25/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
صه‌یهود وه‌لامی نێچیرڤان بارزانی دایه‌وه
محه‌مه‌د صه‌یهود په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌لامێكی توندی نێچیرڤان بارزانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ك رایگه‌یاندبوو كورد ئاماده‌نییه له‌سه‌ر موصڵ خۆی به‌كوشت بدات، محه‌مه‌د صه‌یهودی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه پێویسته بارزانی پاشگه‌زبێته‌وه.
ناوبراو له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی (ئه‌و قسه‌یه‌ی بارزانی مانای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه جیاكردنه‌وه‌ی كورد له به‌شه‌كانی تری عێراق ئه‌و مانایه‌ی هه‌یه، بۆچی پێكهاته‌ی شیعه له‌پێناوی ناوچه سونییه‌كان قوربانی ئه‌دات، به‌ڵام پێكهاته‌كانی تر ئه‌وكاره نه‌كه‌ن).
صه‌یهود راشیگه‌یاند كه پێویسته كورد‌و شیعه‌و سوننه‌و پێكهاته‌كانی تر هه‌موو عێراق به خاكی خۆیان بزانن‌و جیاوازی له‌نێوان ناوچه‌كاندا نه‌كه‌ن.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندبوو كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد قبوڵی ناكات رۆڵه‌كانی خۆی له‌گرتنه‌وه‌ی موصڵ‌و ناوچه‌كانی تر به‌كوشت بدات.
د.ع