پێنجه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یان و به‌ڵێنه‌ی كه خودا هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ئینسانه‌كان و فێركردن و یادهێنانه‌وه‌یان، به هه‌میشه پاڕانه‌وه و یادی خودا، بۆ خۆی ئه‌مه یه‌كێكه له به‌خشایشه هه‌ره بالاَكانی خودا، بۆ مرۆڤه‌كان، چونكه هێزی مه‌عنه‌ویی دوعا له لایه‌ن خوداوه‌یه و به‌ڵێنی خۆیه‌تی بۆ به‌جێهێنان و به ده‌مه‌وه‌هاتنی مرۆڤه‌كان، هه‌ر بۆ خۆی ئه‌فه‌رمووێت داوام لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منیش به ده‌متانه‌وه بێم، هه‌ر خۆی به‌ڵێنیداوه، هه‌ر كه ئێمه هاوارمان لێ‌كرد و لێی پاڕاینه‌وه وه‌لاَممان ده‌داته‌وه، (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ) ﴿البقره: ١٨٦﴾، واته: (هه‌رگا یه‌كێك له عه‌بده‌كانم له مه‌ڕ من له تۆ ده‌پرسن، من نزیكم، هه‌ر كه‌س هانام وه‌به‌ربێنێت، بێ وه‌رامی ناهێڵمه‌وه، با ئه‌وانیش له فه‌رمانی من ده‌رنه‌چن، بڕوای ته‌واویان به من بێت، به‌شكۆ ڕێی ڕاست به دی بكه‌ن)، (وه‌رگێڕدراوی هه‌ژار).
به‌ڵێن، به‌ڵێنی خودایه و گومانی تێدا نییه، زامنی ژیانێكی مه‌عنه‌وییه، ڕێگای به‌خته‌وه‌ریییه، سازانی هه‌تاهه‌تاییه بۆ ئینسانه‌كان، له ژیانێكی ئاسوده‌ی ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیادا، له نه‌جاتبوونی خۆت و ئه‌وانه‌ی بۆی ده‌پاڕێیته‌وه، په‌یمانی خودایه، كه ئه‌گه‌ر به ڕاسته‌قینه و بێگرێ، كه ئه‌گه‌ر ساف و بێخه‌شوخاڵ و دوور له ورده گومان، كه ئه‌گه‌ر دوور بیت له دوودڵیی و ده‌رده ئێمان، خۆره‌ی ساردبوونه‌وه و نه‌خۆشیی نه‌كردنی دوعا، نه‌بوونی مه‌عنه‌ویی ڕۆحیی و پێنه‌به‌خشینی وزه‌ی گیانیی و جه‌سته‌یی، هه‌وڵنه‌دان و هونه‌ری پاڕانه‌وه، ده‌رچون له په‌یمان و خودا به حه‌ق نه‌گرتن، په‌یداكردنی ماڵ و مه‌ئوایه‌كی دیكه بۆ پاڕانه‌وه و ڕووتێكردن، یان هه‌ر چه‌شنه له له‌نگییه‌ك و بێ فه‌رمانییه‌كی خودا، هه‌موو ئه‌مانه دوورخه‌ره‌وه‌ی قه‌بووڵی دوعا و له بیرچوونه‌وه‌ی دوعا و لێعاجزبوونی خودایه له‌گه‌ڵ عه‌بدانی خۆی، هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌میشه خودا به یارویاوه‌ر و دۆستی حه‌قیقی خۆمانی بگرین و به موو لا نه‌ده‌ین لێی، سه‌رخه‌ری هه‌موو كارێك و خۆلادان له هه‌ر چه‌شنه خراپبوونێك و ڕۆچوونێك ته‌نیا و ته‌نها هه‌ر به هێزی دوعا و نزیكبوونه‌وه‌یه له عه‌شقی مه‌عنه‌وه‌یی و خۆشه‌ویستی خودا.
( ( إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ) ﴿اڵ‌عراف: ١٩٤﴾، واته: (ئه‌وانه‌ی كه "به‌جێی خودا" ئێوه هانایان پێ ده‌به‌ن، عه‌بدگه‌لێكن وه‌ك خۆتان، ده‌سا ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستن، بانگیان بكه‌ن با وه‌رامتان بده‌نه‌وه)، (وه‌رگێڕدراوی هه‌ژار).
ئه‌وه‌یه وه‌لاَمی خودا و چیرۆكه زیندووه‌كانی مێژوو، ئه‌وه‌یه ڕاستینه‌ی ڕووده‌كانی ڕابردوو بۆ ئێمه، ئه‌وه‌یه سه‌لماندن و بیردۆزی حه‌ق، خودا خودایه و به‌س، هیچ كه‌س ناتوانێ ده‌هانای كه‌س بێت خودا نه‌بێت، هیچ كه‌س ناتوانێ ئاتاجییه‌كانی ته‌واوبكات و پێویستییه‌كانی ته‌واو بكات به خودای خاوه‌ن بوون و وجودی هه‌موان نه‌بێت، هیچ كه‌س توانادار و كارزان و زانا نییه خودای ئاینده‌به‌خش و دڵلاَوا نه‌بێت، هه‌ر خۆی وه‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ر و ڕاهێنه‌ری شته‌كانه، هه‌رخۆی زامنی ڕاگه‌یشتن و پێگه‌یشتن و ده‌سته‌كه‌وته‌كانه، هه‌ر خۆی پێده‌زانێ كه كێ جی له دڵیدایه و خاوه‌نی زانستی نهێنی و ئاشكرایه.
به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی ده‌ڵێن و ده‌پاڕێنه‌وه: (لِلَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمُ الْحُسْنَىٰ وَالَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ أُولَـٰئِكَ لَهُمْ سُوءُ الْحِسَابِ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمِهَادُ)،﴿الرعد: ١٨﴾، واته: (ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ده‌نگی خوداوه هاتوون، چاكه‌یان ده‌رباره ده‌كرێ، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به ده‌نگییه‌وه نه‌هاتوون، ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌م هه‌رده‌دا هی ئه‌وان بێت و هێنده‌ی دیش و له باتی خۆیانی بده‌ن، زۆر به سه‌ختی ده‌كه‌ونه به‌ر پرسینه‌وه و هه‌ر جه‌هه‌نده‌میان جێگایه، كه خراپترین ئه‌نوایه)، (وه‌رگێڕدراوی هه‌ژار).
توانا و به‌ڵێنی خودا ئاوایه، كێ هه‌یه ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه، ئه‌و زامنی هه‌مووشتێكی باشت ده‌كات، ئامۆژگاریت ده‌كات به چاكه‌كاریی و هه‌ماهه‌نگكاریی و پێكه‌وه‌بوون و ده‌ستپێوه‌گرتنی هه‌ست و شعووری خۆشه‌ویستیی و به‌خشینی متمانه‌ی تۆكمه و به‌هێزی نێوانه‌كان، هانای ڕاسته‌قینه و به دڵی بۆ به‌ره، زۆر میهره‌بانانه دێت به ده‌مته‌وه، په‌یمان و ڕێ و ڕێباز و كاروانه‌كه‌ی به‌رمه‌ده، هه‌رچیت بوێت بۆ ده‌هێنێته‌دی، ئه‌وه‌شی له ڕێ و ڕێباز و چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كانی ڕۆشته ده‌ره‌وه و سه‌رپێچی كرد سزای خۆی وه‌رده‌گرێت، سه‌رڕاستیی و پابه‌ندبوون و بۆ خوداسوڵحان، زامنی ژیانێكی مه‌عنه‌ویی و پڕ له جۆشوخۆرش و به بایه‌خی ئینسانی و ئیمانییه، ئه‌گه‌ر نا ڕۆچوون و خلیسكان و دڕدۆنگیی و به‌لاڕێداچوون نسیبمان ده‌بێت.
(وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ)، ﴿البقره: ٢٠١﴾، واته: (ئی واش هه‌یه ئێژێ: ئه‌ی په‌روه‌رنده‌مان! هه‌م له دنیا و هه‌م له سه‌لاَ تووشی خێر و خۆشیمان بكه و له ئازاری ئاگریش بمانپارێزه)، (وه‌رگێڕدراوی هه‌ژار).
له‌و چه‌شنه مرۆڤانه‌شمان هه‌یه، كه چه‌نده به وه‌فا و به‌ڵێن و دڵشادن به ئومێدی خوداوه، وه‌ك دۆستی هه‌میشه‌یی و خۆشنودی خودا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خودی خۆیان ده‌كه‌ن و خودای هه‌موو جیهانیانیش به ده‌مییانه‌وه دێت و ئاتاچیی و مه‌حتاجییه‌كانیان بۆ به‌جێ دێنێت، ئه‌وان خودایان خۆشده‌وێت و خودا‌ش ئه‌وانی خۆشده‌وێت، ئه‌وان دۆستی خودان و خودا‌ش دۆستی ئه‌وانه، ئه‌وان له‌به‌ر خودا مرۆڤه‌كانیان خۆشده‌وێت و خودا‌ش ئه‌وانی خۆشده‌وێت، خودا باشترین دوعایان فێرده‌كات و ئه‌وانیش باشترین دوعا لای خوداكه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، خودا باشترین له نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌به‌خشێت پێیان، ئه‌وانیش له باشترین سوپاسگوزاره‌كانی ده‌بن.
ده‌ی خودایه منیش و ئێوش له باشترین دۆستانی خۆت بین، له باشترین دوعاخوانه‌كانی خۆت بین، له باشترین سوپاسگوزاركردوانی خۆت بین، خودایه له باشترین دۆستانی خۆی ئه‌ژمارمان بكات و له باشترین عه‌بدانی خۆیمان دابنێت، ئه‌ڵلاَ پشتوپه‌نامان بێت بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی باشترین دوعا بۆ زامكردنی باشترین ژیانێكی مه‌عنه‌ویی به‌هێز و سه‌ركه‌وتنمان به ژیانی ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا.