21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دروست بوونی ئادەم وقابیل و هابیل و ئیدریس
ده‌رکه‌وتنی ئاده‌م
تێبینی: قورئان زاراوه‌ی پێغه‌مبه‌ری بۆ ئاده‌م به‌کار نه‌هێناوه وه‌ك
ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌رانی دوای ئاده‌می به‌کار هێناوه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی دیاری کردووه که خودا بێ میان گیر‌و "واسطة"یه‌ك وت و وێژی
له‌گه‌ڵدا کردووه‌و "فه‌رمان به‌چاکه"و "ڕێگری له‌خراپه"و "حه‌ڵاڵ" و
"حه‌رام"ی بۆ دیاری کردووه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا مانای پێغه‌مبه‌رێتی
ده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه چیرۆکی ئاده‌م ده‌خه‌ینه ڕوو
هه‌روه‌ك چۆن له‌قورئان هاتووه، ئه‌مه‌ش هه‌ر له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی
هه‌موو چیرۆکه‌کانی تری پێغه‌مبه‌راندا به‌پێی خاچ و مێژووی مرۆڤ.
چیرۆکی خه‌لق کردنی ئاده‌م به‌و گفتوگۆ به‌ناوبانگه‌ی نێوان خودا‌و
مه‌لائیکه‌ته‌کانی ده‌ست پێ ده‌کات که له چه‌ند جێگایه‌کی قورئاندا
هاتووه... له‌و گفتوگۆیه‌دا خودا هه‌واڵی ئه‌وه به فریشته‌کانی خۆی
ده‌دات که‌وا له‌سه‌ر زه‌وی جێنشینێك بۆ خۆی داده‌نێت که ئاده‌م و وه‌چه‌و
نه‌وه‌کانیه‌تی و باڵاده‌ستیان ده‌کات له زه‌وی دا و ده‌یانکات
به‌خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات تیایدا، به‌ڵام فریشته‌کان له بیستنی ئه‌م هه‌واڵه
سه‌رسام ده‌بن، چونکه ئه‌وه‌ی ده‌بێته جێنشینی خودا له‌سه‌ر زه‌ویه‌که‌ی،
ناتوانێت وڵات و موڵکێکی گه‌وره‌و فراوان دامه‌زرێنێت و به‌ڕێوه ببات که
له‌ڕووی ڕه‌حمه‌ت و پاکی یه‌وه وه‌ك موڵکه فراوانه‌که‌ی ئاسمان به‌ڕێوه
بچێت، چونکه خودا پێش ئاده‌میش خه‌ڵکی تری له‌سه‌ر زه‌ویدا دروست
کردووه‌و به‌ڵام هه‌ر کرده‌وه‌ی خراپیان له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌بووه، له‌به‌ر
ئه‌مه فریشته‌کان دوای بیستنی هه‌واڵه‌که ڕووده‌که‌نه خودای
په‌روه‌ردگاریان و ده‌ڵێن: (ئایا له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و مرۆڤانه داده‌نێت که
به "خراپه‌و به‌دکاری" زه‌وی ده‌شێوێنن و خوێنی تیادا ده‌ڕێژن له
کاتێکدا ئێمه‌ش به‌پاك و بێ گه‌ردو پیرۆزت ڕاده‌گرین له‌هه‌ر شتێکی وا که
شایسته‌ی شکۆو ڕێزت نییه‌و بۆ شوکرانه بژێری و سوپاسگوزاریشت به‌گه‌وره‌و
مه‌زنت داده‌نێین؟) فریشته‌کان ئه‌مه‌یان به خودای خۆیان ده‌گوت چونکه
به حوکمی پاکیزه‌یی خۆیان، خۆیان به‌باشتر ده‌بینی له‌و مرۆڤه درسوت
کراوه‌ی که ده‌بێته جێ‌نشین، هه‌روه‌ها خۆیان به‌شایسته تر‌و له‌پێشتر
داده‌نا بۆ جێ نشینایهتیی زه‌وی، به‌ڵام خودا له وه‌ڵامی پرساره
قهتیسماوهکهیاندا ڕازونهێنیه شاراوه‌که‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و حیکمه‌تی
خه‌لق کردنی ئادهمیشیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که (ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یزانێت
ئه‌و فریشتانه نایزانن). هه‌روه‌ك فه‌رموویه: ﴿ وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ
لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ
أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ
نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لاَ
تَعْلَمُونَ﴾ البقرة/30
پله‌وپایه‌ی ئاده‌م
خودای مه‌زن دوای خه‌لق کردنی ئاده‌م ناوی هه‌موو شتێکی له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت و
خاسیه‌ته‌کانی دا فێرده‌کات تاکو له‌سه‌ر زه‌وی باڵاده‌ست بێت و سوودی
ته‌واویشیان لێ ببینێت، پاشان خودا ده‌یه‌وێت ئه‌وه پیشانی فیشتهکان بدات
که ئه‌م بوونه‌وه‌ره تازه‌یه‌ی له کاروباریان که‌م ده‌کرده‌وه له‌وان
زیاتر زانست‌و زانیاری هه‌یه و ده‌بێت به‌چاوی خۆشیان ئه‌و دیارده‌یه
ببینن. هه‌ربۆیه داوایان لێ ده‌کات، ناوی چه‌ند شتێکی دیاری کراوو
خاسیه‌ته‌کانیان پێ بڵێت گه‌ر ئه‌وان به گومان و بۆچونی خۆیان وای
داده‌نێنن گوایه له ئاده‌م زیاتر جێ نشینایه‌تی سه‌رزه‌وین. . به‌ڵام له
وه‌ڵامدا دهستهسان ده‌بن و داوای لێ بوردن له په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن و
ده‌ڵێن (خودایه ئێمه هه‌ر به‌و پاك و بێگه‌ردی و پیرۆزیه‌ت ڕاده‌گرین
که هه‌ر شایسته‌ی خۆته‌و هیچ بهرههڵستیهکیشت به‌رامبه‌ر خواستی خۆت
ناکه‌ین چونکه هیچ زانستێکمان پێ نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که خۆت فێرت
کردبین و پێت به‌خشیبین، هه‌ر خۆیشت زانا‌و ئاگاداریت له هه‌موو شتێکداو
دانایت له هه‌رکارێکدا که ده‌یکه‌یت)... پاشان خوای پاك و کاربه‌جێ داوا
له ئاده‌م ده‌کات که فریشته‌کانیش فێربکات و له‌و زانستهیی خۆییان پێ
بگه‌یه‌نێت، بۆیه پێی ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ی ئاده‌م هه‌واڵی ئه‌و ڕاستی
یانه‌یان پێ بڵێ که من پرسیارم لێ کردبوون) ئاده‌میش وه‌ڵام ده‌داته‌وه
پله‌ی خۆی له‌سه‌ر فریشته‌کان ده‌رده‌خات که‌خودا پێی به‌خشیوه. ئیتر
خودا‌ش ڕووی گفتار ده‌کاته‌وه فریشته‌کان و ده‌فه‌رموێت: (ئایا من پێم
نه‌گوتن که هه‌ر خۆم ده‌زانم چی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی دا هه‌یه له‌و
شتانه‌ی که جگه له‌خۆم که‌سی تر نایانزانێت، هه‌روه‌ها ئاگادارم له‌هه‌ر
وته‌و گوفتارێکتان و له‌هه‌ر نهێنی یه‌کی نێو دڵ و دهرونهکانیشتان؟)،
پوخته‌ی ئه‌م باسه‌ی پێشووش له‌م ئایه‌تانه‌وه وه‌رگیراوه که خودا
تیایاندا فه‌رموویه:
﴿وَعَلَّمَ آدَمَ الأَسْمَاء كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى
الْمَلاَئِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَؤُلاء إِن كُنتُمْ
صَادِقِينَ ﴿۳۱﴾ قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا
عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿۳۲﴾ قَالَ يَا آدَمُ
أَنبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ
أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ
وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ﴿۳۳﴾ البقرة /31-33
ڕێزلێنان له ئاده‌م
قورئان باسی ئه‌و ماده‌یه‌مان بۆ ده‌کات که (ئاده‌م)ی لێ دروست کرا،
هه‌روه‌ك خوا فه‌رمویه: ﴿إِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي
خَالِقٌ بَشَرًا مِن طِينٍ ﴿۷۱﴾ ص/71.
واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌و چێرۆکه بۆ بێباوه‌ڕه‌کانی –مه‌ککه-
بگێڕه‌وه که کاتێك خودا له‌سه‌ره‌تاوه ڕووی کرده فریشته‌کان و پێی گوتن
ئه‌وا من مرۆڤێك له‌قوڕ دروست ده‌که‌م)، قوڕ واته (ئه‌و خۆڵه‌ی که
به‌ئاو تێكه‌ڵ کراوه‌و شێلراوه)...هه‌روه‌ها خودا له‌م ڕووه‌وه فهمویه:
﴿( وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ
﴿۲۶﴾الحجر/26
واته: (ئیـمه مرۆڤمان له قوڕێکی بۆش و ڕه‌نگ ڕه‌ش و له‌سه‌ر شێوه‌و
ته‌رزی ئینسانێکدا دروست کرد)... هه‌روه‌ها فه‌رمویه: ﴿خَلَقَ الْإِنسَانَ
مِن صَلْصَالٍ كَالْفَخَّارِ) ﴾الرحمن/14
واته: (خودا مرۆڤی له‌و قوڕه وشکه دروست کرد، وه‌ك ئه‌و قوڕه‌ی که تاڕاده‌ی ڕه‌قبوونه‌وه ده‌سوتێنرێت)..
به‌پێی ئه‌م ئایه‌تانه خودا ئاده‌می له قوڕێکی ڕه‌ش له‌سه‌ر په‌یکه‌رو
ته‌رزی مرۆڤێك دروست کردووه تا ئه‌و کاته‌ی که قوڕه‌که به‌ڕاده‌یه‌کی
وه‌ها وشك بۆته‌وه که ئه‌گه‌ر فووی پێدابکرایه ده‌نگی ده‌هات، قۆناغ به
قۆناغیش گۆڕانکاریی به‌سه‌ر قوڕه‌که‌دا هێناوه‌و پاشان له‌ڕۆحی خۆی فووی
پێدا کردووه‌و ئیتر بۆته مرۆڤێکی پێك هاتوو له گۆشت و خوێن و ئێسك و ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی که بزوتن و هه‌ست به‌رهه‌م دێنن و به‌خواستی خودا‌و تێفکرینی
مرۆڤیش له جم و جوڵدا ده‌بن.. پاش ئه‌م خه‌لق کردنه خودا فه‌رمان به
فریشته‌کانی ده‌کات که کڕنوش بۆ ئاده‌م به‌رن (کڕنوشی ڕێزلێنان) نه‌ك
(کڕنوشی په‌رستن) چونکه خودا فه‌رمان به‌هیچ که‌سێك ناکات جگه له‌خۆی
دروست کراوێکی تر بپه‌رستن. خودا فه‌رموویه: (﴿وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ
لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرًا مِّن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ
مَّسْنُونٍ ﴿۲۸﴾فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي
فَقَعُواْ لَهُ سَاجِدِينَ) ﴿۲۹﴾الحجر/28-29
له‌م ئایه‌تانه‌دا به‌سێ خه‌ڵات خودا ڕێزی له -ئاده‌م- نا:
یه‌که‌م/به‌ده‌ستی خۆی خه‌لقی کرد.
دووه‌م/له‌ڕۆحی خۆی فووی وه‌دیهێنانی پێداکرد.
سێیه‌م/فه‌رمانیشی به فریشته‌کانی کرد که کڕنوش (سوژده)ی ڕیزی بۆ به‌رن.
کڕنووشی مه‌لائیکه و سه‌رکێشی "ئیبلیس"
فریشته‌کان "مه‌لائیکه"ی خودا هه‌ر هه‌موویان بۆ به‌جێهێنانی
فه‌رمانه‌که‌ی خودای په‌روه‌ردگاریان کڕنووشیان بۆ –ئاده‌م- برد، ته‌نها
(ئیبلیس) نه‌بێت که ملی نه‌داو به‌نه‌ریتی خۆ به‌زل زانین و نکوڵی
کردنه‌وه قایل نه‌بوو کڕنوش بۆ –ئاده‌م- ببات.. خودا له‌م ڕووه له
(ئیبلیس)ی پرسی (هه‌رچه‌نده خودا خۆی زانایه‌و ئاگاداری هه‌موو شتێکه)
لێی پرسی ده‌رباره‌ی هۆی سوژده نه‌بردنی بۆ –ئاده‌م- دوای ئه‌وه‌ی که
فه‌رمانیشی پێ کردووه، که‌چی (ئیبلیس) به‌وه پاساو بۆخۆی دێنێته‌وه
گوایه له‌ڕووی پێکهاته‌و مادده‌ی جه‌سته‌یی یه‌وه له -ئاده‌م- باشتره‌و
خۆی له (ئاگر) دروست کراوه به‌ڵام –ئاده‌م- له (قوڕ) دروست کراوه‌و ئیتر
به‌ڕای خۆی ئاگر له قوڕ باشتره‌و به‌ڕێزتره، به‌م ڕه‌نگه‌ش ئه‌وپه‌ڕی
لووتبه‌رزی پیشان دا. له‌م کاته‌داو به‌هۆی ئه‌م به‌زل زانینه‌وه‌ی، خودا
له‌به‌هه‌شت ده‌ری ده‌کات و نه‌فره‌تێکی ئه‌به‌دی و هه‌میشه‌ییشی هه‌ر
به‌هۆی ئه‌و خۆ به‌گه‌وره دانانهیهوه تا ڕۆژی دوایی لێ ده‌کات. خودا
له‌م ڕووه‌وه فه‌رموویه:( ﴿فَسَجَدَ الْمَلَائِكَةُ كُلُّهُمْ
أَجْمَعُونَ ﴿۷۳﴾إِلَّا إِبْلِيسَ اسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنْ الْكَافِرِينَ*
﴿۷﴾قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ
بِيَدَيَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْعَالِينَ ﴿۷*﴾قَالَ أَنَا
خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُ مِن طِينٍ ﴿۷*﴾قَالَ
فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ ﴿۷۷﴾وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِي إِلَى
يَوْمِ الدِّينِ) ﴿۷۸﴾ص/73-78
-ئاده‌م و ئیبلیس-
ده‌رکردنی –ئیبلیس- له‌به‌هه‌شت
سزای ئیبلیس له‌سه‌ر سه‌رکێشی و خۆ به‌گه‌وره دانان و سه‌رپێچێ کردنی
له‌کڕنووش بردن بۆ –ئاده‌م- "ده‌رکردنی بوو له‌به‌هه‌شت" به‌سه‌ر شۆڕی و
ڕیسوا کراوی به‌ڵام داواکاری ئیبلیس –له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م سزایه‌دا- له‌خوای
په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌بوو که تا ڕۆژی قیامه‌ت مۆڵه‌تی پێ بدا‌و به‌زیندووی
بیهێڵێته‌وه، خواش له‌به‌ر حیکمه‌تێك "که ته‌نیا خواست و ئیراده‌ی خۆی
تیادابوو" داواکاریه‌که‌ی –ئیبلیس- ی په‌سه‌ند کرد و بۆی جێبه‌جێ کرد..
(ئیبلیس) له‌مه‌ڕ هۆی داواکاریه‌که‌ی وتی (خوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
به‌هه‌شت ده‌رت کردم و سزات دام به‌و حوکمه‌ی کهلهناوم ده‌به‌یت له
دۆزه‌خ دا، ئه‌وا سوێند ده‌خۆم که ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ و کۆششمبخهمه کار
بۆگومڕا کردن و له‌ڕێ لادانی نه‌وه‌کانی –ئاده‌م-و له‌ڕێگا ڕاسته‌که‌ی تۆش
دووریان بخمه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هه‌موو شیواز‌و ئامرازێك
به‌کار بهێنم، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو ڕوو ئاراسته‌یه‌که‌وه بچمه سه‌ریان و
کاته‌کانی بێ ئاگایی و غه‌فڵه‌ت بوون و لاوازییان به‌هه‌ل بزانم تاکو
ده‌گه‌مه نیازی گومڕاکردن و تێکدانیان، ئیتر زۆربه‌ی به‌نده‌کانت وا لێ
بکه‌م پێ نه‌زان بن و سوپاسگوزار نه‌بن. به‌ڵام خوا به‌رپه‌رچی دایه‌وه‌و
فه‌رمووی (به‌سه‌رشۆڕی و سه‌رگه‌ردانی و ده‌رکراو له‌ڕه‌حمه‌تی خۆمه‌وه
بڕۆ ده‌ره‌وه له‌به‌هه‌شت، سوێندیش ده‌خۆم که من دۆزه‌خ پڕ بکه‌م له تۆ‌و
هه‌موو ئه‌وانه‌ی شوێنت ده‌که‌ون. ئه‌مه‌ش ده‌قی وتووێژه‌که‌یه هه‌روه‌ك
له قورئاندا دیاری کراوه‌و خودا تیای دا فه‌رموویه: (﴿قَالَ فَاهْبِطْ
مِنْهَا فَمَا يَكُونُ لَكَ أَن تَتَكَبَّرَ فِيهَا فَاخْرُجْ إِنَّكَ مِنَ
الصَّاغِرِينَ ﴿۱۳﴾قَالَ أَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿۱*﴾قَالَ
إِنَّكَ مِنَ المُنظَرِينَ ﴿۱*﴾قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لأَقْعُدَنَّ
لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ ﴿۱*﴾ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ
أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ
وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ* ﴿۱۷﴾
قَالَ اخْرُجْ مِنْهَا مَذْؤُومًا مَّدْحُورًا لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ
لأَمْلأنَّ جَهَنَّمَ مِنكُمْ أَجْمَعِينَ) ﴿۱۸﴾الأعراف/13-18
قورئانی پیرۆز له‌جێگایه‌کی تردا دوای هه‌ڵ خڵه‌تاندنی –ئاده‌م- له‌لایه‌ن
(ئیبلیس)ه‌وه‌و ده‌رکردنی (ئیبلیس) له‌به‌هه‌شت و به‌ڵێن دانی به‌وه‌ی
گوایه له‌سه‌ر ئه‌و سزایه هه‌موو ئاده‌میزادێك له‌سه‌ر ڕێ لاده‌دات،
به‌ڵام لێره‌دا قورئان (واته له‌م جێگایه‌و چه‌ندین جێگای تردا) به‌ڵێن و
سوربوونی (ئیبلیس) به‌رامبه‌ر به‌نده ڕاست و چاکه‌کانی خودا پووچه‌ڵ
ده‌کاته‌وه‌و ئه‌و مژده‌یه‌ش به‌باوه‌ڕداران ده‌گه‌یه‌نێت که فێڵ و
ته‌ڵه‌که‌ی –شه‌یتان- به‌رامبه‌ر خواناسان و به‌نده باوه‌ڕداره‌کانی خودا
هیچ کاریگه‌ریه‌کی نی یه، هه‌روه‌ك خودا له‌م ئایه‌تانه‌دا ده‌فه‌رموێت:
(﴿وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلآئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إَلاَّ
إِبْلِيسَ قَالَ أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا ﴿*۱﴾قَالَ أَرَأَيْتَكَ
هَذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَى يَوْمِ
الْقِيَامَةِ لأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إَلاَّ قَلِيلًا ﴿*۲﴾قَالَ
اذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمْ جَزَاء
مَّوْفُورًا ﴿*۳﴾وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ
وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الأَمْوَالِ
وَالأَوْلادِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلاَّ غُرُورًا
﴿*﴾إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ وَكَفَى بِرَبِّكَ
وَكِيلًا)﴾ الأسراء/61-65
واته: (خوا به‌فریشته‌کانی وت "هه‌مووتان به‌شێوه‌ی خۆچه‌مانه‌وه بۆ
–ئاده‌م- سڵاوی لێبکه‌ن و ڕێزی لێ بنێن"، فریشته‌کان هه‌موویان ئه‌م
فه‌رمانه‌یان جێبه‌جێ کرد ته‌نها – ئیبلیس- نه‌بێت که به‌نکوڵی کردنه‌وه
گووتی: (چۆن کڕنوش بۆ که‌سێك ده‌به‌م که له قوڕ دروست کردووه) خوایه تۆ
هۆی ئه‌وه‌م پێ بڵێ که‌بۆچی –ئاده‌م- ت له‌سه‌روو منه‌وه داناوه‌و داوای
کڕنووش بۆ بردنیم لێ ده‌که‌یت؟ بۆچی له‌من به‌ڕێزترو باشترت داناوه
له‌کاتێکدا من له‌و باشترم؟ جا ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌م کڕنووش نهبردنهمهوه
-که فه‌رمانی تۆم تیا پشت گوێ خست- بم هێڵییه‌وه تا ڕۆژی دوایی تاکو
هه‌موو نه‌وه‌کانی ئه‌م مرۆڤه -ئاده‌م- به فریودان و گومڕا کردن له‌ناو
به‌رم ته‌نها ئه‌و چه‌ند نه‌وه که‌مه نه‌بێت که‌به‌هۆی خواپه‌رستی و
وریاییانه‌وه ده‌یانپارێزیت و له‌گوناه به‌دووریان ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر
ئه‌م داوایه‌م وه‌رگریت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بم هێڵیته‌وه، ئه‌وا منیش
له‌سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌م و ئاکامه‌کانیشی سوور ده‌بم).
خواش له‌وه‌ڵامی داواکه‌یدا به‌هه‌ڕه‌شه کردنه‌وه له‌و جۆره وه‌چه‌و
نه‌وانه‌ی ئاده‌میزاد فه‌رمووی: (ده‌بڕۆ به‌لای کار‌و نیازهکهتهوهو
هه‌رکه‌سێکیش له وه‌چه‌و نه‌وه‌ی ئاده‌م گوێڕایه‌ڵی تۆ بکات ئه‌وا دۆزه‌خ
سزای تۆ و ئه‌وانیشه، ئه‌مه‌ش سزایه‌کی ته‌واوو پڕ به‌پێستی
کرداره‌کانیانه).
پاشان خوای مه‌زن له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو و فه‌رمووی:
(چه‌نده توانیت سوربه له‌سه‌ر له‌ڕێ لادان و هاندانی نه‌وه‌کانی ئاده‌م
له‌سه‌ر گوناه و یاخی بوون، هه‌روه‌ها ئه‌وپه‌ڕی کوڕ‌و نه‌وه‌یان و
فریودانیان بۆ فه‌ساد –هاوبه‌شیان به- هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بده له‌هه‌موو
جۆره شێوازێکی فریودان و له ماڵ و سامانی حه‌رام و بێ باوه‌ڕ کردنی کوڕ‌و
نه‌وه‌یان و فریودانیان دا بۆ فه‌ساد –هاوبه‌شیان به- پاشان به‌ڵێنی
پوچه‌ڵ و درۆشیان پێ بده).
ئینجا خوای په‌روه‌ردگار بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی خۆی
ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر به‌ڵێنێك که شه‌یتان بیخاته دڵی گوناهکارو یاخی
یانه‌وه ته‌نها فریودان وڕازاندنه‌وه‌ی کرداره نابهجێکانه. ده‌نا
به‌نده خوا ویست و دڵسۆزوکانی خودا که باوه‌ڕێکی به‌تینیان هه‌یه هیچ
بوارێك به -شه‌یتان- ناده‌ن و -ئیبلیس- هیچ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێكی
به‌سه‌ریاندا نیه چونکه ته‌نها پشتیان به‌خوای خۆیان به‌ستووه‌و
ههرخوداش به‌سه بۆ پشت پێ به‌ستن و به پشتیوان دانان).
خه‌لق کردنی حه‌واء
خودای گه‌وره که ئاده‌می دروست کرد هاوسه‌ری ژیانیشی بۆ دانا‌و داوای
لێکرد که له‌به‌هه‌شتدا پێکه‌وه دانیشن و ژیانی تیادا به‌رنه سه‌ر.
زانایان ئیختیلاف و بیروڕای هه‌مه‌جۆریان له‌سه‌ر کاتی خه‌لق کردنی
(حه‌واء) هاوسه‌ره‌که‌ی ئاده‌م هه‌یه، هه‌ندێکیان ده‌لێن: کاتێك خودا
–ئیبلیس-ی له‌به‌هه‌شت ده‌رکردو –ئاده‌م-ی تیا نیشته‌جێ کرد، ئاده‌م خۆی
له‌به‌هه‌شتدا مابوه‌وه که‌سێك نه‌بوو که هاوژین و هاونشینی بێت، بۆیه
خودا خه‌وی لێ خست و پاشان په‌راسویه‌ك له په‌راسوه‌کانی لای چه‌پی
لێکرده‌وه‌و له‌جێگایدا گۆشتی بۆداناو ئیتر له‌و په‌راسوه -حه‌وا-ی دروست
کرد.
کاتێك ئاده‌م له‌خه‌و هه‌ستا دیتی ئه‌وا ئافره‌تێك لای سه‌ریه‌وه
دانیشتووه. ئینجا لێی پرسی: تۆکێیت؟ ئه‌ویش وتی: (من ئافره‌تم). وتی:
(ئه‌ی بۆچی دروست کراویت؟). حه‌واش وتی: (تاکو له‌گه‌ڵم دا بژیت)..
له‌قورئانیش دا ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌م لانهیهکراوه، هه‌روه‌ك خوا
فه‌رموویه: ﴿(يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي
خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ
مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي
تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا)
﴿۱﴾ النساء/1
واته: (ئه‌و خودایه‌ی که ئێوه‌ی له‌یه‌ك نه‌فسه‌وه دروست کرد‌و له‌و
نهفسهشهوه هاوسه‌ری خۆی بۆ دروست کرد). هه‌روه‌ها فه‌رموویه:
(﴿هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَجَعَلَ مِنْهَا
زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا فَلَمَّا تَغَشَّاهَا حَمَلَتْ حَمْلًا
خَفِيفًا فَمَرَّتْ بِهِ فَلَمَّا أَثْقَلَت دَّعَوَا اللّهَ رَبَّهُمَا
لَئِنْ آتَيْتَنَا صَالِحًا لَّنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ)
﴿۱۸۹﴾الأعراف/189
فریودانی ئاده‌م له‌لایه‌ن ئیبلیسه‌وه
کاتێك خوا ئاده‌م و هاوسه‌ره‌که‌ی له‌به‌هه‌شت دا دانا ڕێگه‌ی دان له تام و
چێژ له‌هه‌موو شتكی نێو به‌هه‌شت وه‌رگرن و به‌ئاره‌زووی خۆیان له‌هه‌موو
به‌روبومێکی بخۆن، ته‌نها له‌به‌روبومی دروختێك نه‌بێت و فه‌رمانیشی پێ
کردن هه‌رگیز لێی نزیك نه‌بنه‌وه و تامی به‌ره‌که‌شی نه‌که‌ن، ده‌نا گه‌ر
وابکه‌ن ئه‌وا به‌و سه‌رپێچی کردنه‌ی فه‌رمانی خودا سته‌مێکی گه‌وره
له‌خۆیان ده‌که‌ن و به‌م پێیه‌ش سزای له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. "ئیبلیس" له‌دڵی
خۆیدا به‌مه دڵشاد بوو چونکه ده‌روازه‌یه‌کی تێدا ده‌بینی که لێیه‌وه‌ی
بچێته ناو ده‌روونی ئاده‌م و ژنه‌که‌یه‌وه، ئه‌مه‌شی کرد به‌بابه‌تی
گفتوگۆ‌و ئاخاوتن له‌گه‌ڵیاندا و ده‌ستی کرد به‌لێدوان بۆیان و فریودانیان
تاکو له‌به‌روبومی دره‌خته قه‌ده‌غه‌کراوه‌که بخۆن و پاشان ئاکامی
ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وتنی ئه وبهشانهی عه‌وره‌تیان بێت که داپۆشرابوون و
شارابوونه‌وه، "ئیبلیس" زیاده‌ڕۆییه‌کی زۆری کرد له‌هاندانیان و سووربوونی
له‌سه‌رخواردنی به‌روبومی دره‌خته‌که به‌و فێڵه‌ی گوایه خودا بۆیه
نه‌یهێشتووه له‌و دره‌خته بخۆن تاکو نه‌بنه مه‌لائیکه‌و له‌به‌هه‌شتی پڕ
نازو نیعمه‌ت دا به‌نه‌مری بمێننه‌وه. ئینجا گه‌لێك سوێندی بۆخواردن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌و زۆر دڵسۆز‌و به‌په‌رۆشه بۆیان و ئامۆژگاریان
ده‌کات.
خوای گه‌وره له‌م به‌سه‌رهاته‌دا فه‌رموویه:( ﴿وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ
وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ فَكُلاَ مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلاَ تَقْرَبَا
هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ* ﴿۱۹﴾
فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا
مِن سَوْءَاتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ
الشَّجَرَةِ إِلاَّ أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ
الْخَالِدِينَ ﴿۲۰﴾وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ)
﴿۲۱﴾الأعراف/19-21
هه‌ڵه‌ی ئاده‌م
دیاره ئاده‌م و حه‌وا ئه‌وه‌یان له‌بیرچوو بوو که ئیبیلس "دوژمنیانه‌و
فریوییان ده‌دات، هه‌ربۆیه‌ش که‌وتنه نێو داوه‌کانی پیلانهکهوهو
لهدرهختهکهیان خوارد‌و جا هه‌رکه تامه‌که‌شیان چه‌شت یه‌کسه‌ر
عه‌وره‌تی هه‌ردووکیان بۆیه‌کتر ده‌رکه‌وت، چونکه له‌وه‌وپێش نهعهورهتی
خۆیان وه نه عه‌وره‌تی یه‌کتریان نه‌دیبوو، ئیتر له‌به‌ر زۆری شه‌رم
کردنیان که‌وتنه کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێك گه‌ڵای دره‌خته‌کان و خۆیان پێ
داده‌پۆشی. له‌وساته وه‌خته‌ش دا خوا بانگی کردن و به‌توندی سه‌رزه‌نشتی
کردن له‌سه‌ر ئه‌و گوناهه‌یان و به‌گله‌یی یه‌وه فه‌رمووی: (ئه‌رێ ئه‌وه
من داوام لی نه‌کردن که‌له‌و دره‌خته نه‌خۆن و پێم ڕانه‌گه‌یاندن که
شه‌یتان دوژمنێکی دیار‌و ئاشکراتانه)؟!
بێگومان "ئاده‌م و حه‌واء" هه‌ستیان به‌ڕاده‌و بارستای ئه‌و گوناهه‌یان کرد
له‌ده‌رچوونی له‌فه‌رمانی خوادا، بۆیه زۆر زۆر په‌شیمان بونه‌وه‌و له‌خوا
پاڕانه‌وه‌و به‌م نزایه‌وه ڕووی دۆعایان کرده په‌روه‌ردگارو وتیان:
(خوایه ئێمه به‌و سه‌رپێچی کردن و ده‌رچونه‌مان له‌فه‌رمانی تۆ سته‌ممان
له‌خۆمان کرد، جاتۆش لێمان خۆش به‌و به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه، خۆ
ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه‌و به (لوطف)و
به‌خششی خۆت لێمان نه‌بوریت ئه‌وا له زه‌ره‌رمه‌ندان و ڕه‌نج به‌خه‌سار
ده‌بین)..
(﴿فَدَلاَّهُمَا بِغُرُورٍ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا
سَوْءَاتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ
وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ
وَأَقُل لَّكُمَا إِنَّ الشَّيْطَآنَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُّبِينٌ* ﴿۲۲﴾
قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا
وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ) ﴿۲۳﴾الأعراف/22-23
لێبوردن له ئاده‌م و ده‌رکردنی له‌به‌هه‌شت
خوای گه‌وره ته‌وبه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی –ئاده‌م-ی په‌سه‌ند کرد:(
فَتَلَقَّى ﴿آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ
التَّوَّابُ الرَّحِيمُ) ﴿۳۷﴾البقرة/37.. واته: (خوا چه‌ند وشه‌یه‌کی نزا‌و
پاڕانه‌وه‌ی خسته دڵی ئاده‌مه‌وه‌و فێری داوای لێبوردن کردن بوو و خواش
داواکه‌ی په‌سه‌ند کرد‌و ته‌وبه‌ی لێ وه‌رگرت، بێگومان خودا هه‌رخۆی وه‌رگری
تهوبهیهو میهره‌بان و به‌ڕه‌حمیشه).
به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی –ته‌وبه- خودا (ئاده‌م و حه‌واء)ی له
به‌هه‌شته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی دابهزندو هه‌واڵی ئه‌وه‌شێ پێدان که وه‌چه‌و
نه‌وه‌یان ده‌بێت و له‌نێوان نه‌وه‌کانیاندا دژایه‌تی دروست ده‌بێت (گه‌ر
خۆیان بده‌ن به‌ده‌م خۆپه‌سه‌ندی و ئاره‌زووپه‌رستی یه‌وه)، هه‌روه‌ها
ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێ ده‌بن و ئاوه‌دانی ده‌که‌نه‌وه‌و ماوه‌یه‌کی
که‌می تیادا به‌سه‌ر ده‌به‌ن که ته‌مه‌نی ژیانی دنیایانهو دوای ئه‌وه
هه‌رکه‌سه بۆلای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه. خواش له‌ماوه‌ی ژیانیاندا ڕێی ڕاست و
هۆشیارییان پیشان ده‌دات، جا هه‌رکه‌سێك دوای ڕێبازی خودا بکه‌وێت ئه‌وا
ناکه‌وێته نێو هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانی دنیاوه، هه‌روه‌ك به‌دبه‌ختیش نابێت
تیایدا. خوای مه‌زن پێی فه‌رموون:( ﴿قَالَ اهْبِطُواْ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ
عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ*﴾قَالَ
فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ
﴿۲)﴾الأعراف/24-25
هه‌روه‌ها پێی فه‌رموون: ﴿ (قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ
لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ
هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى) ﴿۱۲۳﴾طه/123
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که خودا ئاده‌می تێدا دانابوو
زانایان بیروڕای جیاوازیان له‌باره‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌وه هه‌یه که
له‌قورئان د اباس کراوه‌و خودا ئاده‌می تیا نیشته‌جێ کردبوو و دوایش
فه‌رمانی لێ ده‌رچوونی پێدابوو، بیروڕایان وایه که داخۆ له‌سه‌ر زه‌وی
یان له‌ئاسمان دا بوبێت؟ ڕای ڕاست تر‌و یه‌کلاکراوه تر ئه‌وه‌یه که پێ
ده‌چێت ئه‌و به‌هه‌شته له‌سه‌ر زه‌وی بوبێت، چونکه خوا ئاده‌می له‌سه‌ر
زه‌وی دروست کردووه هه‌روه‌ك فه‌رموویه:( ﴿إنی جاعل في الأرض خليفة﴾)
ئیتر خودا باسی گواستنه‌وه‌ی ئاده‌می بۆ ئاسمان نه‌کردووه. پاشان
له‌لایه‌کی تره‌وه خودا وه‌سفی به‌هه‌شته به‌ڵێن له‌سه‌ر دراوه‌که‌ی
ئاسمانی به به‌هه‌شتی نه‌مری (جنة الخد) کردووه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م
به‌هه‌شتی نه‌مری یه بوایه که خودا ئاده‌می تیا دانابێت ئه‌وا "ئیبیلس"
ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو که به ئاده‌م بڵێت: (﴿فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ
الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَى شَجَرَةِ الْخُلْدِ
وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَى) ﴿۱۲۰﴾طه/120
واته: (ئه‌رێ ئاده‌م ڕێنماییت نه‌که‌م بۆ خواردن له‌به‌روبوومی دره‌ختی
نه‌مری که هه‌رکه‌سێك بیخوات نامرێت و بۆ موڵکێکیش که هه‌رگیز له‌ناو
ناچێت و کۆتایی نایه‌ت)؟. به‌هه‌شتی نه‌مری (جنة الخلد)یش خانه‌ی پڕ نازو
نیعمه‌ته، نه‌ك ئه‌رك پێ سپاردن، خودا‌ش ئه‌و ئه‌رکه‌ی به‌ئاده‌م و حه‌واء
سپارد، که‌له به‌ری ئه‌و دره‌خته دیاری کراوه نه‌خۆن.. (جنة الخلد) که
له ئاسماندایه وه‌ها بۆ شایستهبوانی وه‌سفکراوه که ﴿وأما الذين سعدوا
ففی الجنة خالدين فيها﴾، ئه‌مه له کاتێکدا که ئاده‌م و حه‌وا
له‌به‌هه‌شتێك دا ده‌رکراون که تیایدا دانرابوون، به‌مه‌ش وا ڕوون
ده‌بێته‌وه که (ئه‌م به‌هه‌شته) ئه‌و به‌هه‌شته به‌ڵێن پێدراوه
نه‌بووه که له قورئان دا باسی کراوه‌و له ڕۆژی ئاخیره‌ت دا خوا بۆ
باوه‌ڕداره چاکه‌خوازه‌کانی داناوه. له‌ڕوویه‌کی تریشه‌وه گه‌ر ئه‌م
ڕاستیه بسه‌لمێنین ده‌بینین کاتێك (ئیبلیس) ئاماده نیه کڕنووشی ڕێز بۆ
(ئاده‌م) ببات، نه‌فره‌تی لێ ده‌کرێت و له به‌هه‌شته‌که ده‌رده‌کرێت، جا
ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌هه‌شته‌ش به‌هه‌شتی نه‌مری (جنة الخلد)ه‌که بوایه، ئه‌وا
هه‌رگیز نه‌یده‌توانی له کاتی ڕق و تووڕه‌یی ی خوادا له‌سه‌ری بگاته
ئه‌و به‌هه‌شتی نهمرییهو بهخورپه دروست کردن بۆ ئاده‌م و حه‌وا
وه‌سوه‌سه‌ی خۆی بکات و فریویان بدات.
له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که خوا ئاده‌می تیا
دانابوو ئه‌و به‌هه‌شتی نه‌مری یه نه‌بووه که له ئاسمان دایه.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که خودا ئاده‌می تیا دانابوو ئه‌و له
پارچه‌کانی تری زه‌وی به‌رزتر نه‌بووه‌و دارودره‌خت و به‌روبووم و سێبه‌رو
هه‌ر نیعمه‌تێکی دیکه‌شی هه‌ر تێدا هه‌بووه، هه‌روه‌ك خودا‌ش وه‌سفی
کردووه‌و فه‌رموویه:( ﴿إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَى
﴿۱۱۸﴾وَأَنَّكَ لَا تَظْمَأُ فِيهَا وَلَا تَضْحَى) ﴿۱۱۹﴾طه/118-119
واته: (تۆ له‌م به‌هه‌شته‌دا نه‌برسیت ده‌بێت و نه‌بێ به‌رگ و بێ پۆشاك
ده‌بیت، نه‌تووشی گه‌رماو تینوێتی ده‌بیت و نه به‌ر گه‌رمی خۆر
ده‌که‌ویت).. که‌چی کاتێك ئاده‌م و حه‌وا به پیلانه‌که‌ی شه‌یتان له
دره‌خته‌که ده‌خۆن داده‌به‌زنه سه‌ر خاکی به‌دبه‌ختی و ماندوێتی و
گرفتاری و ته‌جره‌به‌ی سه‌ختی ژیان.
جا هه‌رکه‌سێك بۆ به‌ڵگه‌ی بوونی (ئاده‌م و حه‌وا) له‌به‌هه‌شتی نه‌مری
ئاسمان دا‌و فه‌رمان پێکردنیان به دابه‌زین (هبوط) بۆ سه‌ر زه‌وی ئایه‌تی
﴿قلنا اهبطوا منها جميعا﴾ دیاری ده‌کات، واته ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك وشه‌ی
دابه‌زین (هبوط)ه که بکات به‌به‌ڵگه‌ی به‌هه‌شتی نه‌مریی ئاسمان، ئه‌وا
له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێین که وشه‌ی (هبوط) به‌مانای گواستنه‌وه دێت له
ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی دی، هه‌روه‌ك چۆن خودا‌ش فه‌رمانی به
-مو‌سا- (علیه السلام) و گه‌له‌که‌ی کردووه که له وڵاتێکی گه‌وره
بگیرسێنه‌وه: (﴿....اهْبِطُواْ مِصْرًا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ
...).﴿۱﴾البقرة/61..واته: (ڕووبکه‌نه -یان- بگوازنه‌وه بۆ وڵاتێکی
گه‌وره چونکه له‌وێ پێویستیه‌کانتان ده‌ست ده‌که‌وێت).. هه‌روه‌ها خوای
مه‌زن کاتێك فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی (نوح) (علیه السلام) ده‌کات
به که‌شتیه‌که‌وه له‌و ناوچه‌یه بگوازنه‌وه‌و ده‌ربچن پێیان
ده‌فه‌رموێت: (﴿قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلاَمٍ مِّنَّا ....﴿)۸﴾هود/48.
"قابیل" و "هابیل" که دوو کوڕی –ئاده‌م- بوون (سڵاوی خوای له‌سه‌ر) قورئان
به‌سه‌رهاته‌که‌یانی گێڕاوه‌ته‌وه، چونکه چه‌ندین په‌ندو حیکمه‌تی
به‌سودی بۆ باوه‌ڕداران تێدایه.
(قابیل) خاوه‌نی که‌سێتی یه‌کی ده‌رده‌داربوو که توخمه‌کانی شه‌ڕخوازی و
خراپه‌کاری تێدابوو و نه‌ریته‌کانی (ته‌ماعکاری و گوناهباری و یاخی بوون
له حوکمی هه‌ق) کۆنترۆڵی بیروهۆش و ئاکاری کردبوو و له‌هه‌ق دووری
خستبوونه‌وه.
به‌ڵام (هابیل)ی برای، پیاوێکی چاکه‌خوازو له‌خواترس و هه‌قپه‌روه‌رد بوو،
له‌نێوان ئه‌م و براکه‌ی دا ململانێ یه‌کی عاده‌تی دروست ببوو که زۆر جار
له‌سه‌ر شتێك ده‌که‌وێته نێوان ئاده‌میزادانی دیکه‌وه‌و به‌درێژایی ژیانی
به‌شه‌ری هه‌میشه دووباره و چه‌ندباره ده‌بێته‌وه، ئه‌م ململانێیه‌ش
ململانێی نێوان چاکه و خراپه‌یه‌و یه‌که‌مین ئاکامی به‌وه ده‌رکه‌وت که
"قابیل" براکه‌ی خۆی "هابیل" بکوژێت.
ده‌رباره‌ی هۆی ناکۆکیه‌که‌ی نێوان ئه‌و دوو برایه، دوو وته هه‌یه:
یه‌که‌م/ ده‌ڵێن –هابیل- خاوه‌نی ڕانه‌مه‌ڕێك بووه -قابیل-یش خاوه‌نی
کێڵگه‌یه‌ك بووه. هه‌ریه‌که‌یان بۆ نزیك بوونه‌وه له‌خودا قوربانی یه‌ك
پێشکه‌ش ده‌که‌ن. قوربانی یه‌که‌ی (هابیل) ئه‌وه‌بوو که باشترین مه‌ڕی
له‌نێو مه‌ڕه‌کانی دا هه‌ڵبژاردو کردی یه قوربانی. به‌ڵام (قابیل)
خراپترین جۆری گه‌نمی له‌کێڵگه‌که‌ی هه‌ڵبژاردو کردی به قوربانی. پاشان
هه‌ردووکیان قوربانیه‌کانیان پێشکه‌ش به خودا کرد. له ئاسمانیشه‌وه
ئاگرێك نێررایه خواره‌وه‌و قوربانی یه‌که‌ی (هابیل)ی خوارد، به‌ڵام
قوربانی یه‌که‌ی (قابیل)ی پشت گوێ خست. به‌مه‌ش (قابیل) زانیی که‌وا خودا
قوربانیی براکه‌ی په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام قوربانی یه‌که‌ی خۆیی په‌سه‌ند
نه‌کردووه. له‌به‌ر ئه‌مه ئێره‌یی (حه‌سودی) پێ برد‌و کوشتی.
دووه‌م/ وته‌ی دووه‌میش ده‌رباره‌ی هۆی ناکۆکی یه‌که‌ی نێوان (قابیل) و
(هابیل) ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن گوایه (ئاده‌م) سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت- هه‌موو
جارێك له‌کاتی منداڵبوونی (حه‌وا)ی هاوسه‌ری دا خودا دوو منداڵی پێ ده‌دا،
واته دوانه‌یه‌کی کوڕ‌و کچی پێ ده‌به‌خشی. ئه‌وه بوو یه‌که‌م جار (قابیل)
له‌گه‌ڵ کچێکدا به‌شێوه‌ی دوانه (توأم) له‌دایکبوون، دوای ئه‌وانیش
(هابیل) له‌گه‌ڵ کچێکی تردا به‌دوانه له‌دایك بوون. ئه‌و کچه‌ی له‌گه‌ڵ
(قابیل)دا له‌دایك ببوو جوانترین ئافره‌ت بوو، ئاده‌میش ده‌یویست بیکات به
هاوسه‌ری (هابیل)، به‌ڵام (قابیل) ئه‌وه‌ی پێ ناخۆش بوو، به‌ڵکو گوتی (من
زیاتر شایسته‌ی ئه‌و کچه‌م ده‌بێت له‌من ماره بکرێت، چونکه (هابیل)
ده‌بێت ئه‌و خوشکه‌ی پێ بدرێت که له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌دایك بووه. ئه‌م
فه‌رمانه‌ش له‌خوداوه نه به‌ڵکو ته‌نها بیر‌و ڕای خۆته).
(ئاده‌م)یش (علیه السلام) ڕووی کرده کوڕه‌کانی و پێی گوتن (که‌وابوو
هه‌ریه‌که‌تان قوربانی یه‌ك پێش که‌ش به خودا بکه‌ن و هه‌رکسێکتان قوربانی
یه‌که‌ی لێ وه‌ربگیرێت ئه‌وا منیش ئه‌و کچه‌ی لێ ماره ده‌که‌م).
ئه‌وانیش قوربانی یه‌کانیان پێشکه‌ش کرد و خودای مه‌زنیش ته‌نها قوربانی
یه‌که‌ی (هابیل)ی په‌سه‌ند کرد، نیشانه‌ی په‌سه‌ند کردنه‌که‌ش ئه‌وه بوو
له ئاسمانه‌وه ئاگرێکی نارده خواره‌وه و قوربانی یه‌که‌ی قووت داوبردی.
(قابیل) که زانی قوربانی یه‌که‌ی ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه له‌داخ و حه‌سوودی دا براکه‌ی خۆی کوشت.
سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی قوربانی یه‌که‌ی (قابیل) قورئان له
ئاماژه‌یه‌کی دا هۆیه‌که‌ی ڕوون کردۆته‌وه، هه‌روه‌ك تیایدا فه‌رموویه:
﴿(وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا
قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِن أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الآخَرِ
قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللّهُ مِنَ
الْمُتَّقِينَ ﴿۲۷﴾ لَئِن بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَاْ
بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لَأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللّهَ رَبَّ
الْعَالَمِينَ ﴿۲۸﴾ إِنِّي أُرِيدُ أَن تَبُوءَ بِإِثْمِي وَإِثْمِكَ
فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ وَذَلِكَ جَزَاء الظَّالِمِينَ ﴿۲۹﴾
فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ فَأَصْبَحَ مِنَ
الْخَاسِرِينَ) ﴿۳۰﴾المائدة/27-30.
واته (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داستانی هه‌ردوو کوڕه‌ه‌ی
ئاده‌م (قابیل و هابیل)یان بۆ بخوێنه‌ره‌وه‌و به‌ڕاستی بۆیان بگێڕه‌وه
کاتێك هه‌ردووکیان بۆ نزیك بوونه‌وه له خودا و له ڕه‌زامه‌ندی خودا
قوربانی یان پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام له‌یه‌کێکیان په‌سه‌ند کراو له‌وی تریان
په‌سه‌ند نه‌کرا، و ئه‌وی لێی په‌سه‌ند نه‌کرا ڕووی کرده براکه‌ی و پێی
گوت (ده‌بێت بتکوژم) ئه‌ویش گوتی (من بێ تاوانم، هیچ زیانێكم لێ نه‌داویت،
خودا‌ش ته‌نها له خواپه‌رستان و ته‌قواکاران قوربانی وه‌رده‌گرێ، جا
ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژکه‌یت بۆم و بمکوژیت ئه‌وا من له ڕه‌تدانه‌وه‌ی تۆدا
ده‌ستم درێژ ناکه‌م بۆت تابت کوژم، من بێگومان له‌خودای په‌روه‌ردگاری
جیهانیان ده‌ترسم، من ده‌مه‌وێت گوناهی کوشتنی من و گوناهه‌که‌ی پێشووشت
له ئه‌ستۆ بگریت که به‌هۆیه‌وه قوربانیه‌که‌ت لێ په‌سه‌ند نه‌کراو به‌م
پێیه‌ش ببیته یه‌کێك له دۆزه‌خیه‌کان، ئه‌وه‌ش سزای سته‌مکارانه). ئیتر
ده‌روونه شه‌ڕخوازه‌که‌ی (قابیل) کاری کوشتنی براکه‌ی بۆ ئاسان کرد‌و
کوشتیی. به‌و تاوانه دزێوه‌ش سه‌رگه‌ردان و زه‌ره‌رمه‌ند بوو و بووه
یه‌کێك له خه‌ساره‌تمه‌ندان).
با نه‌ختێك هه‌ڵوێسته بکه‌ین له‌به‌رده‌م فه‌رمایشته‌که‌ی خودادا:
(﴿...فَتُقُبِّلَ مِن أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الآخَرِ قَالَ
لَأَقْتُلَنَّكَ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ)﴾
بێگومان هه‌ر خودی وشه‌ی (تقوی) له‌م فه‌رمایشته‌دا که له‌سه‌رزاری
(هابیل)ه‌وه لاکاتی دواندنی براکه‌ی دا باسکراوه و ئاراسته‌یی کردبوو،
به‌س بووه بۆ ئه‌وه‌ی خواستی شه‌ڕخوازی و خراپه‌کاری له‌ده‌روونی
(قابیل)دا ڕیشه‌کێش کات..به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆر دووربووه له‌به‌دی
هاتنی کرده‌یی نێو ده‌روونێکی یاخیی وه‌ك ده‌روونی (قابیل)دا چونکه
(قابیل) خاوه‌نی "تقوی" و "طاعة" نه‌بووه. واته "له‌خواترس" و
"گوێڕایه‌ڵی فه‌رمان" نه‌بووه، هه‌ربۆیه‌ش خودا قوربانی یه‌که‌ی لێ
وه‌رنه‌گرتووه، ئیدی ئه‌و چکۆسی و (حه‌سوودی)یه‌ی که هه‌موو ڕووبه‌ندی
دڵی داگیر کردبوو و دڵی پڕ کردبوو له ڕق و کینه، وای لێ کردبوو سووربێت
له‌سه‌ر کوشتنی براکه‌ی.
دوای ئه‌مه دێینه سه‌ر فه‌رمایشته‌که‌ی تری خوداوه‌ند که‌له‌سه‌ر زاری
برای مه‌زڵوم و بێ چاره‌وه حاڵ و هه‌ڵوێستی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموویت:
(﴿لَئِن بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَاْ بِبَاسِطٍ
يَدِيَ إِلَيْكَ لَأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ)
﴿۲۸﴾المائدة/28...لێره‌ش دا ده‌روونه چاکه‌خوازه‌که‌ی (هابیل)مان پیشان
ده‌درێت که ئاوێته‌ی "تقوی"یه‌و خواستی چاکه‌و خێرخوازی کۆنترۆڵی کردووه
چونکه نایه‌وێت به‌خراپه به‌رامبه‌ر خراپه بجوڵێته‌وه‌و (کوشتن)یش له
ڕه‌وشت و سیفه‌ته‌کانی ئه‌و نییه، چونکه (هابیل) له‌خودای په‌روه‌ردگاری
جیهانییان ده‌ترسێت. هه‌رکه‌سێکیش له خودا بترسێت ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر که‌س
ناکات. (ترسان له خودا‌ش) گه‌وره‌ترین ڕێگره له‌تاوان کردن له‌سه‌ر زه‌وی
دا. جا ئه‌گه‌ر پهروهردیارو چاکسازی خوازان بزانن چۆن خه‌ڵکی ڕێنمایی
ده‌که‌ن بۆ (باوه‌ڕهێنان به‌خودا) و (به‌چاودێری و ئاگاداری خودا له
کاروبارو هه‌ڵس و که‌وتیان) و (سڵ کردنه‌وه له‌سه‌ر پێچی کردنی) ئه‌وا
کۆمه‌لگه‌یه‌کی پته‌وی وه‌هایان بۆ بنیات ده‌نرێت که ئاشتی و ئاسووده‌یی
باڵی به‌سه‌ردا ده‌کێشێت. به‌ڵام (قابیل) که (ڕه‌وشتی شه‌ڕخوازی)ی
به‌سه‌ردا زاڵ ببوو کرداره چه‌په‌ڵ و ناشرینه‌که‌ی ئه‌نجام دا(
﴿فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ فَأَصْبَحَ مِنَ
الْخَاسِرِينَ) ﴿۳۰﴾المائدة/30...ناکۆکیه‌که‌ش له‌نێوان (قابیل) و
(هابیل)دا نه‌بووه، به‌ڵکو له‌نێوان (قابیل) و ده‌روونه شه‌ڕخوازه‌که‌ی
دا بووه، ئه‌و ده‌روونه‌ی که فه‌رمانی به‌خراپه پێ کردووه، ناکۆکی
له‌نێوان خۆی و ئاره‌زووه خراپه‌خوازیه‌کانی و خواسته پیسه‌کانی دا
بووه. ئینجا هه‌رده‌بوو که (قابیل) په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌م هه‌واو
ئاره‌زووه شه‌ڕه‌نگێزانه‌یه تاکو دایانمرکێنێته‌وه‌و خۆی له دیلی و
ئه‌ساره‌تیان پێ قوتار بکات. وه‌لێ له‌به‌رده‌م بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی و
ڕۆچوونی ئاره‌زووه‌کانی دا ده‌سته‌وسان ده‌بێت و له‌نگه‌ری خۆی بۆ
ڕاناگیرێت و تاوانکاریشی ده‌گاته ڕاده‌ی کوشتنی براکه‌ی، ئه‌م تاوانه‌ش
توندوتیژ ترین نموونه‌ی حه‌سوودی یه.. (حه‌سوودی)یش یه‌که‌م گوناه بووه
که سه‌رپێچی خودای له‌ئاسماندا پێ کراوه، هه‌روه‌ك یه‌که‌م گوناهی
سه‌رپێچی کردنیشی له‌سه‌ر زه‌وی دابووه. ئه‌وه‌بوو له ئاسماندا –ئیبیلس-
حه‌سوودی به-ئاده‌م- برد، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌وی دا –قابیل- حه‌سوودی به
-هابیل- برد.
وانه‌یه‌ك له قه‌له‌ڕه‌شه‌که‌وه
کاتێك (قابیل) براکه‌ی کوشت، نه‌یده‌زانی چیی لێ بکات و لاشه‌که‌ی له‌وێ دا
که‌وتبوو خودا‌ش له‌وکاته‌دا دوو قه‌له‌ڕه‌شی نارده خواره‌وه که شه‌ڕیان
له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ده‌کرد و له ئه‌نجامی شه‌ڕو کوشتاری نێوانیان دا
یه‌کێکیان ئه‌وی دیکه‌یانی کوشت، دوای کوشتنی به ده‌نوکی خۆی و به‌هه‌ردوو
قاچیشی چالێكی بۆ هه‌ڵکه‌ندو هه‌ڵیدایه ناوی و ناشتی. جا کاتێك (قابیل)
دیتی ئه‌وا قه‌ڵه‌ره‌شه بکوژه‌که قه‌له‌ڕه‌شه کوژراوه‌که ده‌نێژێت،
ئه‌ویش دڵی نه‌رم بوو و قایل نه‌بوو که ڕه‌حمی له‌و قه‌له‌ڕه‌شه که‌متر
بێت و خێرا ته‌رمی براکه‌ی له‌ژێر خاك دا شارده‌وه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا دڵی
پڕبوو له حه‌سره‌ت و په‌شیمانی له‌سه‌ر کرده‌وه نابه‌جێکه‌ی بۆیه
له‌دڵی خۆیدا گوتی (تۆ بڵێی من به‌زه‌ییم له‌و قه‌له‌ڕه‌شه که‌متر
بێت؟!).."هه‌مان هه‌ست" له قورئانیش دا گێڕاوه‌ته‌وه که خودا ده‌رباره‌ی
کۆتایی به‌سه‌رهاته‌که ده‌فه‌رموویت: (﴿فَبَعَثَ اللّهُ غُرَابًا
يَبْحَثُ فِي الأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءةَ أَخِيهِ قَالَ
يَا وَيْلَتَا أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَذَا الْغُرَابِ
فَأُوَارِيَ سَوْءةَ أَخِي فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ)
﴿۳۱﴾المائدة/31..
ئیدریس (سڵاوی خوای لێ بێت) یه‌کێكه له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ناویان له
قورئان دا هاتووه. خودا له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه: ﴿وَاذْكُرْ فِي
الْكِتَابِ إِدْرِيسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا ﴿۵۶﴾وَرَفَعْنَاهُ
مَكَانًا عَلِيًّا ﴿۵۷﴾مريم/56-57...واته (هه‌روه‌ها له‌م کتێبه‌دا
(قورئان) باسی (ئیدریس) به‌یادبێنه‌وه که به‌ڕاستی ئه‌و ڕاستگۆ‌و سه‌ر
ڕاست و پێغه‌مبه‌رێك بووه‌و، ئێمه‌ش له دنیا‌و له ئاخیره‌تیش دا پله
پایه‌یه‌کی به‌رزمان پێداوه).
قورئان –ئیدریس-ی به به‌ڕه‌وشته جوانه‌کانی (ئارام گری و ڕاستگۆیی و
پایه‌به‌رزی) وه‌سف کردووه. پوخته‌ی وته‌ی زانایان ده‌رباره‌ی ئه‌م
پێغه‌مبه‌ره ئه‌وه‌یه که ئه‌و یه‌که‌م که‌سه (جبریل)ی مه‌لائیکه‌ت
سروشی بۆ هێناوه‌ته خواره‌وه به مه‌به‌ستی ڕێنموونی و هیدایه‌ت دانی
نه‌وه‌کانی (قابیل) تاکو له گومڕایی و بێ باوه‌ڕییان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌و
بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خودا‌و –ته‌وبه- بکه‌ن و پاشان به پێی شه‌ریعه‌ته‌که‌ی
بجوڵێنه‌وه. به‌ڵام قورئان به‌درێژی باسی ژیان و به‌رنامه‌ی
پێغه‌مبه‌رایه‌تی یه‌که‌ی نه‌کردووه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی پشت پێ
به‌ستراو و جێگریی مێژوویش ده‌رباره‌ی ژیانی نی یه. دیارترین سه‌رچاوه‌ش
ده‌رباره‌ی دوابێت کتێبی (تأریخ الحکماء)یه که‌لێره‌دا چه‌ند بڕگه‌یه‌کی
لێ ده‌خه‌ینه ڕوو، به‌ڵام نه‌ك به‌و پێودانگه‌ی که‌به‌چه‌ند ڕاستی یه‌کی
جێگیری دابنێن، به‌ڵکو ته‌نها له‌ده‌رووی زانیاری به‌خشینه‌وه: (حه‌کیمان
بیروڕای لێك جوداو جیاوازیان ده‌رباره‌ی شوێنی له‌دایك بوون و ژیانی
–ئیدریس- هه‌ی، هه‌ندێك زانایان ده‌ڵێن: ئه‌و له -میسر- له‌دایك بووه‌و
ناوی (ههرهمس-ی ههرمسان)یان لێ ناوه، واته (پادشای پادشایان) و له
(منف) له‌دایك بووه. گوتووشیانه (به‌زمانی یۆنانی (ئه‌رمیس)هو
له‌عه‌ره‌بی دا کراوه به (هرمس)) له‌لای (عیبرانیه‌کان)یش به (خنوخ)
ناوبراوه‌و له عه‌ره‌بیشدا کراوه به (اخنوخ). خودا‌ش له قورئانه ڕۆشنه
عه‌ره‌بیه‌که‌یدا به (ئیدریس) ناوی بردووه.. ئینجا (هرمس) واته
(ئیدریس) له -میسر- ده‌رچووه و به‌سه‌رانسه‌ری زه‌ویدا گه‌ڕاوه‌و دوایی
بۆ میسر گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خودا‌ش بۆ لای خۆی به‌رزی کردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش
دوای هه‌شتاو دوو ساڵ له ته‌مه‌نی... کۆمه‌ڵێکی دی له حه‌کیمان ده‌ڵێن:
(ئیدریس) له بابل له‌دایك بووه و له‌وێ پێگه‌یشتووه و ژیاوه.
له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی دا زانستی له (شیث)ی کوڕی (ئاده‌م) بووه که
باپیری باپیری بووه. کاتێك –ئیدریس- گه‌وره ده‌بێت خودا ئه‌رکی
پێغه‌مبه‌رێتی پێ ده‌سپێرێت، ئه‌ویش ڕێگه به‌خراپه‌کاری نێو نه‌وه‌کانی
ئاده‌م نادات که سه‌رپێچی له شه‌ریعه‌ته‌که‌ی (ئاده‌م و شیث) بکه‌ن.
ژماره‌یه‌کی که‌میان گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌قسه‌ی ناکه‌ن
و په‌یڕه‌ویی ئامۆژگاریه‌کانی ناکه‌ن. ئه‌ویش خۆیی و شوێنکه‌وتوانی له‌و
ناوچه‌یه ده‌رده‌چن و ملی ڕێگه ده‌گرنه به‌ر تا ده‌گه‌نه میسر، له‌وێش
خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی دا بوون بانگه‌واز بۆڕێی خودا ده‌که‌ن و خه‌ڵکی
بانگ ده‌که‌ن بۆ فه‌رمان به‌چاکه‌و ڕێگری له‌خراپه و گوێڕایه‌ڵی و
به‌ندایه‌تی بۆ خودا. هه‌روه‌ك گوتراویشه (ئه‌و بانگه‌وازه‌ی بۆ (ئاینی
خودا) و (ڕێبازی خوا به‌یه‌ك گرتن) و (په‌رستنی خودای خالق) و (پاکژ
کردنه‌وه‌ی ده‌روون له سزای ئاخیره‌ت به کاری چاك له‌دنیادا) کردووه،
جگه لاهاندانی خه‌ڵکی له‌سه‌ر خۆگرتنه‌وه (زوهد) له‌دنیادا و کارکردن
به‌دادگه‌ری، هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێ کردوون به جۆره نوێژێك که‌خۆی
به‌چه‌ند سیفه‌ت و کردارێك بۆی ڕوون کردونه‌وه‌و فه‌رمانی بهڕۆژوگرتنیش پێ
کردوون که له هه‌ر مانگێك دا چه‌ند ڕۆژێكی دیاریکراو به‌ڕۆژوو بن، پاشان
داوای جیهادی لێ کردوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئاینه‌که‌یان،
جگه له به‌خشینی زه‌کاتی ماڵ و سامانیان وه‌ك کۆمه‌کێك بۆ نه‌داران.
له‌سه‌ر نقێم (فص)ی ئه‌نگوستیله‌که‌شی نوسرابوو (باوه‌ڕ به‌خودا سه‌رکه‌وتن
ده‌سته‌به‌ر ده‌کات). له‌و شوێنه‌ش دا له نوێژی مردووی له‌سه‌ر ده‌کرد
نوسرابوو (به‌ختیار ئه‌و که‌سه‌یه که به‌خۆی داده‌چێته‌وه، هۆی
شه‌فاعه‌ت و تکاکاری لای خودایشی، کرده‌وه چاکه‌کانیه‌تی) لهوتهکانیشی:
*هیچ که‌سێك ناتوانێت به‌ڕاده‌ی (نیعمه‌ت به‌خشینی خودا به عه‌بده‌کانی) سوپاسی خودا له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌کانی بکات.
*ئه‌گه‌ر نزاتان له‌لای خودا کرد، نیازتان پاك بکه‌نه‌وه، هه‌مان نیازی پاکیشتان له نوێژکردن و ڕۆژووگرتنتان دا هه‌بێت.
*حه‌سوودی به‌خه‌ڵکی مه‌به‌ن له‌سه‌ر خۆشبه‌ختییان له‌هه‌ندێك شتی دنیادا چونکه چێژوتامی ئه‌و شتانه‌یان ماوه‌یه‌کی که‌مه.
*هه‌رکه‌سێك به‌به‌شی خۆی قه‌ناعه‌ت نه‌کاو له‌وه تێپه‌ڕێت هیچ شتێك ده‌وڵه‌مه‌ندی ناکات.