25/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی، كێشه گه‌وره‌كه‌ی سلێمانی
یه‌كێتی ئێستا خه‌ونی بهرێوهبردنهوهی سلێمانی بۆناچێته‌سه‌ر، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی پشكی به‌شێكی تر ئه‌دات كه كه‌مترین مافی به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتیش هیچ مانایه‌كی بۆ دیموكراسی بوونی ئه‌و هێزه نه‌هێشتۆته‌وه كه ساڵانێكی درێژه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
شه‌ڕی یه‌كێتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی شێر له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، فێڵێكی سیاسییه كه له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانیدا ده‌یكات، به‌تایبه‌تی گۆڕان، تا ناچاری بكات سازش له‌سه‌ر مافه‌كه‌ی خۆی له‌سلێمانی بكات‌و ده‌ستی لهههمبانهكه بكاته ده‌ره‌وه.
ململانێی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئیدامه‌ی ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی حزبه سۆشیال دیموكراته‌كه ملكه‌چی حه‌قیقه‌ت ده‌بێت، چونكه پێچه‌وانه‌كه‌ی دیدێكی دیموكراسیانه ناهێڵێته‌وه بۆ ئه‌و پارته‌ی كه ناوی یه‌كێتییه‌و ماوه‌ی 40 ساڵه بانگه‌شه‌ی كرانه‌وه‌و دیموكراسی‌و پێكه‌وه‌یی ده‌كات.
ئێمه رامان وایه كه یه‌كێتی به‌م فۆرمه‌ی ئێستایه‌وه، نایه‌وێت ته‌سلیمی گۆڕان ببێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه كێشه‌كه‌ی قوڵ‌و ئاڵۆز كردووه‌و حزبه‌كانی تری گیرۆده كردووه، چونكه ئه‌وانه‌ی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان به‌ده‌سته (كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو) ترسیان لهماسۆشیهتی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌یه كه پاش نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه‌دا به‌دی دهكرێتو حزبێكی گه‌وره‌ی وه‌ك پارتی كه هیچ كات سڵی له‌به‌رامبه‌ره‌كانی نه‌كردووه‌ته‌وه، هێناوه‌ته له‌رزه.
هێزه ئیسلامییه‌كان كه قوربانی سه‌ره‌كی ده‌ستی یهكێتیو سیاسه‌تی زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه‌ن، ئه‌ركێكی مێژووییان كه‌وته‌سه‌ر شان، له‌مێژووی دروستبوونیانه‌وه تا ئێستا، ته‌نها ئه‌و بریاره‌یان به‌ده‌ست بوو كه ده‌یانتوانی یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌دا نهبوونو ده‌توانرێت بوترێت ژیرانه مامه‌ڵه‌یان نه‌كرد، كه ره‌نگه داهاتوو زیاتر ئه‌و بسه‌لمێنێت.
له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر، بێ ده‌نگی گۆڕان له‌ئاست ته‌گه‌ره‌ی یه‌كێتی، زۆر مانا له‌خۆده‌گرێت، كه ده‌توانین ساده‌ترینیان له گوێنه‌دان به شكۆی تاكی كوردی چڕبكه‌ینه‌وه كه به په‌نچه‌ی ده‌ستیان متمانه‌یان به‌و هێزه به‌خشی، بۆیه به‌رده‌وامبوونی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئیحراج ده‌كات، ئیحراجییه‌ك كه بۆ هه‌میشه له‌رووی میله‌تدا شهرمهزرایان ده‌كات.