18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شاعیرانی گەورەی كورد بەتایبەت شاعیرانی كلاسیك ئیبداعیان لەشیعردا كردوە
مامۆستا
تەحسین حمە غەریب وتەیە جوانی هەیە دەفەرمووێ : زۆربەی ولاتانی دنیا
لەپاش چەند سەدەیەك شیعر نووسین ئەوكات ئەگەشتنە لوتكە ئەمما ئەدەب و شیعری
ئێمە لە لوتكەوە دەستی پێكرد واتە هەر لەیەكەم شاعیر كە بەزمانی سۆرانی
شیعری نووسی شاعیری گەورە نالی
(مەلا خدری ئەحمەد شاوەیس ) بوو كە ئیبداعی كرد لە شیعردا زۆر بەی شاعیرانی كورد لەژێر تەئسیری نالی‌دا بوون
زۆرجار
ئەوەم وتوە كەنالی خاوەنی قوتابخانەیەكە هەر یەكەلە ( سالم
,محوی,حەریق,وەفایی,هتد ) لەو قوتابخانەی نالی‌دا مامۆستان ئەمانەش خاوەنی
رێچكەو تایبەت مەندی خۆیان بوون
من شاعیرانی كوردی بەسەر دوو بەرەدا دابەش دەكەم یەكەم نالی و دووەم محوی
لەدوای
نالی محوی یەكێكە لەو شاعیرانەی زۆرترین كاریگەری لەسەر خوێنەری شیعر و
شاعیران دروست كردوە هەر یەكێك لەو شاعیرەگەورانەی دوای خۆی بگری كاریگەری
محوی بەسەرەوە بەتایبەتی ( ئەحمەد موختار جاف, ناری , حمدی ,سەید ئەحمەدی
نەقیب ,هتد)
كاریگەری شاعیران بەسەر یەكەوە شتێكی تازەنیەو ئەمما زۆر
بەكەمی بینیومانە نوسەرانی كورد خۆیان لەوبوارە دزیوەتەوە لەبەر هەر هۆیەك
بێ
وەتا ئیستا من ئەوەم نەبینیوە كاریگەری شاعیری گەورەی كورد نالی
بەسەر شاعیری گەورەی كورد محوی یەوە كە نوسەرێك یا ئەدەب دۆستێك شتێكی
وامان بۆ رون بكەنەوە ئەمەی من نووسیمە هەڵبەت گشتی نیە تەنها راپۆرتێكەو
هیچی تر گەر كەسێكی وردتربێت لەوەیە باشتر بتوانێ بینووسێ
لێره‌دا ئه‌و
به‌یته‌ی نالیم هێناوه كه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر محوی و واتاكانی پێویست
ناكات به‌نده هیچی تری له‌سه‌ر بڵیم زۆر زۆر حه‌زم به نووسینێكی كورت و
پوخته پێویست ناكات من سه‌عاتێك شتان بۆ بنوسم و هه‌ر ئه‌مه‌ش
مه‌به‌سته‌كه‌م بێ بروابكه‌ن ده‌توانم ئه‌م راپۆرته بیكه‌مه كتێبێك
ئه‌وه‌نده له‌سه‌ری برۆم به‌س حه‌زم به وه نیه هه‌ركه‌سێك ئه‌مه
ئه‌خوێنێته‌وه بێشك ئه‌ده‌ب دۆسته ئه‌وه‌ش خێرا ئه‌زانێ من چیم كردوه‌و
مه‌به‌ستم له‌چیه
گه‌ربمێنین به ئیزنی خوا ده‌توانین بۆ چه‌ند سالی داهاتو بتوانین گشتی روون بكه‌ینه‌وه
گه‌ر ده‌پرسی من له‌به‌ر چی که‌م ده‌خۆم
من به برسی قه‌ط مه‌زانه ،غه‌م ده‌خۆم
واته: گه‌ر لێم ده‌پرسی من بۆچی خواردن كه‌م ده‌خۆم ئه‌وه من زۆر خه‌م و په‌ژاره ئه‌خۆم ئیتر خواردنم كه‌م بۆ ده‌خورێ
بێ منه‌ت رزقێکه غه‌م، بمرم له‌برسان، ئه‌و ده‌خۆم
ته‌فره ناخۆم و ته‌ڵه‌ب ناکه‌م له دنیا قووتی رووح
خه‌م رۆزیهكی بێمنه‌ته گه‌ر بشمرم له‌برسان هه‌ر ئهودهخۆم و داوای قوتی گیان له‌دنیا ناكه‌م خه‌مم هه‌یه به‌سمه !!!
نالی
لافی ده‌می تۆ غونچه له ده‌میا بو به عه‌مده‌ن
با خوستی بڕی خستی که مستێکی له ده‌مدا
خونچه
نیازی ئه‌وه‌بوو وا خۆی ده‌ربخا كه له‌ده‌می تۆ ده‌چێ به‌س باش بوو (با)
مستێكی دا له‌ده‌می خونچه‌و پشكووت و كردیه‌وه ئیتر ناتوانێ شتی وا بكات
محوی
غونچه ده‌می له باسی ده‌می تۆوه‌دا، سه‌با
مشتێکی دا له دامی، ده‌م قسه‌ی زلی شکا
غونچه ویستی باسی ده‌می تۆ بكا و بڵی منیش له‌و ده‌چم (با) مشتێكی دا لهدهمیی و كردیه‌وه‌و قسه‌ی زلی شكاند ئیتر باسی ناكات
نالی
من له بێ به‌رگیی (مه‌خه)م ) پرسی که بۆچ ڕوتی ؟ وتی:
ڕبی من شێت بم ، ئه‌گه‌ر شاد بم ، به به‌رگی عاریه! ))
مه‌خه: شێتێك بووه له سلێمانی
من لهمهخهم پرسی بۆچی وا رووتی ؟ ره‌ببی من شیت بم ئه‌گه‌ر به‌م به‌رگه دڵم خۆش بێ و شاد بم پێی
محوی
[ره‌حه] به‌و شێتییه [اَلحَق] قسه‌یه‌کی عاقڵانه‌ی وت:
منم عاقڵ له‌به‌رگی عاریه خۆمم که عاری کرد
ره‌حه: شێتێك بووه له سلێمانی
ره‌حه شێت به‌راستی قسه‌یه‌كی عاقلانه‌ی كرد وتی عاقڵی راسته‌قینه منم كه خۆم له‌م به‌رگه عاری كرد‌و خۆم رووت ده‌كه‌مه‌وه
***
نالی
((نالی))! زوبانه‌که‌ی ته‌ڕ و پاراوی سه‌وسه‌نت
حه‌یرانی چاوی نیرگسه وه‌ك لاڵه نا دوێ
نالی زوبانی ته‌رو پاراوی شیوه سه‌وسه‌نت حه‌یرانی چاوی نێرگسه یان وه‌ك نێرگس حه‌یران بوه و هچی پێ ناوترێ لاڵ بوه
محوی
زوبانی لاڵه، بۆ حه‌یرانه، حاڵی بۆ په‌رێشانه
له سۆسه‌ن ده‌فکرم [مه‌حوی]، له وه‌زعی نێرگس و سونبول
زوبانی بۆچی لاڵ بوه حاڵی بۆچی په‌رێشان بوه ؟
محوی لێره‌دا چه‌ند پرسیارگه‌لێك ده‌كات و ده‌فه‌رمووێ ئه‌وانه بۆچی وان
سه‌وسه‌ن لاڵ و نێرگس حه‌یران و سونبول په‌رێشان
یان
ئه‌كرێ بڵێن واته بۆیه زوبانم لاڵ بوه سه‌یری سهوسهنم كردوه‌و بۆیه
حه‌یرانم سه‌یری نێرگسم كردوه‌و بۆیه په‌رێشانم چونكه سونبولم دیوه
هه‌ڵبه‌ت به‌هه‌ردوو شیوه‌كه ده‌بێ
***
نالی
تهلوینی رهقیبت چ به‌یان كه‌م بهمهقامات؟!
مه‌شهوره حیكایاتی ( ئه‌بوو زه‌یدی سورجی ))
ئه‌بوو زه‌یدی سورجی : له مه‌قاماتی حه‌ریردا گه‌لێك به‌سه‌رهاتی نووسراوه‌ته‌وه
كابرایه‌كی فێڵ باز و ساخته چی بوه
پێویست
ناكات باسی دوو زمانی و ساهته چێتی رهقیبت بۆ بكه‌م مه‌قاماتی
له‌باره‌وه بۆ بنووسم چونكه هه‌موو كه‌سێك به‌سه‌رهاته‌ی ئه‌بوو زه‌یدی
سورجی بیستوه و ئه‌زانێ
محوی
له ئه‌حواڵ و مه‌قامات ئه‌ر دوا خۆ، خۆ نه‌گۆڕێ لێت
هه‌ر ئه‌و گورگه، [ئهبووزهیدی سوورجی] ته‌وری گۆڕیوه
خۆ
ئه‌گه‌ر هات و نه‌فست باسی پله‌و پایه‌یه‌ی كرد خۆت لێ نه‌گۆرێ چونكه
هه‌ر نه‌فسه به‌د خوهكهی جارانتهو وه‌ك ئه‌و گورگه‌ی ئه‌بوو زه‌یدی
سورجی وایه كه شت گه‌لیكی به‌ده‌مه‌وه ئه‌گێرنه‌وه دووره له‌سروشتی
گورگ