18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دیدی كۆنتڕۆڵگه‌رایی ئه‌مریكا بۆ ئیسلام و بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌ستراتیژیه‌تێكی نوێ و تازه هاته ناو كایه‌ی په‌یوه‌ندیه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، به‌و پێیه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه سیاسه‌تی ( گۆشه‌گیری ) گرتبویه‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی، وه هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاكانی زیاتر به‌ئاراسته‌ی ڕێككردن و ڕێكخستنی ناوخۆی كردبویه ئامانج، به‌ڵام له‌دوای جه‌نگ به‌هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی چه‌ندین پێش هات و گۆرانكاری ، ستراتیژی ئه‌مریكا گۆرانێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌رداهات ، به‌و پێیه‌ی كه ئێستا ئه‌مریكا زلهێزێكی گه‌وره‌یه له‌بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست یه‌كێكه له‌گرینكترین ئه‌و ناوچانه‌ی كه بایه‌خێكی زۆری هه‌یه له‌ئه‌جێندای سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی گرنگی و بایه‌خی ستراتیژی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌مریكا كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌بواری سه‌رچاوه‌كانی وزه و پاراستنی ئاسایشی قه‌واره‌ی زایۆنی ره‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌وناوچه‌یه پێگه‌ی سه‌ره‌كی بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كانه، بۆیه به‌م هۆیه‌وه ئه‌مریكا كه‌وته دنانی ستراتیژیه‌تێكی درێژخایه‌ن به‌ئاراسته‌ی گه‌مارۆدان و ئیحتیواكردنی پێگه‌ی بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان له‌ناوچه‌كه، كه ئه‌مه خۆی بوو به‌جێگه‌ی بایه‌خێكی گه‌وره بۆ تیۆرستانی ئه‌مریكی كه به‌رده‌وام ئیسلام و بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كانیان به هه‌ره‌شه‌و مایه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌زانی.
له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی ساردیش جیهانی ئیسلامی و بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا بوونه‌ته جێگه‌ی چاو تێبڕینی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا، بۆیه دوای رووداوه‌كانی (11) سێپته‌مبه‌ر ی 2001ز رۆژئاواواو به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا پڕۆژه‌ی ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسلام و ئیسلامیه‌كانیان كرده ئه‌جێندای سه‌ره‌كی خۆیان و دواتر له ڕێگه‌ی ( تیۆری فه‌وزای خه‌لاق) ی ( ناتان شارانسكی) ئه‌مریكی به‌ره‌گه‌ز جووله‌كه رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌ره‌و جیهانی ئیسلامی واڵاكرد، كه به‌پێی ئه‌م نه‌خشه‌ی ئه‌م تیۆره له دوو ڕێگه‌وه ده‌بێت گۆرانكاری له‌نه‌خشه‌ی سیاسی وولاتانی ئیسلامی بكرێت و گه‌مارۆی بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان بدرێ. رێگه‌كانیش :
یه‌كه‌م : گۆرینی رژێمه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و زه‌بر لێ وه‌شاندن، كه ئه‌مه‌یان هه‌ر زوو له‌دوای رووداوه‌كانی (11) سێپته‌مبه‌ر به‌سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستاندا جێبه‌جێكرد.
دووه‌م : گۆرینی رژێمه‌كان و ده‌سه‌لاَتی سیاسی ناوچه‌كه به پرۆژه‌ی سیاسی و لادان به‌بێ هێز كه ئه‌مه‌ش خۆی له پرۆژه‌كانی ڕۆهه‌لاتی ناوه‌راست گه‌وره و نوێ بینیه‌وه، كه له‌دواجاردا ئاناجی سه‌ره‌كیان كۆتكردنی پێگه‌ی هێزه ئیسلامیه‌كان بوو له ناوچه‌كه و ده‌سته مۆكردنیان بیركردنه‌وه‌یان به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕۆژئاوایی.
سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی سیاسه‌تی دره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر رووبه‌رووبونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، هه‌ربۆیه ده‌بینین ووڵاتانی جیهانی ئیسلامی رووبه‌رووی زۆرترین فشار‌و هێز ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا.
به‌بۆچوونی تیۆرستانی ئه‌مریكا هه‌ر كاتێك بیان هه‌وێت گۆرانكاری له‌ناوچه‌كه بكه‌ن ، ئه‌وا به‌بێ گۆرانكاری له‌كه‌لتور و به‌هاو ره‌وشت و مه‌زهه‌بی ناوچه‌كه هه‌ر هه‌وڵدانێك خۆی ده‌خزێنێته ناو حاله‌تێكی حه‌تمی كه موومكین نیه تێیدا سه‌ركه‌وتوبن.
هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌ری جیهانی خۆرئاوا له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا زۆر فراوانه‌و ئه‌جێندای جیاواز له‌خۆی ده‌گرێت، بۆیه ده‌بینین ئه‌مریكیه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان ده‌ستپێشخه‌ری جیاواز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌م بیرۆكه‌شیان خۆی له‌به‌رنامه‌ی پێشوه‌خته ده‌بینێته‌وه كه ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی زۆر كۆنه‌وه‌و مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆسه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م كه تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه .
ئه‌جێندای هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان
یه‌كه‌م: رێبازی كێشمه كێشم گه‌رایی
گه‌ر سه‌یرێكی رابردوو بكه‌ین زۆر به‌روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر سودی له رێبازی كێشمه كێشم گه‌رایی وه‌رگرتووه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه له‌گه‌ل جیهانی ئیسلامی و هه‌وڵدان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر به‌رامبه‌ر ئیسلام ئیسلامیه‌كان ، هۆكاری گرتنه به‌ری ئه‌م رێبازه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌وڵی گروپێكی چالاكی بواری لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه كه‌ساڵانێكی زۆر كاتی خۆیان بۆی ته‌رخان كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك پێگه‌ی خۆیان گه‌یاندۆته ئاستێكی باڵا به‌جۆرێك كاری سه‌ره‌كیان لێكۆڵنه‌وه‌و به‌دواداچون ده‌گرێته خۆی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دواجار خزمه‌تكردن به‌ئه‌جێندای سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
(بێرنارد لویس) ، مامۆستای پێشووی زانكۆی له‌نده‌ن پاش رووداوه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ر بووه لایه‌نگری پارێزگاره نوێیه‌كان بیر‌و بۆچونه‌كانی لویس بۆ پارێزگاره نوێیه‌كان زۆر رون و ساده بوون ، به‌جۆرێك ئه‌و پێی وایه رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و جیهانی ئیسلامی چه‌ندین سه‌ده‌یه له رۆژئاوا بێزارن ، لویس پێی وایه هۆی ئه‌م بێزاریه‌ش ده‌گرێته‌وه بۆ كه‌م توانایی مسولمانان به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ، بۆیه ته‌نها رێگه بۆ كۆنترۆڵكردنی جیهانی ئیسلام و ئیسلامیه‌كان له رێگه‌ی هێزه وه ده‌بێت.لویس له‌شوێنیكی تر ده‌ڵێ : توانای ئیسلامیه‌كان ده‌بێ ئه‌مریكا واحسابی بۆبكات كه بریتییه له ئاسایشی ئه‌مریكا ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی گورزی هێز و كێشمه كێشم گه‌رایی له‌گه‌ل جیهانی ئیسلامی، دیسانه‌وه لویس ئاماۆژگاری سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێ: پێوسته په‌ند له‌ئیمپراتۆری ئینگلیز وه‌ربگرن ، به‌وه‌ی توانای خۆیان به‌ته‌وای له‌ناو جیهانی ئیسلامی په‌ره پێبده‌ن، و رووبه‌رووی بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان ببنه‌وه ، بۆی سه‌یرده‌كه‌ین گرینكترین به‌ش له‌ناو ئه‌جێندای سه‌ره‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئاماژه كردنه به‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان ئه‌ویش به گوێره‌ی ئه‌و هه‌ل و مه‌رج و گۆرانكاریانه‌ی كه له‌ناوچه‌كه دێته پێشه‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هاتنه پێشوه‌وه‌و هاتنه سه‌ركاری بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان بێت له‌هه‌ڵبژاردنی ولاته‌كانیان ، هه‌روه‌ك ئێستا ده‌یبینین به‌رامبه‌ر به‌بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا سیاسیه‌كانی رۆژئاوا به‌چ جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
دووه‌م: رێبازی هاوسه‌نگگه‌رایی
له‌م رێبازه‌دا تێروانینی رۆژئاوا به‌جۆرێكی تره به‌رامبه‌ر به جیهانی ئیسلامی وه‌ك (ئه‌تزیۆنی) كه پێی وایه ده‌بێت رۆژئاوا رێگه چاره‌یه‌كی مامناوه‌ندی هه‌ڵبژێرێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بزاڤه ئیسلامیه سیاسیه‌كان، (ئه‌تزیۆنی ) پێی وایه ده‌بێت ئه‌مریكا له‌نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی رۆژهه‌ڵاتی و ده‌وڵه‌تی سیكۆلاریزمی رۆژئاوایی رێگه‌ی سێ یه‌م هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌م تیۆرسته پێی وایه ئیسلامی میانره‌و ده‌توانی خواسته مه‌عنه‌ویه‌كانی مسولمانان بهێنێته‌دی ، وه‌له‌به‌رامبه‌ریش رێگری بكات ئه‌و بزاڤه ئیسلامیانه ده‌ست بخه‌نه ناو سیاسه‌تی ئاینه‌وه.له لایه‌كی تر ئه‌تزیۆنی پێی وایه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی پێكدادانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ویش له‌رێگه‌ی كاركردن له‌رێگه‌ی به‌رهه‌م هێنای ئیسلامی میان ره‌و .
تیۆرستانی رۆژئاوا‌و لایه‌نگرانی ئه‌م رێبازه پێیان وایه بۆ كۆنترۆڵكردنی دونیای ئیسلام و بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان نابێت سود له‌كێشه‌ی ململانێی گه‌رایی وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ به‌رژوه‌ندیه درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه نایه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ( بیلكلنتۆن) له‌ساڵی 1996 وتی : ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست ئامانج و به‌رژوه‌ندی هه‌یه ، بۆیه هه‌رگیز ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ناكاته قوربانی بۆ ئامانجه‌كانی. هه‌روه‌ها ئه‌م گروپه پێیان وایه باشترین رێگه بۆكۆنترۆڵكردنی جیهانی ئیسلامی و بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان له‌رێگه‌ی هاوكاریه‌وه ده‌بێت كه له‌دواجاردا ئامانجیان دروستكردنی شوێنكه‌وتووی بزاڤه سیاسه ئیسلامیه‌كانه به‌ده‌وری خۆیان و ده‌سته‌مۆكردنیان.
سێیه‌م: رێبازی كۆنترۆڵگه‌رایی
ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له رێبازه‌كان كه جیهانی رۆژئاوا به‌تایبه‌تی تریش ئه‌مریكا گرتویه به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی جیهانی ئیسلامی و بزاڤی سیاسی ئیسلامی ، گرینكترین كه‌سایه‌تی كه له‌م رێبازه كارده‌كات ( دانیاڵ پایپز ) ه كه یه‌كێكه له‌پارێزگاره نوێیه سه‌هیۆنیه‌كان ، ئه‌مه‌و لایه‌نگرانی ئه‌م رێبازه پێیان وایه ده‌بێت ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی پله به‌ند بۆچوونی مسوڵمانان سه‌باره‌ت به‌ده‌قه ئاینیه‌كان و بیر‌و باوه‌ریان بگۆرێت.
دامه‌زراوه‌ی ئاشتی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات كۆنترۆڵكردنی دونیای ئیسلام و كاری بزاڤی سیاسی ئیسلامی له رێگه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆوه بێت ، چونكه ئه‌وان باوه‌ریان وایه ئیسلام و بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان كۆمه‌ڵێكی له‌خۆبایی و شه‌رانی و توندوتیژن، بۆیه پێیان وایه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی پله به‌ندی و هاوسه‌نگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵبكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنیان ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تر ( پایپز) پێی وایه ئیسلام له په‌یوه‌ندیكردن به رۆژئاوا له كۆمینیسته‌كان قێزه‌ونترن، بۆیه له‌دیدگای ئه‌م رێبازه‌وه ئیسلام له‌خودی خۆیدا له‌گه‌ل رۆژئاوا نه‌یارو دژه، بۆیه ده‌بینین به‌رده‌وام بیرمه‌ندانیان به‌شێكی زۆریان كاریان له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه كردووه و ده‌یانه‌وێت ململانێی شارستانی له‌گه‌ل ئیسلام بره‌و پێبده‌ن، به‌تایبه‌ت دوای نه‌مانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، چونكه له‌دواجاردا ئه‌مریكا ناتوانێت بێ دووژمن هه‌ڵ بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوژمنی وه‌همیش بێت.
لایه‌نگرانی ئه‌م رێبازه پێیان وایه ئیسلام دووژمنی رۆژئاوایه وه‌ك كۆمۆنیزمی سه‌رده‌می شه‌ری سارد ، ئیسلام به‌هه‌ره‌شه وێناده‌كه‌ن بۆسه‌ر خۆیان ، بۆیه ده‌یانه‌وێت سنوری كاری ئیسلامیه‌كان سنوردار بكه‌ن و خۆیان له روبه‌رووبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بپارێزن.
چواره‌م: رێبازی رووبه‌روو گه‌رایی
لایه‌نگرانی ئه‌م گرووپه له رۆژئاوا پێیان وایه نابێت سوود وه‌ربگرین له‌ده‌ست پێشخه‌ری به‌رامبه‌ر به‌بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان، پێیان وایه رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نێوان ئیسلام و رۆژئاوا به‌ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی مادی و سیاسی نیه ، به‌ڵكو پێكدادانی شارستانیه‌كان و فه‌رهه‌نگه‌كان رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له‌و بواره‌دا.
رووبه‌رووگه‌راكان پێیان وایه له‌یه‌كچونی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئیسلام و كۆمۆنیزم، وه‌دژایه‌تی خۆیان بۆ ئیسلام وێنا ده‌كه‌ن له بیروباوه‌ره‌كانیان كه‌ده‌ری ده‌ری ده‌برن و له‌رێگه‌ی نوسین بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌یان به‌جۆرێكه كه ئیسلام رێبه‌ری هه‌ره‌شه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه به‌تایبه‌ت پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد دژی رۆژئاوا ، ئه‌م گروپه باوه‌ریان وایه ده‌بێت رۆژئاوا هه‌وڵ بدات سیناریۆو كه‌شی دژ به‌یه‌ك له‌گه‌ل ئیسلامدا دروست بكات ، چونكه پێیان وایه جه‌خت كردن له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی كرداری ئه‌نجامێكی نوێ ده‌خولقێنێ.له‌لایه‌كی تر پێیان وایه كۆچكردنی مسوڵمانان بۆ رۆژئاوا ده‌بێته هۆی ئوه‌ی كه ئه‌وانه ده‌ستیان بگات به‌ته‌وای كه‌ناره‌كانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا ، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش داوا له‌ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه رێگری بكات له‌چوونه‌ناوه‌وه‌ی خه‌ڵكی مسوڵمان و به‌تایبه‌تی تریش كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كان ، ته‌نانه‌ت پێیان وایه ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته دان زۆر به‌تووندی مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت .
نمونه‌ی ئه‌م جۆره كه‌سایه‌تیانه كه‌به‌و شێوه‌یه نوسینه‌كان ده‌نوسن وبڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ( جۆن كریستۆڤه‌ر ووڤان) كه‌له‌م دواییانه‌دا كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی ( ئیمپراتۆریه‌تی پیرۆز‌و به‌ربه‌ره‌نویه‌كان) كه‌مه‌به‌ست له‌ئیمپراتۆریه‌تی پیرۆز شارستانیه‌تی رۆمایه‌و به‌ربه‌ره‌نویه‌كانیش مسولمانه‌كانن، نوسه‌ر له‌م كتێبه‌دا پێی وایه ده‌بێت ئه‌مریكا هه‌رچی یارمه‌تیه ( سه‌خیفانه‌كه‌ی) كه‌ده‌ی دات له‌پێناو به‌رژوه‌ندیه‌كانی خۆی بۆ وولاتانی ئیسلامی رایبگرێت و ته‌نانه‌ت بیكات به‌ده‌رمانێكی كوشنده و له‌ناویان به‌رێت.
زۆرێك له‌تیۆرسته ئه‌مریكیه‌كان پێیان وایه بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی نفوز‌و كاریگه‌ری گروپه ئیسلامیه‌كان پێویسته سوود له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌ربگیرێت، ئێستا زۆرێك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ژێر ده‌ستی ره‌وتی پارێزگاره نوێیه‌كان دایه كه ( هه‌ریه‌كه له‌ویكلی ستاندار، فاكس نویز ، دالستریت ژورنال، بونیادهێرتریج.............) دیارترین ئه‌و ده‌زگایانه‌ن ، چونكه له‌و باوه‌ره‌دان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌توانن ببنه هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری ئامانجێك كه خۆی له‌لایه‌نگری بۆ بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان ده‌بینێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ی ناشیرنكردنی رووئیای ئه‌و بزاڤه ئیسلامیانه...
یه‌كێك له گرینكترین ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی ئه‌مریكا كه ئێستا له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كاری له‌سه‌ر ده‌كات ده‌رخستنی رووخساری توندوتیژی و هه‌ره‌شه‌ی ئیسلامیه‌كانه، ده‌یانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه وێًنای ئیسلام به‌توندووتیژی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك نیشان بده‌ن و چوارچێوه‌یه‌ك له‌هزری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه دروست بكه‌ن كه ئیسلام و گروپه ئیسلامیه‌كان مه‌ترسیه‌كی هه‌ست پێكراون له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و وه‌له‌هه‌مان كات مه‌ترسین بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ، هه‌ربۆیه ده‌بینین ئێستا ئه‌وان ولاتانی ئیسلامیان به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بزاڤی سیاسی ئیسلامیان تێدا به‌هێزه و چالاكه خستونیانه‌ته ناو چوارچێوه‌یه‌كی رووبه‌رووكه‌ر له‌گه‌ڵ رۆژئاوا به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا .
بۆیه له‌كۆتایدا ده‌لێم ئه‌وه‌ی نوسیومه مشتێكه له‌خه‌روارێ ، دڵۆپێكه له‌ده‌ریایه‌ك، كه جیهانی رۆژئاوا به‌م پلانانه‌وه وێنای ئیسلام له‌هزرو بیری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كات، كه‌چی ئێستا له‌لایه‌ن زۆرێك له تاكه‌كانی ئه‌و ئومه‌ته مسولمانه‌و خامه به‌ده‌ستانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ی خۆمان ره‌خنه ئاراسته‌ی كه‌نجانی مسوڵمان ده‌كه‌ن كه كاره‌ساته بۆده‌بێت به‌و جۆره بیركردنه‌وه‌و جیهانبینیه له جیهانی رۆژئاوا برواندرێت، بۆیه ئه‌م هه‌وڵه بچوكه وه‌ڵامێكه بۆ به‌شێك له‌و رۆشه‌نبیرانه كه‌به‌وشێوه سلبیه له له‌جیهانی ئیسلامی ده‌روانن، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی خۆیانه به‌رامبه‌ر به‌ئیسلام مسوڵمانان و بزاڤه سیاسیه ئیسلامیه‌كان.