توركیا و عێراق لەسەر هەناردەكردنی‌ نەوت رێككەوتن
20/11/2014 نوسەر: bzavpress

توركیا و عێراق لەسەر هەناردەكردنی‌ نەوت رێككەوتن

ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوە و دوای كۆبووونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا داود ئۆغڵو وتی" ئێمە هەست بە خۆشحاڵی دەكەین بەرامبەر حكومەتی عێراق‌، بۆیە ئێمە هاوكاری حكومەتی عێراق دەبێن لەهەر روێكەوە پێویستە بكات"
 

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند كە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا پرسی ئابوری و ئەمنی و سیاسییی نێوان هەردوو وڵاتیان، جەختیكردەوە كە توركیا ئامادەیی هەموو هاوكاریەكی دەربڕیوە.
 
سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی عێراقیش عەبادی ئاماژی بەوە كرد سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی  سوپا هاوكێشەی هێزی گۆڕیوەو سوپا لەبەرەكانی شەڕی دژ1ی داعش لە و موسڵ و ئەنبار‌و تكریت لەپێشڕەویدان.
 
 سەرۆك وەیزرانی توركیا ئاشكرا كرد كە لەگەڵ توركیا لەسەر هەناردەكردنی‌ نەوت رێككەوتون دوپاتیشی كردەوە كە دەیانەوێت پەیوەندیەكانیان لەگەڵ توركیا بەهێز بكەن.