20/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پاره هاتووه‌كه‌ی به‌غدا نادرێت به فه‌رمانبه‌ران
ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد، نادرێته فهرمانبهرانو حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاری تر خه‌رجی ده‌كات.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه هاتووه ئه‌درێت به به‌ڵێنده‌ران.
ناوبراو له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به میدیاكانی راگه‌یاند كه ئه‌و پاره‌یه به‌شی مووچه ناكات، بۆیه ئه‌درێت به به‌ڵێنده‌رو بازرگانه‌كان.
وتیشی (حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌ی تر مووچه‌ی دابین كردووه‌و پشتی به‌سه‌رچاوه‌ی تر به‌ستووه، بۆیه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك سولفه ئه‌درێته به‌ڵێنده‌ره‌كان تا پرۆژه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن).
له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی نێوان ههرێمو به‌غدا، حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌رێم نارد.
د.ع