تایبەت بە بزاڤ
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد :
سزای
زینا بەو شێوەیەیە ئەگەر پیاوێک کە پێشتر ژنی هێنابوو یان ئافرەتێک پێشتر
شووی کردبێ سەد جەلدیان لێئەدرێ و دوایی رەجم ئەکرێن بە بەرد تا مردن بەڵام
ئەگەر کوڕێک و کچێک کە پێشتر ژیانی خێزانیان پێک نەهێنابێ بە شێوەیەکی
شەرعی ئەوە 100 جەلدیان لێئەدرێ لەگەڵ ساڵێک نەفی کردن خوای بەرز ئەفەرموێ :
[الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ
جَلْدَةٍ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِنْ
كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلْيَشْهَدْ
عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (2)] النور واتە : ( ژن و
پیاوی زینا کەر هەر یەکەیان سەد جەلدیان لێبدەن وە بەزەیی پیا هاتنەوەتان
بەوان نەبێتە هۆی نەکردنی ئەوەی دین لەسەری واجب کردوون لە لێدانیان بە
جەلدە ئەگەر ئێوە بڕواتان بە خواو ڕۆژی دوایی هەیە وە با کۆمەڵێ لە
بڕواداران ئامادە بن بۆ بینینی سزادانەکەیان ).
وە هاتووە أَبِي
هُرَيْرَةَ وَزَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الْجُهَنِيِّ خوا لێیان ڕازی بێ کە : (
إِنَّ رَجُلًا مِنْ الْأَعْرَابِ أَتَى رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَنْشُدُكَ اللَّهَ إِلَّا
قَضَيْتَ لِي بِكِتَابِ اللَّهِ فَقَالَ الْخَصْمُ الْآخَرُ وَهُوَ
أَفْقَهُ مِنْهُ نَعَمْ فَاقْضِ بَيْنَنَا بِكِتَابِ اللَّهِ وَأْذَنْ لِي
فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قُلْ قَالَ
إِنَّ ابْنِي كَانَ عَسِيفًا عَلَى هَذَا فَزَنَى بِامْرَأَتِهِ وَإِنِّي
أُخْبِرْتُ أَنَّ عَلَى ابْنِي الرَّجْمَ فَافْتَدَيْتُ مِنْهُ بِمِائَةِ
شَاةٍ وَوَلِيدَةٍ فَسَأَلْتُ أَهْلَ الْعِلْمِ فَأَخْبَرُونِي أَنَّمَا
عَلَى ابْنِي جَلْدُ مِائَةٍ وَتَغْرِيبُ عَامٍ وَأَنَّ عَلَى امْرَأَةِ
هَذَا الرَّجْمَ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَأَقْضِيَنَّ بَيْنَكُمَا بِكِتَابِ
اللَّهِ الْوَلِيدَةُ وَالْغَنَمُ رَدٌّ وَعَلَى ابْنِكَ جَلْدُ مِائَةٍ
وَتَغْرِيبُ عَامٍ وَاغْدُ يَا أُنَيْسُ إِلَى امْرَأَةِ هَذَا فَإِنْ
اعْتَرَفَتْ فَارْجُمْهَا قَالَ فَغَدَا عَلَيْهَا فَاعْتَرَفَتْ فَأَمَرَ
بِهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَرُجِمَتْ )
متفق عليه واتە ( پیاوێک لە دەشتەکیەکان هاتە لای پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه وعلى اله وسلم وە ووتی : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله
وسلم داوات لێدەکەم بە خوا ئیللا حوکم بکەیت بۆم بە کتابی خوا وە ئەوەی تر
کە کێشەی لە گەڵی بوو وە ئەو لەو تێگەیشتوو تر بوو ووتی : بەڵێ بە کتابی
خوا حوکم بکە لە بەینمان وە ئیزنم بدە قسەی بکەم جا پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : بڵێ ووتی : من کوڕەکەم لای ئەو کەسە کرێکار
بوو جا زینای لەگەڵ خێزانەکەی کردووە وە من هەواڵم پێدرا کە لەسەر کوڕەکەم
ڕەجم هەیە جا فدیەم دا =یانی سوڵحم کرد لەگەڵ ئەو کابرایە بە= سەد مەڕ و
جاریەیەکی =گەنج= کوڕەکەم لەو ڕەجمە ڕزگار بکەم جا پرسیارم کرد لە ئەهلی
زانست هەواڵیان پێدام کە لەسەر کوڕەکەم تەنها سەد جەلد هەیە لەگەڵ نەفی
کردنی ساڵێک وە لەسەر خێزانی ئەو کەسەش ڕەجم هەیە جا پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە حوکم
دەکەم لە نێوانتان بە کتابی خوا جاریەکەو مەڕەکان بۆت دەگێڕدرێتەوە وە
لەسەر کوڕەکەت سەد جەلدو نەفی کردنی ساڵێک هەیە وە ئەی انیس تۆ بڕۆ بۆ لای
ژنی ئەو کابرایە ئەگەر دانی نا بە تاوانی زینا کردن ئەوە ڕەجمی بکە فەرمووی
: جا انیس ڕۆیشتە لای ئافرەتەکە ئەو ئافرەتە دانی نا بەوەی زینای کردووە
جا ڕەجم کرا ).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم
ئەفەرموێ : ( خُذُوا عَنِّي خُذُوا عَنِّي قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لَهُنَّ
سَبِيلًا الْبِكْرُ بِالْبِكْرِ جَلْدُ مِائَةٍ وَنَفْيُ سَنَةٍ
وَالثَّيِّبُ بِالثَّيِّبِ جَلْدُ مِائَةٍ وَالرَّجْمُ ) رواه مسلم واتە (
لێمی وەگرن لێمی وەگرن خوا ڕێگای بۆ کردنەوە =بۆ ئافرەتی کە زینای کردبێ=
ئەوەی شووی نەکردبێ سەد جەلدی لێئەدرێ وە ساڵێک نەفی ئەکرێ وە ئەوەی شووی
کردبێ سەد جەلدی لێئەدرێ و ڕەجم ئەکرێ ).
دیاری مەبەست لەوەی کە
ڕێگایان بۆ کرایەوەو خوای بەرز پێشتر لە ئایەتێک کە دەفەرموێ : [
وَاللَّاتِي يَأْتِينَ الْفَاحِشَةَ مِنْ نِسَائِكُمْ فَاسْتَشْهِدُوا
عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةً مِنْكُمْ فَإِنْ شَهِدُوا فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي
الْبُيُوتِ حَتَّى يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللَّهُ
لَهُنَّ سَبِيلًا (15) ] النساء فەرمانی کردبوو ئەگەر ئافرەت زینایان کرد و
چوار کەس شاهێدی دا لەسەریان سابت بوو ئەوە با ئەو ئافرەتە لە ماڵ حەپس
بکرێ تا ئەمرێ یان خوا ڕێگایان بۆ ئەکاتەوە ئەو ڕێگایە ئەوەیە والله اعلم .
لەبەر
ئەوەی لەو باسە خەڵک زۆر بەهەڵە تێگەیشتووە من پێم خۆشە بە جوانی ڕوونی
بکەمەوە وە ئەوە ڕوون بکەمەوە کە ئێستا باوە ئەبینین بەناوی شەڕەف پارێزی
خەڵک ئافرەت ئەکوژێ بزانین هەڵوێستی ئیسلام چۆنە.
حەددی زینا بۆ پیاوو ئافرەت وەک یەکە
پێش
هەموو شتێک تاوانی زینا بۆ ئافرەت و پیاو وەک یەکە حوکمەکەشی بۆ هەردوولا
وەک یەکە وەک لە ئایەت و فەرموودەکانی پێشتر بینیمان چ پیاو چ ژن فەرقی
نیە! بەڵام لای زۆر کەسی نەفام و دڵ ڕەش وا تێگەیشتوون یان دەیانەوێ وا
لەخەڵک بگەیەنن ئیسلام ستەمی لە ئافرەت کردووەو حوکمی کوشتنی بەسەر داون و
پیاوانی کردووە بە خاوەنی ئافرەت و ئازادی کردوون لەوەی ستەمیان لێبکەن و
بیانکوژن! بێگومان ئەوە هیچی لە نزیک ڕاستیەوەش نیە نەک ڕاست! ئەوەی
پەیوەندی بەو باسەیە من هەندێکی ڕوون ئەکەمەوە ان شاء الله بۆ دەم کوت
کردنی ئەو جۆرە کەسانەو بۆ دڵنیا بوونی موسڵمانان دیارە ئەوە حوکمی کوشتن و
جەلد لێدان تەنها بۆ ئافرەت نیە هەر وەک چۆن حوکمی دەست بڕین و حوکمەکانی
تر تەنها بۆ پیاو نیە بەڵکو بۆ پیاو وە ئافرەت وەک یەک وایە! بەڵگەکانی
سەرەوەتان بینی کە خوای بەرز ئەفەرموێ : [الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي] یانی
ئافرەت یان پیاو زینا بکات! ئەوە ئەگەر لە کۆمەڵگەیەکی دوور لە ئیسلام ستەم
لە ئافرەت بکرێ یان ئافرەتان ئەو حوکمەیان لەسەر جێبەجێ بکرێ و لە سەر
پیاوان نەکرێ لەبەر نەبوونی حوکمی شەرعی و جێبەجێ نەکردنی شەرعی خوا ئەوە چ
پەیوەندی بە ئیسلامەوەیە! بەڵکو نەفامی و لە خوا نەترسانی حاکم و پیاوە
ستەمکارەکانە!
چۆن تاوانی زینا دەسەلمێت لەسەر ئافرەت یان پیاو؟
ئەوەش
لێرە گرنگە بەڕاستی کە دووبارە زۆر خەڵک لێی ناشارەزان و بیستومانە ئافرەت
کوژراوە لەسەر بوونی ژمارەی تەلەفۆن لای یان لەبەر تەنها بینینی کەسێک یان
لەبەر گومانێک یان قسەیەک یان ڕەسمێک وە یانی تر زۆرە! دیارە لە شەرعی
ئیسلام کە ئەو حوکمە داندراوە ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە چۆن دەسەلمێندرێ
کەسێک زینای کردووە تا حوکمەکەی لەسەر جێبەجێ بکرێ دەبێت خۆیان (پیاو یان
ئافرەت) دان بەو تاوانە بنێن یانیش چوار کەسی عەدل شاهێدی بدا لە سەریان کە
بینیویانە بە چاوی خۆیان زینایان کردووە یان ئافرەتەکە سگی ببێ نەک ئەوەی
تەنها ماچ یان خۆیان ڕووت کردبێتەوە ئەبێ بینیبێتیان کەوا پیاوو ئافرەتەکە
یان کوڕو کچەکە بە ڕووتی عەورەتی پیاوەکە چوبێتە عەورەتی ئافرەتەکە =نەک
ئەوەی تەنها بڵێن لە ژوورێک بەیەکەوە بوون یان لەسەرجێگا بوون بەیەکەوە
بەڕووتی دەبێ ئیللا بینیبێتیان عەورەتی پیاوەکە چوبێتە عەورەتی ئافرەتەکە=!
ئەوجا ئەگەریش ئەوە بوو کەس بۆی نیە ئەو حوکمە جێبەێ بکات تەنها سەرۆکی
وڵات یان قازی کە جێگری ئەوە! نەک پیاو ژنی خۆی بکوژێ برا خوشکی خۆی بکوژێ
ئامۆزا کچی مامی بکوژێ و بەو شێوە! وە ئەگەریش کەسێک تۆمەتی زینا بخاتە پاڵ
کەسێک ئەبێ چوار شاهێد بێنێ کە ئەو کارەیان بینیبێ =کە عەورەتی پیاوەکە
چووەتە عەورەتی ئافرەتەکە ئەبێ هەر چوار ئەمەیان بینیبێ بە ئاشکراو وازیحی=
ئەگینا جەلدی لە پشت ئەدرێ حەقی ئەوەی بوختانی کردووە بە ئافرەتێک یان
پیاوێک! با بچینە خزمەتی چەند ئایەت و فەرموودەیەک تا ئەم شتانەو چەندین
شتی تریش ڕوون ببێتەوە ان شاء الله خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَالَّذِينَ
يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ
فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً
أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (4) إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ
بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (5)
وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ شُهَدَاءُ
إِلَّا أَنْفُسُهُمْ فَشَهَادَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ
إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (6) وَالْخَامِسَةُ أَنَّ لَعْنَةَ اللَّهِ
عَلَيْهِ إِنْ كَانَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (7) وَيَدْرَأُ عَنْهَا الْعَذَابَ
أَنْ تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ
الْكَاذِبِينَ (8) وَالْخَامِسَةَ أَنَّ غَضَبَ اللَّهِ عَلَيْهَا إِنْ
كَانَ مِنَ الصَّادِقِينَ (9) ] النور واتە : ( وە ئەوانەی تۆمەتی زینا
ئەگرنە ئافرەتانی داوێن پاک پاشان چوار شاهێد ناهێنن =کە بینیبێتیان ئەو
ئافرەتە زینای کردبێ= ئەوە هەشتا جەلدەیان لێبدەن =لە بری ئەو تۆمەت دروست
کردنە= وە شاهێدیان وەرمەگرن بە ئەبەدی وە ئەوانە لە فاسقانن =دەرچوان لە
فەرمانی خوا بەوەی تاوانی گەورەیان کردووە بوختانیان هەڵبەستاوە بۆ ئافرەتی
داوێن پاک=. ئیللا ئەوانە نەبێ تەوبەی ئەکەن =پەشیمان ئەبنەوە= لە دوای
ئەوە وە چاک ئەبن و چاکەی ئەکەن ئەوە بە تەئکید خوا لێخۆشبووە لە تاوان =
تاوان دائەپۆشێ بۆ تەوبەکاران= و بە بەزەییە =لەگەڵ بەندەکانی=. وە ئەوانەی
تۆمەتی زینا ئەگرنە خێزانەکانیان وە شاهێدیان نیە تەنها خۆیان نەبێ ئەوە
شاهێدی کەسێکیان وایە کە چوار جار شاهێدی بدا بەوەی سوێند بە خوا بخوات
=بینیوێتی خێزانی زینای کردوە= و ڕاستگۆیە. وە پێنجەم شاهێدی بڵێ لەعنەتی
خوای لەسەرم ئەگەر درۆ ئەکەم و لە درۆزنانم. وە ئافرەتەکە سزای زینای لەسەر
لائەچێ بەوەی بێت چوار جار شاهێدی بدات و سوێند بەخوا بخوات کە پیاوەکەی
درۆ ئەکاو لە درۆزنانە. وە پێنجەم شاهێدی دانی بڵێ توڕەیی خوا لەسەرم بێت
ئەگەر پیاوەکەم ڕاستگۆ بێت و لە ڕاستگۆیان بێت).
لێرە دیارە ڕوونە
ئەوەی بوختان بکات بۆ ئافرەتێک بەوەی زینای کردووە ئەوە جەلدی لێدەدرێ حەقی
بوختانەکەی ئیللا ئەگەر چوار شاهێد بێنێ ئەو کارەیان بینیبێ بەتەواوی یانی
بینیبێتیان عەورەتی پیاوەکە لەناو عەورەتی ئافرەتەکە بێت! وە ئەگەر پیاوێک
ئەو تۆمەتە بخاتە سەر خێزانی ئەویش جەلدی لێئەدرێ یان ئەبێ سویند بخوات
پێنج جاران ئەو کات جەلدی لێنادرێ ئافرەتەکەش ئەگەر پێنج جار سوێند بخوا
ئەویش حەددی لێدەرناکرێ ڕزگاری ئەبێت ئەوە حوکمی ئیسلامە هەر شتێک بە
پێچەوانەی ئایەت و فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم
بێت ئیسلام لێی بەریە وە ئەبێ بزانین ئەگەر ئافرەت زینای کرد و ژن نەبوو
کچ بوو شووی نەکردبوو کوشتنی لەسەر نیە تەنها سەد جەلدەو ساڵێک نەفی دەکرێ
ئەوە ئەگەر لەسەری سابت بوو ئەی چۆن ئەگەر سابت نەبێ!
وە هاتوە لە
ابْنِ عَبَاسٍ خوا لێیان ڕازی بێت ئەفەرموێ : ( أَنَّ هِلَالَ بْنَ
أُمَيَّةَ قَذَفَ امْرَأَتَهُ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ بِشَرِيكِ ابْنِ سَحْمَاءَ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْبَيِّنَةَ أَوْ حَدٌّ فِي ظَهْرِكَ فَقَالَ يَا
رَسُولَ اللَّهِ إِذَا رَأَى أَحَدُنَا عَلَى امْرَأَتِهِ رَجُلًا
يَنْطَلِقُ يَلْتَمِسُ الْبَيِّنَةَ فَجَعَلَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ الْبَيِّنَةَ وَإِلَّا حَدٌّ فِي ظَهْرِكَ
فَقَالَ هِلَالٌ وَالَّذِي بَعَثَكَ بِالْحَقِّ إِنِّي لَصَادِقٌ
فَلَيُنْزِلَنَّ اللَّهُ مَا يُبَرِّئُ ظَهْرِي مِنْ الْحَدِّ فَنَزَلَ
جِبْرِيلُ وَأَنْزَلَ عَلَيْهِ{ وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ
فَقَرَأَ حَتَّى بَلَغَ إِنْ كَانَ مِنْ الصَّادِقِينَ } فَانْصَرَفَ
النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَرْسَلَ إِلَيْهَا
فَجَاءَ هِلَالٌ فَشَهِدَ وَالنَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
يَقُولُ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ أَنَّ أَحَدَكُمَا كَاذِبٌ فَهَلْ
مِنْكُمَا تَائِبٌ ثُمَّ قَامَتْ فَشَهِدَتْ فَلَمَّا كَانَتْ عِنْدَ
الْخَامِسَةِ وَقَّفُوهَا وَقَالُوا إِنَّهَا مُوجِبَةٌ قَالَ ابْنُ
عَبَّاسٍ فَتَلَكَّأَتْ وَنَكَصَتْ حَتَّى ظَنَنَّا أَنَّهَا تَرْجِعُ
ثُمَّ قَالَتْ لَا أَفْضَحُ قَوْمِي سَائِرَ الْيَوْمِ فَمَضَتْ فَقَالَ
النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَبْصِرُوهَا فَإِنْ جَاءَتْ
بِهِ أَكْحَلَ الْعَيْنَيْنِ سَابِغَ الْأَلْيَتَيْنِ خَدَلَّجَ
السَّاقَيْنِ فَهُوَ لِشَرِيكِ ابْنِ سَحْمَاءَ فَجَاءَتْ بِهِ كَذَلِكَ
فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَوْلَا مَا مَضَى
مِنْ كِتَابِ اللَّهِ لَكَانَ لِي وَلَهَا شَأْنٌ ) رواه البخاري واتە :
(هِلَالَ بْنَ أُمَيَّةَ تۆمەتی زینای خستە پاڵ خێزانی لە لای پێغەمبەر صلى
الله علیه وعلى اله وسلم بەوەی لەگەڵ شَرِيكِ ابْنِ سَحْمَاءَ زینای
کردووە جا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : بەڵگە ئەبێ
بێنێ =یانی چوار شاهێد بێنی= یان حەد لە پشتت =ئەگەر بەڵگە نەهێنیت جەلدت
لێدەدەین= جا ووتی : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەگەر
یەکێک لە ئێمە پیاوێک لەسەر ئافرەتەکەی ببینێ بڕوات بەدوای بەڵگە بگەڕێ جا
پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم هەر ئەیفەرموو : بەڵگە بێنە ئەگینا
حەد لە پشتت جا هلال ووتی : سوێند بەوەی تۆی بە حەق ناردووە من ڕاست ئەکەم
خوای بەرز ئەوە دائەبەزێنێ کە پشتمی پێ ڕزگار بێ لە حەد =بەوەی جەلد نەخۆم=
جا جبریل دابەزی وە ئەو ئایەتانەی بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم دابەزاند { وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ فَقَرَأَ حَتَّى
بَلَغَ إِنْ كَانَ مِنْ الصَّادِقِينَ }=پێشتر مانای ئەو ئایەتانەمان
لێکدایەوە= جا پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم لەو شوێنەی وەحی بۆ
هات چووە شوێنێکی ترو ناردی بەدوای هلال ئەوجا هلال شاهێدی دا =سوێندی
خوارد= وە پێغەمبەریش صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو : بە تەئکید
خوا ئەزانێ یەکێکتان درۆ ئەکەن جا کەسێک هەیە لە ئێوە تەوبە بکات پاشان
ئافرەتەکە هەڵسا شاهێدی دا =سوێندی خوارد= کە گەیشتە پێنجەم سوێند ڕایان
گرت ووتیان ئەوە ئەچەسپێنێ =ئەگەر درۆ بکەی توڕەیی خوات ئەکەوتە سەر= ابن
عباس ئەفەرموێ : ئافرەتەکە وەستاو کشایەوە دواوە هەتا وا گومانمان برد
دەگەڕێتەوە =پەشیمان ئەبێتەوە= پاشان ووتی : قەومەکەی خۆم فەزح =ئەتک=
ناکەم ئەم ڕۆژگارە بەردەوام بوو لە شاهێدیەکەی جا پێغەمبەر صلى الله علیه
وعلى اله وسلم فەرمووی : سەیری بکەن =چاوەڕوانی بکەن= ئەگەر مناڵەکەی بوو
چاوی ڕەش بوو =وەک ئەوەی کلی لەچاو دابی= نێرکەکانی قەڵەوو پڕ بوو وە
قاچەکانی قەڵەو بوو ئەوە مناڵی شریک کوڕی سحماءە جا مناڵەکەی وابوو ئەو
وەسفانەی بوو ئەوجا پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەگەر
ئەوە نەبوا کە لە کتابی خوا بڕیار دراوە =نابێ ئەو ئافرەتە حەددی لێدرێ
ئەگەر سوێندی خوارد= ئەوە من و ئەو ئافرەتە شتێکمان ئەبوو =یانی ئەمکردە
عیبرەت=).
سەیری ئەم فەرموودە بکەن بە جوانی و بیری لێبکەنەوە ئەم
کابرایە نەهات ژنەکەی بکوژێ یەکسەر چونکە کوشتن دەبێ بە فەرمانی ئیمام
=سەرۆک یان جێگری لە قازیەکان= بێت وە پیاوەکە جەلدی ئەخوارد ئەگەر سوێندی
نەخواردبا! وە کە ئافرەتەکە سوێندی خوارد حەددی لێدەرنەکرا کە ئەو نیشانەشی
لێدەرکەوت مناڵەکەی هێشتا وازیان لێهێنا!
وە پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ
قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ قَالَ الشِّرْكُ بِاللَّهِ
وَالسِّحْرُ وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ
وَأَكْلُ الرِّبَا وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ وَالتَّوَلِّي يَوْمَ
الزَّحْفِ وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ الْغَافِلَاتِ ) متفق
عليه واتە : ( خۆتان بپارێزن و دوور کەونەوەو پشت بکەنە ئەو حەوت تاوانەی
کە خاوەنەکەی بە هیلاک ئەبات ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم ئەمانە کام تاوانن ؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم
فەرمووی : هاوبەش دانان بۆ خوا وە سیحر وە کوشتنی نەفسێک کە خوا حەرامی
کردووە تەنها بە حەق نەبێ وە خواردنی ڕیبا وە خواردنی ماڵی یەتیم وە ڕاکردن
لە ڕۆژێک کە بەرامبەری دوژمنانی ئیسلامی لە جیهاد وە بوختان کردن بۆ ئەو
ئافرەتانەی داوێن پاکن و بێ ئاگان و بڕوادارن ) .
وە هاتووە لە عمری
کوڕی خطاب خوا لێی ڕازی بێ ئەفەرموێ : ( إن الله بعث محمدا وأنزل عليه
الكتاب فكان مما أنزل الله تعالى آية الرجم رجم رسول الله صلى الله عليه
وسلم ورجمنا بعده والرجم في كتاب الله حق على من زنى إذا أحصن من الرجال
والنساء إذا قامت البينة أو كان الحبل أو الاعتراف ) متفق عليه واتە : ( بە
تەئکید خوا محمدی ڕەوانە کردووە وە کتابی لەسەر دابەزاندووە وە لەوەی
خوای بەرز دایبەزاند ئایەتی ڕەجم بوو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله
وسلم ڕەجمی کردووە وە ئێمە لەدوای ئەو ڕەجممان کردووە وە ڕەجم لە کتابی
خوا حەقە =سابتە= لەسەر ئەوەی زینا بکات لە پیاوو ئافرەتان ئەگەر پێشتر
ژنیان هێنابوو یان شویان کردبوو ئەکەر بە بەڵگە سەلمێندرا بەڵگە هەبوو
=چوار شاهێد هەبن= یان ئافرەتەکە زگی هەبێت یان دان پێدانانی خۆیان هەبێت
).
یانی ئەم سێ شتە زینا دەسەلمێنن یان چوار شاهێد هەبن کە ئەوە زۆر
زەحمەتە! یان دان پێدانانی زیناکەرەکە یان ئافرەتێک زگی هەبێت و مێردیشی
نەبێت! بەو مەرجەی بەزۆر زینای لەگەڵ نەکرابێ وەک دوایی ڕوونی ئەکەمەوە ان
شاء الله .
لە عبد الله ی کوڕی مسعود خوا لێی ڕازی بێت ئەفەرموێ : (
جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ
يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي عَالَجْتُ امْرَأَةً فِي أَقْصَى الْمَدِينَةِ
وَإِنِّي أَصَبْتُ مِنْهَا مَا دُونَ أَنْ أَمَسَّهَا فَأَنَا هَذَا
فَاقْضِ فِيَّ مَا شِئْتَ فَقَالَ لَهُ عُمَرُ لَقَدْ سَتَرَكَ اللَّهُ
لَوْ سَتَرْتَ نَفْسَكَ قَالَ فَلَمْ يَرُدَّ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ شَيْئًا فَقَامَ الرَّجُلُ فَانْطَلَقَ فَأَتْبَعَهُ
النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا دَعَاهُ وَتَلَا
عَلَيْهِ هَذِهِ الْآيَةَ { أَقِمْ الصَّلَاةَ طَرَفَيْ النَّهَارِ
وَزُلَفًا مِنْ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ
ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ } فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ الْقَوْمِ يَا
نَبِيَّ اللَّهِ هَذَا لَهُ خَاصَّةً قَالَ بَلْ لِلنَّاسِ كَافَّةً ) رواه
مسلم واتە : ( پیاوێک هاتە لای پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ووتی
: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم من لەگەڵ ئافرەتێک
ڕامبواردووە لەو سەری مەدینەوە وە من لەگەڵی کردوومە بێجگە لە جیماع =تەنها
جیماعم لەگەڵ نەکرد= جا ئەوە منم حوکم بکە لەسەرم بەوەی دەتەوێ جا عمر پێی
فەرموو : خوا ستری کردبوی =تاوانەکەی شاردبویەوە ئەگەر خۆت نەفسی خۆتت ستر
کردبا فەرمووی : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم هیچ وەڵامی
نەدایەوە جا پیاوەکە هەڵسا و ڕۆیشت جا پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله
وسلم پیاوێکی بەدوای نارد بانگی کرد وە ئەو ئایەتەی بەسەردا خوێندەوە {
أَقِمْ الصَّلَاةَ طَرَفَيْ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنْ اللَّيْلِ إِنَّ
الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ
}=هود 114= {نوێژت بکە نوێژە فەڕزەکان لە بیدایەت و کۆتایی ڕۆژ بەیانی و
ئێواران وە هەندەک لە شەو =هەر پێنج نوێژەکە ئەگرێتەوە= بە تەئکید چاکەکان
تاوانەکان ئەسڕنەوەو نایهێڵن ئەوە بیر هێنانەوەیە بۆ ئەوانەی بیرئەکەنەوە
عیبرەت وەردەگرن } جا پیاوێک لەناو قەومەکە ووتی : ئەی پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم ئەمە تایبەت تەنها بۆ ئەو پیاوەیە؟ پێغەمبەری خوا
صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : بەڵکو بۆ هەموو خەڵکە ).
ئەوە
دەری ئەخات کە ئەگەر کەسێک ئافرەتێک ماچ بکات یان دەست بکاتە ملی یان هەر
شتێک مادام عەورەتی نەچوبێتە عەورەتی حوکمی حەددی نیە لەسەر! بەڵکو ئەگەر
چاکەی هەبن خوا ئەو گوناهەی بۆ دەسڕێتەوە حەد لە سەری نیە بەڵام بێگومان
ئیمام ئەتوانێ عقوبەی بدا تەعزیری بکات بەڵام نەک حەد یان بکوژرێ!
(
عن سهل بن سعد عن النبي صلى الله عليه وسلم أن رجلا أتاه فأقر عنده أنه زنى
بامرأة سماها له فبعث رسول الله صلى الله عليه وسلم إلى المرأة فسألها عن
ذلك فأنكرت أن تكون زنت فجلده الحد وتركها ) رواه ابو داود وصححه الالباني
واتە : ( لە سهل کوڕی سعد لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە
پیاوێک هاتە لای دانی نا لەلای بەوەی زینای کردووە لەگەڵ ئافرەتێک و ناوی
هێنا جا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ناردی بەدوای ئافرەتەکە
وە پرسیاری لێکرد لە سەر ئەو شتە ئافرەتەکە ئینکاری کرد =ووتی وانیە=
زینای نەکردووە جا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم جەلدی لێدا
لە پیاوەکە حەددی دەرکرد وە وازی لە ئافرەتەکە هێنا).
لەو فەرموودە
ئەبینین پیاوێک ئەڵێ زینام لەگەڵ فلان کردووە بەڵام ئافرەتەکە ئەڵێ وانیە
ئەوە تەنها حەد لەو کەسە دەرکرا کە دانی نا بەتاوانەکەی ئەوەی دانی نەنا
حەددی لێدەرنەکرا!
ئەوەی زۆری لێبکرێ بۆ زینا حەددی لەسەر نیەو تاوانباریش نابێ
ئەگەر ئافرەتێک یان پیاوێک بەزۆر زینای لەگەڵ بکرێ و دەست درێژی بکرێتە سەرو ناچار بکرێ لەسەری ئەوە تاوانبار نیەو حەددی لەسەر نیە!
پێغەمبەری
خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ ( إن الله تجاوز عن أمتي الخطأ
والنسيان وما استكرهوا عليه ) رواه ابن ماجة وصححه الالباني واتە : ( بە
تەئکید خوا خۆش بووە لە ئوممەتەکەی من لە هەڵە وە ئەوەی لە بیری کەن وە
ئەوەی بەزۆر پێیان کرابێ ).
لە ابی عبد الرحمن السلمي فەرمووی : (
أتى عمر بن الخطاب رضى الله عنه بامرأة جهدها العطش فمرت على راع فاستسقت
فأبى أن يسقيها إلا أن تمكنه من نفسها ففعلت فشاور الناس في رجمها فقال علي
رضى الله عنه : هذه مضطرة أرى أن تخلي سبيلها ففعل ) اخرجه البيهقي وصححه
الالباني في الارواء 2313 واتە : ( ئافرەتێکیان هێنا بۆ لای عمر ی کوڕی
خطاب خوا لێی ڕازی بێ کە تێنوێتی زۆری بۆ هێنابوو جا بەلای شوانێک ڕەت ببوو
و داوای ئاوی لێکردبوو شوانەکەش ڕازی نەبوو ئاوی بداتێ ئیللا بەوە نەبێ کە
خۆی تەسلیمی بکات ئافرەتەکەش وای کرد =لەتێنوێتیان= جا عمر خوا لێی ڕازی
بێ موشاوەرەی بە خەڵکەکە کرد پرسی پێکردن جا علی خوا لێی ڕازی بێ فەرمووی :
ئەوە ناچار بووە وا ئەبینم بەری بدەی بڕوات جا عمر خوا لێی ڕازی بێ وای
کرد ).
لە طارق بن شهاب ئەفەرموێ : ( أن امرأة زنت فقال عمر : أراها
كانت تصلي من الليل فخشعت فركعت فسجدت فأتاها عاد من العواد فتجثمها فأرسل
عمر إليها فقالت كما قال عمر فخلى سبيلها ) أخرجه ابن أبي شيبة في ( المصنف
) وصححه الالباني في الارواء 2312واتە : ( ئافرەتێک زینای کرد جا عمر خوا
لێی ڕازی بێ فەرمووی : وا ئەبینم ئەو ئافرەتە نوێژی ئەکر د لەشەو جا خشوع
گرتبووی جا ڕکوعی بردو سەجدەی برد جا پیاوێک لە پیاوان بۆی هات و گرتیە خۆی
=زینای لەگەڵ کرد بەزۆر= جا عمر خوا لێی ڕازی بێ ناردی بۆ لای ئافرەتەکە
جا ئافرەتەکە ئەوەی ووت کە عمر خوا لێی ڕازی بێ ووتی جا عمر خوا لێی ڕازی
بێ وازی لێهێنا ئازادی کرد).
ئەمە بۆمان ڕوون بۆوە ئەوەی زۆری
لێکرابێ حەددی لەسەر نیە چونکە بیستومانە زۆر ئافرەت کوژراون حەقیقەتیش ئەو
ئافرەتە تاوانی نەبووە چونکە زۆری لێکراوە ترسێندراوە بە کوشتن یان حەیا
بردن و بەکوشت دان و زۆر شتی تر! ئەوە ئەگەر ئەم کارەشی بەخۆشی خۆی کردبوو
هەر نابێ بکوژرێ ئەبێ بەڵگە هەبێ یان خۆی دان بنێ بەو تاوانە یان زگی هەبێت
ئەوجا ئەگەر کچ بێ ناکوژرێ ئەگەر ژن بێ ئەکوژرێ بەڵام ڕەجم ئەکرێ نەک بە
شێوەیەکی تر بکوژرێی مەیتەکەشی فڕێ بدرێ کە ئەمە هەر بۆ خۆی تاوانێکی
قیزراوەو بێڕێزیەکی گەورەیە بەرامبەر مرۆڤێک کە خوا ڕێزی لێناوە! ئەوجا
ئیمام قازی ئەو حوکمە ئەبێ جێبەجێ بکات نەک باوک یان مێرد لە فەرموودەکانیش
ئەمەمان بۆ ڕوون بۆوە پێشتر وە کە ڕەجمیش بکرێ ئەبێ ڕێزی بگیرێ و نوێژی
لەسەر بکرێ و بنێژرێ وەک لەم فەرموودەی داهاتوو دەر ئەکەوێ والله اعلم.
لە
عَبْدُ اللَّهِ بْنُ بُرَيْدَةَ لە باوکیەوە ئەگێڕێتەوە : ( أَنَّ مَاعِزَ
بْنَ مَالِكٍ الْأَسْلَمِيَّ أَتَى رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي قَدْ ظَلَمْتُ
نَفْسِي وَزَنَيْتُ وَإِنِّي أُرِيدُ أَنْ تُطَهِّرَنِي فَرَدَّهُ فَلَمَّا
كَانَ مِنْ الْغَدِ أَتَاهُ فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي قَدْ
زَنَيْتُ فَرَدَّهُ الثَّانِيَةَ فَأَرْسَلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى قَوْمِهِ فَقَالَ أَتَعْلَمُونَ
بِعَقْلِهِ بَأْسًا تُنْكِرُونَ مِنْهُ شَيْئًا فَقَالُوا مَا نَعْلَمُهُ
إِلَّا وَفِيَّ الْعَقْلِ مِنْ صَالِحِينَا فِيمَا نُرَى فَأَتَاهُ
الثَّالِثَةَ فَأَرْسَلَ إِلَيْهِمْ أَيْضًا فَسَأَلَ عَنْهُ فَأَخْبَرُوهُ
أَنَّهُ لَا بَأْسَ بِهِ وَلَا بِعَقْلِهِ فَلَمَّا كَانَ الرَّابِعَةَ
حَفَرَ لَهُ حُفْرَةً ثُمَّ أَمَرَ بِهِ فَرُجِمَ قَالَ فَجَاءَتْ
الْغَامِدِيَّةُ فَقَالَتْ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي قَدْ زَنَيْتُ
فَطَهِّرْنِي وَإِنَّهُ رَدَّهَا فَلَمَّا كَانَ الْغَدُ قَالَتْ يَا
رَسُولَ اللَّهِ لِمَ تَرُدُّنِي لَعَلَّكَ أَنْ تَرُدَّنِي كَمَا رَدَدْتَ
مَاعِزًا فَوَاللَّهِ إِنِّي لَحُبْلَى قَالَ إِمَّا لَا فَاذْهَبِي
حَتَّى تَلِدِي فَلَمَّا وَلَدَتْ أَتَتْهُ بِالصَّبِيِّ فِي خِرْقَةٍ
قَالَتْ هَذَا قَدْ وَلَدْتُهُ قَالَ اذْهَبِي فَأَرْضِعِيهِ حَتَّى
تَفْطِمِيهِ فَلَمَّا فَطَمَتْهُ أَتَتْهُ بِالصَّبِيِّ فِي يَدِهِ
كِسْرَةُ خُبْزٍ فَقَالَتْ هَذَا يَا نَبِيَّ اللَّهِ قَدْ فَطَمْتُهُ
وَقَدْ أَكَلَ الطَّعَامَ فَدَفَعَ الصَّبِيَّ إِلَى رَجُلٍ مِنْ
الْمُسْلِمِينَ ثُمَّ أَمَرَ بِهَا فَحُفِرَ لَهَا إِلَى صَدْرِهَا
وَأَمَرَ النَّاسَ فَرَجَمُوهَا فَيُقْبِلُ خَالِدُ بْنُ الْوَلِيدِ
بِحَجَرٍ فَرَمَى رَأْسَهَا فَتَنَضَّحَ الدَّمُ عَلَى وَجْهِ خَالِدٍ
فَسَبَّهَا فَسَمِعَ نَبِيُّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
سَبَّهُ إِيَّاهَا فَقَالَ مَهْلًا يَا خَالِدُ فَوَالَّذِي نَفْسِي
بِيَدِهِ لَقَدْ تَابَتْ تَوْبَةً لَوْ تَابَهَا صَاحِبُ مَكْسٍ لَغُفِرَ
لَهُ ثُمَّ أَمَرَ بِهَا فَصَلَّى عَلَيْهَا وَدُفِنَتْ ) رواه مسلم واتە :
( وابوو ماعز کوڕی مالک ی اسلمي هاتە لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه
وعلى اله وسلم ووتی : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەمن
ستەمم کردووە لە نەفسی خۆم وە زینام کردووە وەمن دەمەوێ پاکم کەیتەوە جا
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ڕەددی کردەوە جا کەبەیانی بوو
هاتەوە لای ووتی : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم من زینام
کردووە ڕەددی کردەوە دووبارە جا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله
وسلم ناردی بۆ لای قەومەکەی پێی فەرموون : ئایا شتێ دەزانن کە ئەو کابرایە
عەقڵی تەواو نەبێ شتێ لە عەقڵی هەبێ ئینکاری بکەن ووتیان نایزانین دەربارەی
ئیللا ئەوە نەبێ کە خاوەنی عەقڵە لە چاکەکانمانە لەوەی ئەبینین جا سێیەم
جار هاتەوە لای دووبارە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ناردیە
لای قەومەکەی پرسیاری کردو هەواڵیان پێدا کە هیچ عەیبی نیە وە عەقڵیشی
عەیبی نیە جا کە چوارەم جار هات حەفرێکی بۆ هەڵکەند پاشان فەرمانی پێدا کە
ڕەجم بکرێ ڕەجم کرا فەرمووی : جا =ئافرەتێک=لە الغامدیة کان هات جا ووتی :
ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم من زینام کردووەو پاکم
کەرەوە وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ڕەددی کردەوە جا کە
بەیانی بویەوە ئافرەتەکە ووتی : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله
وسلم بۆ ئەمگێڕیتەوە لەوانەیە تۆ بمگێڕیتەوە وەک ماعزت گەڕاندەوە سوێند بە
الله من زگم هەیە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : بڕۆ
تا مناڵت ئەبێت جا کە مناڵی بوو هاتە لای بە مناڵەکەیەوە لە پەڕۆیەکی
وەرپێچابوو ووتی ها ئەوە مناڵەکەشم بوو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم فەرمووی : بڕۆ شیری بدەرێ هەتا لەشیری دەکەیتەوە =خواردن ئەتوانێ
بخوات= جا کە مناڵەکەی لە شیر کردەوە هاتەوە مناڵەکەی لەگەڵ خۆی بۆ هێنا کە
کەرتە نانی لەدەست بوو =یانی توانای خواردنی بوو= ووتی : ئەوە ئەی
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە شیرم کردەوە وە خواردنیش
ئەخوات جا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم مناڵەکەی دا پیاوێک
لە موسڵمانان پاشان فەرمانی کرد بە حەفر کردن بۆی تاسینگی وە فەرمانی
بەخەڵک کرد و ڕەجمیان کرد خالد کوڕی ولید ڕووی تێکردو بەردێکی و گرتە سەری
جا خوێن بەربوو =فلیچقەیکرد= بە ڕووی خالد جا جنێوی پێدا پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم ئەمەی بیست کە جنێوی دا جا فەرمووی : لە سەرخۆ
ئەی خالد سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە ئەو ئافرەتە تەوبەیەکی کرد
تەوبەیەکی وا ئەگەر خاوەنی گومرگ بیکردبا خوا لێی خۆش ئەبوو پاشان فەرمانی
کرد بەوەی ڕەجم بکرێ وە نوێژی لەسەر کرد وە دفن کرا ).
ئەو فەرموودە زۆر سوودی تێدا لەوانە
1-
ئەبێت ئەو کەسەی تاوانی زینا دەکات تەوبە بکات باشترە نەک بچێت دان
بەتاوانەکەی بنێ حەددی لێدەرکرێ بینیمان چۆن پێغەمبەری خوا صلى الله علیه
وعلى اله وسلم ئەم پیاوەو ئافرەتەی ئەگەڕاندەوە تا تەوبە بکەن!
2- وە
ئەو ئافرەتەی زینای کرد یان ئەو پیاوەی زینای کرد دانی نا بەتاوانەکەی ئەوە
حەددی لەسەر دەرئەکرێ بەڵام بێڕێزی بەرامبەری ناکرێ ئەشبێ نوێژی لەسەر
بکرێ و دفنیش بکرێ .
3- وە مناڵی زینا ئەگەر سابت بوو مناڵی زینایە
ئەوە هیچ تاوانی نیە ئەبێ دایکی ڕەجم نەکرێ یەکەم تا مناڵەکەی لە دایک دەبێ
دووەم تا شیری ئەداتێ سێهەم مناڵەکە بدرێتە کەسێک بەخێوی بکات هاتووە لە
روایەتەکی تر ( فَأَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
فَقَالَ قَدْ وَضَعَتْ الْغَامِدِيَّةُ فَقَالَ إِذًا لَا نَرْجُمُهَا
وَنَدَعُ وَلَدَهَا صَغِيرًا لَيْسَ لَهُ مَنْ يُرْضِعُهُ فَقَامَ رَجُلٌ
مِنْ الْأَنْصَارِ فَقَالَ إِلَيَّ رَضَاعُهُ يَا نَبِيَّ اللَّهِ قَالَ
فَرَجَمَهَا ) مسلم واتە : ( هاتە لای پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله
وسلم فەرمووی مناڵەکەی بووە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە
وابێ ڕەجمی ناکەین مناڵەکەی بە بچووکی واز لێبێنین کەس نەبێ بە خێوی بکات
پیاوێک لە ئەنساریەکان هەڵسایەوە ووتی : بەخێو کردنی بۆ من ئەی پێغەمبەری
خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ڕەجمی کرد).
4- ئەبێ ئیمام قازی تەئکید بکات لە دان پێدانانەکە بزانێ ئەو کەسە لەسەر خۆیەتی!
5- خاوەنی گومرگ ئەوەی گومرگ ئەسەنێ لەخەڵک تاوانەکەی زۆر گەورەترە لە زینا چونکە مافی خەڵکێکی زۆری ئەچێتە سەر والله اعلم .
سوودی
تریش هەن لە فەرموودەکە وەک ئەوەی کە تەوبەی ڕاست تاوانی زیناو هەر
تاوانێکی گەورە ڕەش ئەکاتەوە وە ئیمام قازی ئەبێ فەرمانی حەدد دەربکات
کەسیش نابێ لەخۆیەوە ئیهانەی ئەو کەسە بکات کە حەددی لەسەرە زۆر سوودی
تریش.
وە هاتووە لە علی خوا لێی ڕازی بێ ئەفەرموێ ئافرەتێک زینای
کردووە لە نیفاسا بووە ترساوە لەوەی بمرێ جەلدی لێنەداوە پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم پێی فەرموو چاکت کرد : (اتْرُكْهَا حَتَّى
تَمَاثَلَ ) رواه مسلم واتە : ( وازی لێبێنە تا چاک ئەبێتەوە ).
وە
پیاوێکی تر نەخۆش و لاوازو بێ توانا بوو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم فەرمووی : ( اجلدوه ضرب مائة سوط ، قالوا : يا نبي الله ! هو أضعف
من ذلك ، لو ضربناه مائة سوط مات ؟ قال : فخذوا له عثكالا فيه مائة شمراخ
فاضربوه ضربة واحدة سلسلة 2986 واتە : ( سەد قامچی لێبدەن ، ووتیان : ئەی
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەو لەوە بێ توانا ترە خۆی
لەبەر سەد قامچی ڕاگرێ ئەگەر سەد قامچی لێبدەین ئەمرێ پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : دە بڕۆن لقە دار خورمایەکی ببەن سەد
چیلکەی هەبێت و یەک جاری بەوە لێبدەن ).
هەڵوێستی ئیسلام لەسەر ژن کوژی!
پاش
ئەو ڕوون کردنەوانەو هێنانەوەی بەڵگەکان بۆمان دەرکەوت ئەوەی خەڵکی بێ
بڕواو دوژمن بە دینی ئیسلام ئەیکاتە تۆمەت بۆ ئیسلام کە گوایە هانی ژن
کوشتنی داوە! ئەوە تۆمەتێکی بەتاڵەو هیچ پەیوەندی نیە بە ئیسلامەوە ئەگەر
موسڵمانێکیش لەخوا نەترسا ئەم کارەی بە ناحەق کرد ئەوە ئەبێ حکومەت تۆڵەی
لێسەنێتەوەو بیکاتە عیبرەت و ڕێی لەو کارە بگرێ وە بۆمان دەرکەوت تاوانی
زینا بۆ ئافرەت و پیاو وەک یەک وایە هیچ جیاوازی نیە! ئەو باسە من بەپەلە
نوسیومە بێگومان هەر گومانێکی تر هەبێت ان شاء الله لە داهاتوو پوچی
ئەکەینەوە بە بەڵگەی قورئان و سوننەت و داوا لەخوای بەرزیش ئەکەم هیدایەتی
هەموو لایەکمان بدات بۆ جێبەجێکردنی شەرعەکەی.
بەردەوام دەبین لەسەر دەم کوت کردنی ناحەزان ودوژمنانی ئیسلام بە پشتیوانی خوای بەرز.