رێنماییه‌كانی‌وقه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی‌وسووده‌كانی کەڵەشاخ
كرێكار قادر صالح ڕۆستایی
[كه‌ڵه‌شاخ][حیجامه][cupping]
بسم الله الرحمن الرحیم
[سبحان الذى اسرى بعبد ليلا من المسجد الحرام الى المسجد الا قصى الذى باركنا حوله لنريه من اياتنا انه هو السمع البصير ا ] واته پاكی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌وزاته‌ی كه‌وا شه‌و ره‌وی كرد به‌به‌نده‌ی خۆی له شه‌وێكدا له مزگه‌وتی به‌رێزو پیرۆزه‌و [مه‌ككه]بۆ مزگه‌وتی [بیت المقد‌س] كه‌ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز‌و فه‌رداركردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له به‌ڵگه‌و نیشانه روونه‌كانی خۆمانی نیشان بده‌ین به‌ڕاستی هه‌ر ئه و بیسه‌رو بینایه.ته‌فسیری ڕامان و ته‌فسیری ئاسان پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان پوخته‌ی ته‌فسیری ئیبنوكه‌سیر
گه‌وره‌یی ئیسلام له پێشكه‌وتنی زانست‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌رچه‌ند زانست پێشبكه‌وێت و داهێنانی نوێ ببه‌خشێت به مرۆڤایه‌تی به‌و ئه‌ندازه گه‌وره‌یه‌یی قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) وه‌ك رۆژی ڕووناك له ئاسماندا رۆشنایی ده‌دات به مرۆڤایه‌تی وه‌ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره {وما ینگق عن الهوی (3) إن هوإلا وحیُ یوحی(4) }* واته له خۆیه‌وه قسه ناكات قسه‌و گوفتاریشی ئه‌وه‌ی كه قورئانه له ئاره‌زووبازی و هه‌وا و هه‌وه‌سه‌وه نیه به‌ڵكو ئه‌مه‌ی رایده‌گه‌ینێت ته‌نها نیگا‌و و وه‌حی خوایییه. كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شه‌وڕه‌وه‌ی پێكرا له ئیسرا‌و میعراج به‌لای هه‌ر كۆمه‌لێك له فریشته‌كان تێپه‌ڕ ده‌بوو پێیان ده‌فه‌رموو (یامحمد مرأمتك بالحجامه) * واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمان به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ت بكه با كه‌له‌شاخ (حیجامه) بكه‌ن، له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانستی پزیشكی پێشكه‌وتن وداهێنانی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیووه له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی و ناسینی زۆر له نهێنیه‌كانی له‌شی مرۆڤ و زانینی جۆر و هۆكاری و نه‌خۆشی و دانانی و چاره‌سه‌ر بۆی ، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه‌له‌شاخ بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی سوودی لێ وه‌رده گیرێت .بوونی كۆمه‌لێك ده‌زگاو كۆئه‌ندامی ئالۆز له‌له‌شی مرۆڤدا كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن به‌درێژایی رۆژ ومانگ وساڵ هه‌تا كۆتا ته‌مه‌نی مرۆڤ. له‌شی مرۆڤ وه‌ك هه‌ر ئامێرێكی ترپێویستی به چاكردنه‌وه و پاك كردنه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وله‌كاتی جیاوازیدا ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری كردن و پێدانه‌وه‌ی هێزی زیاتر بۆ به‌رده‌وام بوونی له ژیاندا. .كه‌ڵه‌شاخ له‌سه‌رده‌مێكی وه‌كو ئه‌مرۆ له زۆربه‌ی ولاَتانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌لاَت به‌تایبه‌تی ئه‌ورووپا بۆ ته چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان وه‌كو ده‌بینین یا گوێبیستی ده‌بین كه‌وا ئه‌و ولاتانه‌ی كه‌له‌َشاخ به‌كاردێنن وسه‌نته‌ری تایبه‌تیان كردۆته‌وه له‌بواری كه‌ڵه‌شاخ گرتن وه‌كو [ئیتاڵیا و مالیزیا سودان میسر سعودیه توركیا ئیسپانیا ئه‌ڵمانیا به‌ریتانیا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یابان كۆریای باكور و باشور تایڵه‌ند چین [صین] ئورده‌ن یه‌مه‌ن نه‌رویج ئێران ] ئه‌و ولاَتانه ی سوودیان له‌كه‌ڵه شاخ وه‌رگرتووه .بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی. كه‌ڵه‌شاخ تاكه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه دریژخایه‌نه‌كانه .چه‌ند ه ها لێكۆلینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه مریكا وه له زانكۆی ئه‌مریكا به مه‌نهه‌ج و ده‌رس ده‌خوێندرێت . زانستیش به موعجیزه‌یه‌كی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ناوزه‌ندی ده‌كات. له كۆتایدا ده‌لێم : داواكارم له خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌م كاره‌م لێوه‌ربگرێت . بۆم بكاته تۆشوی رۆژی دوای بۆم بخاته ته‌رازووی كرده‌وه‌كانم .جائه‌گه‌ر پێكابێتم ئه‌وه بێ گومان ته‌نها له فه‌زڵ و میهره‌بانی خوای په‌روه‌ردیگاره‌وه‌یه و ئازایه‌تی و زیره‌كی ئێمه‌ی تێدانیه ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شم كردبێت و نه‌شم پێكابێت نه‌مزانی بێت ئه‌وه بێگومان ته‌نها له‌لایه‌ن نه‌فسی خۆم و شه‌یتانه‌وه‌یه ، خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) لێی به‌رین .
هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست (عمر) ی كوڕی (الخگاب) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت "ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره له‌و كه‌سه بێت ، كه‌هه‌ڵه‌كانمان به‌دیاری بۆ ده‌نێرێت". خوای گه‌وره به‌نووری خۆی رێنمایمان بكات .ئامین
كرێكار قادرصالح ڕۆستایی [ قه‌زای سۆران : مۆبایل 07504137191 ]
6_10_1434 كۆچی _13_8_2013 زاینی _22 خه‌رمانانی2713 كوردی
Faecbooc:[email protected]
پێنـاسـه‌ی كه‌ڵه‌شـاخ به‌گشتی
كه‌ڵه‌شاخ چیه: سروشتیه .سوننه‌ته .زانستیه.پزیشكیه.پارێزه‌ره.چاره‌سه‌ره.لێكۆلینه‌وه‌یه. شارستانیه. پیشه‌یه.كوتانه.مێژووه ئایه تێكی خوایه. سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ره. معجیزه‌یه‌كی دونیایه. رێگایه‌كی پزیشكی پێغه‌مبه‌ره.
پێناسه‌ی كه‌له‌َشاخ
كه‌ڵه‌شـاخ چیه/خوێن به‌ردان بریتیـه لـه ڕاكێشـان و مژینی خوێن له‌سـه‌ر پێسـت وه‌گێرانه‌وه‌ی خوێنه بۆ باری سروشتی خۆی وه چالاك كردنه‌وه‌ی سووری خوین و لابردن و ده‌رهێنانی خوێنی پیس وه‌ك خرۆكه سور و سپیه له كاركه‌وتووه‌كان كه‌له‌ش ناتوانێ به‌ئاسانی خۆی له‌و خوێنه پیسه رزگاربكات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردن و پارێزگاری كردنی له‌ش.وه به چـه‌ند ئاله‌تێـكی تایبـه‌ت لـه شوێن و كاتی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێـت . به‌كوردی پێی ده‌لێن [ كه‌ڵه‌شاخ] به عه‌ره‌بی پێی ده‌لێن [حجامه] به ئینگلیزی پێی ده‌لێن [Cupping]
پێناسه‌ی كه‌له‌َشاخ له‌رووی زانستیه‌وه
شێوازێكی زانستیانه‌ی پزیشكیه به‌كاردێت بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كه‌به‌لابردن و ده‌رهێنانی خوێنی قه‌تیسماو له‌له‌شدا ئه‌نجام ده‌درێت. یان گێرانه‌وه‌ی خوێنه بۆباری ئاسایی وسروشتی خۆی وه چالاك كردنه‌وه‌ی سووری خوێن ولابردن و ده‌رهێنانی خوێنی پیس وه‌كو خرۆكه‌ی سوور و سپی له‌كاركه‌وتوو له‌له‌شدا خۆی رزگاربكات له‌و خوێنه پیسه ئه‌مه‌ش ده‌بێته چاره‌سه‌ركردن وپارێزگاری كردنی له‌ش.
ئه‌وشوێنانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ڵه‌شاخی له جه‌سته‌ی پیرۆزی خۆی كردووه
1.كه‌ڵه‌شاخی له‌پشته‌ی ملی و نێوشانی پیرۆزی خۆی كردووه.
2.كه‌ڵه‌شاخی له‌سه‌رووی ڕانی پیرۆزی خۆی خۆی كردووه .
3. كه‌ڵه‌شاخی له‌پشته سه‌ری پیرۆزی خۆی خۆی كردووه.
4. كه‌ڵه‌شاخی له پێی پیرۆزی خۆی كردووه.
5. كه‌ڵه‌شاخی له‌ته‌وقی سه‌ری پیرۆزی خۆی خۆی كردووه.
6. كه‌ڵه‌شاخی له نێوچاوانی پیرۆزی خۆی خۆی كردووه.
ڕای شه‌رع ده‌رباره‌ی كه‌ڵه‌شاخ ـ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز‌و خۆشه‌ویست ده‌رباره‌ی كه‌له‌شاخ گرتن [الحجامه]
ڕای شه‌رع// له شه‌رحدا سوننه‌ته سالاَنه یه‌ك جار كه‌له‌َشاخ بكرێت چه‌ندان فه‌رمووده‌ی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی كه‌ڵه‌شاخ هاتووه هه‌روه‌كو چۆن كه‌له‌شاخ بۆته كردارێك بۆعیلاج كردنی نه‌خۆشیه‌كان .پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێ (هی من العام الی العام شیفا) واته له‌م ساڵ بۆ ساڵی داهاتوو شیفایه ئه‌مه‌ش ڕای شه‌رع بوو سوننه‌ته سالاَنه یه‌ك كه‌ڵه‌شاخ بكرێت جار بكرێت.
پێغهمبهریخوا ده‌فه‌رمووێت[ كه‌ڵه‌شاخ گرتن شیفایه له‌گه‌ڵ دایه ] السلسه الصحیحیه 1053 صحیح الجامع 3323 صحیح الترغیب 3460
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌شه‌وره‌ویم پێكرا بۆ ئاسمانه‌كان به‌لای هه‌ركۆمه‌لێك له فریشته‌كان تێپه‌رده‌بووم فریشته‌كان پێیان ده‌گوتم ئه‌ی محمد فه‌رمان به ئومه‌ته‌كه‌ت بكه كه‌ڵه‌شاخ بكه‌ن] السلسله الصحیحیه 1847 ـ 2263 ـ صحیح الترغیب 3462 صحیح الجامع 3332 ـ 5469 ـ5671 ـ 5672 صحیح سنن الترمژی 1672 ـ 1673 صحیح سنن ابن ماجه 2801 ـ 2802
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [باشترین ده‌رمان كه خۆتانی پێ چاره‌سه‌ربكه‌ن كه‌ڵه‌شاخ گرتنه] صحیح الترغیب 3460 صحیح الجامع 1365 ـ1430 ـ1572 ـ3324 ـ صحیح سنن الترمدی 1028
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[كه‌ڵه‌شاخ گرتن پێش نان خواردن ده‌رمانه . دوای نان خواردن نه خۆشیه] السلسله الصحیحیه 766 صحیح الترغیب 3466 صحیح الجامع 3169 صحیح سنن ابن ماجه 2809 ـ2810
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[كه‌ڵه‌شاخ گرتن له‌م ساڵ بۆساڵی داهاتوو شیفایه ] أخرجه الهیپمی فی مجمع الزوائد (93.5) والهندی فی كنزالعمال (2814).
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ له‌رۆژنی 17 _19 _21 شیفای له‌گه‌ڵ دایه] السلسله الصحیحیه 1847 صحیح الجامع 3332 ـ 622ـ 5968 صحیح سنن ابن ماجه
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[چاكترین چاره‌سه‌ری كه خه‌ڵكی به‌كاری بهێنی كه‌له‌َشاخ گرتنه] السلسله الصحیحیه 760 صحیح الترغیب 3460 صحیح الجامح 1365 ـ1430صحیح الشمائل 309
ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێ [پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ڵه‌شاخی گرت و فه‌رمانی پێدام كه كرێكه‌ی بۆ بده م]صحیح الشمائل 310 صحیح سنن ابن ماجه 1755 ـ1756
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ چاكترین و باشترین و به‌سوودترین چاره‌سه‌ری بۆ مرۆڤ كه‌ڵه‌شاخ گرتنه] السلسله الصحیحیه 760 صحیح الترغیب 3460 صحیح الجامح 1365 ـ1430صحیح الشمائل 309
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ كه‌ڵه‌شاخ گرتن چاره‌سه‌ره و شیفای له‌گه‌ڵ دایه] صحیح الجامع 1572 ـ 3323 صحیح الشمائل 309 صحیح سنن ابن ماجه صحیح سنن ابی داود 3266 صحیح سنن الترمژی 1028
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [كه‌ڵه‌شاخی كردووه و به رۆژ بووه وه ئیحرامیشی به ستووه له‌رێگای مككه‌ی پیرۆز] صحیح سنن ابن ماجه 1364 ـ 2501 صحیح سنن ابی داود 1619 صحیح سنن لترمژی 622 ـ 623 ـ 670 صحیح سنن النسائی 2668 ـ2663 ـ2664 ـ 2665.
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [كه‌ڵه‌شاخ بكه‌ن نه‌وه‌كو خوێنتان تووشی زیادبوون و له‌سنوورده‌رچوون ببێت ] واته فشاری به‌رزببێته‌وه وبتانكوژێت. رواه ابن ماجه والحاكم والگبرانی وابن حبان وصححه‌البانی
له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تری پێغه‌مبه‌ری خوادا هاتووه كه‌وا ئیمامی بوخاری ریوایه‌تی كردووه ده‌فه‌رمووێت [پێغه‌مبه‌ری خواكه ڵه‌شاخی كردووه له‌سه‌ریدا به‌هۆی شه‌قیقه‌یه‌كه‌وه كه‌وا تووشی بوو] رواه بوخاری
ئه‌بوو هوره‌یره[ره‌زای خوای لێبێت] له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌گێرێته‌وه ده‌فه‌رمووێت [جیبریل هه‌واڵی پێدام كه كه‌ڵه‌شاخ گرتن چاكترین و به‌سوودترین پاكترین چاره‌سه‌ریه بۆ مرۆڤ] رواه اخرجه الحاكم واترمزی وابن ماجه
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت[ باشترین خوو نه‌ریه‌ت كه‌ڵه‌شاخ گرتنه] رواه الحاكم
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [باشترین ده‌رمانێك كه به‌كارتان هێنابێت كه‌ڵه‌شاخ گرتنه] رواه اخرجه البخاری
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [كه‌ڵه‌شاخ گرتن توانای له‌به‌ركردن زیاد ده‌كات وه ژیری زیاد ده‌كات بۆیه كه‌له‌شاخ بكه‌ن له‌سه‌ر ناوی خوا] رواه ابن ماجه
پێغه‌مبه‌ری خوادهفهرمووێت [ كه‌ڵه‌شاخ گرتن به‌سووده بۆ هه‌موو نه خۆشیێك ئێوه ش حیجامه بكه‌ن] رواه الترمزی
پزیشكان و زانستی نوێی سه‌رده‌م سه‌لماندوویانه كه‌ڵه‌شاخ چاره‌سه‌ره
كه‌ڵه‌شاخ چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌كانی[ دڵ – فشاری خوێن – شه‌كره – سستی بیر – سپڵ – سی یه‌كان "لادانی كۆلسترۆلی زیاده له له‌ش " لادانی چه‌وری سیانی زیاده له له‌ش" هێنانه خواره‌وه‌ی شه‌كره له له‌ش " به‌تاڵ بوونی جگه‌ر له ژه‌هره‌كان" ژه هراوی بوونی له‌ش به هۆی مادده كیماوییه‌كان یا خواردنی هه‌ر مادده‌یه‌كی كیمیاوی ژه هراوی . گرێی پیس" – كه‌می ده‌ماری گوێ – لاوازی بینین – پاك كردنه‌وه‌ی خوێن له" پرۆتینی زیاده" یوریا" چه‌وری زیاده" ترشه‌كانی خوێن" شله ژه‌هراویه‌كان" مادده بێ سووده‌كانی ناوخوێن", نه‌خۆشی سنگ – له‌وزه‌تێن – سه‌رگرانی – ئێشی چاو – ژانی لاسه‌ر – په‌ره‌كه‌م له جۆری نادیار – هه‌وبونی (التهابات)" عرق النسا",- ژانی ددان" شه‌ویلگه" قورگ"- رۆمانتیزم" له ماسولكه" رۆمانتیزمی درێژخایه‌ن"- هه‌ندێ نه‌خۆشی باوانی وه‌ك" فشاری خوێن – جنسی و لاوازی جنس – عیلاجی هۆرمۆنه‌كان به‌گشتی – ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی ئایدز و ڤایرۆسـه كوشنده‌كان ئازاری چۆك و ڕه‌ق بـوون -ئازاری ره‌قبوونی ماسولكـه - ئازاری ڕه‌قبونی گه‌رو و شان و مـل . ئازاری درێژخایه‌نی نیوه‌سه‌ر (شه‌قیقه)-ئازاری ددان و هه‌وكردنی و پوك و (پدو) - هۆرمۆنه‌زیان به‌خشه‌كان فرێ ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی لاشـه چالاَك كه‌ره‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی مێشك و جوڵه و قسه‌كردن و بیستن و بینین و هه‌ست كردن - چاڵاك كردنی غودده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ كردن رێژه‌ی كۆرتیزۆنی سروشتی زیاد ده‌كات سـوود به‌خشه بۆ لـه‌ش - ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵی زه‌ڕه‌رمه‌ند (LDL) كه‌م ده‌كاته‌وه - ڕێژه‌ی كۆلسترۆلی به‌سوود (HDL) زیاد ده‌كات - ڕێژه‌ی(البولین) له‌ناو خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه - كه‌ڵه‌شاخ ڕێژه‌ی مۆڕفینی سروشتی زیاد ده‌كات.]
بڕوانه[صحیحی موسلیم وبوخاری ]ئیحجازی زانستی له قورئان و سوونته‌دا]پزیشكایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا تووبی نه‌به‌ویی]به‌كوردی [كه‌ڵه‌شاخ وحیجامه ئاماده‌كردنی حاجی عبدالجلیل چاپی دووه‌م لاپه‌ڕه[41 تا148] [كه‌ڵه‌شاخ وپزیشكی نوێ نوسینی جلال كه‌ریم ئۆمه‌ر چاپی یه‌كه‌م لاپه‌ره[9تا14]كه‌ڵه‌شاخ گرتن وزانستی ئه‌مڕۆ ئاماده‌كردنی كاوه محمد شارباژێڕی لاپه‌ڕه14 چاپی دووه‌م]رێبه‌ری حیجامه زانی ئاماده‌كردنی عبدالرحمن محمد ئه‌مین لاپه‌ره 6 تا8] فیسبووك فیدیۆی یوتووب گۆڤاری پزیشك ] سووده‌كانی كه‌لًه‌شاخ ئاماده‌كردنی سه‌نته‌ری سانا بۆكه‌ڵه‌شاخ گرتن وده‌رمانی‌گیایی‌ده‌رزی‌ئاژنین
رێنماییه‌كانی‌كه‌ڵه‌شاخ
1.پابه‌ندبوونبه رۆژ ومانگ وساڵی كۆچی واباشتروچاكترو به‌سوودتره له نیوه‌ی مانگی عه‌ره‌بی كه‌ڵه‌شاخ بكرێت واته له[15] مانگی عه‌ره‌بی به‌سه‌ره‌وه كه‌له‌َشاخ ده‌كرێت تاوه‌كو كۆتایی مانگی عه‌ره‌بی ئه‌مه‌ش رای شێخ ابن القیم و ابن سینا و زۆرێك له زانایان و پزیشكانی ئیسلامه.به‌لاَم بۆ بارێكی پێویست له‌هه‌ركاتێك بكرێت ئاسایه و هیچی تێدانیه.
2.پابه‌ندبوون به‌و رۆژه سوننه‌تانه‌ی كه‌وا پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌فه‌رمووێت له‌رۆژانی [17 _ 19 _ 21] شیفای له‌گه‌ڵ دایه.زانایان و پزیشكانی ئیسلام ده‌لێن باشترین و چاكترین وبه‌سوودترین رۆژ بۆ كه‌ڵه‌شاخ گرتن رۆژانی[ 17 19 21 ] مانگی عه‌ره‌بی ابن القیم ابن سینا ابن تیمیه ابن سیرین
3.نابێت پێش كه‌ڵه‌شاخ گرتن هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بخورێت واته ده‌بێت ئه‌و كه‌سه خورین بێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده فه‌رمووێت [كه‌ڵه‌شاخ گرتن پێش نان خواردن ده‌رمانه . دوای نان خواردن نه خۆشیه] زانستی ئه‌مرۆش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه‌وا ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌له‌َشاخ ده‌كات ده‌بێت خورین بێت نابێت نانی خواردبێت.
3.نابێت پێش كه‌ڵه‌شاخ گرتن خۆی بشوات چونكه چالاكی خوێن ده‌ست ده‌كات به جوله له‌له‌شی مرۆڤدا به‌مه‌ش سووری خوێن چالاك ده‌بێت ئه‌وخرۆكه سوور‌و سپیانه‌ی كه‌وا له‌كاركه‌وتوون له‌گه‌ڵ سووری خوێنه‌كه ده‌جولێن و له‌و شوێنه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستمانه خوێنی لێ به‌ربده‌ین ده‌بێته رێگری له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خرۆكه‌ی سورو سپی له‌كاركه‌وتوو.وه زانستی ئه‌مرۆش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه. وه دوای كه‌ڵه‌شاخ گرتنیش نابێت ڕاسته‌وه‌خۆ خۆی بشوات تاوه‌كو شوێنی برینه‌كه ساریژده‌بێته‌وه.
4.نابێت پێش كه‌ڵه‌شاخ گرتن جووت بووبێ یا [جیماع] یاكاری سه‌رجێی [سێكسی] كردبێت چونكه مه‌نی خوێن دروست ده‌كات. هه‌ر جووت بوونێك زیاتر له[ 4000] هه‌زار ملیۆن خانه‌ی جیاواز كه‌وا پێكهاته‌ی مه‌نی ئاوی پیاو پێكد ێنن ده‌رژێنرێنه ناو مندڵدانی ئافره‌ت له‌كاتی جووت بوون به‌مه‌ش له‌شی پیاو ئافره‌ته‌كه شل ده‌بێته‌وه. جووله ی ئه‌وخوێنه پیسه ش له‌شوێنی خۆی نامێنێت. وه دوای كه‌ڵه‌شاخیش نابێت جووت بێت چونكه له‌شی خاوده‌بیته‌وه هه‌ست به ماندوو بوون ده‌كات .ئه‌م مه‌رجه ئافره‌تانیش ده‌گرێته‌وه پێویسته ئه‌وانیش خۆیان له‌كاری جووت بوون به‌دووربگرن چونكه ئاوی ئافره‌تانیش هه‌مان پیكهاته‌ی ئاوی پیاوانه هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.
تێبینی : دوای كه‌ڵه‌شاخ گرتن نابێت ڕاسته‌و خۆ جووت بێ تاوه‌كو 24 كاتژمێر تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر كه‌ڵه‌شاخ گرتن.
5.نابێت پێش كه‌ڵه‌شاخ گرتن ئه‌وجۆره خواردن وخواردنه‌وانه بخوات كه‌وا [_یان هه‌موو ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌ی كه‌وا پێكهاته‌ی شیری ئاژه‌ڵیان تێدایه ده‌بێت پارێزگاری له‌وجۆره خواردن وخواردنه‌وانه بكات . ترشی _ سوێری _چه‌وری شیرنی _ ساردی _تیژی]یان تێدایه یان هه‌موو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه‌وا گۆشتی ئاژه‌ڵ [حه‌یوان] یان تێدایه.چونكه هیچ سوود و قازانجێكی باشی بۆ ئه‌وكه‌سه‌نابێت كه‌وا كه‌ڵه‌شاخ كردووه.
6.نابێت پێش و پاش كه‌ڵه‌شاخ گرتن خۆی ماندووبكات ده‌بێت كه‌مێك پشوو بدات. چونكه سووری خوێن جارێكی تر ده‌سته‌كاته‌وه به‌چالاكی سورانه‌وه‌ی خوێن به‌ناو ده‌ماره‌كانی خوێن وه ئه‌م خرۆكه سوور وسپیانه‌ی كه‌وا له‌كاركه‌وتوون له‌گه‌ل چالاكی خوێنه‌كه ده‌جوولێن له‌شوێنی خۆیان نامێنن.جا پێویسته پشوبدات بۆئه‌وه‌ی ئه‌وخرۆكه سوور‌و سپیه‌له‌كاركه‌وتوانه‌ی كه‌وا بگه‌رێنه‌وه شوێنی خۆیان.ئه‌وجا كه‌ڵه‌شاخ بكرێت.
7.نابێت بۆكه‌سێك راسته‌وخۆ كه‌ڵه‌شاخ بكرێت كه‌له‌سه‌فه‌ردابێت تاوه‌كو ده‌حه‌سێته‌وه.
8.ده‌بێت پێش و پاش كه‌ڵه‌شاخ گرتن خۆی به‌دووربگرێت له له‌تووره‌بوون وگرژی ده‌روون چونكه كه‌له‌َشاخ گرتن چاره‌سه‌ری رۆحی و جه‌سته‌ی و ده‌روونیه.
9.نابێت كه‌ڵه‌شاخ گرتن راسته‌وخۆ دوای رشانه‌وه بكرێت یا له دوای هاتنه ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاو[ئاوده‌ست].
10.ده‌بێت به‌یانیان زووبكرێت واباشتروچاكتروبه‌سوودتره. چونكه سووری خوێن له‌به‌یانیان كار‌و چالاكی راوه‌ستاوه ئه‌وشوێنه‌ی كه‌له‌َشاخ له‌سه‌رده‌كرێت ئاماده‌ده‌بێت بۆ ده‌رهێنانی خوێنی پیسی.وه‌كو خرۆكه‌ی سووروخرۆكه‌ی سپی له‌كاركه‌وتوو.
11.نابێت له‌وه‌رزێكی زۆر گه‌رم یا له‌شوێنكی گه‌رم كه‌ڵه‌شاخ بكرێت چونكه ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه تێكده چێت و له‌شی شل وخاو ده‌بێته‌وه و بێتا قه‌ت ده‌بێت.دڵی تێكهڵدێت وده بورێته‌وه.
12.باشترین و چاكترین به‌سوودترین وه‌رز بۆكه‌ڵه‌شاخ گرتن وه‌رزی [به هار]و وه‌رزی [پایزه] چونكه وه‌رزی به‌هار سووری خوێنی له‌شی مرۆڤ چالاكتره بۆ فێردانه‌ده‌ره‌وه و هێنانه ده‌ره‌وه‌ی خوێنی پیسی له‌كاركه‌وتوو
13.ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و دوو نه‌خۆشیه‌ی هه‌بوو [قۆلۆن و ماعیده] پێویسته زۆر به هه‌ستیاری كه‌ڵه‌شاخیان بۆبكرێت .چونكه ئه‌م دوونه‌خۆشیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و خوێبه‌ر و خوێهێنه‌ره‌كان دروست ده‌كه‌ن دڵی تێك ده‌چێت و ده‌بوورێته‌وه و له هۆش خۆی ده‌چێت.
14. نابێت بۆ كه‌سێك بكرێت كه‌وا به رۆژو بێت چونكه ته‌ندروستی تێكده چێت .بێتاقه‌ت وهیلاك ده‌بێت.
15.دوای كه‌ڵه‌شاخ گرتن واباشه نه‌خۆشه‌كه شه‌ربه‌تێكی مێوژ یا هه‌ر شه‌ربه‌تێكی ته‌بیعی بخوات یا میوه جات یاسه‌وزه‌وات بخوات چونكه وزه ده‌به‌خشێت به‌له‌شی نه‌خۆشه‌كه.وه دوای كه‌ڵه‌شاخ گرتن نه‌خۆشه‌كه بۆماوه‌یه‌ك بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی لاشه‌ی بحه‌سێته‌وه و دڵ و ده‌روونی ئارام ببێته‌وه.
16.نابێت بۆ منداڵی نابالغ بكرێ به‌لاَم له‌كاتی پێویست و بارێكی تایبه‌ت ئاسایه كه‌ڵه‌شاخی بۆبكرێت.
تێبینی: هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت ئه‌واهیچ سوودی بۆ نه‌خۆشه‌كه نابێت.
تێبینی: ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رۆژوبوو نابێت كه‌ڵه‌شاخی بۆبكرێت چونكه ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه تێكده چێت . بێتاقه‌ت وهیلاك ده‌بێت.
تێبینی : هه ركه‌رسته و پێداویستێك به‌كارهات به‌كار هێندرا نابێت جاری دووه‌م به‌كاربێته‌وه. بۆ كه‌سێكی تر.
تێبینی : هه‌ركاتێ پێویستیمان به‌كه‌ڵه‌شاخ بوو كه‌ڵه‌شاخ ده‌كرێت جا له‌سه‌ره‌تای مانگی عه‌ره‌بی بێ وه‌رزی زستان بێ وه‌رزی هاوین بێ گونجاوبێ گونجاو نه‌بێ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێویستی پێ‌بوو ده‌بێ كه‌ڵه‌شاخی بۆ بكرێت.ئاساییه و هیچی تێدانیه.
تێبینی: بۆ هه‌رته‌مه‌نێك بكرێت كه‌له‌شاخ بكرێت ئاسایه به‌لاَم به‌مه‌رجێك كه‌سه‌كه زۆر به ته‌مه‌ن نه‌بێت وه‌نه‌خۆشی درێژخایه‌نی نه‌بێت بۆ مندالاَنیش ده‌كرێت له كاتی نه‌خۆشیه‌كی پێویست بارێكی تایبه‌ت بۆ ئافره‌تانیش له هه‌رته‌مه‌نێك بن ده‌كرێت وه‌كو گوتمان زۆر پیرو جه‌سته‌یی لاواز‌و سست نه‌بووبێت وه بۆ بارێكی پێویست و نه‌خۆشیه‌كی تایبه‌ت ئاساییه بكرێت له‌سه‌ر ته‌مه‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی له سه‌ر نیه ته‌نها زانستی ئه‌مرۆ مه‌رجی داناوه بۆ ته‌مه‌ن به‌لاَم هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی له‌سه‌ر نیـه . ئیمامی ابن سیرین ده‌فه‌رمووێت ده‌توانرێت بۆ ته‌مه‌نی[2] دوو ساڵ یش كه‌ڵه‌شاخ بكرێت. پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌مه‌نی [40] ساڵی بووه كه‌ڵه‌شاخی كردووه.
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی كه‌ڵه‌شاخ
1ـ نابێت بۆ كه سێك بكرێت كه بترسێت له‌كه‌ڵه‌شاخ گرتن .چونكه ده‌بێ نه‌خۆشه‌كه باری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی جێگیربێت.زۆرجار هۆكاری ترس كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه یان ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ڵه‌شاخ ده‌كات.
2ـ بۆئافره‌تانی دوو گیان یا[زگیان ]هه‌یه بۆیان ناكرێت. چونكه گاریگه‌ری سبلی خراپی ده‌بێ.باری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی وده‌روونی تێكده‌چێت له‌كاتی سكپریدا.توشی سه‌رگێژی ده‌بێ كه‌م خه‌وی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی دژواری میزه‌رۆ ئاوسانی ده‌ست و پێ هتد. به‌لاَم له سێ [3] مانگی سه‌ره‌تایی سكپریان ده‌توانن كه‌ڵه‌شاخ بكه‌ن. زۆر ئاسا یه و هیچی تێدانیه.
3ـ بۆكه‌سێك ناكرێت كه رێژه‌یی زه‌ختی داببه‌زێت یا ئه‌وانه‌ی نه خۆشی زه‌خت دابه‌زینیان هه‌یه بۆیان ناكرێت.چونكه دڵی تێكهه‌ڵ دێت و سه‌ری ده سووڕێت و بێ تاقه‌ت ده‌بێ زۆر جاریش واش هه‌یه نه‌خۆشه‌كه دڵی ده‌بوورێته‌وه و له‌خۆده‌چێت.
4ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه نه‌خۆشی ئامێری رێكخستنی لێدانی دڵ یان بۆدانرابێت.چونكه .دڵی به‌هۆی ئامێرێكی كاره‌باییه‌وه كارده‌كات لێدانه‌كانی دڵی سروشتی نیه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه دڵی له لێدان بكه‌وێ.
5ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه‌وا گورچیله‌ی شۆرابێت. چونكه له گورچیله‌كان خوێنه‌كه ده‌پاڵێورێت وته‌صفیه وخاوێن ده‌كرێته‌وه.
6ـ نابێت بۆكه‌سێكی زۆر لاواز‌و پیرو به ته‌مه‌ن جه‌سته لاواز بكرێت. چونكه باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و بێ تاقه‌ت ده‌بێ .
7ـ نابێت بۆ كه‌سێك بكرێت كه نه‌خۆشی كه‌م خوێنی هه‌بێت [ئه‌نیمیا]. چونكه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ بۆ نه‌خۆشه‌كه.
8ـ نابێت له رۆژانی چوارشه‌مه كه‌له‌شاخ بكرێت چونكه پێغه‌مبه‌ری ئازیز قه‌ده‌غه‌ی كردووه كه‌له‌شاخ له‌رۆژانی چوارشه‌مه بكرێت.به‌لاَم زۆرێك له‌زانایان و پزیشكانی ئیسلام ده‌لێن ئه‌و فه‌رمووده‌یه زه‌عیفه واته نابێته رێگری له كه‌ڵه‌شاخ گرتن. كه‌واته دروسته له رۆژانی چوارشه‌مه‌ش كه‌له‌َشاخ بكرێت.هیچی تێدانیه. ئه‌مه‌ش رای كۆمه‌لێك له‌زانایانی فه‌رمووده‌ناسه.والله اعلم
9.نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه‌نه‌خۆشی دڵی هه‌بێت.چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه دڵی ڕابووه ستێ و دڵی له لێدان بكه‌وێ.
10ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه‌نه‌خۆشی خوێن[شلی] هه‌بێت له‌ترسی نه‌زیف بوون.چونكه خوێنه‌كه ناگیرێته‌وه و به‌رده‌وام دێت.
11ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز هه‌بێت.چونكه برینه‌كه‌ی زوو سارێژنابێته‌وه وئه‌گه‌ری چاك بوونه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێ. برینه‌كه به‌رده‌وام ته‌شه‌نه‌ده‌كات له‌له‌شی نه‌خۆشه‌كه‌دا.
12ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه‌نه‌خۆشی [سیل]ی هه‌بێت كه‌وا تووشبووه به ڤایرۆسی[TR]. یانه‌خۆشی [گرانه‌تا له‌رزوتا]
13ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه‌نه‌خۆشی ووشك بوونی [پێستی] هه‌بێت یا تووشی نه‌خۆشی ووشك بوونی پێست هاتبێت.
14ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه شێت بێت یا كه‌م عه‌قل بێت.چونكه هیچ سوود و قازانجێكی ده‌روونی و جه‌سته‌ی نابێت بۆی.
15 ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه‌نه‌خۆشی [زه‌رتكی یا زه‌رده‌یی] هه‌بێت. چونكه نه‌خۆشه‌كه هیلاك و بێ تاقه‌ته باری ده‌روونی و ته‌ندروستی جێگیرنیه.
16ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه نه‌خۆشی [شێرپنجه‌ی ]سه‌ڕه‌تانی هه‌بێت.سه‌ڕه‌تان به هه‌مووجۆره‌كانیه‌وه.
17ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه نه‌خۆشی [ئاید زی ] چونكه ڤایرۆسی نه خۆشیه‌كه ده‌گوازرێته‌وه.
18ـ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه بۆ كه‌سێك بكرێت كه نه‌خۆشی (كه‌م خوێنی – شلی خوێن هیمۆفیلیا نه‌زیف بوون – یا سه‌ڕه‌تانی خوێنی ـ خوێن یا مه‌ینی خوێن یا ئیلتیهابی خوێن ) ی هه‌بێت نابێت كه‌ڵه‌شاخیان بۆ بكرێت .چونكه كاریگه‌ری خراپ و سلبی ده‌بێت.
19ـ نابێت بۆ كه‌سێك بكرێت كه خوێنی به خشیبێت تاوه‌كو دوو هه‌فته نابێت كه‌ڵه‌شاخی بۆ بكرێت.
20 ـ نابێت كه‌ڵه‌شاخ له‌سه‌ر جومگه‌كان بكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك .له‌به‌ربوونی چه‌ند هه‌سته ماسولكه‌یه‌كی هه‌ستیار له‌سه‌رجومگه‌كه.
21ـ نابێت كه‌ڵه‌شاخ له‌سه‌ر برین بكرێت. چونكه برینه‌كه ته‌شه‌نه‌ده‌كات .ته‌ندروستی نه‌خۆش تێكده‌چێت.
22ـ نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه دڵی بورابێته‌وه.چونكه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر دڵ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش نه‌خۆشی دڵی هه‌بوو نابێ كه‌له‌شاخی بۆبكرێت. له‌به‌ر ڕاوه‌ستانی خوێبه‌ره‌كان و خوێنهێنه‌ره‌كانی دڵ. وه دڵی ڕاده‌وه‌ستێ و دڵی له‌لێدان ده‌كه‌وێ.
23_نابێت بۆكه‌سێك بكرێت كه‌نه‌خۆشی په‌ركه‌می هه‌بێت.له‌كاتی نۆبه‌تی په‌ركه‌مدا.
تێبینی: هه‌ركه‌سێك ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌وا قه‌ده‌غه‌كراوه كه‌ڵه‌شاخیان بۆبكرێت ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئاماژه‌یان پێداراوه ئه‌گه‌ر هاتوو نه خۆشه‌كه یه‌كێك له‌و جۆره نه خۆشیه قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی هه‌بوو باسی جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌ی خۆی نه‌كرد وه ئه‌گه‌ر هاتوو كردی توشی هه‌ر بارودۆخێكی ناهه موار هات خۆی به‌رپرسیاره له هه‌ر رووداو كاره‌ساتێكی نه خوازراو دلته‌زێن
سـووده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ
1ـ ئازار لابه‌ره له لـه‌ش به‌هۆی‌ده‌رهێنان و لابردنی خوێنی پیس له‌له‌شدا.چالاكردنه‌وه‌ی سووری خوێن و گێرانه‌وه‌ی بۆباری سروستی خۆی.وه خوێن پاك ده‌كاته‌وه له خرۆكه سوور و خرۆكه سپیه له كاركه‌وتووه‌كان.دابه‌زاندنی رێژه‌یی خوێن.دابه‌زاندنی چه‌وری له خوێندا.چالاكردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان و خوێنهێنه‌ره‌كان. كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری شان وسه‌رومل.
3ـ سیسته‌می به‌رگری له‌ش چالاك و به‌هێز ده‌كات به‌هۆی هێزی زیادبوونی مادده‌ی [ئینته‌ررفیرۆۆن _ئینته‌رلیوكین] وه روواندنی هۆرمۆناتی گشتی لاشه‌یه.چالاكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی مۆخی ئێسك بۆ دروستكردنه‌وه خرۆكه سووره‌كان.وزه‌و هێزی كۆئه‌ندامی ده‌مار چالاك ده‌كاته‌وه.
4ـ خاوێن كردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژه‌هراوییه‌كان .وه پڕبوونه‌وه‌ی له‌ش له‌دروستبوونه‌وه‌ی خرۆكه‌ی سوور‌و خرۆكه‌ی سپی .نوێ وه چالاكردنه‌وه ی كۆئه‌ندامی سووڕی خوێن .
5ـ موولو له‌كانی خوێن فراوان و خاوێن ده‌كاته‌وه .خاوێن كردنه‌وه‌ی له‌ش له ترشه‌لۆك و سوێریه‌كانی.ناو لاشه
6ـ ئازاری پشت و ئازاری (عرق النساْ)] .بۆ هه‌وركردنی جومگه‌كان وئازاری رۆماتیزمی جومگه‌كان كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان.زۆربوونی مادده‌ی كۆرتیزۆنی سروشتی له‌له‌شدا.كه زۆر گرنگه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی رۆماتیزم
7ـ یارمه‌تیدانی لاوازی بیركردنه‌وه‌وبیرچونه‌وه‌و زیادبوونی ته‌ركیز وه رێگرتن له‌تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك .وه چالاكردنه‌وه‌ی به شه‌كانی تری مێشك كه‌به‌رپرسن له[جووله زانین بیستن یاده‌وه‌ری]چالاكردنی گلانده‌كان به تایبه‌تی ژێر مێشكه گلاند.
8ـ ئازاری حه‌وز (لـه‌كاتی سوڕی بێ نوێژی ئافره‌تان و كچان) .چاره‌سه‌ری هه‌ندێك نه‌خۆشی ژنانه وه‌رێك خستنی سوری مانگانه‌ی كچان وئافره‌اتان.
9ـ كاركردن له‌سه‌ر رێكخستنی‌ده‌روونیـی وجه‌سته‌یی وه‌كو دڵـه ڕاوكێ و خه‌مۆكی و خه‌ولێ نه‌كه‌وتن و زوو هه‌ڵچوون.قه‌له‌قی له‌رێی هه‌ردوو سیسته‌می ده‌ماریی به‌سۆزو و هاوتای به‌سۆز و كه‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری كارده‌كه‌ن.
10ـ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و دڵ وه‌ستان و جه‌ڵتـه .نۆره‌كانی دڵ وسنگه كوژه و دڵ په‌له‌په‌لی.نه‌خۆشیه‌كانی دڵ وبۆرییه‌كانی خوێن.
11ـ ـ نه‌خۆشی شـه‌كـره و سه‌رئێشه و شه‌قیقه.سه‌رع لابردنی فشار له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی له‌ش به‌تایبه‌تی سه‌ر كه‌ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه.وه‌دابه‌زاندنی شه‌كره له‌خوێندا.رێكخستنه‌وه‌ی كاری هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ناوچه برَگه‌ی حه‌وتی بڕبڕه‌ی پشت له‌ملدا كه[cervical 7]
12ـ نه‌خۆشیه‌كانی سینـه ته‌نگـی و ته‌نگـه نـه‌فـه‌سـی .ڕه‌بۆ وكۆكه‌ی درێژخایه‌ن.چاره‌سه‌ره بۆنه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس وهه‌ناو به‌گشتی.نه‌خۆشی جگه‌ر وزراو ترشانی گه‌ده وبرینی گه‌ده.ژانه‌سكی جۆراوجۆر.هه‌وركردنی كۆلۆن سك چوون وقه‌بزی.قورسی هه‌رس كردن ولاوازی ئاره‌زووی خواردن وخواردنه‌وه.
13ـ گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ وه‌كو هه‌وكردنی پڕۆستات بێ هێزی جنس و نه‌زۆكی پیاوان و سستی هێـلكه‌دان و ڕه‌پ نه‌بوونی نێرینه و ده‌والی پیـاوان .ده‌والی لووكه‌كان ناسوور مایه‌سیری ده‌والی وه‌ته‌كان[گونه‌كان]
14ـ هه‌ڵمژینی هه‌ندێك ترشه‌لۆكه زیان به‌خشه‌كان له‌له‌ش كه ده‌بێته هۆی چری خه‌ستی خوێن كه‌وا ده‌كات خوێن ته‌واو نه‌گاته هه‌ندێك له خانه‌كانی له‌ش.
15ـ كه‌ڵه‌شاخ ڕێژه‌ی [ البولینا] له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
16ـ كه‌ڵه‌شاخ ڕێژه‌ی مۆرفینی سروشتی له خوێن زیاد ده‌كات.كه‌ئازار شكێنه بۆله‌ش زۆر به‌هێزه .چالاك كردن و ورژاندنی مادده دژه ئۆكسانه‌كان له‌له‌شدا.رێژه‌ی [الاندروفین]له‌له‌شی مرۆڤدا زیاد ده‌كات
17ـ رێژه‌ی كۆلسترۆلی زیان به‌خش[LDL]له‌خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه وكۆلسترۆلی سوود به‌خش[HDL]له‌خوێن زیاد ده‌كات.
18ـ هێمن كردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان و خاوێن كردنه‌وه‌یان چالاكی ونوێ كردنه‌وه‌ی سوڕی خوێن.
19ـ رێكخستنه‌وه‌ی رێره‌وی هێزی كهرۆمغناتیسی .چاودێری له‌سه‌ر رێكخستنی كاری له‌ش.
20ـ دابه‌زینی رێژه‌ی ترشی یۆریا له‌خوێندا. دابه‌زاندنی رێژه‌یی ترشی میز له‌خوێندا.[ترشی یوریك اسید]
21ـ دابه‌زاندنی رێژه‌یه‌ك له كراتینین له‌خوێن.نزمی رێژه‌یی كراتینین بۆئه‌وكه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی به‌رزبوونه‌وه‌ی خوێن ده‌بن.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی و زانستی سه‌رده‌م له‌دوایین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شاخ له‌ساڵی [2012 _2013] به‌م شێوه‌یه بووه.
[دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا_دابه‌زینی رێژه‌ی كریاتینین_دابه‌زینی رێژه‌ی ترشی یۆریا ئه‌وانه‌ی ترشی میزیان هه‌یه له‌خوێندا_دابه‌زینی رێژه‌ی كۆلستڕۆڵ چه‌وری زیان به‌خش له‌خوێندا_به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاسن هیمۆگلۆبین_چاكبوونه‌وه‌ی رۆماتیزمی سینگ_ئازاری جومگه‌و مل نه‌مانی ئه‌و ته‌شه‌نوج و كردنه و دروستكردنی چالاكیه‌كی گشتی له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆشه‌كه_چالاكردنه‌وه‌ی سووری خوێن_هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ژهری له‌ش له‌پاشماوه ی ده‌رمانه كیمیاوویه‌كان_زۆربوونی رێژه‌ی مادده‌ی مۆرفینی سروشتی له‌له‌شدا_زۆربوونی رێژه‌ی مادده‌ی كۆرتیزۆنی سروشتی له‌له‌شدا_بۆ سه‌رئێشان سه‌رع شه‌قیقه_چالاكردنی به‌شه‌كانی مێشك [جووله زانین بیستن یاده‌وه‌ری]مادده‌ی ئیندرۆفین مادده‌یه‌كی كیمیاوییه ئازارشكێنه_مادده‌ی ئینته‌رفیرۆن [گاما گلۆبین] كه‌ده‌بنه رێگرله‌به‌رده‌م ته‌شه‌نه‌كردنی به‌كتریا وڤایرۆسه‌كاندا له‌له‌شدا_مادده‌ی هیستامین چالاكه‌ره‌وه‌ی هه‌وركردن كه‌كار ده‌كات بۆ فراوانكردنی بۆرییه‌كانی خوێن_به‌رزه په‌ستانی خوێن وگه‌رانه‌وه‌ی بۆ باری ئاسایی سروشتی خۆی_چالاكردنه‌وه‌ی خانه بكوژه سروشتیه‌كان_ده‌دردانی ئۆكسیدی نیتریك كه‌سووری خوێن له‌په‌نكریاسدا چالاك ده‌كات و ده‌ردانی هۆرمۆنی ئینسۆلین رێكده‌خات_فرێدانه ده‌ره‌وه‌ی پاشه‌رۆكانی ریخۆله له‌سووڕی خوێنی جگه‌ردا_فرێدانه ده‌ره‌وه‌ی ترشه‌كانی له ماسولكه‌كان وچه‌وری ژێر پێستدا_چالاكردنه‌وه‌ی گورچیله‌كان كه‌یارمه‌تیده‌ره بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سووڕی هۆڕمۆنی له‌ش_رێكخستنی رێژه‌ی هۆرمۆنی ئه‌ڵدۆستیرۆن كه‌ده‌بێته هۆی رێكخستنی فشاری خوێن_ چاره‌سه‌ره بۆ دڵته‌نگی وخه‌مۆكی ونه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان_چاره‌سه‌ری خه‌ولێنه‌كه‌ووتن]
بڕوانه[كه‌ڵه‌شاخ وپزیشكی نوێ نوسینی جلال كه‌ریم ئۆمه‌ر چاپی یه‌كه‌م][كه‌ڵه‌شاخ گرتن وزانستی ئه‌مڕۆ ئاماده‌كردنی كاوه محمد شارباژێری][گۆڤاری پزیشك ژماره30] شیفابه‌كتێبه ئاسمانیه‌كان وزانستی پێغه‌مبه‌ران نوسینی ملا علی كه‌ڵه‌ك به‌رگی [ 6 _7 ]چاوپێكوتنێك له‌كه‌ڵ دكتۆر [عبدالواحد پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری]له‌كه‌ناڵی[سپێده]افیسبووك ووتارێكی شێخ محمد العریفی باسی سووده‌كانی حیجامه ئاده‌میزاد بوونه‌وه‌رێكی نه‌ناسراوه نوسینی گۆیا وه‌رگێردراوه بۆ زمانی كوردی [یوتووب فیدیۆیێكی دكتۆر احمد الشعراوی پسپۆری نه شته‌رگه‌ری گشتی پسپۆر له‌بواری كه‌ڵه‌شاخ ده‌رزی ئاژنین ده‌رمانی گیایی سووده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ گرتن.
جیاوازی نێوان [ خوێن به‌خشین و خوێن گرتن ] چیه
خوێن به‌خشین : واته ڕاسته‌وخۆ خوێن له‌ده‌مار وه‌رگرتن خوێن به‌خشین مادده‌ی ئاسنیی [Fe] 95% زیاتره ڕاسته‌وخۆ خوێنی خاوێن له‌ده‌مار وه‌رده‌گیرێت[5%]خوێنه‌كه پیسه.خوێن به‌خشین ده‌ست ده‌كات به‌دروست كردنه‌وه‌ی خرۆكه‌ی سوور و خرۆكه‌ی سپی نوێ دروست ده‌بنه‌وه له له‌شدا.خوێنه‌كه خۆی خاوێن ده‌كاته‌وه.له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته خوێنه‌كه جێگای ده‌گرێته‌وه به خوێنێكی خاوێن.به‌لام وه‌كو خوێنی كه‌ڵه‌شاخ نیه.
خوێن گرتن: واته كه‌ڵه‌شاخ گرتن یان خوێن به‌ردان خوێنی كه‌ڵه‌شاخ مادده‌ی [Fe] 15 %تێدایه.خوێنی كه‌ڵه‌شاخ خرۆكه‌ی سوور و خرۆكه‌ی سپی له‌كاركه‌وتوو ژێر پێست له‌هه‌موو مولوله‌كانی خوێن ده‌رده‌هێنێ.ئه‌و خوێنه پیسه‌ی ژێر پێست ده‌رده هێنیّ .خوێنێكی پیسی قه‌تیسماوه له‌له‌شدا خوێنه‌كه هه‌مووی پیسه هه‌روه‌كو له‌كۆنه‌وه پێی ده‌گوترێ. پاش كه‌ڵه‌شاخ گرتن ده‌ماره‌كانی خوێن فراوان ده‌بنه‌وه.خوێنی تازه دروست ده‌بێته‌وه .خرۆكه‌ی سوور وسپی نوێ دروست ده‌بنه‌وه .خاوێن بوونه‌وه‌ی لاشه له‌وخوێنه پیسه. به‌رگری له‌ش به‌هێزده‌كات .گوشاری به‌رزونزمی خوێن یه‌كسان ده‌كات. رووی ده‌ره‌وه‌ی لاشه پاك ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌كو شێخ ابن القیم الجوزی ده‌فه‌رمووێت[ كه‌ڵه‌شاخ گرتن رووی لاشه پاك ده‌كاته‌وه به‌لام خوێن به‌خشین له‌ده‌ماره‌كان وه قولایی لاشه پاك ده‌كاته‌وه]
ڕه‌نگی خوێنی كه‌ڵه‌شاخ چۆنه
ڕه‌نگی خوێنی كه‌ڵه‌شاخ خوێنێكی سووره ڕه‌نگی سوورێكی تۆخه.خوێنێكی ڕه شی جین جینه‌یه.خوێنێكی سووری ڕه شی ناباوی جه‌رگییه.
جیاوازی نێوان خوێنی [حه‌یز ـ الحیچ ـ الاستحاچه ـ نیفاس] و خوێنی [كه‌ڵه‌شاخ]
خوێنی [حه‌یز]وشه‌ی حه‌یز له ئه‌سڵ و زماندا به‌مانای ڕژان سیلان دێت وه‌له شه‌رع و عورفیشدا به‌مانایی ئه‌وه‌ی خوێن كه‌له‌دامێنی ئافره‌ت دێته خوارێ له‌حاڵه‌تی ساغیدا به‌بێ هۆی منداڵ بوون وپه‌رده‌ی كچێنی لاچوون ئه‌م ناوانه‌ی لێنراون[خوێنی مانگانه.له‌حوزردابوون.بێ‌نوێژی سووری مانگانه.خوێن رێژی] بریتیه له ڕژانی خوێنی تایبه‌تی له‌منداڵداندا كه‌له‌هه‌نگاوه‌كانی چالاكی جنسی ژنان له كاتی بلوغی دا ده‌ست پێده‌كات.تاهه‌نگاوی بێ ئومێدی خوێنی مانگانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له[13 تا14 ]ساڵ ده‌ست پێ ده‌كات وه‌له نێوان [45 ـ تا 50]ساڵ ته‌واو ده‌بێت.درێژی ماوه‌ی خوێن دیتن.خوێنی مانگانه ماوه‌كه‌ی به‌زۆری [4 ـ تا 7] رۆژه.
خوێنی [ز یستانی نیفاس] به‌و خوینه ده‌گوترێ كه‌له‌دامێنی ئافره‌ت دێته‌خوارێ به‌هۆی منداڵ بوونه‌وه لای كه‌می ماوه‌ی هاتنه‌وه‌كه‌ی تاوێك [لحڤه]یه‌كه لای زۆریه‌كه‌شی چل[40] ڕۆژه
خوێنی[الاستحاچه خوێن چركه]خوێن چركه ئه‌میش بریتیه له‌خوێن هاتن له‌دامێنی ئافره‌ت له‌ناكاو یا له‌كاتێكی نائاسایداخوێنه‌كه دێته خواره وه.
له‌به‌رچی بۆچی ئافره‌تان ژنان توشی خوێنی مانگانه ده‌بن
به‌هۆی هه‌زار خانه‌ی جنسی به‌شێوه‌یه‌كی ناپوخته له‌هێلكه‌دانی ژناندا هه‌ن تروكانی هێلكۆكه‌ی لێ دێته‌ده‌ره‌وه .هێلكۆكه ئاماده‌وچاوه‌روانه تاتوخم یا ئاو مه‌نی پیاو كارلێك بكات بچێته ناومنداڵدانی ئافره‌ت له‌كاتی جووت بووندا.به‌لاَم كاتێك مه‌نی ئاوی پیاو ئاماده نه‌بوو بچێته منداڵدانه‌وه.توخمی پیتاندنی هێلكۆكه نامێنێ وله‌ناوده‌چێت ئه‌ندازه‌ی هۆرمۆنی نادیار له خوێندا ئاوێزان ده‌بێ وله‌خوێندا دێته‌خوارێ به دامێنی ئافره‌ت
خوێنی كه‌ڵه‌شاخ رووی ده‌ره‌وی لاشه پاك ده‌كاته‌وه خوێنی قه‌تیسماو خرۆكه‌ی سوور خرۆكه‌ی سپی له‌كاركه‌وتووی به هۆی هه‌ڵمژینی له‌ژێرپێست له‌رێگای موولوله‌كانی خوێن كۆده‌بێته‌وه له‌ژێرپێست به‌رێگای كه‌ڵه‌شاخ گرتن خوێنه‌كه ڕاده‌كێشرێت و هه‌ڵده‌مژرێت.خوێنه پیسه‌كه دێته‌ده‌ره‌وه. لاشه‌ی مرۆڤ رزگاری ده‌بێت له‌وخوێنه پیسه.
تێبینی/ ئه‌و خوێنه‌ی ئافره‌تان مانگانه توشی ده‌بن وه‌كو (الحیچ - نیفاس – الاستحاچه) ئه‌وجۆره خوێنانه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی و زانستی له سه‌ر نیه كه وه‌ك خوێنی حجامه كه‌له‌شاخ بێت (به‌رای هه‌ندێك پزیشك گوایه ئه‌و خوێنه‌ی ئافره‌تان مانگانه توشی ده‌بن په‌یوه‌ندی به‌خوێنی كه‌له‌شاخ ه وه هه‌یه به‌لاَم له رۆژنامه‌ی (باس) ژماره (50) ی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی (28/6/2011) لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كراوه (ده‌ڵێت سوری خوێنی مانگانه كه ئافره‌تان توشی ده‌بن ده‌ڵێت ئه‌و جۆره خوێنه هیچ په‌یه‌وه‌ندیه‌كی به‌خوێنی كه‌له‌شاخ وه‌نیه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خوێنی مانگانه دابوو(حه‌یز) ئاساییه كه‌له‌شاخی بۆ بكرێت).
بڕوانه[كۆمه‌ڵه پرسیار‌و وه‌لاَمێك تایبه‌ت به‌ئافره‌تان ئاماده‌كردنی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی وزانستی وشه‌رعی ][گوڵبێژێك له‌فتواكانی زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح عوسه‌یمین][ فتوای زانایان ده‌رباره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی پزیشكی شێخ بن باز شێخ عوسه‌یمین شێخ صالح فه‌وزان شێخ محمد جبرین][ له‌گه‌ڵ بڕیاری كۆڕی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی پزیشكی][فیقهی شه‌رعی ئافره‌تان تایبه‌ت به‌ئه‌حكامه‌كانی خوێنه‌كان نوسینی دكتۆر كاوه ئه‌كره‌م سه‌نگاوی چاپی یه‌كه‌م][كۆمه‌ڵه پرسیارێكی شه‌رعی تایبه‌ت به ئه‌حكامه‌كانی خوێنه‌كان [حه‌یز و نیفاس وئیستیحازه] پرسیار له هه‌ردوو شێخ پایه‌به‌رزكراوه شێخ محمد بن صالح عوسه‌یمین شێخ عبدالعزیز عبدالله بن باز كراوه]روونكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت به‌به‌ڵگه‌ی قورئان وسوننه‌ت دكتۆر عبدالگیف احمد مصگفی چاپی یه‌كه‌م][ خواپه‌رستی ئیسلامی له‌به‌رۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا به‌رگی یه‌كه‌م نوسینی ماموستا عه‌لی باپیر][فتوای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌تان ئاماده‌كردنی نه‌وال محمد سعید چاپی یه‌كه‌م][ته‌نها بۆئافره‌تان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی شه‌رعیه به‌رگی دووه‌م نوسینی دكتۆر ئیبراهیم تاهیر معروف رباتی][فقه السنه سید سابق چاپی دووه‌م به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م][پرس وراوێژله‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كانی نوێژ نوسینی نجمه‌دین فه‌ره‌ج ماموستا كرێكار چاپی یه‌كه‌م به‌رگی یه‌كه‌م][گۆڤاری پزیشك ژماره 30 _رۆژنامه‌ی باس ژماره 50 _سایتی شێخ محمد امین شیخو _سایتی كه‌ڵه‌شاخ _فیسبووك _یوتووب _لایه‌نه شاراوه‌كانی سێكس وه‌رگێران و ئاماده‌كردنی گۆڤه‌ند كه‌ریم][ كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خوێن به‌ردان وچه‌ند ئامۆژگاریه‌ك. ئاماده‌كردنی [ سه‌نته‌ری سانا ] بۆكه‌له‌شاخ وده‌رزی ئاژنین لاپه‌ره[1][ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شاخ له‌كه‌ناڵی سپێده پێشكه‌شكرا به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ[دكتۆر عبدالواحد ]
پرسیار‌و وه‌لاَم سه‌باره‌ت به كه‌ڵه‌شاخ گرتن له‌روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام وزانستی پزیشكیدا
پرسیار: ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رۆژ و بوو كه‌ڵه‌شاخ بكات رۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێ؟
وه‌لاَم : نه‌خێر رۆژوه‌كه‌ی ناشكێ ده‌توانێ كه‌ڵه‌شاخ بكات به‌لام له‌روانگه‌ی زانسته‌وه بێتاقه‌ت ده‌بێ. پێغه‌مبه‌ری نازدار ده‌فه‌رمووێت [ سێ شت رۆژو ناشكێنن ئه‌ویش خه‌ون دیتن ڕشانه‌وه كه‌ڵه‌شاخ گرتن] ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه رۆژو ده‌شكێ نه ده‌ستونوێژیش ده‌شكێ. به‌لای زۆربه‌ی زانایانی وه‌كو[ابوحنیفه ـ ئیمام مالیك ـ ئیمام شافیعی ]رۆژو ناشكێنێ ده‌لێن فه‌رمووده‌كان به‌منسوخ دانراون ابن تیمیه‌ش ده‌لێ ئه‌م رایه‌ش به هێزتره كه ده‌لێ رۆژو ناشكێ به‌لام به‌لای حه‌نبه‌لیه‌كان رۆژو ده‌شكێنێ وه‌كو هه‌ردوو زانای هاوچه‌رخ [شێخ محمد بن صالح العپیمین ـ شێخ عبدالعزیز عبدالله بن باز]رحمه‌تی خوایان لێبێت ده‌لێن كه‌ڵه‌شاخ رۆژو ده‌شكێنێ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. والله اعلم
پرسیار: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ست و نوێژی هه‌بوو كه‌ڵه‌شاخی كرد ده ستونوێژی ده‌شكێ؟
وه‌لاَم: نه‌خێر ده‌ست و نوێژی ناشكێ ده‌ستونوێژبه‌كه‌ڵه‌شاخ گرتن به‌تاڵ نابێته‌وه.
پرسیار:ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خوێنی [الحیچ - نیفاس – الاستحاچه]دابوو ده‌توانێ كه‌ڵه‌شاخ بكات.
وه‌لاَم:به‌لێ ده‌توانی كه‌ڵه‌شاخ بكات خوێنی حه‌یز واته سووری مانگانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به خوێنی كه‌ڵه‌شاخه‌وه نیه.وه خوێنی نیفاس واته خوێنی منداڵبوون ئه‌وجۆره خوێنه‌ش هیج جۆره په‌یوه‌ندیێكی به‌خوێنی كه‌ڵه‌شاخه‌وه‌نیه.وه‌خوێنی الاستحاچه واته خوێن چركه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیێكی به خوێنی كه‌ڵه‌شاخه‌وه‌نیه وده‌توانێ كه‌ڵه‌شاخ بكات و ئاسایه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی وشه‌رعی له‌سه‌رنیه.
پرسیار:ئه‌گه‌ر پاش كه‌ڵه‌شاخ گرتن كه‌مێك خوێن له شوینَی برینه‌كه بێته‌ده‌ره‌وه ئایا نوێژی پێوه دروسته ئه‌گه‌رخوێنه‌كه به‌جل كه‌كانه‌وه بوو؟
وه‌لاَم: به‌ڵێ دروسته كه‌مێك خوێن چاوپۆشی لێكراوه به كۆده‌نگی زۆربه‌ی زانایان به‌تایبه‌تیش شیخ الاسلام ابن تیمیه.وه‌كو له په رتوكی[صحیح فقه السنه] دا هاتووه.رای زانایانی ئومه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه.
پرسیار: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت دووگیان بوو یا سكپربوو زگی هه‌بوو ده‌توانی كه‌ڵه‌شاخ بكات؟
وه‌لاَم:به‌ڵێ ده‌توانێ له‌سێ مانگی سه‌ره‌تایی سكپریه‌كه‌ی كه‌ڵه‌شاخ بكات . به‌لاَم پاش سێ مانگه‌كه باشتروایه كه‌ڵه‌شاخ نه‌كات چونكه ئافره‌ت له‌كاتی سكپریدا[ باری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و باری ده‌روونی جێگیرنیه توشی سه‌رگێژی ده‌بێ كه‌م خه‌وی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی دژواری میزه‌رۆ ئاوسانی ده‌ست و پێ هتدبه‌لام بۆبارێكی یپَویست و كاتێكی زه‌روور ده‌توانێ كه‌ڵه‌شاخ بكات به‌لاَم ته‌نها ده‌بێ پزیشكی پسپۆر ده‌توانێ كه‌ڵه‌شاخی بۆبكات به شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیارو له‌ژێرچاودێری دابێت.
پرسیار: كه‌ڵه‌شاخ بۆمندالان ده‌كرێت یان ته‌مه‌ن په‌یوه‌ندی به‌كه‌ڵه‌شاخه‌وه هه‌یه؟
وه‌لام: به‌ڵێ ده‌توانرێت بۆ هه‌ر ته‌مه‌نێك بێت كه‌ڵه‌شاخ ده‌كرێت كچ بێت یا كوڕبێت بۆ مندالاَن كه‌ڵه‌شاخ ده‌كرێت له‌چوارساڵی به‌ره‌وسه‌ره‌وه كه‌ڵه‌شاخ ده‌كرێت.بۆ ئافرتان و پیاوانیش به‌هه مان شێوه كه‌ڵه‌شاخ ده‌كرێت به‌لاَم ده‌بێت پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی كه‌ڵه‌شاخ گرتن بن. ئیمامی ابن سیرین ده‌فه‌رمووێت ده‌توانرێت بۆ ته‌مه‌نی[2] دوو ساڵ یش كه‌ڵه‌شاخ بكرێت
پرسیار: به‌كارهێنانی زێر‌و چۆنه ئایا زێر‌و وه‌كو كه‌ڵه‌شاخ گرتن وایه سوودی هه‌یه؟
وه‌لاَم: به‌ڵێ زێر‌و زۆر به‌سووده وه‌كو كه‌ڵه‌شاخ گرتن وایه به‌لاَم دوو جۆری زێر‌و هه‌یه هه‌یانه ژهراویه هه‌یانه سروشتیه. وه‌كو زانستی ئه‌مرۆ ئاشكرای كردووه پێغه‌مبه‌ری خوا ده فه‌رمووێت .پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت [خیرالدوا‌و العلق والحجامه] واته ئه‌گه‌رسوودوخێرچاكه‌و چاره‌سه‌ری هه‌بێت ئه‌وا له چاره‌سه‌ری كه‌ڵه‌شاخ و زێر‌و دایه.
پرسیار: و پاره‌ی كه‌ڵه‌شاخ گرتن حه‌رامه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه‌ڵه‌شاخ ده‌كه‌ن پاره‌ش وه‌رده‌گرن ئایا پاره‌یان حه‌رامه؟
وه‌لاَم : نه‌خێر پاره كه حه‌رام نیه حه‌لاَڵه ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ڵه‌شاخ ده‌كات پێویسته پاره‌ی خۆی وه‌رگرێت چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ڵه‌شاخی كردووه و پاره‌ی حه‌ق ده‌ستی كه‌ڵه‌شاخ كاره‌كه‌ی داوه. ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێ [پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ڵه‌شاخی گرت و فه‌رمانی پێدام كه كرێكه‌ی بۆ بده م]
پرسیار: ئایه دروسته‌پیاو كه‌ڵه‌شاخ بۆ ئافره‌ت بكات.یان به پێچه‌وانه‌وه.ئایه ئافره‌ت دروسته كه‌ڵه‌شاخ بۆ پیاوبكات؟
وه‌لاَم: نه‌خێردروست نیه پیاو كه‌ڵه‌شاخ بۆ ئافره‌ت بكات.به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دروست نیه ئافره‌ت كه‌ڵه‌شاخ بۆ پیاوبكات.به‌لاَم دروسته كه‌سێك كه‌ڵه‌شاخ بكات بۆ دایكی یا بۆ پووری یا بۆ خێزانی خۆی واته ژنی خۆی.به‌لاَم كۆمه‌لێك له‌زانایان ده فه‌رموون دروسته پیاو كه‌ڵه‌شاخ بكات بۆ ئافره‌ت به‌س به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكی شاره‌زاتان ده‌ستنه‌كه‌وێت بۆ كه‌ڵه‌شاخ گرتن به‌لاَم ده‌بێت ژنه‌كه مێردی خۆی یا برای خۆی یا منداڵی [كوڕی _ یا كچی] خۆی له‌گه‌ڵ دابێت.له‌كاتی كه‌ڵه‌شاخ گرتن.ده‌بێت ته‌نها ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ڵه‌شاخی له‌سه‌رده‌كرێت ده‌بێ ته‌نهائه‌وشوێنه‌ده‌ركه‌وێت.باقی‌شوێنه‌كانی تری له‌شداپۆشراوبێت.
گرینگ‌ترین سه‌رچاوه‌كان
[گب النبوی] به‌كوردی وه‌رگێرانی نووری هه‌مه‌وه‌ند چاپی یه‌كه‌م چاپخانه‌ی نارین
[الجامع علم العلاج بالحجامه] نوسینی احمد حلمی صالحچاپی یه‌كه‌م له میصر چاپ كراوه
[گب البد یل ]نوسینی دكتۆر هانی محمد مرعی‌چاپی سێیه‌م له لوبنان چاپ كراوه
[موسوعه گب الحجامه] نوسینی دكتۆر غسان جعفر چاپی دووه‌م له سعودیه چاپ كراوه
[الحجامه علم شیفا‌و] نوسینی ملفی حسن الشهری‌چاپی دووه‌م له میصر چاپ كراوه
كه‌ڵه‌شاخ[ حیجامه]پزیشكایه‌تی پێغه‌مبه‌ر[صلی الله علیه وسلم] وچاره‌سه‌ری هاوچه‌رخ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌رده‌م. ئاماده‌كردنی حاجی عبد الجلیل
[رێبه‌ری [حجامه] زانی بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رده‌م ]ئاماده‌كردنی عبدالرحمن محمد ئه‌مین چاپی یه‌كه‌م
[كه‌ڵه‌شاخ گرتن و زانستی ئه‌مرۆ] ئاماده‌كردنی كاوه محمد شارباژێری چاپی دووه‌م
[شیفابه‌كتێبه‌كانی ئاسمانی و زانستی پێغه‌مبه‌ران] نوسینی ماموستا ملا علی محمود حسن به‌رگی شه‌شه‌م وحه‌وته‌م
[كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خوێن به‌ردان وچه‌ند ئامۆژگاریه‌ك]. ئاماده‌كردنی [ سه‌نته‌ری سانا ] بۆكه‌له‌شاخ وده‌رزی ئاژنین لاپه‌ره[1]
به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شاخ له‌كه‌ناڵی سپێده پێشكه‌شكرا به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ[دكتۆر عبدالواحد ]
وه‌ده‌یان سا یت و گۆڤار‌و رۆژنامه‌و ووتاری مامۆستایان سوودمان وه‌رگرتووه.
[كه‌ڵه‌شاخ و پزیشكی نوی]َ نوسینی جلال كه‌ریم ئۆمه‌ر چاپی یه‌كه‌م
[رۆژوو شكێنه‌كانی بواری پزیشكی] ئاماده‌كردنی ملا محمود محمد مجید چاپی یه‌كه‌م
[گۆڤاری پزیشك] ژماره [30] سه‌رنوسه‌ر دكتۆر ئازاد مه‌نتك
[پرس وراوێژله‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كانی نوێژ] نوسینی نجمه‌دین فه‌ره‌ج ماموستا كرێكار چاپی یه‌كه‌م به‌رگی یه‌كه‌م
[روونكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت به‌به‌ڵگه‌ی قورئان وسوننه‌ت ]دكتۆر عبدالگیف احمد مصگفی چاپی یه‌كه‌م
[خواپه‌رستی ئیسلامی له‌به‌رۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا] به‌رگی یه‌كه‌م نوسینی ماموستا عه‌لی باپیر
[فتوای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌تان] ئاماده‌كردنی نه‌وال محمد سعید چاپی شه‌شه‌م نوسینگه‌ی ته‌فسیری چاپی كردووه.
[ته‌نها بۆئافره‌تان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی شه‌رعیه] به‌رگی دووه‌م نوسینی دكتۆر ئیبراهیم تاهیر معروف رباتی
نوسین و ئاماده‌كردن وكۆكردنه‌وه‌ی
كرێكار قادر صالح ڕۆستایی
شاره‌زاو خاوه‌ن بڕوانامه له‌بواری كه‌ڵه‌شاخ گرتن
به‌روار: 01/04/2016
بینین: 3245
|