25/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری بەرگری ئەمریكا دەست لەكاردەكێشێتەوە
چێك هیگل وەزیری بەرگری ئەمریكا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی رادەستی باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا كردوە.
بەرپرسێك له وەزارەتی بەرگری ئهمریكا راگەیاندوە: جاك هیگڵ وەزیری بەرگری ئەمریكا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستەكەی پێشكهشی باراك ئۆبامای سهرۆكی ئهمریكا كردووهو ناوبراویش رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو كە سەرۆكی ئەمریكا ماوەیەكە گفتوگۆی لەسەر ئەو بیركۆیە كردوە كە وەزیری بەرگری لەپۆستەكەی لابدات، بڕیاریشە لەماوەیەكی نزیكدا ئۆباما هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی وەزیری بەرگری روونبكاتەوە.
هیگل تاكە بەرپرسی كۆمارییەكان بووە كە لەكابینەكەی ئۆبامادا كاری كردوە ئەوەش دوای شكستهێنانی ئەم دواییەی دیموكراتەكان كە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستیان هێنا.