21/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵوێستی ئەهلی سوننەو جەماعەت چۆنە بەرامبەری زانایان
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعین اما بعد : بەکورتی لە خزمەتتانا هەڵوێستی ئەهلی سوننەو جەماعەت ڕوون ئەکەمەوە بەرامبەر زانایان و ئەوانەی سوکایەتی بە زانایان ئەکەن تا بەر چاوتان ڕۆشن بێ و نەکەونە داوی ئەهلی بیدەع .
دیارە زانایان پلەی بەرزیان هەیە لە ئیسلام چونکە میراتگری پێغەمبەرن صلى الله علیه وعلى اله وسلم خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ] (الزمر : 9) واتە : (بڵێ ئایا وەک یەکن ئەوانەی کە ئەزانن وە ئەوانەی کە نازانن -یانی وەک یەک نین بە هیچ شێوەیەک- بێگومان تەنها ئەوانە بیر ئەکەنەوەو سوود لە ئایەتەکانی خوا وەردەگرن کە خاوەنی عەقڵ و ژیرین). وە دەفەرموێ : [يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ] (المجادلة : 11) واتە : (خوا پلەی ئەوانە بەرز ئەکاتەوە کە بڕوایان هێناوە لە ئێوە وە ئەوانەی علمیان پێدراوە بە چەندین پلە-لە دونیاو قیامەت-).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه ووعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (من یرد الله به خیرا یفقهه فی الدین ) رواه البخاري ومسلم واتە : (ئەوەی خوا بیەوێ خەیری پێ ببەخشێ ئەوە شارەزای ئەکات لە دین). وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا إلى الجنة وإن الملائكة لتضع أجنحتها لطالب العلم رضا بما يصنع وإن العالم ليستغفر له من في السموات ومن في الأرض حتى الحيتان في الماء وفضل العالم على العابد كفضل القمر على سائر الكواكب وإن العلماء ورثة الأنبياء إن الأنبياء لم يورثوا دينارا ولا درهما إنما ورثوا العلم فمن أخذه أخذ بحظ وافر ) صحيح الترغيب والترهيب 70. واتە : (ئەوەی ڕێگایەک بگرێ بۆ ئەوەی زانستێک لێوەی وەربگرێ ئەوە خوا ڕێگایەکی بۆ ئاسان ئەکات بۆ بەهەشت وە بە تەئکید فریشتەکان باڵیان دائەنێن بۆ داواکاری زانست لەبەر ڕەزایان بۆ ئەوەی ئەیکات لەداوای زانست وە بە تەئکید کەسی زانا داوای لێخۆشبونی بۆ ئەکات هەرچی لە ئاسمانەکانە وەهەرچی لە سەر زەویە هەتا ماسی لە ناو ئاو وە فەزڵی زانا بەسەر کەسێکی خوا پەرست -کەزانا نەبێ- وەک فەزڵی مانگە بەسەر ئەستێرەکانی تر وە بێگومان زاناکان میراتگری پێغەمبەرانن بە تەئکید پێغەمبەران دینارو درهەمیان بە میرات جێنەهێشتووە بەڵکو زانستیان بە میرات جێهێشتووە جائەوەی ئەو زانستە وەرگرێ ئەوە بەشێکی زۆرو تەواوی وەرگرتووە لە هەموو ڕوێکەوە). وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لیس منا من لم یجل کبیرنا و یرحم صغیرنا! و یعرف لعالمنا حقه) صحیح الجامع 5443 واتە : (لە ئێمە نیە ئەوەی کە ڕێزی گەورەکانمان نەگرێ وە رەحم بە بچوکەکانمان نەکات! وە مافی زانامان نەزانێ). وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّ اللَّهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آمَنُوا] (الحج : 38) واتە : (بێگومان خوا بەرگری ئەکات لە بڕواداران). ئەو بەرگریە بەشی زانایانی زیاتر تێدا لە هەموو بڕوادارێک چونکە بڕوای زانایان بێگومان بەهێز ترە لە خەڵکی نەزان!
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه ووعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إن الله تعالى قال : من عادى لی ولیا فقد آذنته بالحرب) رواه البخاري واتە : (بە تەئکید خوای بەرز فەرمویەتی : هەر کەسێک دژایەتی یەکێک لە وەلیەکانی من بکات ئەوە من ئیعلانی شەڕی لە گەڵ ئەکەم). وەلی خوا-بڕوادارو تەقوادارە کە زاناکان لە هەموو کەس تەقوادار ترن- وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ] (فاطر : 28) واتە : (بە تەئکید بەندە زاناکان لە خوا ئەترسن). پێشەوا نەوەوی رحمه الله لە کتابی التبیان فی اداب حملة القران دەڵێ : پێشەوا شافعی و ابو حنیفة رحمهم الله فەرمویانە : (إن لم یکن العلماء أولیاء الله فلیس لله ولي) واتە : (ئەگەر زاناکان وەلی خوا نەبن ئەوە خوا وەلی نیە). بەهەر حاڵ ئەوەی دژایەتی زانایانی ئەهلی سوننە بکات بزانێ خوای بەرز بەرگری لە زانایان ئەکات وەک لەو فەرموودە بینیمان وە خوای بەرزیش ئەفەرموێ : [وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا] (الاحزاب : 58) واتە : (ئەوانەی ئەزیەتی بڕواداری پیاو یان ئافرەت ئەدەن بە شتێک تۆمەتباریان ئەکەن کە نەیانکردووە ئەوە بوختانێک و تاوانێکی ئاشکرایان هەڵگرتووە-کردووە-). وە چەندین ئایەت و فەرمودەی تر هەن لە فەزڵی زانست و زانایان و زەمی ئەوەی دژایەتیان بکات ومافیان نەزانێ. پێشەوا بوخاری لە سەحیحەکەی ئەڵێ : (بَاب قَوْلِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَا تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي ظَاهِرِينَ عَلَى الْحَقِّ يُقَاتِلُونَ وَهُمْ أَهْلُ الْعِلْمِ) واتە : (باسی فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەردەوام کۆمەڵێک لە ئوممەتی من ئاشکران ودیارن لەسەر حەق شەڕ ئەکەن ئەوانیش ئەهلی -علم- ن). ئەوە پێشەوا بوخاری رحمه الله ئەفەرموێ ئەو کۆمەڵە ئەهلی -علم- ن جا ماڵ وێرانی ئەو کەسەی دژایەتیان بکات! لە شوێنێکی تر دەفەرموێ : (بَاب قَوْلِهِ تَعَالَى { وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا } وَمَا أَمَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِلُزُومِ الْجَمَاعَةِ وَهُمْ أَهْلُ الْعِلْمِ) واتە : ( باسی فەرموودەی خوای بەرز { وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا } -ئاوها ئێوەمان کردۆتە ئوممەتێکی مامناوەند- وە ئەوەی پێغەمەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمانی پێکردووە بە دەست گرتن و لەگەڵ بوونی جەماعەت وە ئەوانیش ئەهلی -علم- ن ). یانی ئەوەی لەگەڵ زانایان بێت ئەوە لە گەڵ جەماعەتە ئەوەی دژیان بێ ئەهلی تەفریقەیە خوا بمان پارێزێ لە ئەهلی بیدعەو تەفریقە لە زمان و شەڕیان بمانپارێزێ وە لەگومانەکانیان بمانپارێزێ!!! پێشەوا طحاوي رحمه الله لە عەقیدەی طحاوي ئەفەرموێ : (وعلماء السلف من السابقين ومن بعدهم من التابعين أهل الخير والأثر وأهل الفقه والنظر لا يذكرون إلا بالجميل ومن ذكرهم بسوء فهو على غير السبيل) واتە : (وە زانایانی سەلەف لە پێشکەوتوەکان وە ئەوانەی دوایان لە شوێنکەوتوەکان ئەهلی خێرو ئەسەر وە ئەهلی فیقه و تێگەیشتنو ئیجتیهاد ئەوانە باس ناکرێن ئیللا بە جوانی نەبێت وە ئەوەی بە خراپە باسیان بکات ئەوە لەسەر ڕێگا -ڕێگای ئەهلی سوننەو جەماعەت- نیە).
بەڵێ ئەهلی سوننەو جەماعەت تەنها بە جوانی باسی زانایانی فیقه و حەدیس ئەکەن نەک وەک ئەهلی بیدعە جنێوو تەعنە بدەن لە زانایانی ئەهلی سوننە. ابو حاتم الرازي رحمه الله دەفەرموێ : (علامة اهل البدع الوقیعة فی اهل الاثر) واتە : (نیشانەی ئەهلی بیدعە قسە وتنیانە بە ئەهلی ئەسەر). بەڵێ ویستتان ئەهلی بیدەع بناسن ئەوە یەکسەر بەوە ئەناسرێنەوە قسەی بە زانایانی ئەسەر ئەڵێن! وە احمد بن سنان القطان رحمه الله دەفەرموێ : (لیس فی الدنیا مبتدع الا وهو یبغض أهل الحدیث) واتە : (لە دونیا موبتەدیعێک نیە ئیللا ئەوهایە ئەو ڕقی لە ئەهلی حەدیس ئەبێتەوە). ابو عثمان اسماعیل الصابوني رحمه الله دەفەرموێ : (وعلامات البدع على اهلها بادية ظاهرة ، واظهر اياتهم وعلاماتهم شدة معاداتهم لحملة اخبار النبي صلى الله عليه وسلم، واحتقارهم لهم، واستخفافهم بهم) واتە : (وە نیشانەکانی بیدعە لەسەر ئەهلی بیدعە دیارەو ئاشکرایە، وە ئاشکرا ترین ئایەت و نیشانەیان کە پێی دەناسرێن توندی دژایەتی کردنیانە بۆ هەڵگرانی هەواڵەکانی-حەدیسەکانی- پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم، وە بە چاوی کەم سەیکردنیان بۆیان، وە بەکەم زانینیان و بەکەم گرتنیان بۆیان). ئەو سێ ئەسەرەم وەرگرتووە لە کتابی (لم الدر المنثور من القول الماثور في الاعتقاد والسنة صفحة 85و86 الطبعة الاولى دار المنهاج) ئەویش وەری گرتووە لە سەرچاوەکانی خۆی وەک عقیدة السلف اصحاب الحدیپ وە شرف اصحاب الحدیث وە تذکرة الحفاظ وە چەند سەرچاوەیەکی تر ئەم کتابە زۆر بەسوودە هەوڵ بدەن بیخوێننەوە. وە پێشەوا محمد بن صالح العثیمین رحمه الله لە شەرحی لمعة الاعتقاد دەفەرموێ : (لاهل البدع علامات منها : 1- انهم يتصفون بغير الاسلام والسنة بما يحدثونه من البدع القولية والفعلية والعقدية. 2- انهم يتعصبون لارائهم فلا يرجعون الى الحق وان تبين لهم . 3- انهم يكرهون ائمة الاسلام والدين .) شرح لمعة الاعتقاد 161 الطبعة الثالثة مكتبة اضواء السلف. واتە : (بۆ ئەهلی بیدەع چەند نیشانە هەن لەوانە : 1- ئەوان وەسف ئەکرێن بە غەیری ئیسلام و سوننەت بەوەی کە دایئەهێنن لە بیدعەی قەولی و فیعلی و عەقیدەیی. 2- ئەوان دەمارگیریان هەیە بۆ راکانی خۆیان ناگەڕێنە بۆ حەق ئەگەریش بۆیان ڕوون بێتەوە. 3- ئەوان ڕقیان لە پێشەوانی ئیسلام و دین ئەبێتەوە).