقول بعثنا رسول الله صلى الله عليه وسلم إلى الحرقة فصبحنا القوم فهزمناهم ولحقت أنا ورجل من الأنصار رجلا منهم فلما غشيناه قال لا إله إلا الله فكف الأنصاري عنه فطعنته برمحي حتى قتلته فلما قدمنا بلغ النبي صلى الله عليه وسلم فقال :(يا أسامة أقتلته بعد ما قال لا إله إلا الله) قلت كان متعوذا فما زال يكررها حتى تمنيت أني لم أكن أسلمت قبل ذلك اليوم. رواه البخاري ومسلم واتە لە ئوسامەی کوڕی زەید ڕەزای خوا لێیان ڕازی بێ ووتی : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ڕەوانەی کردین بۆ حرقە-ناوی شوێنێکە- بەیانیەکەی بەسەرمان دادان و دوایان کەوتین من و پیاوێک لە ئەنسار بە یەکێک گەیشتین کە گەیشتینە سەری ووتی لا اله الا الله ئەنساریەکە وازی لێ هێنا من بە ڕمەکەم لێمدا هەتا کوشتم کە گەڕاینەوە ئەم خەبەرە گەیشتە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ( ئەی ئوسامە کوشتت لە پاش ئەوەی ووتی لا اله الا الله ). ووتم ئەو لەترسا پەنای بەو کەلیمە گرت پێغەمبەریش صلى الله علیه وعلى اله وسلم هەر دووبارەی ئەکردەوە هەتا تەمەننام کرد لە پێش ئەو ڕۆژە موسڵمان نەبومایە) .
وفي رواية : قلت يا رسول الله إنما قالها خوفا من السلاح قال أفلا شققت عن قلبه حتى تعلم أقالها أم لا فما زال يكررها علي حتى تمنيت أني أسلمت يومئذ. رواه مسلم واتە : لە ڕیوایەتێکی تر وا هاتووە ( ووتم : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەو لەترسی چەک ووتی فەرمووی باشە بۆ دڵت لەت نەکرد تا بزانی ووتویەتی یان نا هەر ئەوەی دووبارە ئەکردەوە تا تەمەننام کرد لەو ڕۆژە موسڵمان ببومایە) .
وفي رواية عن جندب بن عبدالله البجلي فقال لم قتلته ؟ قال يا رسول الله أوجع في المسلمين وقتل فلانا وفلانا وسمى له نفرا وإني حملت عليه فلما رأى السيف قال لا إله إلا الله قال : رسول الله صلى الله عليه وسلم أقتلته ؟ قال نعم قال : فكيف تصنع بلا إله إلا الله إذا جاءت يوم القيامة ؟ فجعل لا يزيده على أن يقول كيف تصنع بلا إله إلا الله إذا جاءت يوم القيامة ؟ رواه مسلم واتە : لە ڕیوایەتێکی تر لە جندب بن عبدالله البجلی (پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : بۆ کوشتت ؟ ووتی ئەی پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه وعلى اله وسلم ئازاری بە موسڵمانان گەیاندبوو وە فلان و فلانی کوشت ناوی چەند کەسێکی بۆ هێنا وە من کە ویستم بیکوژم شمشێری بینی ئینجا ووتی لا إله إلا الله پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی کوشتت ؟ ووتی بەڵێ فەرمووی : جا چی ئەکەی لە لا اله الا الله ئەگەر هات لە ڕۆژی قیامەت؟ لەوە زیاتری پێ نەئەفەرموو چی ئەکەی لە لا اله الا الله ئەگەر هات لە ڕۆژی قیامەت؟ ).

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم ئەفەرموێت : ( لايزال العبد في فسحة من دينه ما لم يصب دما حراما ) رواه البخاري واتە : ( بەردەوام بەندە لە فراوانی دینەکەیتی تاوەک خوێنی حەرامی نەڕشتبێ ).

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم ئەفەرموێت : اذا التقى المسلمان بسيفيهما فالقاتل والمقتول في النار قلت يا رسول الله هذا القاتل فما بال المقتول قال انه كان حريصا على قتل صاحبه) رواه البخاري و مسلم واتە : ( ئەگەر دوو موسڵمان بەرامبەری یەک ببنەوەو بەیەک بگەن و شەڕ بە شمشێرەکانیان بکەن لە گەڵ یەک ئەوە ئەوەی ئەکوژێ و بکوژی ئەوی ترە وە ئەوەی کوژراوە هەردووکیان بۆ ناو ئاگرن -ابو بکرة کە فەرموودەکەی گێڕاوەتەوە ئەڵێ- ووتم : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوە بکوژەکە لە ئاگرە ئەی بۆ کوژراوەکە بۆ ئاگرە؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی لە بەر ئەوەی ئەویش سوور بوو لە سەر ئەوەی هاوەڵەکەی بکوژێ -بۆیە ئەویش لە ئاگرە-) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم ئەفەرموێت : ( لزوال الدنيا أهون على الله من قتل رجل مسلم ) صحيح الجامع الصغير 5077 واتە : ( لەناوچونی دونیاو نەمانی کەمترێکەو ئاسان ترە لای خوا لە کوشتنی پیاوێکی موسڵمان ).

لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە
1- سەیر کەن خوای بەرز وا ئەڵێ بە موسى علیه الصلاة والسلام کە کافرێکی بە هەڵە کوشت ئەی چی بۆ کەسێک کە بە مەبەست و عەمدەن موسڵمان بکوژێ نەوەک کافریش! ئەوەی موسى علیه الصلاة والسلام کوشتی کافر بوو لە قەومی فیرعەون بەهەڵەش کوشتی !.
2- سەیری ئەم فەرموودەیە بکەن کە میقداد خوا لێی ڕازی بێ ئەیگێڕێتەوە الله اکبر! ئەبێ ئەوە چ تاوانێک بێ ئا لەو کاتەش بۆت نەبێ موسڵمانێ بکوژی کە پێش کەمێک کافر بوو وە تۆشی نیوە کوشتی کردووە وە کێ ئەشڵێ لەو کاتە لە ترسا موسڵمان نەبوو بەڵام ئەوە بۆ خوا ئەگەڕێتەوە لە ترسا بوو یان نا نابێ دەست درێژی بکەیتە سەر دەبا دەرس وەرگرین شوێنی خەواریج و تەکفیریەکان حیزبیەکان -کە ئەو جۆرە بیرەیان هەیە موسڵمان کافر ئەکەن و خوێنیان حەڵاڵ ئەکەن- نەکەوین خوێنی موسڵمان حەڵاڵ نەکەین خوا پەنامان بدات .
3- سەیر بکەن کەسێ بەزمان بڵێ لا اله الا الله کەس ناتوانێ بڵێ لە ترسا وای ووتوە چونکە کەس ناتوانێ ئەوە بزانێ کە لە دڵ دایە تەنیا دروست کەری دڵ نەبێ کە خوای پەروەردگارە ، لەسەر ئێمەیە ئەوە وەربگرین کە ئەیبینین حیسابی دڵ لای خوای بەرزە .
4- سەیر بکەن کافرێک چەندین موسڵمان ئەکوژێ لە شەڕا هەر ئەو کاتەش ئەکەوێتە ژێر شمشێر ئەڵێ لا اله الا الله بەڵام نابێ بکوژرێ جا چی بە کەسێک بڵێین کە موسڵمانی بێ تاوان ئەکوژێ بێ ئەوەی لە شەڕیش بێ بەڵکو لە ماڵی خۆیتی یا لە سەر کاسبی خۆیەتی دەبێ ئەمەی ئەو تاوانە ئەکات چ دڵێکی هەبێت !!!؟ سەیر ئەوەیە بە ناوی ئیسلامیش موسڵمان ئەکوژن بەڵام لەو فەرموودانە دەرکەوت کە چۆن ئیسلام لەو ڕەفتارە ناشیرینانە بەریە.
5- بۆمان دەرکەوت بڕوادار بەردەوام ئومێدی ئەوەی هەیە کە خوا لێی خۆش ببێ بەڵام ئەگە ر دەستی چووە خوێنی ناهەق ئەوە لە مەترسی گەورە دایە.
6- موسڵمان و موسڵمان بەرامبەری یەکتر ببنەوە بەچەک ئەوەی ئەکوژرێ وە ئەوەی ئەکوژێ هەردووکیان بۆ ناو ئاگرن چونکە هەردووکیان مەبەستیان بووە یەکتر بکوژن و چەکیان بەرامبەری یەکتر بەرز کردۆتەوە پەنا بەخوا-دیارە ئەوە مەبەستی پێ شەڕی فیتنەیە کە لەسەر دونیایە نەوەک ئەوەی کەسێکی موسڵمان بەناحەق دەست درێژی بکاتە سەر موسڵمانی تر ئەو کاتە موسڵمان لە حاڵەتی بەرگری بیت و نەیەوێ بەرامبەرەکەی بکوژی بەس بەزۆر بەسەرى سەپاوە تاوانبار نابیت هەروەها شەڕ لە گەڵ خەواریج و کۆمەڵی باغی دروستەو فەرمانی پێکراوە لە قورئان وسوننەت با موسڵمانیش بن بەڵام دەبێ شەڕیان لەگەڵ بکرێ تا ملکەچ ئەکەن بۆ حەق- .
7- لای خوای بەرز لەناوچونی دونیا کەمترێکە لە کوشتنی موسڵمانێک چ جای ڕەشە کوژی موسڵمانان بە کۆمەڵ پەنا بەخوا!.
به‌روار: 17/11/2014
بینین: 1534