20/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زێباری: سەبارەت بە 500 ملیۆن دۆلارەكە دەدوێت
هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بۆ راگەیاندنەكان رایگەیاند بەپێی دوا رێككەوتنی نێوان هەرێم و عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق بڕی 583 ملیار دیناری عێراقە كە دەكاتە 500 ملیۆن دۆلار خرایە سەر حیسابی هەرێم و بەپێی رێككەوتنەش حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەخاتە بەردەستی حكومەتی عێراق و لە 18 ی تشرینی یەكەمەوە نەوت رەوانەی تانكییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ لە بەندەری جیهانی كراوە.
چاودێرانی بوارەكەش بەگرنگییەوە لەو ریكەوتنە و دەروانن و هەنگاوەكانی هەردوولاش بەرز دەنرخێنن كە لەبەرژەوەندی میللەتدا تەواو دەبێت و دەروازەیەكیش دەبێت بۆ كۆتایی هێنان بە كێشەكانی دیكەی نێوان بەغدا و هەرێم.