گریمان پەرلەمانی کوردستان نەبو .!.
22/11/2014 نوسەر: bzavpress

گریمان پەرلەمانی کوردستان نەبو .!.


نزیکەی شەش ملیار کەس لەمێژووی جەنگەکانی بەشەریەتدا تیاچون، مرۆڤایەتی بەهیلاکەت چو، تا گەیشتە کۆمەڵێک چەمک و بەهاو تیۆریی سیاسیی، بۆ تێگەیشتن لەدیاردەکانی دەوروبەر،بۆ سەرەنجامێک لە شیوازی حوکمڕانی .یەکێک لەباشترین ئەو چەمکانەی کەلەمسەری ڕاست بۆ ئەوسەری چەپی دونیا،لەدیکتاتۆر و دیموکراتەوە،بە سۆشیال و لیبراڵەوە،لەسەری کۆکن و بەردەوام باسی ئەکەن " دیموکراتیەت" ە .
هەندێ جار هەستەکەم،مرۆڤی کورد کێشەی جیناتی هەبێت ،بۆیە بەئیرادەو بێ ئیرادە هەر شتێک تێک ئەدات ..لەچ شوێنێک هێندەی کوردوستان قسەئەکرێت ، تەلەفزیۆنەکان خەڵکەکانی خۆیان ئەهێننە سەرشاشە باسی هەموو شتێک بکات .هەموو کەس لەکوردوستان مافی ووتن و ڕادەربڕینی هەیە،کەس مافی لێپێچینەوەی لەوی تر نییە،هیچ شتێک پەیوەندیی بەویترەوەنەماوە،ئەوجارە پێش هاتنم بۆ غوربەت کوڕەکەپاسەوانی بەرپرسێکی ناسیاومان هەبو ،بەچاخانەو بۆنەکاندا ئەگەڕا،نەمەکتەب و نەئوستازێکیش دەستی نەگرتووە،ئێستا ڕۆژنامەنووسەو بابەتێکی ناردووە تا بۆی دابگرین !..کەواتە ئەبێت کوردوستان لە قەیرانی نەبونی دەزگایەکی گرنگدا،گوزەربکات کەخەڵکی هەموو شرۆڤە ئەکەن و،مافیان لەحکومەت و پەرلەمان وەرگرتۆتەوە .
بچن ئەرشیفی پەرلەمانی کوردوستان هەڵبدەنەوە . ساڵی (1992) زۆر ئەکتیڤتر بووە ، پڕتربوە لەپیاوی بەئەزمون و سیاسیی و ئابوریناس و ڕۆشنبیر و دونیا دیدە . بەپێچەوانەوە ئەوانەی ئەمجارە لە (2014) چونە پەرلەمان بەداخەوە بەشی زۆریان مرۆڤە هەرزەکارەکانی ناوفەیسبوک بون،تا نێوەڕۆ ئەخەوتن،شەوێ لەکەناڵێک دوو هاتوهاواری دژی حزبێک دەکرد،کەدەگەڕایەوە لەو پەیچ و ئەکاونتە تەزویرانەی دروستی کردبون،بەشێکی بەرنامەکەی کۆپی و مونتاج دەکردو بۆخۆی دەینوسە : " ئەها...شێرەکە چی دەکات،،ئەها چەند پاڵەوان و خاوەن بیر و بڕوادارە !!".ئەبێت چ ئەتڕوحەیەکیان پێشکەشی مرۆڤایەتی کردبێت .!.. هەرشتێک لەسەربنەمای شتی پووچ گەورە بو،بەشتێکی پووچیش بچوک ئەبێتەوە .شۆڕشی ئێران بەسیدی و بڵاوکراوەیەک لە ساڵی (1979) دەستی پێکرد،بەیەک دوو سیدی و بڵاوکراوەش لەناوئەچێت ..!.شۆڕش لەفەڕەنسا ڕۆشنبیرە ڕەسەن و ئۆرجیناڵەکان باکگراوەندیی بون،مێژووی کرد بە دووبەشەوە..وەرچەرخانی هەرە گەورەی دروستکرد .
ئێستا پەرلەمانی کوردوستان هەبێت و نەبێت چی لەمەسەلەکە ئەگۆڕێت ؟؟.ڕاستە بێ پەرلەمانی شتێکی نامەعقولە و دەستەڵاتی یاسادانان و چاودێریی حکومەت پەک دەکەوێت ،،گریمان دەرگای پەرلەمان داخراو ئەم دەزگایە بڕیاری لێدرا بەکارەکانی خۆی هەڵنەسێت،کەهەڵنەساوە .چی دەبێت ؟..هەربەجدیی هەموو پەرلەمان کۆکن لەسەرئەوەی (س) گەندەڵی زۆری کردووە،ئەدی بۆ دەستەڵاتی لێوەرناگرنەوە ؟.ئەم هەموو چەپکە گوڵە چییە پێشکەشی ئەوانەی ئەکەن،کەپێشوتر بڕیارتاندابو،لێ پێچینەوەیان لەگەڵ بکەن ..
دەزگایەک،پێشوتر زۆربەی ئەندامەکانی،وتبێتیان " پەرلەمان بوکەڵەیەو وەک مقەبایە،هیچی بەدەست نییە،لەسەربنەمای فریودانی خەڵک و درۆکردن لەبەڵێن و پیشەکەیان گەیشتبنە ئەوشوێنە،ئەبێت ئێستا چی بێت و چی تیا گۆڕابێت ؟".
پەرلەمانتارێکی پارتی جوانی فەرمووە،" ئەندامانی پەرلەمان تەنها قسە ئەکەن "...هەقە هاوڵاتی،یان من لەخۆم بپرسم : چ شتێک هەیە،پەرلەمانتارێکی عێراق بەو مووچەو ئیمتیازەوە،یان پەرلەمانتارێکی کوردوستان،پێی بکرێت،من نەتوانم بیکەم ؟."....
پەرلەمانێک،کە دووئیشی کردووە،یەکێکیان زیادکردنی بودجەی حزبی سەرۆکی پەرلەمانە بۆ (6) هێندەو،بەیاساکردنیشێتی،وە ئەم بودجەیە ساڵانە زیادتریش ئەکات،چونکە بودجەی گشتی ساڵانە زیادەکات ..ئەویتریش بڕیاری کڕینی ئۆتۆمبیل بۆ ئەندامانی پەرلەمان،لەو دۆخەدا کە حکومەت پارەی نییە موشەبا بۆ پێشمەرگە بکڕێت،باران لێیان ئەدات .کەپیرو پەککەوتەکان چاوەڕێی مووچەن ،تاسەردانێکی دکتۆرو سیستەمە تەندروستییە بێ کواڵێتییەکەیانی پێ بکەن ..ئەگەر ئەم برادەرانە خۆیان ئەندامی پەرلەمان نەبوانایە،ئەم دۆخە ئاوهابوایە،ئێستا دە سەرای ئازادییان بۆ موزایەدەو خۆبادان دروست کردبو ! ..ئاخر قسەکردن چییە..پەرلەمانتارەکان هەر باسی گەندەڵی ئەکەن و قسەدەکەن،هەموومان ئەمەمان زانیوە .بەپاڵەوانێتی و دەستکەوت نوسینەکانیش بەخەڵک مەفرۆشنەوە .بەڵگەنامە چییە ؟.ئێستا (100) دانە بڵاوئەکەمەوە لەفەیسبوکی خۆم .؟. ئیشی تۆ ئەوە نییە بێیت لەکەناڵەکان و سایت و پەیجەکان،پاساو بۆ بەڵێنەکانی پێشوت بهێنیتەوە .
کاتی ئەوەیە،خەڵکی کوردوستان،هەموو بەڵێن و هاژوهوژەکانی دوێنێ بیری پەرلەمان بهێنێتەوە،خەڵک کرداری هەقیقی بوێ و پرسیاربکات .نەک گوێ بۆ دیدارو چاوپێکەوتنە درۆینەکان بگرێت ..چونکە ئەم دەزگایە لەبری ئەوەی چاودێریی قووتی خەڵک بکات،خۆی پێویستی بەوەیە چاوی لەسەربێت،لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت ...لەهەر کوچەیەکا خەڵک ئەمانەی بینی چ عەیبە تەرقیان بکاتەوە .داوای هەقی خۆی بکات .باوەڕیان پێ نەکات .چەند سەیرە قوربانییەکانی ئێمە هەمیشە جەللادەکانیان خۆش ئەوێت و ،دیعایەشیان بۆ ئەکەن ..یانی خەریکبو دونیایان تێک ئەدا پێشوتر بۆئەوە بوو ئاوها کڕبکەون .! .