بەبێ گومان, هەرکاتێک ڕەخنەیەک ئاراستەی ڕەخنەلێگیراو دەکرێت لەلایەن
رەخنەگرەوە, لائەقەل! (بەلانی کەم) دەبێت رەخنەگر شارەزاییەکی تەواوی ڕەخنەلێگیراو بێت,ئەگینا رەخنەکە لەسەر خۆی دەشکێتەوە و تەنها پوچیەتی قسەکەی بۆ دەمێنیتەوە لەگەڵ سەر نزمی و کاتکوژی!
لێرەدا باس لە رەخنەیەکی وەهمی بێدینەکان (ملحدون) دەکەین, کەنەوەکو هەر نەزانیان کردوە, بەڵکو ڕەخنەکەش(وەهم) بەسەر خۆیاندا شکاوەتەوە, بەوەی کە نەزانی و بێئاگای خۆیان لە قورئان دەرخستووە!,کە بەهۆیەوە بوونەتە بنێشتەخۆشەی سەر زاری هەرزەکاران!, ئەویش بریتیە لەو قسەیەیی کە دەڵێن " قورئان شتی پێچەوانە و دژ یەکی تیدایە!, دەڵێن : بۆنمونە, لە سوڕەتێکدا خوا دەڵێت زەوی پێش ئاسمانەکان دروست بووە و لە سوڕەتێکی تردا ئاسمانەکان پێش زەوی!
بۆ ئەوەی کە دەڵێن زەوی پیش ئاسمانەکان دروستبووە,ئەم ئایەتە دێنن ( هو الذي خلق لكم ما في الأرض جميعا ثم استوى إلى السماء فسواهن سبع سماوات وهو بكل شيء عليم)[البقرة:29] , وەبۆ ئەوەش کە دەڵێن ئاسمانەکان پیش زەوی بەنەزانی و بێ ئاگای ئەم ئایەتە دێنن (والأرض بعد ذالك دحاها)[النازعات: 30].
بۆیە لێرەوە نەزانی و بێ ئاگاییان نەوەکو لە قورئان بەڵکو لە زمانی عەرەبیش دەردەکەوێت :
سەرەتا خوای گەورە زەوی دروستکرد و پاشان ئاسمانەکان, هەروەکو ئەو ئایەتەی بێدینەکان هێناویانە, خوای گەورە (جل وعلا) دەفەرموێت لە سورەتی "فصلت" (قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَاداً ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ {9} وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاء لِّلسَّائِلِينَ {10} ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعاً أَوْ كَرْهاً قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ {11} فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاء أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاء الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظاً ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ {12}, وەدەفەرموێت ( هو الذي خلق لكم ما في الأرض جميعا ثم استوى إلى السماء فسواهن سبع سماوات وهو بكل شيء عليم)[البقرة:29] , ئەمەش بەڕونی پێشانی دەدات کە دروستکردنی زەوی پیێش ئاسمانەکانە.
وەبۆ ئەو ئایەتەش (والأرض بعد ذالك دحاها) کەبێدینەکان هێناویانە!, ئەم ئایەتە پشت وڕەگی نەزانی بێدینەکانی دەرخستووە و وەهمیەتی ئەوانی یەکسان کردوە بە سفر, چونکە لە ئایەتەکەدا کرداری (دحاها) بەواتای (خلقها) نایەت هەروەکو ئەم نەزانانە تێی گەیشتوون!, بەڵکو بەمانای (بسط) (تەخت بوو) دێت هەروەکوقامووسە موعجەمەعەربیەکان و زانایانی رۆچووی ئوصولی زمانەوان باسی لێوەدەکەن, جگەلەوەش هەرگیز ووشەکە واتای دروستکردن نادات لەهیچ حاڵەت و شوێنێکدا.
لێرەدا موفەسسیران و زمانەوانان و ئوصوڵیەکان زیاتر ڕونی دەکەنەوە و باسی لێوەدەکەن :
١- زانای موفەسسری گەورەی بەناوبانگ (الطبري) دەڵێت : لە تەفسیری ئەم ئایەتدا (والأرض بعد ذالك دحاها), هەندێک لە زانایانی شارەزای تەفسیر ووتوویانە "زەوی تەخت کرا لەدوای دروستکردنی ئاسمانەکان", وەلە (ابن عباس)ەوە خوای بەرز لێی ڕازیبێ, ووتەی خوای موتەعال کاتێک باس لە دروستکردنی زەوی دەکات لە پێش ئاسمانەکان, پاشان باسی ئاسمانەکان دەکات لە پێش زەوی, ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە خوای گەورە زەوی دروستکرد بە هەموو بژێویەکانی (رزق و ڕۆزی) کە تێیدایە, بەبێ ئەوەی کە تەختی بکات پێش ئاسمانەکان, پاشان بەرزبووە بۆ ئاسمان و حەوت تەبەقی ئاسمانەکانی دروستکرد و پاشان زەوی تەخت کرد دوای ئەوە, لەبەر ئەوەیە دەفەرموێت (والأرض بعد ذالك دحاها).
٢- وەزانای موفەسسیری شارەزای بەناوبانگ (ابن كثير) دەڵێت : لە تەفسیری (والأرض بعد ذالك دحاها), دەڵێین" زەوی تەخت کرادو ئاوی ڵێدەرهێناوە لە پاوانەکانی, و وەزەوی لەت کرد کە ڕوبارەکان تێیدا بڕۆن, وەشاخ و لم و ڕێگاکان گڵدۆکە (زورک) ی تێدا دروستکرد.
وەلەسورەتی (السجدة)باسکرا کە زەوی دروستکرا لە پێش ئاسمانەکان, بەڵام زەوی دوای دروستکردنی ئاسمانەکان تەخت کرا(دحیت), بەو واتایەی کە خوای گەورە ئەوەی دەرهێنا کە لەناو زەویدایە بە هیز و بۆ ئەوەی سودی لێوە سودی لێوەربگرێت, وەئەوەس گوتەی (ابن عباس) و جگەلە ئەویشە, وە ئیمامی (ابن جریر الطبري) هەڵی بژاردووە.
٣- وەزانای گەورەی بەناوبانگ لە بواری زمان و فقه دا (الأزهري) کە خاوەنی گەورەترین و پتەوترین کتیبە دەربارەی زمانی عەرەبی, بەناوی (تهذيب اللغة), کە هەریەکە لە (سیوطي) و (زمخشري) بە (امام) و (علامة) وەصفی ئەم زانایەیان کردوە.
ئەم زانایە زمانەوانە لە کتێبەکەیدا (تهذيب اللغة) ئەمە بێژە دەکات : هیچ دژیەکیەک و هەڵوەشاندنەوەیەک لە ئایەتەکاندا نیە, بە شوکری خواوە *لەلای ئەو کەسەی کە تێدەگات, بەڵام ئەو بێدینە تانەدەرە ئەو ئایەتانەی هیناوە بەهۆی گەمژیەتی و تێنەگەیشتنیەوە وای زانیووە لێک دەچن!, وە هەروەها بەهۆی نەشارەزاییەوە دەربارەی زمانەی عەرەبی.
* ئەزهەری ئەوەی ڕونکردۆتەوە کە نەبوونی زانست دەربارەی زمانی عەرەبی دەبێتەهۆی تێکچوون و فەسادبوونی بیروباوەڕ و تووشبوون بە بیروباوەری پووچ.
٤- زانای ئوصوڵی نەحوی (محمد الأمین الشنقيطي) دەڵێت : بزانە کە (ابن عباس) ڕەزای خوای لێبێت,پرسیاری لێکرا لەسەر کۆکردنەوە لە نیوان ئایەتی السجدة (فصلت) و ئايەتی (النازعات),ئەویش وەڵامی دایەوە بەوەی کە خوای گەورە سەرەتا زەوی دروستکرد لەپێش ئاسمانەکان بەبێ ئەوەی تەختی بکات, پاشان بەرزبووە بۆ ئاسمان لە دوو رۆژدا حەوت تەبەقی ئاسمانی دروستکرد, پاشان دوای ئەوە زەوی تەخت کرد و رەواسی و ڕوبارەکانی تیدا دروستکرد, واتە, خوای بەرز زەوی دروستکرد لە پیش ئاسمانەکان, وەتەختیشی کرد (دحاها) بە شاخەکانی و درختەکانی دوای دروستکردنی ئاسمان.
* بەڵگەش لەسەر ئەوە ئەوەیە کە خوای بەرز دەفەرموێت (والأرض بعد ذالك دحاها) واتە : خوای بەرز دوای ئەوە زەوی تەخت کردوە, نەی فەرمووە دروستی کردوە (خلقها), پاشان تەختیەکەی (دحو) ڕونکردۆتەوە بە ئایەتی (اخرج منها ماءها ومرعاها), ئەوەس ئەو کۆکیەیە کە (ابن عباس) کۆی کردۆتەوە لەنێوان ئەو دوو ئایەتانەدا و ڕۆنە و هیچ ئیشکالیکی تێدانیە و تێگەیشتنی ڕونی قورئانی پیرۆزە.
محمد ظاهر حمد
..............................................................................................
سەرچاوەکان :
١- (تفسر الطبري) طبعة٢٠٠١,الجزء الثلاثون ص ٥٧-٥٨ للعلامة المفسر الفقيه ابن جرير الطبري (رحمه الله تعالى)
٢- تفسير ابن كثير,طبعة ١٩٨٦,المجلد السادس, ص ٣٤٠ للعلامة المفسر ابن كثير(رحمه الله تعالى)
٣- (تهذيب اللغة)٢-٣٤٣ للعلامة اللغوي الأزهري (رحمه الله تعالى)
٤- (دفع ايهام الاضطراب عن ايات الكتاب) مطبوع مع (اضواء البيان) (١٦ و ١٠-١٨) للعلامة الاصولي النحوي : محمد الأمين الشنقيطي (رحمه الله تعالى)