پرسیاری شەرعی

1 -
السلام علیکم :
ئەگەر یەکێك زۆر پێویستی بە پارەبێت و هیچ کەس ئامادەنەبێت کە یارمەتی بدات، ئەویش لەبەر ناچاری کارێکی حەرام بکات بۆ ماوەیەکی کاتی دوایش وازبهێنێت ئایە ئەو کەسە تاوانباردەبێت یان نا ؟
( کاری حەرام بۆ نمونە : کۆمپانیای بیرە دروستکردن یان کارکردن بۆ گۆڤاری سێکسی )
گۆڕینی نوسینەکە لە نوسینی کوردی لاتینیەوە کراوە بە کوردی لەلایەن کارگێڕانی سایتەکەوە .

پرسیار

السلام علیکم :
ئەگەر یەکێك زۆر پێویستی بە پارەبێت و هیچ کەس ئامادەنەبێت کە یارمەتی بدات، ئەویش لەبەر ناچاری کارێکی حەرام بکات بۆ ماوەیەکی کاتی دوایش وازبهێنێت ئایە ئەو کەسە تاوانباردەبێت یان نا ؟
( کاری حەرام بۆ نمونە : کۆمپانیای بیرە دروستکردن یان کارکردن بۆ گۆڤاری سێکسی )
گۆڕینی نوسینەکە لە نوسینی کوردی لاتینیەوە کراوە بە کوردی لەلایەن کارگێڕانی سایتەکەوە .

وەڵام

وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە ، کاك نریمان :
کاری حەرام بەهەموو شێوەیەك حەرامە لەبەر هەر هۆیەك بێت، بۆ نمونە/ ئەگەر کەسێك ئەوەندە توێنی بێت تاوەکو خەریکبێت بمرێت لە توینێتیدا و لە شوێنێكبێت کە ئاوی دەست نەکەوێت یان خواردنەوەیەکی حەڵاڵی دەست نەکەوێت تاوەکو بیخواتەوەو لە توینێتیدا نەخنکێت، ( مشروب ) خواردنەوەیەکی حەرامیت وەکو عەرەق یان بیرە یان هەرجۆرێكی خواردنەوەی حەرامی دەست بکەوێت و بیخواتەوە لەبەر ناچاریەکەی تاوەکو نەخنکێت لە توینێتیدا، لەوکاتەدا لە شەرعدا ڕێگە پێدراوە کە ئەوەندەی لێبخواتەوە کە توینێتیەکەی بشکێنێت و نەخنکێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوە حەرامەکەی حەڵاڵ نابێت و بەحەرامی لەسەری دەنوسرێت ، تەنها ئەوەندەی هەیە کە لە ناچریدا خواردویەتی بەڵام هەر حەرامی ئەنجامداوە .
ئەگەر ناچاریەکەی جەنابیشت ئەوەندە ناچاربوبێتی کە مردنی بەدەمەوەبوبێت، ئەوا ڕێگە دراوە کە خۆت لە مردن ڕزگاربکەیت، بەڵام کارەکەت هەر حەرامە .
پاشان ئەگەر ناچاریەکەت بۆ پڕکردنەوەی ژیانیكی خۆشتربوو کە ویستبێتت ژیانی خۆت خۆشتربکەیت لەو بارودۆخەی کە تیایدا ژیاوت ئەوا هیچ ڕێگەیەك نەراوە بۆ ئەوکارە نابەجێیانەی کە باست کردوە تاوەکو ئەنجسمی بدەیت، نابێت کارێك لەو جۆرانە بکەیت .
ئەگەر ئەنجامیشیتداوە و تەواوبوەو کۆتایی پێهاتوە ، ئەوا تاوانباریت بە گوێرەی کارەکەی کە ئەنجامت داوە، بەڵام تۆبەکردنت زەروریەتەو دەبێت خۆت تاخیرنەکەیت و تۆبەی لێبکەیت و نەگەڕێیتەوە سەر ئەو جۆرەکارانە و خوای گەورەش تەنها خۆی هەیە کە تۆبە وەربگرێت و کەس ناتوانێت ڕێگەی تۆبەکردنت لێبگرێت و هەتا زووە تۆبەی خۆت ڕابگەیەنەو ڕوبکەرە خوی تاك وتەنها تاوەکو تۆبەکەت وەربگرێت .
والسلام

2 - سلاو - پرسیارم هەیە، ئایا دەست نوێژ لە خێزانی خۆت دەشکێت؟ من نازانم قورئان بخوێنم ، بەلام بە کوردی دیخوێنمەوە ئایا خێری قورئانەکەم دەگات کە تەفسیرەکەی دەخوێنمەوە؟ رەنوسەکەی چاك کراوە لە لایەن -بزاڤ-ەوە

پرسیار

سلاو - پرسیارم هەیە، ئایا دەست نوێژ لە خێزانی خۆت دەشکێت؟ من نازانم قورئان بخوێنم ، بەلام بە کوردی دیخوێنمەوە ئایا خێری قورئانەکەم دەگات کە تەفسیرەکەی دەخوێنمەوە؟ رەنوسەکەی چاك کراوە لە لایەن -بزاڤ-ەوە

وەڵام

وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە کاك ئامانج
١- دەستنوێژ شکاندن لە خێزانی خۆت لەسەر ئەو فەرمودانەی کە هاتون و پێمان گەیشتون ناشکێت و هەروەها لە هیچ کیتابێکی شەرعیدا ( فقە ) نەهاتوە کە دەست بەردەستی هاوسەر دەستنوێژ بشکێنێت بەڵگەش لەسەر ئەوە زۆرە ، عن عروة أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يصلي وعائشة معترضة بينه وبين القبلة على الفراش الذي ينامان عليه . رواە البخاري .واتا: دایکی ئیمانداران دەگێڕێتەوە کە کاتێك پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم نوێژی دەکرد لەماڵەوە کاتێك کە عائیشە خەوتبوو پێیەکانی درێژکردبوو کەوتبوە بەردەم شوێنی سوجدەکەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم و کاتێك سوجدەی دەبرد بەدەستی پێیەکانی عائیشەی لادەدا و سوجدەی دەبرەد ، ابن التیمێة کاتێك ئەم فەرمودەیە دەهێنێتەوە دەڵێت : بەهیچ شێوەیەك دەست بەرکەوتن دەسنوێژ ناشکێنێت و زانایانیش دەڵێن ئەگەر بەوە بشکایە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم نوێژی نەدەکرد پاش دەست لێدانی لە پای دایکە عائیشە بەڵگەیتریش زۆرە بە پێویستی نازانین لێرەدا بەڵگەی زۆر بخەینەڕوو .

٢- قورئان خوێندن بەهەموو شێوەیەك خێرت بۆ دەنوسرێت بەبێ گومان ، بەڵام خوێندنەوەی قورئان بە کوردی وەکو ئەوە نیە کە کەسێك قورئان بخوێنێتەوە ، ئاگاداری ئەوەشبە کە قورئان خوێندن و ڕەوانە خوێندنەوەی فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێك و دەبێت بەردەوام لەهەوڵی خۆفێرکردندابین وبتوانین قورئانی خوای گەورە و کەلامی خوای گەورە بە ڕەوانی بخوێنینەوەو هەوڵبدەین ماناکەشی تێبگەین ، چونکە خوای گەورە ئەو قورئانەی بۆ مرۆڤ ناردوەو دەبێت بزانین چۆن دەخوێندرێتەوەو چیمان پێدەڵێت .
والسلام .
لقمان امین