انا للە وانا الیە راجعون
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دەکەین لە برای بەڕێز کاك ماکوان کریم بەهۆی وەفات کردنی ( خەزوری) باوکی خێزانی،
داواکارین لە خوای گەورە و میهرەبان لە گوناهی خوالێخۆشبوو خۆش بوبێت و بەڕەحمی خۆی لەگەڵدابکات،
چونکە هەموو مرۆڤێك بەڕەحمی خوای گەورە دەچێتە بەهەشتەوە، خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و
سەبووری خەمی خانەوادەکەکەی بدات و سەبروئارامیان پیببەخشێت .
لێرەوە دەتوانین ئەوەندە بڵێین (
احسن اللە اجرکم واحسن عزائکم وغفرلنا ولمیتم للە ماأعطی وللە ماأخذ ) .
بێگومان هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت: (
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ ) ان شاء اللە پاداشتی
کاروکردەوەی خێری دەدرێتەوە بە باشترین پاداشت، چونکە جێگای دڵخۆشیە بۆ موسڵمانێك کە لە کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان
و یەکەم ڕۆژی جەژندا خوای گەورە ئەمانەتەکەی لێوەربگرێتەوە، ئەوەش یەکیكە لە نیشانەکانی ( حسن الخاتمة )
کۆتایی کردسارەکانی بەچاکە کۆتای پێهاتوە، خوای گەورە بەهەشتی بەرین بکات بەنسیبی اللهم آمین .