14/04/2016
•
ژمارەی بینین: 1625
•
نوسەر: عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز
دیبه‌یتی ئایینده مێژوی كوردوفتوحات
دیالۆك هه‌میشه ئامانج وبه‌رهه‌می باشی ده‌بێت ئیتربونی تێبینی وڕهخنهیش شتێكی سروشتی وئاساییه گرنگ ئه‌وه‌یه لهههرخولێكدا هه‌ندێك له‌ڕاستیه‌كان بخرێنهڕووههندێك پێچه‌وانه‌كانیش زیاتربناسرێن وچهندوچۆنیهتی وئاستی سودمه‌ندان وڕهنگدانهوهوكهشی ئارامیش دهبنهمۆركی په‌سه‌ندی .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی ته‌نها مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی فتوحات چه‌ند جارێك بهناشیاوی باسی لێوه ده‌كرێت كهئهگهرڕهگهزپهرستانی فارس به‌وشێوه‌یه باسی بكه‌ن لۆمه‌یان ناكرێت به‌ڵام كوردونهتهوهكانی تری ژێرچه‌پۆكی فارسی جه‌ران به‌وشێوه نامۆیه باسی فتوحات بكه‌ن ئه‌وه یان زۆربێ ئاگان لهمێژووڕابوردوی نه‌ته‌وه‌كه‌یان یان چاویان بهوڕاستیانهدا هه‌ڵنایه‌ت هیوادارم هۆكاری یه‌كه‌م بێت چونكه لهدیبهیتێكی تردا بۆی ڕون ده‌بێته‌وه به‌ڵام سه‌ركه‌شی وعینادی چارهناكرێت .
باشه ئاخر ههرزۆرسادهوساكار كاتێك له‌شكری ئازادیخوازی ئیسلام په‌یامی فتوحاتی هێنا ده‌زانن كورد له چ حاڵهتێكدابو؟ باشهكورد خاوه‌ن ماڵ بوتاكو به‌گری بكات ؟ نه‌ك هه‌ر كوردستان به‌ڵكو پایته‌ختی وه‌رزی فارسه‌كان له مه‌دائین بو , باشه ئه‌وانه‌ی ئهوئیدعایان هه‌یه با ناوی بهرگرییهكمان پێ بڵێن كورد به‌رانبه‌ر سوپای ئیسلام كردبێتی ؟ با ناوی فه‌رمانده‌یه‌كی كوردیمان پێ بڵێن كهلهوشهڕانهدا كوژرابن ؟ ئه‌وه ناوی چه‌ندین فه‌رمانده‌ی فارس هه‌یه كه كوژراون وناوی شه‌هیدانی سوپای ئیسلامیش دیارن وپێشوانی ئێمه مێژویان لهیادنهكردوهومهزارگهكانیشیان جێی ڕێزوپێزانینه .
به‌پێی هه‌مو سه‌رچاوه‌كان له‌و بهروارهودهیان ساڵ پێش ئه‌وه كوردلهژێردهسهڵاتی سته‌مكاری فارسهكاندا بوهوهیچ ناووبون وقهوارهیهكیان نه‌مابو, وه‌ك بهردهبهكاردهبران بۆخزمه‌ت كردنی ئیمپراتۆریه‌تی فارسی باشه چ عه‌قڵێك ئهوهقبوڵ ده‌كات گه‌لێكی ژێردهستهشهڕی سوپایه‌ك بكات كه بێت ڕزگاری بكات ؟! . باشه ساڵی 2003 ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕی سوپای هاوپه‌یمانانی بكردایه چۆن چۆنی له‌مێژودا ناومان ده‌هات له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌مو جیاوازیه‌ی بابه‌تی وچۆنیه‌تی لایه‌نه‌كان وهه‌ل ومهرجهكان .
یان باسی شه‌هید كردنی سێ له‌خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ش ده‌بو ئیشاره بۆئهوهبكرایه ئه‌وه كارێكی تیرۆریستی بوه به‌تایبه‌تی ده‌رهه‌ق خه‌لیفه‌ی دادپه‌روه‌ری ئیمامی عومه‌ر ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خودای لێ بێت كه‌له‌لایه‌ن داخ له‌دڵانی فارسه‌وه تیرۆركرا , جگه‌له‌وه‌ش ئهوهشانازی ئوممه‌تی ئیسلامیه كه پێشه‌وای ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه بۆخۆی پێشهواهیتی نوێژیان بۆده‌كات به‌بێ پاسه‌وان وچاودێر .
هیوادارم دیبه‌یته‌كانی كاك عادل باخه‌وان گشت بڕگهوبابهتهكان بگرێته خۆ و به‌رده‌وام بێت وهه‌میشه به‌سود وه‌رگرتن لهتێبینیهكان به‌ره‌وباشتر هه‌نگاوبنێت .