21/05/2016
•
ژمارەی بینین: 1331
•
نوسەر: فاتیح سه‌نگاوی
ئیسلامی كوردی و سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی
سه‌یر له‌وه‌دایه به‌شێكی دیاری ئه‌وانه‌ی باس له خوێندنه‌وه‌ی كوردییانه‌ی ئیسلام و ئیسلامی كوردی ده‌كه‌ن و ره‌خنه له تێگه‌یشتنی عه‌ره‌بیانه و ئیسلامی عه‌ره‌بی ده‌گرن سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی هه‌ره دیاری قسه و بۆچونه‌كانیان عه‌ره‌بیه و بگره هه‌ندێ جار به‌كه‌مێك دهسكارییهوه ده‌ق و بۆچونه‌ی نوسه‌ر و بیرمه‌نده عه‌ره‌بیه‌كان ده‌گوازنه‌وه بێ ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه!!!
ئیسلام نهعهرهبیه و نه‌كوردی ... ئیسلامی حه‌قیقی : په‌یامی خوایه، له زۆر قۆناغدا له قاڵب و ژینگه‌ی جیاوازدا ره‌نگی تایبه‌تی گرتوه، به پێی داب و نه‌ریته‌كان بۆچونی جیاواز ده‌ربڕاوه ...فتوای جیاواز خراوه‌ته روو، هه‌موو ئه‌مانه شیاوی ره‌خنه لێگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنن ... به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ویتر باشتر نیه ... خوێندنه‌وه‌ی كوردی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی دروسته كه له پێگه‌یه‌كی زانستیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ و ژینگه و داب و نه‌ریتی دروستی كوردهواری ره‌چاو كردبێ ... كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا سازه به ئیسلام ... هه‌ر بۆیه وتراوه: فه‌توا به‌پێی زه‌مان و زه‌مین و كه‌س و ژینگه جیاوازه‌كان ده‌گۆڕێت ... كه‌لتور و توراسی ئیسلامیش پڕ له‌و بۆچونانه‌ی مرۆڤ كردن نه‌ك وه‌حیی و سروشی خوایی ئیتر هی عه‌ره‌ب بێت یا كورد هی فارس بێت یا هی تورك ... خوێندنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمانه‌ی ئایینیش ههڵهیهكیتره و هه‌موو پاڵنهرهكانیشی دروست نین ... له‌گه‌ڵ رێزمدا