رێكخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان: گۆڕان گۆڕینی‌ ریشەیی‌ لەهەرێمدا كردۆتە ئەمری‌ واقیع
22/11/2014 نوسەر: bzavpress

رێكخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان: گۆڕان گۆڕینی‌ ریشەیی‌ لەهەرێمدا كردۆتە ئەمری‌ واقیع

 ئەمرۆ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، یانزەهەمین كۆبونەوەی‌ خولی‌ دووەمی‌ خۆی‌ لەمەكۆی‌ سەرەكی‌ لەسلێمانی‌ كرد‌و تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان و كاروبارەكانی‌ هەڵبژاردنی‌ ناوخۆیی‌ و پەیكەری‌ رێكخراوەیی‌ و پەیوەندییەكان كرا".
 
بەپێی راگەیەنراوەكە لەكۆبونەوەكەدا نەوشیروان مستەفا رێكخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان باسی‌ دۆخی‌ بزوتنەوەكەی‌ كردوە‌و ئاماژەی بەوەكردوە كە  بزوتنەوەكیان كەوتۆتە سەر پێی‌ خۆی و ئێستا هێزێكی‌ كاریگەر و حساب بۆكراوە لەسەر ئاستی‌ ناوخۆی‌ هەرێم و عێراق و ناوچەكە.
 
 نەوشیروان مستەفا راشیگەیاندوە بزوتنەوەی‌ گۆڕان گۆڕینی‌ ریشەیی‌ لەهەرێمدا كردۆتە ئەمری‌ واقیع، بەوتەی ئەو  بەعەمەلی ئەو گۆڕینە دەستیپێكردوە.
 
رێكخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان باسی لەوە كردوە كە ‌ خولی‌ داهاتووی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان ئەركی‌ گەورەی‌ دەكەوێتەسەرشان لەدارشتنەوەی‌ پەیكەری‌ رێكخراوەیی‌ و ژورەكانی‌ بزوتنەوەكە و درێژەپێدانی‌ خەباتی‌ سیاسی‌ و دیموكراسی‌ لەهەرێمدا.
 
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە لەكۆبونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان و كاروبارەكانی‌ هەڵبژاردنی‌ ناوخۆیی‌ و پەیكەری‌ رێكخراوەیی‌ و پەیوەندییەكان كرا.
 
هەروەها جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان رۆژی‌ 12ی‌ كانونی‌ یەكەمی‌ ئەمساڵی بۆ وادەی‌ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی‌ بزوتنەوەكەی‌ دیاری کردووە.