پەرلەمان لێپرسینەوە لە دوو بەرپرسی باڵا دەکات
20/11/2014 نوسەر: bzavpress

پەرلەمان لێپرسینەوە لە دوو بەرپرسی باڵا دەکات

ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری ناوخۆ و ڕاوێژگاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم بەمەبەستی لێپرسینەوە لەبارەی تەقینەوەکەی ھەولێر، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانیش دەڵێت: لەسەر کەلێنی ئەمنیی لە ھەرێمدا، پرسیار ئاراستەی ئەو دوو بەرپرسە دەکرێت.
 
 دوابەدوای تەقینەوەکەی دوێنێی بەردەم بینای پارێزگای ھەولێر، کە بە ھۆیەوە چوار کەس شەھید بوون و ٢٨ ھاوڵاتی تریش بریندار بوون، لەئێستادا ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران یاداشتێکیان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بەمەبەستی بانگھێشتکردنی ھەریەکە لە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆو مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم بۆ پەرلەمان بەمەبەستی لێپرسینەوە.