چه‌مك و واتای ڕه‌وشت:
پێناسه‌ی ڕه‌وشت (الخُلًق):
یه‌كه‌م/ له‌زمانه‌وانیدا: وشه‌ی (الخلق) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌م شێوانه‌ی خواره‌وه لێكدراوه‌ته‌وه:
1ـ به‌واتای (السَّجِیَّه) و(الطیْعَه)1یه، كه یه‌كه‌میان له فرمانی
(سَجَی) وه‌رگیراوه، واته: جێگیربوون )السكون) ودووهمیش له‌فرمانی
(طبَعَ) وه‌رگیراوه به‌واتای مۆرك). ئه‌م خاڵه ئه‌وه‌ی لێده‌فامرێته‌وه
كه ڕه‌وشت چه‌سپاویی و دامه‌زراویی تێدایه‌و ده‌بێته مۆركی هه‌ركه‌سێك
كه تێیدابێت.
2ـ پۆیهكی وشه‌ی (الخَلْق)ی پێوه‌یه كه به‌واتای دروستكردن دێت و
ڕیشه‌كه‌ی بۆ ئه‌و واتایه ده‌گه‌ڕیته‌وه، چو نكه له‌ناو ئاپۆڕه‌ی
عه‌ره‌بدا ده‌وترێت: (خَلِیقٌ بِكذا، كأنَّهُ مَخْلُوقٌ فِیهِ)2 واته:
ڕه‌وشتی بهفیسار شته‌وه گرتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی تێیدا دروستكرابێت.
ئه‌م واتایه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕه‌وشت هێنده به‌خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه
په‌یوه‌ستده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی له‌شیدا ڕسكابێت.
دووه‌م/ لهزاراوهو فه‌رهه‌نگی ئیسلامی‌دا:
زانایانی ڕه‌فتارناسی (علم السلوك) له‌پێناسه‌ی ڕه‌وشت (الخلق)دا فه‌رموویانه:
(الخُلُقُ: عِبَارةٌ عَن هَيئَةٍ لِلنَّفْسِ رَاسِخَةٌ تَصدُرُ عَنهَا
الأفعالُ بِسُهولَةٍ وَيُسْرٍ مِنْ غَيرِ حَاجَةٍ إلَى فِكْرٍ وَرَوِيَّةٍ،
فَإنْ كَانَتْ الْهَيئَةُ بِحَيثُ تَصَدُرُ عَنْهَا الأفْعَالُ
الْْجَمِيلَةُ عَقْلاً وَشَرْعَاً بسُهولَةٍ سُمِّيَتْ الْهَيئَةُ خُلُقَاً
حَسَنَاً، وَإنْ كَانَ الصَادِرُ منهَا الأفعالُ الْقَبيحَةُ سُمِّيَتْ
الْهَيئَةُ الَّتي هِيَ مَصَدَرٌ، خُلُقَاً سَيئَاً)3
واته: ڕه‌وشت، بریتیه له حاڵه‌تێكی دامه‌زراویی ده‌روون كه كرداره‌كان
به‌سوك و ئاسانی لێیه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، به‌بێ ئاتاجبوون
بهبیرلێكردنهوهو جه‌خت له‌خۆكردن، ئینجا ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه به جۆرێك
بوو كه ئه‌و كرده‌وه جوانانه به‌ئاسانی لێیه‌وه سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت و
به‌پێی ئاوه‌زو شه‌رع په‌سه‌ندن، پێیده‌وترێت: ڕه‌وشتی چاك، وه ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی لێیه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت، كرده‌وه خراپه‌كان بوو، به‌و
حاڵه‌ته‌ی كه چاوگه ده‌وترێت: ڕه‌وشتی خراپ.
چه‌مكی ڕه‌وشتی باوه‌ڕدار :
كاتێك ده‌ڵێین (ڕه‌وشتی باوه‌ڕدار) مه‌به‌ستمان خده‌و ئاكارێكی كاتی و
ڕه‌فتارێكی سه‌رپێیی و هه‌ستێكی ڕوواڵه‌تی نییه كه له‌هه‌ندێك سیفه‌تی
زگماكه‌وه سه‌رچاوه‌بگرێ و ته‌نها نێوانی مرۆڤ و هاونشینانی بگرێته‌وه‌و
له‌شێوازی چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كدا یاخود له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌تیدا بۆ
ڕووپامایی و ناوبانگ، یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ماددی ومه‌عنه‌وی یاخود
بهكاریگهریی دیمه‌نێكی هـهژێنهر ڕه‌چاوبكرێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست
لهڕهوشتێكی جێگیری دامه‌زراوه له‌باوه‌ڕه‌وه هه‌ڵبقوڵێ و نێوانی مرۆڤ و
په‌روه‌ردگاری و مرۆڤ و خودی خۆی و مرۆڤ وسه‌رجه‌م دروستكراوانی
ده‌وروبه‌ری به‌مرۆڤ وئاژه‌ڵ و ڕووه‌كه‌وه بگرێته‌وه‌و له‌هه‌موو كاتێكداو
له‌گه‌ڵ هه‌موو كردهوهیهكداو ته‌نها لهبهرڕهزامهندیی خوای گه‌وره
ئه‌نجامبدرێت. ئینجا به‌م پێیه له‌ڕوانگه‌ی واتای زمانی وزاراوهیی
ڕه‌وشته‌وه چه‌ند تایبهتمهندییهكـمان له‌لا گهڵاڵهدهبێت كه چه‌مكی
ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌وشتی باوه‌ڕدارمان بۆ ڕووندهكهنهوهو ده‌بنه سیمای
جیاكردنه‌وه‌ی له‌ڕه‌وشتی نه‌فامی، له‌وانه:
1- ده‌بێت ڕه‌وشت سیفه‌تی جێگیریی تێدابێت و ببێته حاڵه‌تی دامه‌زراو.
كاتێك مرۆڤ ده‌بێته خاوه‌نی ڕه‌وشتێكی دیاریكراو له‌ناخیدا جێی خۆی
كردبێتهو به‌زۆریی ڕه‌فتاری په‌یوه‌ست به‌و ڕه‌وشته‌ی لێبوه‌شێته‌وه،
نه‌ك ڕۆژێ له‌ڕۆژان بـهخهیاڵیدابێت یاخود دیمه‌نێك ده‌روونی بهه‌ژێنێت و
وایلێبكات كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات، به‌م پێیه هیچكه‌س به‌كردنی ته‌نها
ڕه‌فتارێكی جوان، نابێته خاوه‌نی ڕه‌وشت و به‌ئه‌نجامدانی ته‌نها
هه‌ڵه‌یه‌كیش نابێته به‌دكارو بێڕه‌وشت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی
به‌خشینی ڕاسته‌قینه ده‌فه‌رموێت: (وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ
أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاء مَرْضَاتِ اللّهِ وَتَثْبِيتًا مِّنْ أَنفُسِهِمْ
كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌ فَآتَتْ أُكُلَهَا
ضِعْفَيْنِِ)4 واته: نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی سامانه‌كانیان لهبهرڕهزامهندیی
خوا‌و له‌دڵێكی دامه‌زراوه‌وه ده‌به‌خشن وه‌ك نموونه‌ی باخێك وایه
بهگردێكهوهبێت و شه‌سته بارانێكی به‌هێز لێیبدات و دوو چه‌ندانه‌ی
ئه‌وه بهرههمبدات كه لێی چاوه‌ڕێده‌كرێت. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
(الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا
وَعَلاَنِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ
عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ)5 واته: ئه‌وانه‌ی به‌شه‌و و ڕۆژ و
به‌نهێنی و ئاشكرا سامانه‌كانیان ده‌به‌خشن، ئه‌وانه له‌لای
په‌روه‌ردگاریان پاداشتیان ده‌درێته‌وه‌و نه‌ترسیان له‌ڕێدایه و
نهخهمدهخۆن.
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌تانه‌دا سیفه‌تی به‌خشینی بـاوهڕداری
ڕوونكردۆته‌وه كه پێویسته (له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خوا‌و له‌ده‌روونی
دامه‌زراوه‌وه ببه‌خشێت) بێگومان كه‌سێكیش به‌و جۆره ببه‌خشێت ئه‌وا
(به‌خشنده)یه‌و به(شه‌وو ڕۆژ) و به(نهێنی و ئاشكرا) خاوه‌نی ئه‌و
ڕهوشتهیهو به‌رده‌وام كاریپێدهكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ ڕووپامایی
یاخود بۆ مه‌به‌ستێك ببه‌خشێت ئه‌وا به‌ڕۆژو به‌ئاشكرا ده‌به‌خشێت به‌ڵام
له‌شه‌وداو به‌نهێنی نابه‌خشێت، یاخود بۆهێنانهدیی مه‌به‌سته‌كه‌ی
ده‌به‌خشێت به‌ڵام له‌به‌ر پێویستیی و زه‌روره‌تی به‌خشینه‌كه نابه‌خشێت.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ڕه‌فتاری بێباوه‌ڕان ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تُطِعْ
كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ * هَمَّاز مَّشَّاء بِنَمِيمٍ * مَنَّاعٍ
لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ)6 واته: ئه‌ی موحه‌مه‌دJ به‌گوێی هیچ
سوێندخۆرێكی سووك و رسوا مه‌كه، كه به‌زۆریی توانجوپلار له‌خه‌ڵكی
ده‌گرێت و قسه دێنێ و قسه ده‌بات و دووزمانی ده‌كات و زۆر ڕێگری
چاكه‌یه‌و دهستدرێژكارو تاوانباره.
لێره‌دا خوای گه‌وره تێكڕای سیفه‌ته‌كانی به‌ده‌سته‌واژه‌ی پله‌ی باڵا
(صیغه المبالغه) باسكردووه كه هه‌ر یه‌كه‌یان واتای زۆریی ئه‌نجامدانی
ده‌گه‌یه‌نێت، كه بریتین له (حلاف) و (هماز)و (مشاو)و (مناع للخیر) و
(أپیم).
پێغه‌مبه‌ریشJ ده‌رباره‌ی ڕاستگۆ‌و درۆزن ده‌فه‌رموێت: (إن الصدْقَ يَهْدِي
إلَى الْبِرِّ وَإنَّ الْبِرَّ يَهْدِي إلى الْجَنَّةِ وإنَّ الرَّجُلَ
لَيَصدُقُ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللهِ صدِّيقَاً، وَإنَّ الْكَذِبَ
يَهْدِي إلَى الْفُجُورِ وإنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إلَى النَّار وَمَا
يَزَالُ الْعَبْدُ يَكْذِبُ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللهِ كَذَّابَاً)7
واته: بێگومان ڕاستگۆیی مرۆڤ به‌ره‌و چاكه ڕێنماییدهكات و چاكه‌یش
به‌ره‌و به‌هه‌شت ڕێنماییدهكات، وه به‌نده هه‌ر ڕاستدهڕوات هه‌تـا
له‌لای خوا به‌ڕاستگۆ ناوی ده‌نوسرێت، وهدرۆزنیی مرۆڤ به‌ره‌و خراپه
ڕێنماییدهكات و خراپه‌یش به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ ڕێنماییدهكات، وه به‌نده
هه‌ر درۆده‌كات تاكو له‌لای خوا به درۆزن ناوی ده‌نوسرێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إنَّ مِنْ أَحَبِّكمْ إلَيَّ، وَأقْرَبِكمْ
مِنِّي مَجْلِسَآ يَومَ الْقِيامَةِ، أَحَاسِنُكمْ أخْلَاقَاً، وَإنَّ
أبْغَضَـُكم إلَيَّ وَأبْعَدَكمْ مِنِّي يَومَ الْقِيامَةِ الثَّرثارونَ
والمُتَشَدِّقُونَ وَالمْتُفَيهِقونَ) قالُوا: يارسولَ اللهِ قَدْ
عَلِمْنَا الثَّرثارونَ والمتشَدِّقونَ، فَمَا الْمُتَفَيْهِقُونَ ؟ قالَ:
المُتَكبِّرُونَ)8 واته: ئه‌وانه‌تان كه خۆشهویستترینتانن له‌لام و ڕۆژی
دوایی له هاونشینیدا نزیكترینتانن لێمه‌وه، ئه‌وه‌تانه كه جوانترین
ڕه‌وشتی هه‌بێت، وهئهوانهتان كه زۆر ڕقم لێیانبێت و ڕۆژی دوایی
دوورترینتانن لێمه‌وه: زۆربڵێیان و دهمههراشان و لهخۆڕازییانن، وتیان:
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا J زانیمان زۆر بڵێیان و دهمههراشان كێن، ئه‌ی
لهخۆڕازییان كێن ؟ فه‌رمووی: (خۆبه‌زلزانان).
شاعیری بڕنده‌ی پێغه‌مبه‌ر J حه‌سسانی كوڕی سابت - خوای لێیڕازیبێت- ده‌رباره‌ی ڕه‌وشتی هاوه‌ڵان ده‌فه‌رموێت:
سَجِیَّهٌ تِلْك مِنْهُمُ غَیرَ مُحْدَپَهٍ
إنَّ الشَّرَائِعَ فَاعْڵمْ شَرُّهَا الْبِدَعُ 9
واته: ئه‌و ڕه‌وشته ئاكاری دامه‌زراوییه، شتێكی سه‌رپێیی داهێنراو
نییه، چونكه ئه‌وه بزانه كه خراپه‌ی په‌یامه‌كان له‌وه‌دایه كه
داهێنراوبن.
پێشه‌وا ئیبنوته‌یمییه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌رباره‌ی چه‌مكی ڕه‌وشت
ده‌فه‌رموێت: (فَإنَّ الْخُلُقَ مَا صَارَ عَادَهً لِلنَّفْسِ،
وَسَجِیَّهً)10 واته: ڕه‌وشت ئه‌وه‌یه ببێته خوو وئاكاری دامه‌زراوی
ده‌روون.
هـه‌ر لهپێودانگی داكۆكیكردن له‌م واتایه‌وه ئه‌بولحه‌سه‌نی جورجانی
-ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له ڕاڤه‌ی پێناسه‌ی ڕه‌وشتدا ده‌فه‌رموێت:
(وإنَّمَا قُلْنَا: إنَّهُ هَيْئَةٌ رَاسِخَةٌ، لِأنَّ مَنْ يَصدُرُ مِنْهُ
بَذْلُ المالِ علَى النُّدُورِ بِحَالَةٍ عَارِضَةٍ لا يُقَالُ: خُلُقُهُ
السَّخَاءُ، مَالَمْ يَثْبُتْ ذَلِكَ فِي نَفْسِهِ، وَكَذَلِكَ مَنْ
تَكَلَّفَ السُّكُوتَ عِنْدَ الْغَضَبِ بِجَهْدٍ أو رَوِيَّةٍ لا يُقَالُ:
خُلُقُهُ الْحِلْمُ)11 واته: بۆیه وتمـان: حاڵه‌تێكی دامه‌زراوه، چونكه
هه‌ركه‌س به‌ده‌گمه‌ن ماڵبهخشینی لێبوهشێتهوهو ببێت بهتوشییهوه
پێینـاوترێت: ڕه‌وشتی به‌خشنده‌یی تێدایه، مادام ئه‌و سیفه‌ته له
ده‌روونیدا جێگیرنهبووبێت، هه‌روه‌ها كه‌سێك به‌زۆرو جه‌خت له‌خۆكردن
له‌كاتی توڕه‌ییدا بێدهنگببێت پێیناوترێت: ڕه‌وشتی سینهفراوانیی تێدایه.
2- ده‌بێت سیفه‌تی چاك جێگیربكرێ و ئاكاری به‌د بژاربكرێ و ده‌روون
له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ڕابهێنرێت، ئینجا ڕه‌وشتی ڕه‌سه‌ن
دهسـتهبهربـكرێت:
خوای گه‌وره به زگماگ توانای چاكه‌و خراپه‌ی له مرۆڤدا ڕسكاندووهو
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا به‌هۆی بارودۆخ و ژینگه‌وه هه‌ر لایه‌نێكیان
برهویپێبدرێت تێیدا گه‌شه‌ده‌كات و ده‌بێته مۆركی سه‌ره‌كیی بۆی و له
ڕهویهیدا جێگیرده‌بێت، به‌ڵام هه‌ركاتێك به‌هۆی بارودۆخی تایبه‌ت و
ژینگه گۆڕكێوه وه‌ك پابه‌ندبوون به بیروباوه‌ڕی نوێوه وه‌رچه‌رخان
لهدهروونییهوه ڕوویدا ئه‌وسا حاڵه‌ته دامهزراوهكهیش ورده‌ورده
ههڵدهكهنرێ و ڕوو له‌گۆڕان ده‌كات و ده‌ق بهبارهكهیترهوه ده‌گرێت،
ئینجا بۆئه‌وه‌ی مـرۆڤ ببێته خاوه‌نی ڕه‌وشتی چاك، پێویسته هه‌وڵی
جێگیركردنی ئـه‌و سیفه‌تانه بـدات كه په‌سه‌ندن و لێبڕاوانه به دوای
كهموكووڕییهكانیدا بگه‌ڕێ و هه‌وڵی بژاركردنیان بدات و به‌رده‌وام به
په‌روه‌رده‌و ڕاهێنان ئاكارهبهرزهكان له ده‌روونیدا بــكات به‌حاڵه‌تی
دامه‌زراو، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا.
فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا. قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا.
وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا)12 واته: سوێند بهنهفـس و به‌و خوایه‌ی
ڕێكیخستووه، كه نیگای بۆ به‌دكاری و پارێزكاریی ئه‌و نه‌فسه كردووه،
به‌ڕاستی كه‌سێك سه‌رفرازه كه گهشهیپێبدات و خاوێنیبكاتهوهو ئه‌و
كه‌سه‌ش سه‌رگه‌ردانه كه نابووت و فهرامۆشیبكات. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
(وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ)13 واته:
هه‌ركه‌س نه‌فسی خۆی له رژدی وچروكی بپارێزێت ئه‌وه له‌و كه‌سانه‌یه كه
سه‌رفرازن.
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌تانه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رفرازیی مرۆڤ
له‌وه‌دایه ده‌روونی له سیفه‌ته به‌ده‌كان خاوێنبكاتهوهو گه‌شه
بهئاكاره جوان وبهرزهكان بدات و له‌م پێناوه‌شدا وا ده‌خوازێت
بهلێبڕاوانه بكه‌وێته گۆڕینی ئه‌و سیفه‌تانه‌ی خراپن، وه‌ك رژدیی،
ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌ریشیان ڕاهاتبێ وخووی پێوهگرتبن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر J ده‌فه‌رموێت: (دع مايريبك إلی مالايريبك، فإن
الصدق طمـأنينة، والكذب ريبة)14 واته: واز له‌شتێك بهـێنه كه گومانت
لێیه‌تی بۆ شتێك كه گومانت لێی نییه، چونكه ڕاستی دڵنیاییه ودرۆش
گومانه.
یاخود له نزایه‌كیدا ده‌فه‌رموێت: (أللهم إني أعوذبك من العجز والكسل،
والبخل والهرم، وعذاب القبر، اللهم آت نفسي تقواها، وزكها أنت خير من
زكاها، أنت وليها ومولاها، أللهم إني أعوذبك من علم لاينفع، ومن قلب
لايخشع، ومن نفس لاتـشبع، ومـن دعوة لايستجاب لها)15
واته: خوایه گیان پهناتپێدهگرم لهدهستهوسانی و ته‌مبه‌ڵی و چروكی و
په‌ككه‌وته‌یی وسزای گۆڕ، خوایه گیان ده‌روونم پارێزكاربكهو گه‌شه‌ی
پێبده، هه‌رتۆی به‌چاكترین شێوه گه‌شه‌ی پێده‌ده‌یت، تۆ خۆت
سه‌رپه‌رشتیارو سه‌روه‌ری ده‌روونمی، خوایه گیان په‌نات پێده‌گرم
لهزانیارییهك كه سوودی نه‌بێت و له‌دڵێك كه نه‌ترسێ و له ده‌روونێك
كه تێرنهبێ و له نزایه‌ك كه وه‌ڵامی نه‌درێته‌وه.
پێغه‌مبه‌ری خوا J له فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌مدا فه‌رمانمان پێده‌كات واز له
شتێك بهێنین كه جێگه‌ی گومانبێت، وه‌ك درۆكردن و له‌جیاتیی ئه‌وه
پابه‌ندبین به‌شتێكه‌وه كه دڵنیایی تێدابێت، وه‌ك ڕاستگۆیی، هه‌روه‌ك له
فهرموودهكهیتردا كه ڕێنمایی باوه‌ڕداری تێدایه، له خوا
ده‌پاڕێته‌وه ده‌روونی له سیفه‌ته به‌ده‌كان خاوێنبكاتهوهو
گهشهیپێبدات، ئینجا بێگومان ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت گۆڕانی بهسهردانهیهت،
وه‌ك گومانده‌برێت، ئه‌وا نه سیفه‌ته گومانییهكان بژاردهكرێن و نه
ئاكاره بڵندهكانیش گهشهیانپێدهدرێت.
پێشه‌وا ئه‌بوحامیدی غه‌زالی - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له‌مباره‌یه‌وه
ده‌فه‌رموێت: (لَو كانَتْ الأخلاقُ لاتَقْبَلُ التَّغِيرَ لَمْ يَكنْ
لِلْمَواعِظِ والوَصَايَا مَعنَی، وَكيفَ تُنْكرُ تَغْييرَ الأخلاقِ
وَنَحْنُ نَرَی الصيدَ الْوَحْشِي يُسْتَأْنَسُ..)16
واته: ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتایه ئه‌وا ئامۆژگاری و
وه‌سیه‌تكردن هیچ واتایه‌كی نه‌ده‌به‌خشی، باشه چۆن نكوڵی له گۆڕانی
ڕه‌وشت ده‌كرێ له‌كاتێكدا ئێمه ده‌بینین نێچیری كێوی دهستهمۆدهكــرێت
؟! .
كه‌واته: كاتێك له پێناسه‌ی ڕه‌وشتدا ده‌ڵێین: (هَیْئَهٌ لِلنَّفْسِ
رَاسِخَهٌ) مه‌به‌ست له‌وه نییه كه هه‌رگیز گۆڕانی به‌سه‌ردانایه‌ت،
به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هـهرئاكارو ڕه‌فتارێك ببێته حاڵه‌تی
دامه‌زراو ئینجا پێیده‌وترێت: ڕه‌وشت.
3ـ ڕه‌وشت له‌بنچینه‌دا كرده‌وه‌ی ده‌روونه‌و له‌ناوه‌ڕۆكدا ئاكارو ڕه‌فتاره:
سیفه‌ته ناوه‌كییه‌كان و ئاكاره ده‌روونییه‌كانی مرۆڤ بنچینه‌و چاوگی
ڕه‌وشتن و ڕه‌فتاره‌كان له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، هه‌روه‌ك له
پێناسه‌كه‌ی ڕه‌وشتدا هاتووه: (هَیئَهٌ لِلنَّفْسِ راسِخَهٌ تَصدُرُ
عَنْهَا الافْعَالُ).
واته: حاڵه‌تێكی دامه‌زراویی ده‌روونه‌و كرده‌وه‌كان لێیه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن.
زانای ناودار راغیبی ئه‌سفه‌هانی - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌رباره‌ی
بنچینه‌ی ڕه‌وشت كه ئاكاره ده‌روونییه‌كانه ده‌فه‌رموێت: (وَخُيَ
الْخُلُـقُ بِالقِوى والسَّجَايَا المُدْرِكةِ بِالْبَصيرَةِ )17
واته: ڕه‌وشت تایبه‌تكراوه به‌و خده‌و ئاكارانهوه به‌بینایی پهییانپێدهبرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌بولحه‌سه‌نی جورجانی -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت:
(وَلَيسَ الْخُلُقُ عِبَارَةً عَن الْفِعْلِ، فَرُبَّ شَخْيَ خُلُقُهُ
السَّخَاءُ، ولايُبْذَلُ، إمَّا لِفَقْدِ الْمَالِ أو لِمَانِعٍ،
وَرُبَّمَا يَكونُ خُلُقُهُ الْبُخْلُ وَهُوَ يَبْذِلُ، لِبَاعِثٍ أو
رِياءٍ )18 واته: ڕه‌وشت بریتینییه له ئه‌نجامدانی كردار، چونكه زۆر
جار كه‌سێك ڕه‌وشتی به‌خشنده‌یی تێدایه، به‌ڵام له‌به‌رنه‌بوونی سامان
یاخود له‌به‌ر ڕێگرێك نابه‌خشێت، جاری واش هه‌یه ڕه‌وشتی چرووكی تێدایه
به‌ڵام بۆ مه‌به‌ستێك یان بۆ ڕووپامایی ده‌به‌خشێت.
ناوه‌ڕۆكی ڕه‌وشت هه‌ر به‌ئاكاری نامێنێته‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ئاكاره
ناوه‌كییه‌كان ڕه‌فتاره ئاشكراكانیش ده‌گرێته‌وه، ڕاسته ناخودهروون
كانگایه، به‌ڵام له هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌وه‌دا ئاكاره‌كانی
به‌رجه‌سته‌ده‌بن، به‌ڵگه‌ی ئه‌م واتایه له قورئان وسوننه‌تدا زۆرن.
له‌وانه خوای گه‌وره ده‌نگ نزمكردنه‌وه‌ی هاوه‌ڵان (خوا لێیانڕازیبێت)
له‌به‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا J ده‌گێڕێته‌وه بۆ پارێزكاریی دڵیان، واته:
بهحوكمـی ئه‌وه‌ی دڵیانپارێزی تێدایه زمانیشیان ڕه‌فتاری پێده‌كات و
ده‌نگیان نزمدهكهنهوه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الَّذِينَ يَغُضُّونَ
أَصوَاتَهُمْ عِندَ رَسُولِ اللَّهِ أُوْلَئِكَ الَّذِينَ امْتَحَنَ
اللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَى)19 واته: ئه‌وانه‌ی له‌لای پێغه‌مبه‌ری
خوا J ده‌نگیان نزمدهكهنهوه، ئه‌وانه‌ن كه خوا دڵی خاوێنوساغ
كردوونه‌وه بۆ پارێزكاری .
هه‌روه‌ها به‌گه‌وره‌گرتنی دروشمه‌كانی خۆی به‌نیشانه‌ی پارێزكاریی دڵه‌كان
داده‌نێ و ده‌فه‌رموێت: (ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ
فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)20
واته: ئه‌وانه حوكمه‌كانی حه‌ج بوون كه خوا ڕوونیكردنهوهو هه‌ركه‌س
دروشمه‌كانی خوا كه حوكمه‌كانی حه‌ج وقوربانی سه‌ربڕینن بهگهورهبگرێت
ئه‌وا له پارێزكاریی دڵهكانهوهیه.
پێغه‌مبه‌ری خوا J ئارامگری له‌خۆڕاگریی ساته‌وه‌ختی یه‌كه‌می لێقه‌وماندا
كورتده‌كاته‌وه، به‌و واتایه‌ی ئارامگریی ڕاسته‌قینه كه ئاكارێكی
ده‌روونه كاتێك ده‌سه‌لمێنرێت، له ده‌مه‌ده‌می لێقه‌وماندا خۆڕاگریی
لێبكه‌وێته‌وه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (إنما الصبر عند الصدمه الاولی)21
واته: ئارامگریی ته‌نها له‌كاتی یه‌كه‌می لێقهوماندایه. هه‌روه‌ها
ده‌رباره‌ی زانست و نه‌رمونیانی (الحلم) ده‌فه‌رموێت: (إنما العـلم
بالتعلم، والحلم بالتحلم.. )22
واته: زانست ته‌نها به فێربوونه‌و نهرمونیانییش ته‌نها به
له‌سه‌رخۆییه. مه‌به‌ست له‌وه‌یه نه‌رمونیانی كه لـه ده‌رووندایه
كاتێك به‌رجه‌سته‌ده‌بێت كه‌مرۆڤ له هه‌ڵسوكه‌وتیدا ڕهچاویبكات و
له‌سه‌رخۆبێت.
بۆیه عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌كیش -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له‌واتای ڕه‌وشتی
جوان‌دا ده‌فه‌رموێت: (هُوَ طَلاقَةُ الْوَجْهِ، وَبَذْلُ الْمَعروفِ،
وَكفُّ الأذَیژَی)23 واته: بریتییه له ڕووخۆشی و چاكه‌كردن و
ئازارنه‌دان.
پێشه‌وا غه‌زالی -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕه‌وشت
ده‌فه‌رموێت: (وَاعْلَمْ أنَّ النَّاسَ قَدْ تَكلَّمُوا فِي حُسْنِ
الْخُلُقِ، مُتَعَرِّضِينَ لِثَمَرَتِهِ لا لِحَقِيقَتِهِ، وَلَمْ
يَسْتَوعَبُوا جَميعَ ثَمَرَاتِهِ .. وَكشْفُ الْحَقِيقَةِ فِي ذَلِك أنْ
يُقَالَ: كثِيرَاً مَايُسْتَعْمَلُ حُسُنُ الْخُلُقِ مَعَ الْخَلْقِ،
فَيُقَالُ: فُلانٌ حَسَنٌ بِالْخَلْقِ وَالْخُلُقِ، أي حَسَنُ الظاهِرِ
والباطِنِ، فَالْمُرَادُ بِالْخَلْقِ: الصورَةُ الظاهِرَةِ، والمُرادُ
بِالخُلُْقِ: الصورَةِ الباطِنَةِ، وَذَلِك أنَّ الإنْسَانَ مُرَكبٌ مِنْ
جَسَدٍ وَنَفْسٍ، فَالْجَسَدُ مُدْرِك بِالْبَصرِ، وَالنَّفْسُ مُدْرِكةٌ
بِالْبَصيرِ، وَلِكلِّ وَاحِدٍ مِنهمَا هَيئَةٌ وَصورَةٌ، إمَّا جَميلَةٌ
أو قَبيحَةٌ)24
واته: بزانه كه خه‌ڵكی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشتی چاك قسهیانكردووهو به‌رهه‌م
و دهرئهنجامهكهیان باسكردووه نه‌ك ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی و هه‌موو
به‌رهه‌مه‌كانیشیان باس نه‌كردووه .. ده‌رخستنی ڕاستی له‌م باره‌یه‌وه
ئه‌وه‌یه بڵێین: به‌زۆریی ڕه‌وشتی جوان له‌گه‌ڵ ڕواڵه‌تی جوان‌دا
به‌كارده‌هێنرێ و ده‌وترێت: فڵانكه‌س به‌ڕواڵه‌ت و ڕه‌وشت جوانه، واته:
ئاشكرا‌و په‌نهانی جوانه، مه‌به‌ست له ڕواڵه‌ت: شێوه‌ی ئاشكرایه‌و
مه‌به‌ست له ڕه‌وشتیش: شێوه‌ی په‌نهانه، چونكه مرۆڤ له جه‌سته‌و
ده‌روون پێكهاتووه‌و جه‌سته به بینین په‌ی پێده‌برێ و ده‌روون به بینایی
په‌ی پێده‌برێت و هه‌ریه‌كه‌یان حاڵه‌ت و شێوه‌یه‌كی جوان یان ناشیرینیان
هه‌یه.
به‌م پێیه، ڕه‌فتارو كرده‌وه پێكه‌وه داخوازیی ڕه‌وشتن و ئاكارو سیفه‌تی
ناوه‌كیی ده‌روونیش بنچینه‌یه‌تی و ناوه‌ڕۆكی ڕه‌وشتی ڕاسته‌قینه‌ش
هه‌ردووكیان، ئاكارو ڕه‌فتار ده‌گرێته‌وه‌و ته‌واوكاری یه‌كترن، چونكه
هه‌ر نیاز‌و مه‌به‌ستێك ئه‌گه‌ر ویستی یه‌كاڵا (الجازم) و توانای ته‌واوی
له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وا حه‌تمه‌ن كرده‌وه‌شی به‌دوادا دێت، وه‌ك پێشه‌وا
ئیبنوته‌یمییه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: (فـَإنَّهُ مَتَی
وُجِدَتْ الإرَادَهُ الجَازِمَهُ مَعَ الْقُدْرَهِ التَّامَّهِ وَجَبَ
وُجُودُ الْفِعْلِ)25
واته: هه‌ركاتێك ویستی یه‌كاڵا له‌گه‌ڵ توانای ته‌واودا هه‌بوو ئه‌وا بوونی كردار پێویست ده‌بێت.
په‌راوێزه‌كان:
1- (الفخرالرازي/ مختار الصحاح، ص178، القرطبي/ الجامع لأحكام القرآ‌ن 18 /227).
2- (الراغب الأصفهاني/ مفردات ألفاظ القرآ‌ن ، ص297) .
3- زؤر لةزانايان ئةم ثصناسةيان بةدةستةواذةي جياجيا دةربارةي أةوشت هصناوة
لةوانة: (اَبوحامد الغزالي) و (إبن مسكوية) و (أبوالحسن الجرجاني). أنظر
لكتاب (مختصر منهاج القاصدين/ إبن قدامة المقدسي) ص199، و (مناهج البحث
الخلقي/ د. أحمد عبدالحميد الشاعر ص223-286) و (التعريفات/ أبوالحسن
الجرجاني ص60 و (موسوعة أخلاق القرآ‌ن/ أحمد الشرباصي) .. شایه‌نی ئاماژه
بۆكردنه ئه‌م پێناسه‌یه به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ش پشتیوانی
لێده‌كات.
4- البقره 265
5- البقره 274
6- القلم (10 _12)
7- متفق علیه
8- رواه الترمذی ، وقال حدیث حسن
9- وليد الأعظـمي : شعراء الرسول ، ل30
10- بڕوانه كتێبی مجموعه الفتاوی إبن تیمیه ج/10، ل78
11- كتاب (التعریفات ص60)
12- الشمس (7-10)
13- التغابن 16
14- رواه الترمذی، وقال حدیث صحیح.
15- رواه مسـلم
16- كتاب (منهاج القاصدین، ص199)
17- (مفردات ألفاظ القرآ‌ن، ص297).
18- كتاب (التعریفات، ص60)
19- الحجرات -3-
20- الحج-32-
21- متفق علیه
22- اخرجه الترمذی وأحمد والخطیب، وهوحسن
23- رواه الترمذی، وهو صحیح
24- كتاب (مختصر منهاج القاصدین، ص198)
25- كتاب (مجموعه الفتاوی، ج/10 404)