 ٩٥: سورة التين
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ ﴿1﴾
سوێند به هه‌نجیرو زه‌یتون (که دوو میوه‌ی به‌سوود و به‌که‌ڵکن (سوێند خواردنی خوا به دروستکراوانی بۆ سه‌رنج ڕاکێشانمانه، به‌ڵام سوێند خواردنی ئێمه گه‌وره‌یی و گرنگی سوێند پێخوراوه‌که ده‌گه‌یه‌نێ).
وَطُورِ سِينِينَ ﴿2﴾
وه به‌کێوی طوری سینا (که خوا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی موسادا کرد).
وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ ﴿3﴾
وه سوێند به‌م شاره ئه‌مینه، که (مه‌ککه)یه.
لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ ﴿4﴾
ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه‌و ڕێك و پێك ترین شێوازدا دروست کردووه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ ﴿5﴾
(ئه‌گه‌ر ڕێبازی خواناسی نه‌گرێت) سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه نزمترینی شوێنه نزمه‌کانه‌وه (له ناخی دۆزه‌خدا).
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ ﴿6﴾
جگه له‌وانه‌ی که پاوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه، پاداشتی بێمنه‌ت و نه‌بڕاوه بۆیان ئاماده‌یه.
فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعْدُ بِالدِّينِ ﴿7﴾
جا ئیتر (ئه‌ی ئینسانی سه‌رکه‌ش) چی وای لێکردوویت که باوه‌ڕت به ڕۆژی ئایین و ڕۆژی لێپرسینه‌وه نه‌بێت؟!
أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ ﴿8﴾
مه‌گه‌ر خوا چاکترین فه‌رمه‌نڕه‌وا نیه؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ (که‌چی تۆی سه‌رکه‌ش پێی ڕازی نیت!!).
|