25/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نوێنه‌ری هه‌رێم له‌تاران: قاسم سلێمانی كوردستانی پاراست
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تارانی پایته‌ختی ئێران رایگه‌یاند كه قاسمی سلێمانی هه‌رێمی پاراستووه.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران رایگه‌یاند كه قاسمی سلێمانی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له‌هاوكاری كورد‌و به‌ڵێنه‌كانی ده‌رباره‌ی كورد بۆ لایه‌نه‌كان جێبه‌جێ كردووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه قاسمی سلێمانی له‌رووی سه‌ربازییه‌وه رۆڵی باشی گێڕاوه‌و ئه‌و هه‌رێمی له‌مه‌ترسی داعش پاراستووه.
وتیشی (هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌و راستییه ئه‌زانن‌و زۆربه‌شیان نامه‌ی ده‌ستخۆشیان بۆ سلێمانی ناردووه).
قاسمی سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانه‌و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین وێنه‌ی له‌به‌ره‌گانی جه‌نگی پێشمه‌ره‌و داعش بڵاوكرایه‌وه.
د.ع