18/05/2016
•
ژمارەی بینین: 1504
•
نوسەر: بارزان رەمەزان
ریكهوتنهكهی گۆران و یه‌كیتی بۆ سیاسه‌تی ئیرانه
له‌دوای ئه‌وجه‌نگه سیاسیه‌ی له نیوان پارتی و گۆران رویدا وایكرد گۆران ته‌سلیم به ئیران بیت له ریگه‌ی یه‌كیتی نیشتیمانی،
به‌ریزان من له‌و باوه‌ره‌دام ئه‌م ریكهوتنهی یه‌كیتی و گۆران كردویانه له ژیر فیشاری ئیران ئه‌نجامدراوه، باوه‌رناكه‌م هیچ سودی بۆ میله‌ت هه‌بیت چونكه ئه‌م ریكه‌وتنه ریكه‌وتنیكی سیاسیه و ته‌نها بۆ به‌هیزكردنی مه‌شروعی ئیرانه له‌كوردستانی باشوردا، به‌لام له پال ئه‌م ریكهوتنهش هه‌ولیكه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كیشه ناوهخۆیهكانی ناو یه‌كیتی و پاراستنی بزوته‌نوه‌ی گۆرانیشه له چهپهرۆك و شه‌قی پارتی، ئه‌م یاریه سیاسیه ئیران ده‌یكات و هیچ خزمه‌تیك به قه‌یرانه‌كانی ئیمرۆمان ناكات كه یه‌خه‌ی میله‌تی گرتوه، من لهوباوهرهشدام گۆران دوو زیانی گه‌وره‌ی به‌ر ده‌كه‌ویت له‌م ریكهوتنهدا،
1- ده‌نگده‌رانی كه‌م ده‌بیته‌وه له هه‌لبژاردنی داهاتودا چونكه گۆران هیشتا دلنیا نیه له‌وه‌ی كه یه‌كیتی كورسیه‌كه‌ی پاریزگای سلیمانی ته‌سلیم ده‌كاته‌وه یان نا، تا له‌م ریكه‌وتنه سه‌ركه‌وتوبیت .
2- لهوباوهرهم یه‌كیتی له‌ناو باله‌كانی خۆیدا به بالیك ریكهوتنهكهی له گه‌ل گۆران ده‌پاریزیت و غافلی ده‌كات و به بالیكی تری ناوه‌خۆیدا به چه‌كوش بزوتنه‌وه‌ی گۆران دهكوتیتهوه، وه‌ك گورگی هه‌یاسیان لیده‌كات و لیناگهرئ بزنه‌كه قه‌له‌و بیت.
ئایا به‌م ریكه‌وتنه زیان له پارتی ئه‌ده‌ن؟
به‌لئ ئامانجی گه‌وره‌یان بچوك كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی پارتیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كیتی و كۆمه‌لی ئیسلامی مه‌شروعی ئیرانن له كوردستانی باشوردا به‌لام یه‌كگرتو و پارتی مه‌شروعی عه‌ره‌بی سونیی و توركیانه، ته‌نها گۆران مابو ده‌سته‌مۆ بكریت بۆیه به‌م ریكهوتنهی گۆران له گه‌ل یه‌كیتی راكیشانی گۆرانه بۆ ناو مه‌شروعی ئیران بۆ دژایه‌تی پارتی چونكه ئیران شكه‌ستی پارتی به شكه‌ستی مه‌شروعی سونی ده‌زانیت له‌به‌رامبه‌ر مه‌شروعه شیعه‌كانی خوی له عیراق، ئیران ده‌یه‌ویت به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆلی عیراق بكات له ریگای مهشروعهكانیهوه، ئیتر گۆرانیش كه‌وته داوی شیعه‌ی ئیران، به‌لام به‌دلنیایه‌وه پارتی زیانی به‌ر ده‌كه‌ویت ئه‌گه‌ر فریای خۆی نه‌كه‌ویت به‌تایبه‌تی له ناوه‌چه‌ی سه‌وز و له هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتودا، ئه‌م ریكه‌وتنه هیچ خزمه‌ت به میله‌ت ناگه‌ینیت تاك سود ئه‌گه‌ر ههبئ ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌لاتی پارتی كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه، بۆنمونه پیشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی له‌سه‌ر فول لایت و شتی ساده نا‌توانیت میله‌ت بهعهنتهریات بكوژیت به‌لكو سیناریۆی بۆ دروست ده‌كات وه‌ك ناز سولیمان ده‌كوژریت، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌مه سوده‌ی هه‌بیت بۆ میله‌ت ئه‌ویش ته‌نها له زۆنی زه‌رد، به‌لام له زۆنی سه‌وز زۆر به پیچه‌وانه‌وه یه‌كیتی نینۆكه‌كانی دریژ ده‌بیت و زیاتر دژایتی ئیسلام ده‌كات و كاوه‌گه‌رمیانی زۆرتر دهكوژرین، گۆرانیش ده‌بیته داشی دامه‌ی ئه‌م جه‌نگه سیاسیه و نه‌ده‌توانیت ببیته ئاغا نه ده‌توانیت به‌رد بخوات، ئیتر داریكی به‌ده‌سته‌وه گرتوه هه‌ردووك سه‌ری ئاگره.