08/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کوتلەی ئەحرار: ده‌بێت مالیکی دادگای بكرێت
کوتلەی ئەحراری سەر بەرەوتی سەدر هێرشی توند دەکاتە سەر نوری مالیکی و دەڵێت، ناوبراو نەخۆشی دەرونی هەیە و جەختیش لەوە دەکەنەوە دوای تەواوبونی ویلایەتەکەی، بە تۆمەتی خیانەتی گەورە دادگایی دەکەن.
جەواد شهەیلی، ئەندامی کوتلەی ئەحرار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: نوری مالیکی، رۆژ لەدوای رۆژ شکستدەهێنێت و بەهۆی ئەوەشەوە هێرش دەکاتە سەر سەرجەم لایەن و کەسایەتییەکان و شکستەکانی دەخاتە ئەستۆیان، وەک ئەوەی خۆی سەرۆک وەزیران نەبێت و بەرپرسی هەمو شتێک نەبێت.
جەواد ئەوەش دەخاتەڕو، مالیکی دژایەتییەکی زۆری حیزبە ئیسلامییەکان دەکات و داوش دەکات واز لە پۆستەکەی بهێنێت و کەسێکی دیکە بخەنە جێگەکەی
ئه‌مه‌لەکاتێکدایە، دوێنی مالیکی رایگەیاند: وازهێنانی موقته‌دا سه‌دری سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در له كاری سیاسی به‌هۆی نا‌ئومێد بونیه‌وه‌یه‌تی له دۆخی ئه‌منی، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ناكۆكیه‌كانی نێوان ره‌وتی سه‌در و بزوتنه‌وه‌ی ئه‌هلی حه‌ق ده‌گۆڕێت بۆ پێكدادانی ناوخۆی ره‌وته‌كه ئه‌گه‌ر هاتو چاكسازی راسته‌قینه ئه‌نجام نه‌درێت تێیدا.