09/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ندێك سودوقازانجی شه‌رعی که‌ده‌شێت په‌یمانی ئاشته‌وایی له‌سه‌ر ببه‌سترێت .٢٧
و/ لقمان امین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خه‌ڵکانێك وا تێگه‌یشتوون که په‌یمانی ئاشته‌وای ته‌نها له‌یه‌ك شوێنێکدا ده‌کرێت ئه‌وه‌ش ده‌بێت له کاتی لاوازی بێ توانای موسڵماناندا بێت ،ئه‌مه‌ش ڕاست نی یه ئه‌وه‌یان بیر چۆته‌وه که په‌یمان به‌ستن و ئاشته‌وای ده‌شێت بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ستی شه‌رعی تر ب به‌سترێت که جێگای باوه‌ڕ بێت له ناو موسڵماناندا له قازانج وسووده شه‌رعی یه‌کان ،په‌یمانی حوده‌یبیه له لاوازی موسڵماناندا نه‌بوو به‌ڵکو بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ستی دیکه بوو له‌وانه‌ش ئازادی موسڵمانان که بتوانن بانگه‌وازی دینه‌که بگه‌یه‌نن ، ، خۆیان به خه‌ڵکی بناسێنن و خه‌ڵکی ئیسلام بناسێت به‌رچاو ڕونی خه‌ڵکی بکه‌ن بۆ دینی خوای گه‌وره تاوه‌کو ئه‌وه‌نده خه‌ڵکی له‌و ماوه‌یه‌ی که ۆه‌یمانی حوده‌ی بییه به‌سترا زۆر زیاتر بوو له‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه موسڵمان بوو بوون و لێره‌دا ده‌توانین هه‌ندێ سودو قازانجی شه‌رعی باس بکه‌ین که‌له په‌یمان به‌ستن و ئاگر به‌ستندا ده‌رده‌رکه‌وێت 1_ ده‌شێت په‌یمانی ئاشته‌وای له پێناو ئه‌وه‌دا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خه‌ڵکی ڕابگیرێت بیبه‌ستنه‌وه به‌دینی خواوه ، وهبةالزحیلي له کیتابی (آثار الحرب ) ل /325 دا ده‌ڵێت :(ئیمام و سه‌رکرده ده‌توانێت په‌یمانی ئاشته‌وای له‌گه‌ڵ جگه له موسڵمانان ببه‌ستێن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌چاك زانی بۆ دین ، به‌هیوای ئه‌وه‌ش بوو که دڵیان په‌یوه‌ست بکات و ئاشنایان بکات به موسڵمانان و ئیسلامه‌وه ) سه‌یری ئه‌وه‌ش بکه که إبن القیم چی نووسیوه له کیتابی (الزاد ) ج /3 /ل /441 و أبو یوسف له کیتابی (الخراج ) ل/207 وإبن التیمیة له کیتابی (الصارم ) ل 235 و 288 _295 ج /28 له (الفتاوي ).
2_ ده‌کرێت که په‌یمانی ئاشته‌وای ببه‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ی که میهره‌بانی بکات به سه‌ربازه‌کانی و هێزو له‌شکری موسڵمانان ، ئه‌گه‌ر ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه له‌له‌یه‌ن سوقه‌ربازه‌کانه‌وه هه‌روه‌کو له غه‌زای (الأحزاب ) دا ڕووی دا به‌ڵام سه‌رکرده ده‌بێت ئازایه‌تی و پێشکه‌وتنو نه‌ترسی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دوژمنان کۆ بکاته‌وه و تیایدا بێت و میهره‌بان و به‌به‌زه‌ی بێت له گه‌ڵ له‌شکره‌که‌ی و له گه‌ڵ موسڵماناندا ، پاشان هه‌رده‌بێت پرس‌و ڕای موسڵمانان بپرسێت و ئه‌و بۆ چوونه‌ی که‌هه‌مووان له‌سه‌ریه‌تی ده‌بێت قوبوڵی نکات خۆشی ده‌ست پێش خه‌ریان بێت بۆ باشترین نموونه له ئازایه‌تی و نه‌ترسی دا ، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌و بۆ چونه‌ی ده‌خسته پێش چاو که نه‌رم ونیانی و میهره‌بانی تێدا بوو بۆ سه‌ربازه‌کانی به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که گه‌رم بوایه ئه‌وا خۆشی گڕو کڵۆه بوو له پێش هه‌مووانه‌وه ، هه‌ر بۆیه عمری کوڕی خه‌طاب که نامه‌ی ده‌نوسی بۆ له شکره‌که‌ی تیایدا ده‌نووسی (البراء کوڕی مالك) نه‌کرێته سه‌رکده‌ی له‌شکر_ له کاتێکدا ئه‌و زۆر به‌غیره‌ت بوو _به‌ڵم ئه‌و به‌هیلاکیان ده‌بات هه‌ر به‌ره‌و پێشوه‌و ده‌یانبات وده‌یان فه‌وتێنێت ،ئیمام علی به أشتر النخعي ووت ( به‌ره‌و ڕووی په‌یمانێك مه‌چۆ ئه‌گه‌ر دوژمنه‌کانت داوای لێت کرد په‌یمانی ئاشته‌وای ده‌بێت له‌سه‌ر داخوای سه‌ربازه‌کانت بێت ،ئه‌و کات ده‌بێته بیر‌و هێوری خه‌مه‌کانت ،و به‌ئاسایش بۆ ووڵاته‌که‌ت به‌ڵام ئاگادار به زۆر وریا به له‌پش ئه‌وه‌ی که په‌یمانی ئاشته‌وایت له گه‌ڵ دوژمنه‌کانت به‌ست چونکه له‌وانه‌یه که مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێت که بێ‌ئاگا بن و فرسه‌تتان لێ بخوازن بڕیارت ببڕه‌وه به‌باشی و گومانی باش تاوانبار که ) . غه‌زای (الأحزاب ) به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه‌ش ئاسانکری کردنه بۆ سه‌ربزه‌کان .
3_ده‌شێت و ده‌کرێت په‌یمانی ئاشته‌وای ببه‌سترێت له پێناو خزمه‌تکردنی بانگه‌وازکردنی ئیسلامدا هه‌روه‌کو وه‌بن الزحیلی له کیتابی (آثار الحرب ) ل /695دا ده‌ڵێت ( له ڕاستیدا په‌یمانی حوده‌یبیه په‌یمانێکی زۆر مه‌زن بوو خه‌ڵکی پاش په‌یمانه‌که هێور بوونه‌وه و چاکی و پاکی ئیسلام ده‌رکه‌وت بۆ خه‌ڵکی که ئه‌وان له‌به‌ر چاویان وون بوو عه‌قڵیان پێدا نه‌ده‌شکا )هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم چوار مانگ په‌یمانی به‌ست له‌گه‌ڵ خه‌فوانی کوڕی أمیة له ساڵی فه‌تحی مه‌ککه‌دا پێگه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌وڵه‌تێک بوو خاوه‌نی هێزو له‌شکر بوو صه‌فوان خۆی ته‌نها بوو ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بوو که صه‌فوان موسڵمان بێت ، ئه‌وه بوو چار مانگه‌که‌ی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی صه‌فوان موسڵمان بوو .
له‌م باره‌یه‌وه إبن القیم به تێر‌و ته‌سه‌لی دواوه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و هه‌روه‌ها أحمد باشمیل له کیتابه‌که‌ی به‌ناوی (الصلح الحدیبیة ) ل /333 بگه‌ڕێره‌وه سه‌ری سه‌یری بکه .
به‌داخێکی زۆره‌وه که خه‌ڵکان و کۆمه‌ڵانێك هه‌ن په‌یمانی ئاشته‌وای ده‌به‌ستن ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی کاری سیاسی ، ئه‌وه‌ش جیاوازی نێوان که‌سایه‌تیی بانگخواز و که‌سایه‌تی سیاسی یه ، ئه‌وه‌شی که (جبهة الإنقاذ) ی جیا کردۆته‌وه له حیزبه‌کانی تر ئه‌وه بوو که هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی گرت بووه خۆی له کاری سیاسی و بانگخوازی و ڕۆژنامه وانی (إعلامي ) کاری خه‌یری و چاکسازی ، هه‌ر حیز بێکی ئیسلامی هه‌بێت ده‌بێت ئه‌م کارانه بگرێته خۆی له خۆیدا کۆی بکاته‌وه ئه‌گه‌ر ئامنجیان خزمه‌تکردنی دین بێت ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که داوا ده‌که‌ن که (جبهة الإسلامیة الإنقاذ ) خۆی خه‌ریك بکات له‌و ڕوانه‌وه ئه‌و که‌سانه خه‌ڵه‌فاون چونکه ئێمه پێش ئه‌وه‌ی پیاوی مه‌یدانی سیاسه‌ت بین پیاوی بانگخوازی دینی خواین ، کاری سیاسی ڕه‌نگێکه له‌ڕنگه زۆره‌کانی بنگخوازی ئیسلامی فراوان ئه‌وانه‌شی که به زه‌بری ئاگرو یاسن کاری هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان شێوابدووه خۆیان چاك ده‌زانن که(جبهة الإسلامیة الإنقاذ) کردار‌و ڕه‌فتاری هه‌بووه له‌و بوارانه‌دا و هه‌موو دوژمنانی خستبووه ناڕه‌حه‌تی یه‌وه به‌هۆی هێزی له‌بن نه‌هاتووی لاوانی (جبهة الإسلامیة )به‌کاره بنگخوازی یه کانی هانی خه‌ڵکانی ده‌دا له‌سه‌ر مینبه‌ره‌وه که لاوان به‌کاری خێری و ڕۆشنبیری و فه‌رمانکردن به چاو نه‌هی کردن له خراپه ده‌کردبه فه‌زڵی په‌روه‌رگار (جبهة الإسلامیة) له‌سه‌ر مه‌یدانی هه‌موو کار‌و باره‌کان جێگه‌ی دیار بوو بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که توانای مادی زۆر که‌م بوو به‌ڵام له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه سه‌ر به‌رزو سه‌رکه‌وتو بوونامه‌وێت درێژه به‌م باسه بده‌م لێره‌دا به‌ڵکو ده‌مه‌وێت ئه‌م نامه‌و په‌یامه ته‌نها په‌یامێکی زانستی بیت تاوه‌کو به‌رچاو ڕوونی بیت بۆ گه‌نج و لاوانی موسڵمان و سوودو قازانجی هه‌بیت له ڕووی شه‌رعی یه‌وه حوکمه‌کانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دین و په‌یمان به‌ستن و ئاگر به‌ستن ڕوون بکه‌مه‌وه به‌شێه‌ویه‌کی زانستی ، به‌ڵام ئه‌وه‌شی که گرنگه به‌لامه‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌بێت بزانین جیاوازی نێوان تێگه‌یشتنی حیزب له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه زۆر جیاوازه له گه‌ڵ تێگه‌یشتنی ڕۆژئاواییه‌کانه‌وه ، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی یه‌کان به‌رده‌وام له دژایه‌تی کردنی حیزبی ئیسامیدان ڕێگه به موسڵمانا ناده‌ن که‌وا حیزبێکی ئیدلامی به ته‌وای ماناکه‌یه‌وه دابمه‌زریت چونکه خۆیان ده‌زانن که خه‌ڵکی و مگه‌له‌کان موسڵمانن ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌ڕاستی بخرێته پێش چاویان به خۆشی یه‌وه باوه‌شی بۆ ده‌گرنه‌وه ده‌یگرنه خۆ هیچ بیروباوه‌ڕێکی دیکه هه‌ڵنابژێرن جگه له‌بیرو باوه‌ڕی ئیسلام ، پیاوانی ئیسلامیش جیاوازییان زۆره له گه‌ڵ خه‌ڵکی و بیری قه‌ومایه‌تی ، پیاوانی ئیسلامی سه‌رکرده‌کانیانی تێگه‌یشتنیان له شه‌رع و فیقهی بارودۆخی کاتی زانستی و دینی خوا‌و حوکمه‌کانیان هه‌یه.
منیش ده‌ڵێم (علی بن حاج) ده‌کرێت و ده‌شێت په‌یمانی ئاشته‌وای یان ئاگربه‌ست بکرێت له پێناو ی بلاو کردنه‌وه‌ی دینی خودادا.
4_ ده‌کرێت په‌یمانی ئاشته‌وای بکرێت له پێناو به‌رز ڕاگرتنی ووته‌کانی خوای گه‌وره(تعظیم حرمات الله ) ئیمام الشوکانی ج/8 \ل 41 دا ووتوویه‌تی : ( تعظیم حرمات الله )خطابی ووتوویه‌تی :مانای ئه‌م وته‌یه ئه‌وه‌یه که شه‌ڕو کوشتار واز لێ بهێنرێت له مه‌ککه له ماڵی خوا دا بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هیچ خوێن نه‌ڕێژرێت ).
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : ( والله لا تدعونی قیش ألا خطةیسألون فیها صلة الرحم إلا أعطیهیم إیاها ) پێشتر باسکرا ، له ڕیوایه‌تێکی تردا فه‌رموویه: ( أما والله لا یسألونني الیوم خطة تعظیم حرمة الله ألا أعطیهیم إیاها ) واتا: سوێند به خوا قوره‌یش ئه‌مڕۆ با‌نگم بکه‌ن بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك که به‌رز ڕاگرتنی ڕێزی خوای تێدا بێت هه‌ر ده‌یان ده‌مێ و ڕێك ده‌که‌وم له گه‌ڵیاندا .
إبن القیم له کیتابی (الزاد) ج/3 /ل /303 دا ووتوویه‌تی ( ئه‌گه‌ر موشرێك کافر‌و ئه‌هلی بدعه وفاجرو هه‌ڵگه‌ڕواکان و زاڵمه‌کان ئه‌گه‌ر بانگتانیان کرد بۆ شتێك که ڕێز‌و به‌رز ڕاگرتنی فه‌رمانه‌کانی خوای تێدا بوو ڕێك بکه‌ون له گه‌ڵیاندا ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ شتیان مه‌نع کرد‌و مل که‌چیان ده‌رنه‌بڕی بۆی ) .
5_ ده‌کرێت په‌یمانی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا ببه‌سترێت ئه‌گه‌ر سه‌رکرده ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بو که له‌ناوخۆدا موسڵمانان توشی فیتنه‌یه‌ك ببن و دوژمنان به‌سه‌رخۆیاندا زاڵ بکه‌ن ، له جیاوازی وناکۆکی نێوان زانایاندا هاتووه ( اختلاف الفقهاء ) _ { الشاشی } ل18 ده‌ڵێت: { به ئیمامی أوزاعی ووترا : چۆن ده‌بینیت ئه‌گه‌ر فیتنه که‌وته نێوان موسڵمانانه‌وه‌و سه‌رکرده ترسی له‌دوژمنان هه‌بێت که به‌وهۆیه‌وه سه‌رکه‌ون به‌سه‌ر موسڵماناندا و موسڵمانان سه‌نگه‌ری خۆیان جێبهێڵن وسه‌رکرده‌که‌ش په‌یمانی ئاشته‌وایی ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌یدا ومادیی وه‌ك ـ پاره‌وماڵ ـ ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕو زه‌ره‌رو زیان دووربخاته‌وه له موسڵمانان تۆ له‌م کاره‌دا چی ده‌بینیت ؟ ئیمام أوزاعي ووتی : ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌وشێوه‌یه‌بێت که باسی ده‌که‌ن شتێکی باشه‌و هیچ خراپه‌یه‌کی تێدا نابینم } .
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی که باسکرا ئه‌وه تێده‌گه‌ین که په‌یمانی ئاشته‌وای ده‌بێت بکرێت ئه‌گه‌ر قازانج وسودێکی شه‌رعی تێدا بوو له‌وجۆرانه‌ی که باسمانکرد .