11/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هێزی مه‌عنه‌ویی و به‌خۆداچوونه‌وه!
ئارام بامۆكی
سێیه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌وی ئێمه بۆ ئیوه:
هه‌روه‌ك خۆراكی ڕۆژانه مرۆڤه‌كان پێویستیان به هێزی مه‌عنه‌وی و به‌خۆداچوونه‌وه هه‌یه، هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌موو چركه‌كانی ئێمه پێویستی به هه‌ناسه‌دانی به‌رده‌وام و خێرا و بێ دواكه‌وتن هه‌یه، بۆیه پێویستییه‌كی حه‌تمییه بۆ مرۆڤه‌كان هه‌میشه له خۆنوێكردنه‌وه‌دا بن له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه پێی ده‌وترێت و بوون و وجودی ئینسانه‌ی خاوه‌ن بیر و هزر، لێره‌دا شتێك نییه خۆتی لێ هه‌لاَوێری و لابده‌ی لێی!، چونكه ئه‌وه ته‌نیا هێزی مه‌عنه‌وی خۆته واده‌كات هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كان ببڕیت و ڕێ له ده‌روازه‌كانی لاوازبوون بگریت، پێ به پێی هه‌نگاوه هزرییه‌كانی مرۆڤ كه به‌ڕای من خۆی له به خۆداچوونه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌و هێزه‌ت پێده‌به‌خشێت كه زاڵبوون و گه‌شتن به كه‌ناری ئارامیی مه‌عنه‌ویی كه پارێزه‌ری هه‌موو پێشهاته دژڕۆحیی و جه‌سته‌یییه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی ڕۆژانه و ته‌مه‌نی تێپه‌ڕیوتدا یاد و یادگارییه‌كانت به نه‌مریی بمێننه‌وه، كه خودای گه‌وره بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م ڕاستییه و هاوكاریی و خۆشه‌ویستیی مرۆڤه‌كان بۆخۆی ئه‌فه‌رمووێت: (فَاذكُرُ‌ونِی أَذكُرْ‌كُمْ وَاشْكُرُ‌وا لِی وَڵا تَكْفُرُ‌ونِ)، "سوره‌تی به‌قه‌ره، ئایه‌تی ﴿١٥٢﴾" واته: (سا ئێوه یادی من بكه‌ن! تا منیش له بیرتان نه‌كه‌م، هه‌ر شوكرانه‌ی من ببێژن و له چاكه‌ی من حاشا مه‌كه‌ن!.
خوێنده‌وه‌ی كورت و درێژی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی خودای خاوه‌ن هێز و به به‌زه‌یی، بۆ كێیه!؟، جگه له بۆ ئینسانه‌كان و له پێناو پێبه‌خشینی هێزی مه‌عنه‌ویی و به‌خۆداچوونه‌وه‌یاندا، ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیرێك تا وردبینه‌وه زیاتر ده‌گه‌ینه ڕاستینه و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی كه له خزمه‌تی مرۆڤه‌كاندان بۆ به‌هێزكردنی هزرێكی تۆكمه و كاریگه‌ر له كردار و ئه‌رك و فه‌رمانی به‌خۆداچووونه‌وه‌ماندا، كه هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ند بێت به تاقیكاریی و وریایی و ئاماده‌سازیی پێشهاته جێگۆڕكێكاریی و به‌رزیی و نزمیی و كه‌م و زیادیی حاڵه‌ته ڕۆحیی و مه‌عنه‌وه‌ییه‌كانه‌وه، بۆ خزمه‌تی مرۆڤه‌كان، ئیدی بۆ خه‌مباریی سه‌ر ڕێگا و ڕۆژه‌گاره‌كی ته‌مه‌نمان بین!.
ڕێگای گه‌یشتن به هێزی مه‌عنه‌ویی و به‌خۆداچوونه‌وه، هه‌ندێجار تووشی ڕێكلان گلان و نووچدان و ئازارچه‌شتن ده‌بێته‌وه، خودای خاوه‌ن حیلم و ئاگادار به هه‌موو شت، ئه‌فه‌رمووێت: (وَڵنَبْلُوَنَّكُم بِشَیْ‌وٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنفُسِ وَالثمَرَ‌اتِ ۗ وَبَشِّڕ الصَّابِڕ‌ینَ)، "سوره‌تی به‌قه‌ره، ئایه‌تی﴿١٥٥﴾" واته: دیاره ئێمه جاروباره به هه‌ندێك ترس و برچیبوون و له ناوچوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ماڵی دنیا و به‌رووبووتان ده‌تان ئه‌زمووێنین، مژه بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆڕاگرن).
مژده‌ی خۆڕاگریی و ئاشكراكردنی ئه‌و تاقیكارییه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كان و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و چوورتم و به‌لاَ و به‌سه‌رهاتی خراپ، هه‌موو بۆ ئاماده‌كاریی و خۆ سازدانه له‌به‌رامبه‌ر هێزی مه‌عنه‌ویی و به‌خۆداچوونه‌وه‌دا، كه ئێمه‌ی مرۆڤ بۆ ئه‌و تاقیكاریییه جه‌بریی و بێ قه‌یدوشه‌رته‌ی ژیانی ئه‌م دنیا درووستكراوین، نموونه‌ی زیندووی مێژوویی و نوێمان هه‌میشه بۆ به‌رده‌ست و ئاماده‌یه، هه‌ر بۆیه ژیانكردن واته ئه‌زموونكردن و قاڵبوون و خۆسه‌رخستن، له گه‌شتن به‌م حه‌قیقه‌تی بوون و چاوه‌ڕێبوونه‌ی مرۆڤه‌كاندا، دووباره ده‌گه‌ینه‌وه ئایه‌تێكی پیرۆزی خودا، كه فه‌رمووێت: (الَّذینَ إِذا أَصَابَتْهُم مُّصِیبَه‌ٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّـهِ وَإِنَّا إِڵیْهِ رَ‌اجِعُونَ)، "سوره‌تی به‌قه‌ره، ئایه‌تی ﴿١٥٦﴾" واته: (ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی چۆرتمێك ده‌بن، ئێژن: ئێمه‌ش هه‌ر هی خوداین و هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌چینه‌وه).
ئه‌مه‌یه گه‌شتن به هزری به‌هێزی به مه‌عنه‌ویبوون و كاری به‌خۆداچوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مدار، ئه‌مه‌یه گه‌شتن به ڕستینه‌ی ته‌واوی ئینسانه‌كان له به‌رمبه‌ر ئه‌ركێك كه هه‌ستیانكردووه كه بۆ ئه‌وان هاتووه و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسیارن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی كه خودا بۆخۆی به‌ڵێنیداوه له ئاینده‌ی نزیكدا ده‌یبه‌خشێته مرۆڤه ساغڵه‌مه‌كانی نێو كاروانی تاقیكاریی و ئه‌زمواندن و مۆچێنراو بۆ گه‌شتن به حه‌قیقه‌تی بوون و نیعمه‌تی سه‌بر و خۆڕاگریی و نه‌جات، هه‌ر بۆخۆشی له ئایه‌تێكی دیكه‌دا ئه‌فه‌رمووێت و مژده ده‌دات: (أُوڵـٰئِكَ عَڵیْهِمْ صَڵوَاتٌ مِّن رَّ‌بِّهِمْ وَرَ‌حْمَه‌ٌ ۖ وَأُوڵـٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ)، "سه‌ره‌تی به‌قه‌ره، ئایه‌تی﴿١٥٧﴾"، واته: (خێر و بێر و به‌زه‌یی په‌روه‌رنده‌یان بۆ ده‌باره‌ێ و شاره‌زا له‌ڕێ ئه‌وانن).
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی تاقیكاریی، ئه‌مه‌ش ڕاگه‌یشتن به هێزی مه‌عنه‌ویی، ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می به‌خۆداچوونه‌وه، خودای به‌خشنده و میهره‌بان، خێروبێر و به‌زه‌یی و ڕه‌حه‌تی خۆی ده‌به‌خشێته ئینسانانێ له‌و چه‌شنه، شاره‌زاشیان ده‌كات له ڕێگه‌ی ئه‌م تاقیكارییه‌ی ژیان و مردن و گه‌شتنه‌وه به باره‌گای حه‌ق و ڕاستی، خودا ئه‌فه‌رموێت: (وَإِڵـٰهُكُمْ إِڵـٰهٌ وَاحِدٌ ۖ لَّا إِڵـٰهَ إِلَّا هُوَ الرَّ‌حْمَـٰنُ الرَّ‌حِیمُ) "سوره‌تی به‌قه‌ر، ئایه‌تی ﴿١٦٣﴾"، واته: (خودای ئێوه هه‌ر خودای تاك و ته‌نیایه، به غه‌یره‌ز ئه‌و هیچ شت بۆ په‌رستن ناشێ، هه‌ر خۆشی ده‌هه‌نده و دڵۆڤانه)، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر خودا به‌خشنده‌ی له كارزان و كاربه‌جێی ئاینده‌به‌خش و دڵلاَوایه.
كێ چاكه‌كاره!؟، كێ ڕێ و ڕێگا و ڕێبازی مه‌عنه‌ویی هه‌ڵده‌بژێیت!؟، بێگومان كه‌سانێك كه خاوه‌نی ئه‌و هزر و هێزه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه و خودا ناسانن، كه خودا بۆخی له‌باره‌یانه‌وه ئه‌فه‌رمووێت: (وَمِنْهُم مَّن ێقُولُ رَ‌بَّنَا ێ‌تِنَا فِی الدُّنْێا حَسَنَه‌ً وَفِی الْآخِرَ‌ه‌ِ حَسَنَه‌ً وَقِنَا عَذابَ النَّاڕ)، "سوره‌تی به‌قه‌ره، ئایه‌تی ﴿٢٠١﴾" واته: (هی واش هه‌یه ده‌بێژێ: ئه‌ی په‌روه‌رنده‌مان! هه‌م له دنیا و هه‌م له سه‌لاَدا تووشی خێر و خۆشیمان بكه و له ئازاری ئاگریش بمان پارێزه).
ئه‌وانه په‌یامی مه‌عنه‌ویی و خۆناسینیان دۆزیوه‌ته‌وه، ڕێگه‌ی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و ناخوشیان بڕیوه، گه‌شتوون به یه‌قین و فڕین، سازاون له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان و تاقیكارییه‌كاندا، سه‌ركه‌وتوون به‌سه‌ر دژومناندا، هێزی به‌رگریی و به‌خۆداچوونه‌وه‌یان به‌رنه‌داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ماندوون، بریندارن، عه‌ره‌ق و سه‌ختی زۆریان دیوه، به‌لاَم خاون هیزی مه‌عنه‌وین، خاوه‌ن ڕووناكیی ڕۆح و ویژدانین، عه‌داله‌تخواز و ڕاستگۆن، خزمه‌تكاری مرۆڤه‌كانن.