25/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تر له روبه‌ری خاكی كوردستان رزگاركرا
به رزگاكردنی ناحیه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه نزیكه‌ی (هه‌زار كیلۆمه‌تر دوجا) خاكی كوردستانی رزگاركرایه‌وه‌و کەوتەوە ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه، رزگاركردنی ئه‌و دو ناحیه‌یه‌ی سه‌ر به خانه‌قین گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه به‌ته‌واوی مه‌ترسی داعشی له سنوره‌كانی خانه‌قین و گه‌رمیان دورخسته‌وه‌و به‌ته‌واوی ره‌گ و ریشه‌ی داعشی له سنوری پارێزگای دیاله دورخسته‌وه، ئه‌گه‌ر له داهاتودا ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق چڕ نه‌بێته‌وه‌و دوباره نه‌بێته‌وه به شوێنی شه‌ڕێكی تر.
یه‌كه‌م/ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كه 35 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری رۆژئاوای قه‌زای خانه‌قینه‌وه‌و روبه‌ره‌كه‌ی به‌پێی روپێوی یه‌كه ئیداریه‌كانی عێراق له 2009 دا (250 كیلۆمه‌تره)، جه‌له‌ولا له چوارچێوه‌ی مه‌رسومێكی كۆماری‌دا له ساڵی 1958 كرایه ناحیه.
جه‌له‌ولا كه ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی (78 هه‌زار) كه‌سه‌و (53 هه‌زار) كه‌سی له‌ناوشاردایه‌و (25 هه‌زار)یشی لادإ نشینن، كه له (10) گوندی كورد و 28 گوندی عه‌ره‌ب پێكهاتووه، له پێش هاتنی داعش و شه‌ری ئه‌مجاره‌یان كورد نزیكه‌ی (15 هه‌زار) كه‌س بوه‌و به‌ڕێژه‌ی (19.2% ) كه له‌حه‌فتاكاندا زۆرینه‌بوه، بەڵام به‌هۆی پرۆسه‌ی راگواستن و ته‌عریبه‌وه له‌ئێستادا كورد له‌و ناحیه‌ی بۆته كه‌مینه، له‌دوای ساڵی 1963 و سه‌رهه‌ڵدانی حه‌ره‌س قه‌ومی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی عێراقی ده‌ستیكرد به پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌عه‌ره‌بكردن خێزانی عه‌ره‌بی له‌و ناوچه‌یه جێگیركرد.
له‌ساڵی 1965 دا ژماره‌ی دانیشتوانانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا 12599كه‌س بوه، و له‌و ژماره‌یه‌دا كورد زۆرینه بوه، و ته‌نها 100 خێزانی توركمان و عه‌ره‌بی تێدا بوه، بەڵام به‌هۆی هۆكاره‌كانی ته‌عریبه‌وه له‌ساڵی 1970 رێژه‌ی كورد له‌ناحیه‌كه‌دا بۆ 42% دابه‌زی و عه‌ره‌ب بو به 40% و توركمان بو به 18%، و له‌دوای برۆسه‌ی راگواستن و ته‌عریبی ساڵی 1975زاینی‌دا نزیكه‌ی 1193 خێزانی كورد له جه‌له‌ولا راگوێزران له سه‌رژمێریه‌كه‌ی ساڵی 1977 رێژه‌كه گۆڕانكاری تری به‌سه‌رداهات كورد 19.8% و عه‌ره‌ب 76.99% و توركمان 2.47%، به‌م شێوه‌یه عه‌ره‌ب بو به زۆرینه‌ی زۆری ناوچه‌ی جه‌له‌ولا .
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ندین خێزانی كورد بۆ ناحیه‌كه و له سه‌رژمێریه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی جه‌له‌ولادا ژماره‌ی دانیشتوانانه‌كه‌ی گه‌یشته (63602)كه‌س بوه و له‌وانه (37887)ی عه‌ره‌ب بون به‌رێژه‌ی (59.6%) و كورد (22328 ) به‌ڕێژه‌ی (35.1%) و توركمان (3387) كه‌س بون به‌ڕێژه‌ی (5.3%)، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی هه‌ره‌شه‌و تیرۆره‌وه زیاتر له (1000) خێزانی كورد جه‌له‌ولایان جێهێشتوه‌و له ئێستادا رێژه‌ی كورد بۆ خوار (20%) دابه‌زیوه‌و رێژه‌ی عه‌ره‌بیش بۆ نزیكه‌ی (75%) زیادیکردوه، كه له حه‌فتاكاندا (70%) بوه‌و له‌ساڵی 2003 دا (35%) بوه‌و له‌ئێستاشدا بۆ رێژه‌ی له (19%) دابه‌زیوه
دوه‌م/ ناحیه‌ی سه‌عدیه
سه‌عدیه كه به (قزلربات)یش ناوده‌برێت، ده‌كه‌وێته باشوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولاوه‌و روبه‌ره‌كه‌ی به‌پێی روپێوی یه‌كه ئیداریه‌كانی عێراق له 2009 دا (250 كیلۆمه‌تره).
ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی (48 هه‌زار) كه‌سه‌و (30) گوند ده‌كه‌ونه سنوری ناحیه‌ی سه‌عدیه‌وه، به‌ڵام له‌و 30 گونده ته‌نها 3 گوندی كورده، له‌ساڵی 2003 دا نزیكه‌ی (40%)ی كورد بوه و عه‌ره‌ب (55%) و توركمانیش (5%) بوه.
به‌ڵام له‌پێش شه‌ڕی داعشه‌وه (5 -7%)ی كورد بوه، به‌هۆی تیرۆر‌و هه‌ره‌شه له خێزانه كوردیه‌كان كه زیاتر له (هه‌زارو 300) خێزان ئاواره‌بون و له‌ئێستاشدا رێژه‌ی كورد بۆ نزیكه‌ی (2%) دابه‌زیوه.