21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی شوعه‌یب (علیه السلام)
شوعه‌یب" یه‌کێکه له چوار پێغه‌مبه‌ره عه‌ره‌به‌که (هودو صالح و
شوعه‌یب و محمد صلی الله علیه وسلم)ن. له وه‌سفی "شوعه‌یب"دا وا
گێڕدراوه‌ته‌وه" که به وتاربێژ "خطیب"ی پێغه‌مبه‌ران ناوبراوه به‌هۆی
زمانپاراوی و ڕه‌وانبێژی و ڕاست پێکانی نیاز‌و مه‌به‌ست له بانگکردنی
گه‌له‌که‌ی دا بۆ باوه‌ڕهێنان به په‌یامه‌که‌ی.
گه‌له‌که‌شی خه‌ڵکی (مه‌دیه‌ن) بوون که شارێکه و ده‌که‌وێته ناوچه‌ی
(معادن)ه‌وه له ده‌وروبه‌ری (شام) و له‌سه‌ر ڕێی (حیجاز) و نزیک
ده‌ریاچه‌ی (لوط).
خه‌ڵکی ئه‌و گونده عه‌ره‌ب بوون و ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ده‌چێته‌وه سه‌ر
"مه‌دیه‌ن"ی کوڕی (إبراهیم الخلیل)، کار‌و پیشه‌ی ڕۆژانه‌شیان بازرگانی
بووه چونکه شاره‌که‌یان وێستگه‌یه‌کی دیاری بازرگانی و مه‌ڵبه‌ندی هات و
چۆی کاروانه‌کان و بازرگانه‌کان بووه.
وێنه‌ی ئاسه‌واری قه‌ومه‌که‌ی شوعه‌یب (علیه السلام)
گومڕایی خه‌ڵکی مه‌دیه‌ن
خه‌ڵکی "مه‌دیه‌ن" باوه‌ڕیان به‌خودا نه‌ده‌هێناو، شتی تریان ده‌په‌رست،
له سه‌وداو ئاڵووێریی و کڕین و فرۆشتن دا خراپترین خه‌ڵک بوون، ئه‌گه‌ر
شتێکیان بفرۆشتایه، له کێشانه‌وه‌و ته‌رازووه‌که‌یان که‌م ده‌کرده‌وه‌و
به‌ناته‌واوی ده‌یانکێشا.
خوای مه‌زن پیاوێکی له خۆیانی بۆ ناردن که "شعیب"ی پێغه‌مبه‌رو نێردراوی
بوو، ئه‌ویش بانگی کردن بۆ په‌رستنی خوای تاك و ته‌نها، بێگومان خواش به
چه‌ند موعجیزه‌یه‌ك پشتگیری کردبوو، هه‌روه‌ها "شوعه‌یب" ڕێگه‌ی ئه‌و
کرداره ناشرین و نابه‌جێ یانه‌ی لێ گرتن و فه‌رمانی پێکردن به‌دادگه‌ری و
ده‌سپاکی و، له‌سه‌رئه‌نجامی سته‌مکاریی ئاگادارکردنه‌وه‌و بۆی دوپات
کردنه‌وه که ئه‌و ماڵ و سامانه حه‌ڵاڵه‌ی خودا پێیان ده‌به‌خشێت باشتره
بۆیان له‌و ماڵ و سامانه‌ی به‌حه‌رامی کۆی ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به‌چاکی
بڕوا به‌م وتانه بکه‌ن و باوه‌ڕ به‌و په‌یامه‌شی بێنن که بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته پێیان ده‌گه‌یه‌نێت، پێشی ڕاگه‌یاندن که ئه‌و خۆی توانای
ئه‌وه‌ی نیه له‌و به‌دکرداریانه بیان پارێزێت، به‌ڵکو ئه‌و ته‌نیا
تێگه‌یه‌نه‌ر و ئامۆژگارێکی سه‌رڕاسته بۆیان.
له‌م ڕووه وه خوا فه‌رمویه‌تی: {وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا
قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ وَلاَ
تَنقُصُواْ الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ إِنِّيَ أَرَاكُم بِخَيْرٍ
وَإِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُّحِيطٍ ﴿84﴾ وَيَا قَوْمِ
أَوْفُواْ الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ وَلاَ تَبْخَسُواْ
النَّاسَ أَشْيَاءهُمْ وَلاَ تَعْثَوْاْ فِي الأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿85﴾
بَقِيَّةُ اللّهِ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ وَمَا أَنَاْ
عَلَيْكُم بِحَفِيظٍ ﴿86﴾ } هود/84-86..
واته: (بۆ خه‌ڵکی "مه‌دیه‌ن" که به‌دکارو سته‌مکاربوون (شعیب)ی برایمان
بۆ ناردن که پێی وتن: ئه‌ی گه‌لی خۆم ته‌نها خودا بپه‌رستن چونکه جگه
له‌و هیچ خودایه‌کی په‌رستراوی ڕاسته‌قینه‌تان نیه، هه‌روه‌ها له کڕین و
فرۆشتن دا فڕوفێڵ مه‌که‌ن و کاتێك خۆراکێك یان هه‌ر پێویستیه‌ك بۆ خه‌ڵکی
ده‌کێشن له ته‌رازوه‌که مه‌گرنه‌وه‌و به‌ناته‌واوی مه‌یکێشن، چونکه من
به‌ڕاستی بۆم ده‌رکه‌وتووه که ئێوه هیچ ئاتاجێکتان به‌و فڕوفێڵ و گزی و
ته‌رازووبازی یه نیه، به‌ڵکو له خێر‌و خۆشی و دارایی دا ده‌تانبینم، گه‌ر
وا بکه‌ن ئه‌وا ده‌ترسم تووشی سزای سه‌ختی ڕۆژێکی پڕ ترس و بیم و له‌ناو
به‌ر ببن که ئه‌و ڕۆژه له هه‌ر چوار لاوه ترس و بیم گه‌مارۆی خه‌ڵکی
داوه، جا ئه‌ی گه‌لی خۆم ته‌رازوو و کێشانه‌و پێوانه به‌ڕێکوپێکی و
دادگه‌ریی و هاوسه‌نگی جێ به‌جێ که‌ن و شت ومه‌کی خه‌ڵکی به‌سووك و که‌م
سه‌یر مه‌که‌ن و نرخی که‌ره‌سه‌کانیان مه‌شکێنن، چونکه به‌مه شێواندن و
فه‌سادی به‌دی بێنن و ناشبێت ئێوه له‌سه‌ر زه‌وی کاری تێکده‌رانه‌ی وه‌ها
توندوتیژ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵکو له‌ڕاستی دا ئه‌و پاره‌و پووله حه‌ڵاڵه‌ی
که خودا به قیسمه‌تی کردوون باشتره بۆتان له‌و پاره‌و پووله حه‌رامه‌ی
که‌به‌و کاره ناڕه‌وایه‌ی ته‌رازووبازی په‌یدای ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان
به‌م وته‌یه هه‌یه به‌و قیسمه‌ت و به‌شه دیاری کراوه‌شتان هه‌بێت.
جائیتر منیش ئه‌و پارێزه‌رو چاودێره نیم که هه‌موو تاوانه‌کانتان ببژێرم و
سزاتان بده‌م له‌سه‌ری، به‌ڵکو ته‌نیا نێراوێکی خودا‌و ئامۆژگاری
کارێکتانم).
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه خوای گه‌وره له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌یاندا
ده‌فه‌رموێ:{وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا قَالَ يَا قَوْمِ
اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ قَدْ جَاءتْكُم
بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَوْفُواْ الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ وَلاَ
تَبْخَسُواْ النَّاسَ أَشْيَاءهُمْ وَلاَ تُفْسِدُواْ فِي الأَرْضِ بَعْدَ
إِصْلاَحِهَا ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
﴿85﴾}الأعراف 85...
واتای ئه‌م ئایه‌ته‌ی سوره‌تی (الأعراف)یش واتای ئایه‌ته‌کانی پێشوی سووره‌تی (هود)ه.
به‌دکاری و گومراییه‌که‌ی ئه‌و گه‌له ئه‌وه بوو له‌سه‌ر ڕێگای ماڵی
"شوعه‌یب" و هه‌ر ڕێگایه‌کی دی ڕاده‌وه‌ستان و چاودێریی هات و چۆی ئه‌و
که‌سانه‌یان ده‌کرد که ده‌چوون بۆلای "شوعه‌یب" تاکو له ڕێبازی خودایان
دوورده‌خه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها پلارو تیروتوانجیان له په‌یامه‌که‌ی ده‌داو
پاشان هه‌ڕه‌شه‌یان له باوه‌ڕداران ده‌کرد. "شعیب"یش له‌سه‌ر ئه‌و
ڕه‌فتارانه سه‌رزه‌نشتی ده‌کردن و ئاماژه‌ی بۆ ناله‌باری و ناشرینی
ڕه‌فتاره‌کانیان ده‌کردو، دوای ئه‌مه‌ش نیعمه‌ت و به‌خششه بێ پایانه‌کانی
خوای به‌بیر ده‌هێنانه‌وه، وه‌ك ئه‌و نیعمه‌ته هه‌ره دیار‌و به‌رچاوه‌ی
له‌دوای که‌میی ژماره‌یان خوا زۆری کردبوون و چه‌ندین کوڕ‌و نه‌وه‌ی
دیکه‌یان لێ په‌یدا ببوو و پاشان له‌دوای هه‌ژاریی و نه‌داری خودا
ده‌وڵه‌مه‌ندی کردبوون.
له‌م به‌ئاگا هێنانه‌وه‌یه‌دا "شوعه‌یب" سه‌رنجی ئه‌و گه‌له‌ی به‌لای ئه‌و
ڕاستیه‌دا ڕاکێشا که ده‌بێت په‌ندو ترس وه‌رگرن له‌و سزا سه‌خته‌ی خودا
تووشی به‌دڕه‌فتارانی پێش ئه‌وانی کردووه.
ئه‌نجا به ڕاشکاوی بیر‌و باوه‌ڕی خۆی بۆ ده‌ربڕین و پێی گوتن: (ئێوه
دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو تاقم دا، تاقمێکتان باوه‌ڕتان به‌خودا هێناوه‌و
بانگه‌وازه‌که‌ی من به‌ڕاست داده‌نێنن، تاقمێکی دیکه‌شتان باوه‌ڕ به‌خودا
ناهێنن و بانگه‌وازه‌که‌م به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، ئیدی منیش خودا ده‌که‌م به
حه‌که‌م و دادوه‌ر له نێوانماندا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی تیای دا
ناکۆکین، خودا‌ش باشترین حاکمه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا...)
ئه‌م ئایه‌تانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه به‌شێکی تری به‌سه‌رهاته‌که‌یه که له‌م دێڕانه‌ی پێشودا شیکارو واتایان خرایه ڕوو.
وَلاَ تَقْعُدُواْ بِكُلِّ صِرَاطٍ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ
اللّهِ مَنْ آمَنَ بِهِ وَتَبْغُونَهَا عِوَجًا وَاذْكُرُواْ إِذْ كُنتُمْ
قَلِيلًا فَكَثَّرَكُمْ وَانظُرُواْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ
﴿86﴾ وَإِن كَانَ طَآئِفَةٌ مِّنكُمْ آمَنُواْ بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ
وَطَآئِفَةٌ لَّمْ يْؤْمِنُواْ فَاصْبِرُواْ حَتَّى يَحْكُمَ اللّهُ
بَيْنَنَا وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ ﴿87﴾ الأعراف/ 86-87
گاڵته‌کردنی گه‌له‌که به "شوعه‌یب"
ئه‌و گه‌له گاڵته‌یان به قسه‌کانی "شوعه‌یب" ده‌هات و لووتبه‌رزو بێ بڕوا
بوون و به‌ده‌م بالۆره وتن و گاڵته‌جاڕیه‌وه پێیان ده‌گوت: (ئه‌رێ کابرا
ئه‌م نوێژ‌و دیانه‌ته‌ی خۆت ئاوا کاری تێ کردوویت و کردووتی به‌ڕابه‌رێك بۆ
ئێمه‌و تا داوای وازهێنانی ئه‌و بتانه‌مان لێ بکه‌یت که باب و باپیرانمان
له‌مه‌وپێش هه‌ر په‌رستوویانن، پاشان سووریش بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هێلیت
به‌ئاره‌زووی خۆمان هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه به‌پاره‌و سامانمان بکه‌ین،
ئه‌رێ تۆ چۆن ئاوا له‌گه‌ڵمان ده‌جوڵێیه‌وه له کاتێکدا به سیفه‌ته‌کانی
ئارامی و ژیری و هۆشمه‌ندی لای ئێمه ناسراویت؟).
له‌وه‌ڵامیاندا شوعه‌یب پێی گوتن: (ئه‌ی گه‌لی خۆم هه‌ر خۆتان
بیربکه‌نه‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێبازێکی ڕوون و ئاشکراو دڵنیایی
باوه‌ڕدارێتی به خودای په‌روه‌ردگار بم و خودا‌ش ڕزق و ڕۆزی ی باش و
ته‌واوم پێ بدات، ئایا بۆم هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نیعمه‌تانه‌ی خودا
خیانه‌ت له په‌یامه‌که‌ی و سه‌رپێچی له فه‌رمان و ڕێگری (أمر و
نهي)یه‌کانی بکه‌م؟ من بێگومان به‌م په‌ندو ئامۆژگاریانه‌م بۆ ئێوه ته‌نها
چاکسازی و خۆش کردنی باری ژیانی خۆتانم مه‌به‌سته‌و هێنده‌ی له توانام دا
بێت له‌م ڕووه‌وه هه‌وڵی چاکردنی ئێوه ده‌ده‌م، دیاره ئه‌گه‌ر به
یارمه‌تی و پشتیوانی خودا‌ش نه‌بێت من له گه‌یاندنی حه‌قدا سه‌رکه‌وتوو
نابم، هه‌ر بۆیه‌ش پشت به خوای تاك و ته‌نیا ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆلای
ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه).
پاشان له به‌شێکی تری وته‌کانیدا (شوعه‌یب) پێی گوتن: (ئه‌ی گه‌لی خۆم
نابێت ئه‌و ناکۆکی و دژایه‌تی یه‌ی به‌رامبه‌ر من هه‌تانه هانده‌رتان بێت
بۆ ڕژدی و نکوڵی و سوربوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و به‌مه‌ش هه‌مان سزای
سه‌ختی گه‌له‌که‌ی (نوح) یان گه‌لی (هود)یان گه‌لی (صاڵح) یان گه‌له‌که‌ی
(لوط)تان تووش ببێت، ئێ خۆ کات و شوێنی له‌ناوچوونیشیان هێنده له
ئێوه‌وه دووور نیه، ده ئیتر په‌ندو عیبره‌تیان لێ وه‌ربگرن تاکو هه‌مان
سزای ئه‌وان تووشی ئێوه‌ش نه‌بێت، هه‌روه‌ها داوای لێ خۆشبوون له خودا
بکه‌ن تا له گوناهه‌کانتان ببورێت، دوای ئه‌وه‌ش به په‌شیمانیه‌وه
بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای و بۆ سه‌ر ڕێبازه ڕاسته‌که‌ی، داوای لێ بوردن له‌سه‌ر
ئه‌و ڕه‌فتاره نادروستانه‌و ئه‌و تاوانه ناشرینانه‌تان بکه‌ن. بێگومان
په‌روه‌ردگاری من ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی زۆره بۆ به‌نده تۆبه‌کارو
گه‌ڕاوه‌کانی:
قَالُواْ يَا شُعَيْبُ أَصَلاَتُكَ تَأْمُرُكَ أَن نَّتْرُكَ مَا يَعْبُدُ
آبَاؤُنَا أَوْ أَن نَّفْعَلَ فِي أَمْوَالِنَا مَا نَشَاء إِنَّكَ لَأَنتَ
الْحَلِيمُ الرَّشِيدُ ﴿87﴾ قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ
عَلَىَ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّي وَرَزَقَنِي مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًا وَمَا
أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَى مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ إِنْ أُرِيدُ
إِلاَّ الإِصْلاَحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلاَّ بِاللّهِ
عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ ﴿88﴾ وَيَا قَوْمِ لاَ
يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِي أَن يُصِيبَكُم مِّثْلُ مَا أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ
أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَالِحٍ وَمَا قَوْمُ لُوطٍ مِّنكُم
بِبَعِيدٍ ﴿89﴾ وَاسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ إِنَّ
رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ ﴿90﴾ (هود 87/90..)
وێنه‌ی ئاسه‌واری قه‌ومه‌که‌ی شوعه‌یب (علیه السلام)
هه‌ڕه‌شه‌کردن له -شوعه‌یب-
ئه‌وه هه‌ڵوێست و حاڵه‌تی (شوعه‌یب) بوو له‌بانگه‌وازه‌که‌ی و بانگکردنی
گه‌له‌که‌ی دا، به‌ڵام که‌سانی خۆبه‌زل زان و لووتبه‌رزی نێو گه‌له‌که‌ی
هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کرد‌و به‌ڕقی کوێرانه‌و تووڕه‌یی یه‌وه پێیان گووت: (ئێمه
خۆت و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیشیان پێ هێناویت له‌م شاره‌مان ده‌رده‌که‌ین و
هه‌رده‌شبێت ده‌رتان که‌ین، مه‌گه‌ر له کاتێکدا نه‌بێت که په‌شیمان
بنه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ئاینه‌ی خۆمان که‌وازتان لێ هێناوه).
(شوعه‌یب) به‌رپه‌رچی دانه‌وه‌و پێی گوتن: (ئه‌رێ چۆن ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ
سه‌ر ئه‌و ئاینه‌ی که‌له‌به‌ر (ناته‌واوی و شێواوی و ناشایسته‌یی ی) ڕقمان
لێ ی ده‌بێته‌وه. ئه‌وه مه‌حاڵه‌و هه‌رگیز نابێت، چونکه گه‌ر بێینه‌وه
سه‌ر ئه‌و ئاین و ڕێبازه چه‌وته‌ی ئێوه ئه‌وا درۆ‌و ده‌له‌سه بۆ خودا
هه‌ڵده‌به‌ستین و درۆ له‌گه‌ڵ ڕێبازه ڕاسته‌که‌ی دا ده‌که‌ین دوای ئه‌وه‌ی
که خودا هه‌ر خۆی ئێمه‌ی خستۆته سه‌ر ڕێ ی ڕاست. له‌به‌ر ئه‌وه بۆمان
ناشێت به‌خواست و ئاره‌زووی خۆمان بێینه سه‌ر ئاینی ئێوه، ته‌نها به
خواست و ئیراده‌ی خودا نه‌بێت که (ئێمه‌ش له‌کاتی گومڕایی و ڕوو له‌هه‌ق
وه‌رگێڕان دا) بێینه‌وه بۆ سه‌ر ئاینه‌که‌تان، ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆر زۆر
دووره‌و هه‌رگیز ناشێت ئێمه‌ی ئیماندار‌و خواپه‌رست ڕێ ی گومڕایی بگرینه
به‌رو بێینه سه‌ر دینی ده‌ستکردی ئێوه، چونکه خودای په‌روه‌ردگارو
ئاگاداری کاروبارمان قایل نابێت و لێمان ڕازی نابێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆسه‌ر
ڕێچکه پوچه‌ڵه‌که‌تان، هه‌ر خودا‌ش به‌زانستی خۆی و به‌عیلم و ئاگاداریی
خۆی هه‌موو شوێنێکی ته‌نیوه‌و به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا باڵاده‌سته، ئێمه‌ش
داوای لێ ده‌که‌ین و لێی ده‌پاڕێینه‌وه که به‌ڕێبازه ڕاست و هه‌ق خوازی
یه‌که‌ی خۆی دادوه‌ری له‌نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا بکات هه‌رخۆیشی
دادگه‌رترینی دادوه‌رانه).
قَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُواْ مِن قَوْمِهِ لَنُخْرِجَنَّكَ يَا
شُعَيْبُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ
فِي مِلَّتِنَا قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَارِهِينَ ﴿88﴾ قَدِ افْتَرَيْنَا
عَلَى اللّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِي مِلَّتِكُم بَعْدَ إِذْ نَجَّانَا
اللّهُ مِنْهَا وَمَا يَكُونُ لَنَا أَن نَّعُودَ فِيهَا إِلاَّ أَن
يَشَاءَ اللّهُ رَبُّنَا وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا عَلَى
اللّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا
بِالْحَقِّ وَأَنتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ ﴿89﴾ (الأعراف 88/89..)
جارێکی تر گه‌له‌که‌ی ده‌ستیان کرده‌وه به‌هه‌ڕه‌شه‌لێکردنی و گوایه
ئه‌گه‌ر له‌به‌رخاتری هۆزو تیره‌و که‌س و کاری نه‌بێت به‌ردبارانی ده‌که‌ن،
دیاره (شوعه‌یب) خاوه‌نی هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێکی واش نه‌بوو که به‌ربه‌ست
بێت له‌به‌رده‌م کاری کوشتن و به‌ردباران کردنی دا، به‌ڵکو ئه‌و خاترو
خۆترانه‌یه‌ش منه‌تێکی ده‌سکردی خۆیان بوو، هه‌ر بۆیه‌ش (شوعه‌یب) بێ پێچ و
په‌ناو به وره‌ی به‌تینه‌وه پێیان ده‌ڵێت: (ئاخر ئه‌ی گه‌لی خۆم ئایا
هۆزو تیره‌که‌م خاتریان زۆرتره، یان خودا زیاتر شایسته‌ی ئه‌و
خاترگرتنه‌یه که زۆر به‌ده‌سه‌ڵات تر‌و به‌هێزتره له هۆزو تیره‌و ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌ی دوام که‌وتوون و که ده‌بێت فه‌رمانه‌کانیشی په‌یڕه‌وی بکرێت،
له کاتێکدا ئێوه پشت گوێتان خستوون و ڕاسپارده‌کانی خوداتان فه‌رامۆش
کردووه‌و پشتتان لێ هه‌ڵکردوون؟ به‌ڕاستی خودای په‌روه‌ردگارم ئاگاداره
له گشت کردارێکتان و هه‌موو شتێك ده‌زانێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر مرۆڤێك
دا به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه‌که‌ی ده‌کات):
قَالُواْ يَا شُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا
لَنَرَاكَ فِينَا ضَعِيفًا وَلَوْلاَ رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ وَمَا أَنتَ
عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ ﴿91﴾قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُم
مِّنَ اللّهِ وَاتَّخَذْتُمُوهُ وَرَاءكُمْ ظِهْرِيًّا إِنَّ رَبِّي بِمَا
تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ ﴿92﴾ (هود 91/92..)
له‌ناوچوونی خه‌ڵکی "مه‌دیه‌ن"
بڕیاری –ئیلاهی- بۆ له‌ناوچوونی خه‌ڵکی –مه‌دیه‌ن- ده‌رچوو، له‌ئاکامی
سه‌رکێشی و یاخی بوونیان له ڕێبازی خوادا، به‌ڵام خودا به‌ڕه‌حمه‌تی خۆی
–شوعه‌یب-و باوه‌ڕدارانی له‌و سزا سه‌خته ڕزگار کرد‌و بێ باوه‌ڕانی ته‌فرو
تونا کرد، ئه‌ویش به‌و سزا سه‌خته‌ی که چه‌خماخه‌و هه‌وره‌تریشقه
(صاعقه)یه‌کی توند‌و به‌هێزی بۆ هه‌ڵکردن و له‌هه‌مان کات دا
بومه‌له‌رزه‌یه‌کی قایم و به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ دابوو (که به‌هه‌وره‌تریشقه‌و
به بومه‌له‌رزه‌که‌ش) وای لێ کردن تێکڕا هه‌موویان به‌سه‌ر ده‌م و
چاویاندا ته‌خت بن و بکه‌ون و له‌ناوبچن. ئیدی کۆتایی به‌مه‌سه‌له‌که‌یان
هات و ئاسه‌واریشیان نه‌ماو ته‌نانه‌ت له‌ئاکام دا واده‌زانرا که هه‌رگیز
له‌و خاکه‌شدا نه‌ژیاون. ده‌ی هه‌ر ته‌فروتونا بن خه‌ڵکی مه‌دیه‌ن و هه‌ر
دووربن له‌ڕه‌حمه‌ت و سۆزی خودا وه‌ك چۆن گه‌لی (ثه‌مود)یش پێش خۆیان له‌و
ڕه‌حمه‌ته دووربوون:
﴿وَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا شُعَيْبًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ
مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مَّنَّا وَأَخَذَتِ الَّذِينَ ظَلَمُواْ الصَّيْحَةُ
فَأَصْبَحُواْ فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ ﴿94﴾ كَأَن لَّمْ يَغْنَوْاْ
فِيهَا أَلاَ بُعْدًا لِّمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ ﴿95﴾ (هود 94/95)
کاتێك –شوعه‌یب- حاڵی له‌ناوچوونی ئه‌و گه‌له‌ی خۆی بینی و سه‌یری کرد
چی‌یان به‌سه‌رهاتووه به‌ده‌م خۆبه‌ری کردن له‌سستی نواندن و درێغی له‌گه‌ڵ
نه‌کردنیانه‌وه گوتی: (ئای گه‌لی خۆم..خۆ من به‌ته‌واوی و بێ ته‌م ومژ
فه‌رمانه‌کانی خودا‌و په‌یامه‌که‌ی په‌روه‌ردگارتانم پێ ڕاگه‌یاندن و گه‌ر
ئێوه کارتان پێ بکردنایه ئه‌وا به‌خته‌وه‌رو شادمان ده‌بوون، هه‌روه‌ها
زیاد له ڕاده‌ش ئامۆژگاریم کردن، که‌چی ئێوه هه‌ر له‌سه‌ر چه‌وتی و
گومڕایی مانه‌وه، ئیدی چۆن خه‌متان بۆ بخۆم و چۆن له پێناوتان دا دڵته‌نگ
ده‌بم دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و یاخی بوون؟!!:
﴿فَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالاَتِ
رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ فَكَيْفَ آسَى عَلَى قَوْمٍ كَافِرِينَ ﴿93﴾
(الأعراف 93..)
وێنه‌ی پاشماوه‌ی قه‌ومه له‌ناوچووه‌که‌ی مه‌دیه‌ن
گه‌لی نێو دارستانی چڕ (أصحاب الأیکة)
خودای مه‌زن دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی –مه‌دیه‌ن-ی ته‌فروتونا کرد و (شوعه‌یب) و
باوه‌ڕداره‌کانی قوتار کرد، (شوعه‌یب)ی ڕه‌وانه‌کرد بۆلای (أصحاب الأیکة)
که گه‌لێك بوون له پارچه‌زه‌ویه‌کی به‌پیت دا ده‌ژیان و دار‌و دره‌ختێکی
زۆر‌و چڕیان هه‌بوو و ئاوێکی زۆری هه‌ڵقوڵاوی ژێرزه‌ویشیان هه‌بوو،
ناوچه‌که‌شیان له نزیك شاری –مه‌دیه‌ن-ه‌وه بوو و له‌م خاکه‌ش دا
کۆمه‌ڵه که‌سێك له خه‌ڵکی ی هه‌بوون له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچکه‌ی خه‌ڵکی
(مه‌دیه‌ن) بوون له‌به‌دکاری و تاوانباری دا.
(شوعه‌یب) پێی گوتن: (بێگومان من له خودای په‌روه‌ردگاری جیهانییانه‌وه
نێردراوم بۆ ڕێنمونی و ڕێ نیشاندانی ئێوه و به‌ئه‌مانه‌ت و ده‌ستپاکی
یه‌وه باسی خوداتان پێ ده‌گه‌یه‌نم و ڕێی ڕاستی خوداتان پیشان ده‌ده‌م.
ئێوه‌ش خۆ بپارێزن له‌سزای سه‌ختی خودا و گوێڕایه‌ڵی ی من بکه‌ن و به‌و
شێوازه‌ی فه‌رمانه‌کانی خودا په‌یڕه‌و بکه‌ن. هه‌روه‌ها من له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م کاری ڕێ پیشاندانه‌دا هیچ کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێت، چونکه
پاداشتی من ته‌نها له‌لای خودای په‌روه‌ردگاری جیهانییانه)..
یه‌کێکی تر له‌و ئامۆژگاریانه‌ی (شوعه‌یب) بۆ ئه‌و گه‌له ئه‌وه‌بوو که
پێی ده‌گوتن: (به‌چاکی و به‌ڕێك و پێکی کێشانه‌و پێوانه به‌جێ بگه‌یه‌نن و
به‌دادگه‌ری و ته‌رازووی هه‌ق کاروباری خه‌ڵکی به‌ڕێوه به‌رن و هیچ شتێك
له مافه‌ڕه‌واکانیان که‌م مه‌که‌نه‌وه، به‌دکاری و خراپه‌ش له زه‌ویدا
مه‌که‌ن و تیایدا ڕۆمه‌چن، له‌سزای خودا بترسن که ئێوه‌ی دروست کردووه‌و
که نه‌ته‌وه به‌هێزه‌کانی پێش ئێوه‌شی دروست کردووه).
ئه‌م په‌ندو ئامۆژگاریانه کاریان نه‌کرده سه‌ر دڵ و ده‌روونی ئه‌و
گه‌له، به‌ڵکو له‌وه‌ڵامی (شوعه‌یب)دا گوتیان: (تۆ پێغه‌مبه‌ر نیت، به‌ڵکو
ته‌نها یه‌کێکیت له‌و که‌سانه‌ی که به‌ر سیحر‌و جادوو که‌وتون و وات لێ
هاتووه به‌م جۆره وڕێنه بکه‌یت و ئه‌م قسانه هه‌ڵبزڕکێنیت.. تۆ ته‌نها
که‌سێکیت وه‌ك ئێمه‌و له‌ژیانی به‌شه‌ری دا وه‌ك ئێمه مرۆڤیت، جا چۆن خۆت
له ئێمه‌ی مرۆڤ به‌و په‌یامه جوێ ده‌که‌یه‌وه؟ هه‌ربۆیه ئێمه به
درۆزنێکت داده‌نێین له‌پڕوپاگه‌نده‌و ئیدعاکانت دا‌و، به‌ڕاستگۆت دانانێین
له‌و مه‌سه‌لانه‌دا که بانگمان ده‌که‌یت بۆلایان. خۆ ئه‌گه‌ر بانگه‌واز
که‌رێکی ڕاسته‌قینه‌و بێ گرێ و گۆڵ بیت له‌و په‌یامه‌دا که بانگه‌وازی
ئێمه‌ی بۆ ده‌که‌یت ئه‌وا له خودای خۆت داوا بکه له ئاسمانه‌وه
سزایه‌کمان بۆ بنێرێته خواره‌وه)..
دیاره ئه‌و گه‌له به‌رده‌وام بوون له به‌درۆ خستنه‌وه‌ی (شوعه‌یب) و
باوه‌ڕ پێ نه‌هێنانی و به‌دکاری دا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش خودا
گه‌رمایه‌کی توند‌و تیژی به‌سه‌ردا هێنان که هه‌ناسه‌یان ته‌نگ بوو و تووشی
ته‌نگه نه‌فه‌سیه‌کی ئه‌وتۆ بوون وایان لێ هات ڕاکه‌ن و ده‌ربچن بۆ ده‌شت
و ده‌ر تاکو هه‌ناسه بده‌ن و هه‌وایه‌کی باش و فێنك هه‌ڵمژن، له‌وێش
هه‌ورێك باڵی به‌سه‌ردا کێشان و مژده‌ی خێر‌و خۆشیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرد و
خێرا هه‌موویان له‌ژێری دا کۆبوونه‌وه تاکو له‌سێبه‌ره‌که‌یدا
بحه‌وێنه‌وه، به‌ڵام هه‌وره‌که چه‌ند بروسکه‌و چه‌خماخه‌یه‌کی توندی تێ
گرتن و له‌ناوی بردن، ئه‌و ڕۆژه‌ش ڕۆژێکی به‌سام و پڕ له‌سزای سه‌خت و پڕ
له ترس و بیمی زۆر بوو..
﴿كَذَّبَ أَصْحَابُ الْأَيْكَةِ الْمُرْسَلِينَ ﴿176﴾ إِذْ قَالَ لَهُمْ
شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿177﴾ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ﴿178﴾
فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿179﴾ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ
أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿180﴾ أَوْفُوا
الْكَيْلَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُخْسِرِينَ ﴿181﴾ وَزِنُوا
بِالْقِسْطَاسِ الْمُسْتَقِيمِ ﴿182﴾ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ
أَشْيَاءهُمْ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿183﴾ وَاتَّقُوا
الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالْجِبِلَّةَ الْأَوَّلِينَ ﴿184﴾ قَالُوا إِنَّمَا
أَنتَ مِنَ الْمُسَحَّرِينَ ﴿185﴾ وَمَا أَنتَ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا
وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ الْكَاذِبِينَ ﴿186﴾ فَأَسْقِطْ عَلَيْنَا كِسَفًا
مِّنَ السَّمَاءِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿187﴾ قَالَ رَبِّي
أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿188﴾ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمْ عَذَابُ
يَوْمِ الظُّلَّةِ إِنَّهُ كَانَ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿189﴾ إِنَّ فِي
ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿190﴾ وَإِنَّ
رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿191﴾ (الشعرا‌ء 176/191..)
چه‌ند وانه‌یه‌ك
به‌نه‌ماکانی چاکسازی
له‌به‌سه‌رهاته‌که‌ی "شوعه‌یب"دا قورئانی پیرۆز ئه‌و شێوازه جوان و
دروسته‌مان بۆ ده‌رده‌خات که پێویسته مرۆڤی چاکه‌خوازو چاکساز بیگرێته
به‌ر تاکو کاریگه‌ریه‌کی به‌ته‌وژمی هه‌بێت له‌چاکه‌کردن و ڕاست کردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌که‌ی دا. خودای مه‌زن له‌زاری (شعیب)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه و
ده‌فه‌رموێت: (وما أرید أن أخالفکم إلی ما أنهاکم عنه إن أرید إلا الإصلاح
ما استطعت وما توفیقي إلا بالله علیه توکلت وإلیه أنیب).. نه‌ختێك
هه‌ڵوێسته بکه له ئاست ئه‌م فه‌رمایشته‌ی خودا: (وما أرید أن أخالفکم
إلی ما أنهاکم عنه) که له‌سه‌ر زاری (شعیب)ه‌وه هێناویه‌تی و ئه‌ویش
له‌م وته‌یه‌دا ئه‌وه بۆ گه‌له‌که‌ی دووپات ده‌کاته‌وه که‌هه‌مان
ڕه‌فتارو هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌وان نانوێنن له کاتێکدا داوای نه‌هێشتنی
ده‌کات لێیان.
لێره‌دا وانه‌یه‌کی بۆ مرۆڤی ڕاست که‌ره‌وه‌و چاکه‌خواز تێدایه ده‌رباره‌ی
ئه‌وه‌ی ده‌بێت زۆر به‌وردی و هۆشیاریه‌وه ئاگاداری هه‌ر گفتارو
ڕه‌فتارێکی خۆی بێت و گفتاری به ڕه‌فتاریه‌وه ببه‌ستێت و پێچه‌وانه‌ی
یه‌کتر نه‌بن. چونکه ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وت کاریگه‌ری زیاتریان له قسه‌ی
ڕووت و سه‌رزاره‌کی هه‌یه، هه‌ر وتار‌و حیکمه‌ت و په‌ندو ئامۆژگاریه‌کی
کاریگه‌ریش که عه‌قڵی خه‌ڵکی و هه‌ست و نه‌ستیان به‌کێش ده‌کات ئاسه‌واری
گه‌وره‌و کارایه‌کی ئه‌وتۆیان له دڵ و ده‌روونی گوێ بیستانی دا نابێت گه‌ر
ئه‌و خه‌تیب و وتار بێژ‌و بانگه‌واز کاره خۆی یه‌که‌مین که‌سی
په‌یڕه‌وکاریان نه‌بێت و کار به ڕێساکانی نه‌کات و یه‌که‌م فه‌رمانکاریان
به‌چاکه‌و ڕی له خراپه گریان نه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش خودا سه‌رزه‌نشتی
گه‌لێك ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌کاتێك دا فه‌رمان به‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن بۆ
چاکه‌کردن، که‌چی خۆیان به‌و فه‌رمانه‌وه پابه‌ند نابن، هه‌روه‌ك
فه‌رمویه‌تی:
﴿ أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ... ﴾ (البقرة 44..)
له‌به‌شی دووه‌می ئایه‌ته‌که‌دا له‌زاری (شوعه‌یب)ه‌وه ﴿ إن أرید إلا
الإصلاح ما استطعت﴾ خواستی –شوعه‌یب- به‌دی ده‌کرێت له‌چاکسازی و ئیصلاح دا
که تاکه خواستێکه ته‌نها له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره‌یه‌و دووره له‌هه‌ر
نیازێکی ماددی یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی و شه‌خصی. ئامانجه‌کانی
پێغه‌مبه‌ران له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی مێژوودا ئاوا بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش
ئامرازی به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن بووه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕێگا ڕاست و
دروسته‌یه که ده‌بێت مرۆڤی چاکه‌خوازو بانگه‌وازکاری (چاکسازی) بیگرێته
به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رکه‌وتن و بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌جێ گه‌یاندنی چه‌ندین
به‌هاو بنه‌مای جوان و باڵا له‌وانه‌ی باوه‌ڕی پی یانه. جا بێگومان هه‌ر
مرۆڤی چاکه‌خوازی ڕاستگۆ‌و دابڕاو له‌هه‌ر نیاز‌و ئاره‌زوویه‌کی نه‌فسه
که‌له‌ئه‌نجام دا سه‌رکه‌وتووه. به‌ڵام نیاز‌و ئاره‌زووه تایبه‌تی یه‌کان
زۆرجار هه‌ر خۆیان په‌رده له‌سه‌ر ڕووی خاوه‌نه‌کانیان لاده‌ده‌ن و شکست
دێنن و ده‌گۆڕدرێن و دوایش ڕه‌نجه‌ڕۆیی و خه‌ساره‌تمه‌ندییان تووش ده‌بێت.
ئیدی چۆن حه‌قیقه‌ت سه‌رناکه‌وێت له‌کاتێکدا هه‌ر خودای (خالقی گه‌ردوون) و
(به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی) داڕێژه‌ری بووه‌و هه‌ر حه‌قیقه‌تیشه
که ئایه‌ته‌که له کۆتایدا ئاماژه‌ی بۆ ﴿ وما توفیقي إلا بالله علیه
توکلت وإلیه أنیب ﴾
کاریگه‌ری نوێژ
هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاته‌که‌ی (شوعه‌یب) دا ئاسه‌واری نوێژ له‌سه‌ر هه‌ڵس و
که‌وتی مرۆڤ دیاری کراوه، چۆن گه‌له‌که‌ی (شوعه‌یب) هۆی بانگه‌وازه‌که‌ی
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان بۆ نوێژه‌کانی ده‌گێڕایه‌وه ﴿قالوا یاشعیب أصلاتك
تأمرك أن نترك ما یعبد آباؤنا أو أن نفعل في أموالنا ما نشاء﴾.
بێگومان گه‌له‌که‌ی (شوعه‌یب) تێبینی کاریگه‌ریی نوێژیان له‌سه‌ر (شوعه‌یب)
و شوێنکه‌وتوانی کردبوو که چۆن ئه‌و نوێژه‌یان بارودۆخی بۆ گۆڕییون و
له‌په‌رستنی غه‌یری خودا ڕزگاری کردبوون بۆ په‌رستنی خودا‌و له‌فڕوفێڵی
سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی کێشانه‌و پێوانه‌ش دووری خستبوونه‌وه‌و بۆ ده‌ستپاکی و
دادگه‌ری، هه‌ربۆیه‌ش به‌لووت به‌رزی و پلارو بالۆره‌گووتنه‌وه ئه‌م
قسه‌یان پێ ده‌گوتن: (ئه‌رێ ئه‌وه نوێژه‌که‌تان داواتان لێ ده‌کات واز له
په‌رستراوه‌کانی خۆمان و باو‌و باپیرانمان بێنین؟) چونکه له‌هزری خۆیاندا
بڕیاریان وایه که نایانه‌وێت ئه‌و حاڵه‌ته‌ی خۆیان بگۆڕن.
به‌ڵێ بێگومان نوێژ باری ده‌رونی و نه‌فسی شوێنکه‌وتوانی (شوعه‌یب)ی
گۆڕیبوو، چونکه نوێژکردن و په‌یوه‌ندی به‌خواوه به‌ستن (صلاة) بۆ
مه‌به‌ستی دروست کردنی ویژدانێکی پاك و بێگه‌رده له‌نێو مرۆڤ دا، ئه‌م
ویژدانه خاوێنه‌ش هه‌ست و نه‌ستی پارێزکاری (تقوی) و چاودێری (مراقبة)ی
نه‌فس له مرۆڤدا ده‌بزوێنێت و به‌رده‌وام ڕۆژی دادگایی و لێپرسینه‌وه‌ی
بیرده‌خاته‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که خودای مه‌زن له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه:
﴿يَوْمَ تَجِدُ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ مِنْ خَيْرٍ مُّحْضَرًا وَمَا
عَمِلَتْ مِن سُوَءٍ تَوَدُّ لَوْ أَنَّ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُ أَمَدًا
بَعِيدًا وَيُحَذِّرُكُمُ اللّهُ نَفْسَهُ وَاللّهُ رَؤُوفُ بِالْعِبَادِ
﴿30﴾ (آل عمران 30..)
واته: ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌و قیامه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌یه هه‌موو مرۆڤێك ده‌زانێت
چی کردووه‌و چ جۆره مه‌حکه‌مه‌و سزایه‌کی بۆ ئاماده‌کراوه؟ ئه‌ویش به‌هۆی
نامه‌و په‌ڕاوی کرده‌وانه‌یه‌تی که پیشانی ده‌درێت و که هه‌موو خراپه‌و
به‌دڕه‌فتاری یه‌کانی تیادا نوسراوه، ئیدی له‌و کاته‌دا حه‌زده‌کات
له‌نێوان ئه‌و ڕۆژه‌و خۆی دا ماوه‌یه‌کی زۆر دوور هه‌بێت و هه‌رگیز پێ ی
نه‌گات).
له‌به‌رئه‌مه نوێژ به‌ربه‌ستی گوناه و به‌دکاری یه‌و ڕێگری کاری ناشرین و
ناپه‌سه‌نده، نوێژ مرۆڤ له‌م جیهانه پڕ له شه‌پۆلی فیتنه‌و گوناهه‌وه
ڕزگار ده‌کات و ده‌یگه‌یه‌نێته ئاسۆی فراوانی ره‌حمه‌تی خودا‌و هه‌واری پان
و به‌رینی دڵنیایی. له‌م ڕووه‌شه‌وه قورئان به‌م فه‌رمایشته‌ی خودا
کاریگه‌ری نوێژی دیاری کردووه: ﴿...الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء
وَالْمُنكَرِ...﴾ (العنکبوت 45..)
واته: بێگومان نوێژ به‌رگری ده‌کاو ڕێ نادات (به‌کاری نابه‌جێی وه‌ها که
ده‌گاته ڕاده‌ی زیناو شه‌رواڵ پیسی) و کاری نابه‌جێی وه‌هاش که (هیچ
یاسا‌و داب و نه‌ریت و عه‌قڵێکی ساغی به‌شه‌ری ڕێ ی پێ ناده‌ن وه‌ك کوشتن و
تێکدان و ئاشووب نانه‌وه)..
جا داخۆ له ڕۆژگارێکی وه‌ك ئه‌مڕۆش دا کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری چه‌ند ئاتاجی
به‌و نوێژه ڕاست و دروسته هه‌بێت که مرۆڤ له خودای خۆی نزیك
ده‌کاته‌وه‌و له‌ژێر چنگی هه‌موو په‌رستراوێکی پووچه‌ڵ و به‌تاڵ و له‌ژێر
چه‌پۆکی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار ڕزگاری ده‌کات و پاشان له‌هه‌موو
به‌دکاری و فه‌سادێکیش ده‌یپارێزێت که ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌و
چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆز بووه.
هاندان له‌سه‌ر ده‌ست پاکی
هه‌ر له‌و ئامۆژگاریانه‌ی له چیرۆکه‌که‌ی –شوعه‌یب- دا به‌دی ده‌که‌ین
بانگکردنی گه‌له‌که‌یه‌تی بۆ ده‌ستپاکی و پاراستنی سپارده (أمانة)و
دادگه‌ری له کڕێن و فرۆشتن و وازهێنان له گزی و ته‌رازوو بازی و که‌م
کردنه‌وه‌ی سه‌نگی که‌ل و په‌لی فرۆشراوو، ده‌ست هه‌ڵگرتن له خراپه‌و
شێواندن له‌سه‌ر زه‌وی. چونکه ئه‌و ته‌رازوو بازی و خراپه‌کاریانه
ده‌بنه هۆی ڕق و توڕه‌یی خودای تۆڵه‌سێن و خۆخستنه به‌ر سزای توندوتیژی،
وه‌ك چۆن خودا سزایه‌کی توندی بۆ گه‌له‌که‌ی –شوعه‌یب- نارد‌و به‌هۆی
به‌دکاری خۆیانه‌وه ته‌فروتونای کردن. دیاره هه‌میشه (شوعه‌یب)
گه‌له‌که‌ی ووریا ده‌کرده‌وه له‌و کاره ناهه‌موارانه، هه‌روه‌ك خودا‌ش
له‌سه‌ر زاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه‌وه له فه‌رمایشته‌که‌یدا ئاگاداریان
ده‌کاته‌وه..
﴿....وَلاَ تَنقُصُواْ الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ إِنِّيَ أَرَاكُم
بِخَيْرٍ وَإِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُّحِيطٍ ﴿84﴾ وَيَا
قَوْمِ أَوْفُواْ الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ وَلاَ
تَبْخَسُواْ النَّاسَ أَشْيَاءهُمْ وَلاَ تَعْثَوْاْ فِي الأَرْضِ
مُفْسِدِينَ ﴿85﴾ (هود 84/85)
ئه‌وه‌ی شایانی باسیشه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته پێشکه‌وتوه‌کانی ئه‌مڕۆ زۆر
سوورن له‌سه‌ر ڕاگرتنی کێشانه‌و چاودێری سه‌نگه‌کان و سزادانی یاری پێ
کارانی به‌سه‌ختی.. ئایینی ئیسلامیش هه‌میشه له دانانی ڕێسا‌و سیستمه
پێویست و شیاوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری دا ده‌ستپێشکارو پێشه‌نگی هه‌موو
یاسایه‌کی دی بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئیسلام هه‌ر به‌وه‌نده وازی
نه‌هێناوه، به‌ڵکو به‌رزترین به‌هاو شکۆی به‌کاروباری سه‌وداو ئاڵوێریی
نێوان خه‌ڵکی داوه‌و داواشی لێ کردوون به‌چاوی سووك سه‌یری که‌ل و په‌لی
یه‌کتر نه‌که‌ن و به‌ناڕه‌وا له نرخ و سه‌نگی که‌م نه‌که‌نه‌وه..
﴿ولا تبخسوا الناس أشیاءهم﴾ وشه‌ی (أشیاء) لێره‌دا هه‌موو جۆره هه‌ست و
نه‌ستێکی به‌کارهاتووی نێو گشت مامه‌ڵه‌یه‌کی خۆبه‌خۆی خه‌ڵکی
ده‌گرێته‌وه‌و هه‌موو شتێکیش ده‌گرێته‌وه له‌و شتانه‌ی بۆ کێشانه‌و
پێوانه‌ی به‌کاردێن، هه‌روه‌ك چه‌مك و واتا مه‌عنه‌ویه‌کانی ڕێزگرتنی
خه‌ڵکی و ڕێزلێنانیشیان ده‌گرێته‌وه به‌پێی ڕۆڵ و به‌خشش و ئه‌و
قوربانیانه‌ی خۆیان له کۆمه‌ڵ دا. پاشان دانانی هه‌ر که‌سیکیش له‌و
پله‌یه‌دا که شایسته‌یه‌تی به گوێره‌ی پسپۆری و وزه‌و توانا
زانستیه‌کانی.
﴿ولا تبخسوا الناس أشیاءهم﴾ ڕاسپارده‌یه‌که له‌خوداوه که خێر‌و
به‌ره‌که‌ت له‌هه‌موو لایه‌که‌وه کۆده‌کاته‌وه‌و له‌بۆته‌ی په‌ندو وانه
به‌رزه‌کانیش دایه. چه‌ند پێویستیشه ئه‌مڕۆ هه‌موومان هه‌میشه ئه‌م
په‌نده به‌رزه بڵێینه‌وه‌و به‌پێی ئاراسته‌و ڕێنمایی یه‌کانی
بجوڵێینه‌وه تاکو به‌روبوومیشیرینی ده‌سکه‌وت و چاکسازی یه‌کانی کۆمه‌ڵی
لێ بچنینه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی لێوه ده‌ست خه‌ین که‌له‌ناخی
خۆی دا بۆی هه‌ڵگرتووین.