تایبەتمەندیەکانی ڕەشکە
شەیما محمد نجم الدین
   توێژینه‌وه‌
  عدنان إبراهيم بناسە
إحسان برهان الدین

لة دايكبووى ساڵی 1966ز له‌ غه‌ززه‌ / فه‌له‌ستین ، له‌ یوغسلافیا كۆلێژی پزیشكی خوێندووه‌و له‌وێ بۆی ته‌واو نه‌كراوه‌ دواتر چووه‌ته‌ نه‌مسا و ته‌واوی كردووه‌ ، شاره‌زایی وڕۆچوونی له‌ بواری فه‌لسه‌فه‌دا هه‌یه‌ ، چه‌ند زمانێك ده‌زانێت وتوانایه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ قسه‌كردن و سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵكیدا ، نیشته‌جێی نه‌مسایه‌ و له‌ فییه‌ننا مزگه‌وتێك وناوه‌ندێكی ئیسلامی هه‌یه‌.
له‌سه‌ره‌تا لادان و له‌ ڕێگه‌ده‌رچوونی له‌ جنێودان وتانه‌دان له‌ موعاویه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد ، دواتر تانه‌كانی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم گرته‌وه‌ به‌تایبه‌تی عائیشه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت ودواتر زۆربه‌ی هاوه‌ڵانی گرته‌وه‌ ، تاكو له‌ كۆتاییدا بوو به‌ خاوه‌ن ڕێڕه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی له‌ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ میژووی ئیسلام و سه‌رانی زانایان و موفوسیرانی قورئان.
عه‌دنان ئیبراهیم له‌ ڕه‌خنه‌كانیدا كه‌ ده‌یگرێت له‌ هاوه‌ڵان و مێژووی ئیسلام هه‌مان شێوازی شیعه‌ له‌ تانه‌دان و دژایه‌تیدا كردندا ڕه‌چاو ده‌كات ، بۆیه‌ زۆرێك له‌ شاره‌زایان ئه‌ویان به‌ شیعه‌ یان لایه‌نگرێكی ته‌واوی شیعه‌ زانیوه‌. چونكه‌ ئه‌و له‌ زۆر بۆنه‌ و كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كانی ستایشی شیعه‌ ده‌كات وه‌كو محمد باقر الصدر و عه‌لی شه‌ریعه‌تی و ته‌نانه‌ت یاسر الحبیب یش ، هاوكات به‌به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌هلی سوننه‌ت ده‌گرێت و به‌ خراپترین شێوه‌ باسیان ده‌كات و گاڵته‌یان پێده‌كات.
عه‌دنان ئیبراهیم عه‌قلانیه‌كی ته‌واوه‌ ، واته‌: به‌ عه‌قڵ و تێگه‌یشتنی خۆی ده‌قه‌كان لێكده‌داته‌وه‌ ، دوور له‌ لێكدانه‌وه‌و تیگه‌شتن و بۆچوونی زانایانی ئیسلام ، عه‌قڵیك كه‌ وابه‌سته‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌ و ڕانه‌هاتووه‌ له‌ گه‌ڵ ڕێزگرتن وخۆ دانه‌ده‌ست قورئان وسوننه‌ته‌وه‌،له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بێ ڕێزییه‌ش به‌رانبه‌ر دایكانی موسوڵمان وهاوه‌ڵان و مێژووی ئیسلام وزانایان ده‌یكات ، هه‌ندێ جاریش ستایشی هاوه‌ڵان ده‌كات وهه‌ندێ قسه‌ی گونجاو و نزیك له‌گه‌ڵ ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا ده‌كات وه‌كو تێكه‌ڵكردن و خۆڵ له‌ چاو كردن!
عه‌دنان ئیبراهیم: مامۆستایه‌كی نه‌بووه‌ له‌ ژیانیدا زانستی ئیسلامی لێ فێر بێت ،ته‌نها خۆی پشتی به‌ كتێب خویندنه‌وه‌ به‌ستووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواری فه‌لسه‌فه‌دا ، له‌ ڕه‌خنه‌كانیشیدا پشت به‌ سه‌رچاوه‌كانی شیعه‌ ده‌به‌ستێت و قسه‌كانی ئه‌وان دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ ، هاوكات زۆر جار سه‌رچاوه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ ناشیرینترین شێوه‌ باسیان ده‌كات ، عه‌قڵی خۆیشی كردووه‌ته‌ حاكم و بڕیارده‌ر به‌سه‌ر ده‌قه‌كانه‌وه‌و هیچ باكی له‌وه‌ نییه‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م زانایانی ئیسلام قسه‌بكات و ده‌شیكات ،كاتێك توڕه‌ ده‌بێت چاوی ده‌نوقێنێت و ده‌ست و لاشه‌ی ده‌جوڵێنێت و هه‌رچی به‌ ده‌میدا بێت نایگێڕێته‌وه‌ به‌رانبه‌ر عائیشه‌و هاوه‌ڵان و زانایان و سه‌رچاوه‌كان و تێكڕای مێژووی ئیسلام.
بۆچوونه‌كان ده‌رباره‌ی پیناسه‌كردنی ئه‌م ناوبراوه‌ هه‌ندێك جیاوازن ، هه‌ندێكیان به‌ شیعه‌یان زانیوه‌ ، یان به‌ لایه‌نگری ئه‌وان ، یان به‌ فیتنه‌گێڕ و تێكده‌ر.یان به‌ بیرمه‌ندێكی ئازاد و وابه‌سته‌ نه‌بوو به‌ جگه‌ له‌ عه‌قڵ و بۆچوونی خۆیه‌وه‌ .به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت نییه‌ و گومرایه‌كی لاده‌ره‌.
لایه‌نگران و خۆشه‌ویستانی عه‌دنان ئیبراهیم بریتین له‌ شیعه‌ و ئه‌و سوننیانه‌ی مێشكیان به‌ ره‌خنه‌ به‌رانبه‌ر مێژووی ئیسلام و هاوه‌ڵان ئاخنراوه‌ ، یان كه‌سانێك كه‌ زانیارییه‌كی كه‌میان ده‌رباره‌ی ئیسلام هه‌یه‌ و ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌م ناوبراوه‌وه‌.
گه‌ر بمانه‌ویت باسی گومراییه‌كانی عه‌دنان ئیبراهیم بكه‌ین و به‌ڵگه‌ له‌ قسه‌كانی خۆی بێنینه‌وه‌ ئه‌وه‌ بێ گومان پێویسته‌ كتێبێكی بۆ ته‌رخان بكه‌ین ، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌م زنجیره‌ باسانه‌دا ره‌چاومان كردووه‌ له‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌نها ناساندن ، به‌ كورتی و له‌ ڕۆشنایی به‌ دوادا چوونی هه‌ندێ نووسه‌ر و مامۆستای به‌ڕێز ، ده‌ڵێم:
1- ده‌رباره‌ی موعاویه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت عه‌دنان إبراهیم ده‌ڵێت: (دعي بن دعي) واته‌: درۆزنی كوڕی درۆزن ، ئینجا ده‌ڵێت یه‌زیدی كوری موعاویه‌ زۆڵه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: خێزانه‌كه‌شی خه‌ریكی دڵداری بووه‌!
2- ده‌رباره‌ی دایكی موسوڵمانان عائیشه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌ڵێت: (بدائیة جاهلة ، رجلة ، طفیلیة) واته‌: نه‌فام بووه‌و وه‌كو پیاو هه‌ڵس و كه‌وتی كردووه‌..ئینجا ده‌رباره‌ی ده‌ڵێت:(عائشة مبطلة وعلى باطل، وهي ضرس بِتَخوِّف ولذلك اشتراها معاوية بالمال حتى تسكت). ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گالته‌ پێكردنی و تانه‌و ته‌شه‌ری به‌ردوامی لێی ته‌نانه‌ت كه‌ پرسیاری لێ ده‌كه‌ن ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ قسه‌ ناكات و دوای ده‌ڵێت خوا ئه‌زانی حاڵی چۆن ئه‌بێت. به‌ڵكو ده‌ڵێت له‌ نێوان عائیشه‌و ته‌لحه‌ی كوڕی عوبه‌یدوڵڵا په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی هه‌بووه‌! ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ئه‌و كه‌سه‌ی باسی ده‌كات دایكی ئیماندارانه‌ و خێزان وخۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه‌ وخوای گه‌وره‌ ستایشی داوین پاكی و سه‌رڕاستی ئه‌وی بۆ كردووین له‌ قورئاندا.
3- ده‌رباره‌ی ئه‌بو هوره‌یره‌ ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌ڵێت:(أسلم من أجل بطنه، أسلم من أجل الخِرفان، حتى ضجِر منه النبي صلى الله عليه وسلم فقال: زر غبا تزدد حبا.) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (بني أمية أعطوه الأموال ليروي الأحاديث لهم.) واته‌: له‌ به‌ر برسێتی موسوڵمان بووه‌و پاره‌ی له‌ به‌نی ئه‌مه‌ییه‌ وه‌رگرتووه‌و فه‌رمووده‌ی بۆیان هه‌ڵبه‌ستووه‌!
4- تانه‌ له‌ عومه‌ر و ئه‌بو به‌كر و ئه‌نه‌س و هاوه‌لانی تر ده‌دات ڕه‌زای خوایان لێبێت و پشت به‌ هه‌ندێ ڕیوایاتی شیعه‌و درۆ ده‌له‌سه‌ی مێژوو له‌و باره‌وه‌ ده‌به‌ستێت.هه‌ندێ له‌قسه‌كانی له‌ خراپی و ڕه‌چاونه‌كردنی ئه‌ده‌بدا ناتوانم باسیان بكه‌م.
5- قسه‌كردن و تانه‌ دانی له‌ زانایانی ئیسلام به‌ ئه‌وپه‌ڕی بێ ڕێزییه‌وه‌: ده‌ڵێت(ابن تيمية ناصبي عاشق لبني أمية، والذهبي ناصبي هواه أموي، ابن حزم ناصبي، ابن كثير وابن عساكر يؤرخان لبني أمية، الهيتمي هواه أموي...)
ده‌رباره‌ی كتێبی العواصم من القواصم ده‌ڵیت:(كتاب تضليل وتزوير وبهتان).
ده‌رباره‌ی زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌ڵێت:(مشايخ اليوم أستحي ان أقول عنهم نساء ولا صبيان ولا حقراء بل هم ذباب وصراصير وفئران وأرانب.)واته‌: به‌ مێش و سیسه‌ركه‌ ومشك و كه‌روێشك وه‌سفیان ده‌كات! هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت ده‌ڵێت:(هذه الأمة حُكمت بالطواغيت ألف وأربعمئة سنة من هؤلاء الطغاة الفقهاء وقال: علماؤنا ضللونا فكر متخلف ومنحط.).
6- تانه‌و بێ ڕێزی كردنی به‌رانبه‌ر بوخاری و موسلیم و فه‌رموده‌ناسانی تر: ده‌ڵێت:(إذا جاء الحديث وأثبتت التجربة أنه مخالف لها فرده ولو كان متصل السند في البخاري وإلا كنت أهبلا، وإذا أثبت التاريخ ما يخالف البخاري ومسلم فردههما وعليك أن تقول هذا كذب وغلط.).
7- تانه‌دانی به‌رده‌وامی له‌ئه‌هلی سوننه‌ت ...
8- ستایشكردنی به‌رده‌وامی بۆ شیعه‌، له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: (مذهب الشيعة الإمامية في الصحابة أقل خطرا على العقول والنفوس من مذهب أهل السنة والجماعة.)هه‌روه‌ها وتوویه‌تی:(الشيعة إخواننا، وهو مذهب أنت مخير أن تكون حنبليا أو شافعيا أو إماميا.) ده‌رباره‌ی یاسر الحبیب یش ده‌ڵیت: ئه‌و درۆزن نییه‌ ، به‌ڵام بێ ئینصافه‌ و له‌ كانگای دڵمه‌وه‌ دوعای خێری بۆ ده‌كه‌م! به‌ڵكو ستایشی الطبرسي ده‌كات كه‌ ئه‌و پێی وایه‌ قورئان ده‌ستكاری كراوه‌.
8- قه‌ناعه‌تی به‌ جیاوازی میراتی نێوان كوڕ و كچ نییه‌ و ده‌ڵێت له‌م سه‌رده‌مه‌ پێویسته‌ میراتی به‌ یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت!
9- باوه‌ڕی به‌ ئیجماعی زانایان نییه!
10- جارێكیان وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ی كرد به‌ وشه‌ی(نزق) واته‌ كێشه‌ی هه‌بوو له‌ ره‌وشتیدا (په‌نا به‌ خوا ).هه‌روه‌ها قه‌ناعه‌تی وایه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم گومانی بووه‌ له‌ ئیسلام!
11- ده‌ڵێت قسه‌كانی عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت له‌سه‌رووی قسه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ی و له‌ خوار قسه‌ی خواوه‌یه‌: (كلام علي فوق كلام المخلوق ودون كلام الخالق.)
له‌ گه‌ڵ یه‌ك زنجیره‌ قسه‌ و ڕاو بۆچوونی له‌ مانه‌ خراپتر وه‌كو پشتگیری ڕاشكاوانه‌ بۆ بیردۆزه‌ی داروین وقسه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ده‌رباره‌ی شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ جنۆكه‌كان و...سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ده‌ڵیت من سوننیم و به‌زمانی لوس خه‌ڵكانێكی زۆری فریو داوه‌ به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كان و چینی گومان له‌ دڵه‌كان دژی ئیسلام.
ئه‌مه‌ی باسم كرد مشتێك بوو له‌ خه‌رواری گومراییه‌كانی عه‌دنان ئیبراهیم كه‌ هیوادارم موسوڵمانان له‌ راستی ئه‌م كابرا تێبگه‌ن و ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌مرۆ له‌ كوردستانی خۆماندا به‌ داخه‌وه‌ خه‌لكانێك كار ده‌كه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆچونه‌كانی و راستیه‌كه‌ی باس ناكه‌ن و وكو ئامرازێكی وێرانكردن به‌ كاری ده‌هێنن بۆ كاریگه‌ری دروستكردن له‌ سه‌ر گه‌نجان و چینی ڕۆشنبیره‌ دابڕاوه‌كان له‌ زانست و رۆشنبیری ئیسلامی ، كه‌سانێكیش له‌ناو پارته‌ ئیسلامییه‌كان و هه‌ندێ له‌ ڕێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان بێ وچان سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كانی عه‌دنان ئیبراهیم ن ئیتر به‌ به‌هانه‌ی جۆراوجۆر و جیاواز.
به‌روار: 15/09/2015
بینین: 697
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت