07/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی خه‌ڵاتی سوپا ده‌كات
سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق نوری مالیكی بڕیاریدا بهخهڵاتكردنی ئه‌وبه‌شه‌ی سوپا كهلهههڵمهتی (تۆڵه‌ی شه‌هیدان) به‌شداربوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی سه‌ربه حزبی ده‌سه‌ڵات: مالیكی فه‌رمانیكردووه به‌دابینكردنی به‌خششێكی تایبه‌تی دارای به‌و به‌شه‌ی سوپا كه‌به‌شدارییان له‌هه‌ڵمه‌تی (تۆڵه‌ی شه‌هیدان) كردووه كه‌بووه هۆی ده‌زگیركردنی سه‌دان تیرۆریست.
جێی ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان له‌دژی رێكخراوی قاعیدهلهژێر ناوی (تۆڵه‌ی شه‌هیدان) له‌زۆربه‌ی ناوچەی جیاوازەکانی شاری بەغدا ده‌ستپێكرد كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 200 كه‌س ده‌ستگیركران.