وەزارەتی پێشمەرگە هێزێك بۆ خۆبەخشەكان دروست دەكات
23/11/2014 نوسەر: bzavpress

وەزارەتی پێشمەرگە هێزێك بۆ خۆبەخشەكان دروست دەكات

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا داوا لە هەموو ئەو ئەفسەرو سەربازانە دەكات كە بەهەر هۆیەك بێت لەناو سوپای عێراقدا نەماون‌و پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگە بكەن.
 
ئەو وەزارەتە شوێنەكانی پەیوەندی كردنی  بۆ ئەو كەسانە دەست نیشیان كردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشق‌و راهێنان كە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
 
وەزارەتی پێشمەرگە ئەو بنكانەشی بۆ ئەو خۆبەخشانە دیاری كراون بریتین لە فەوجی یەكی دهۆك، بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك لە گردە هۆڵ‌و فەوجی دوی دهۆك، بنكەی پیادەی هەولێر لە باپشتیان، هەروەها فەوجی یەكی كەركوك، بنكەی مەشقی پیادەی كەركوك لە چەمچەماڵ ـ مەنیلە.
 
هەروەها ئەو خۆبەخشانە دەتوانن فەوجی دوی كەركوك، بنكەی خوێندنگای مەشقی سەربازی لە سلێمانی ـ كانی گۆمە، فەوجی یەكی هەولێر، بنكەی مەشقی پیادەی سلێمانی لە (مەعسكەر سەلام).