كردنەوەی (كۆلێژی نــو زانكۆی) لە قەزای شێخان یاسایی نیە
26/11/2014 نوسەر: bzavpress

كردنەوەی (كۆلێژی نــو زانكۆی) لە قەزای شێخان یاسایی نیە


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی قوتابیان/ خوێندكاران و خوازیارانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكات، كە (كۆلێژی نــور زانكۆی) لە قەزای شێخان كراوەتەوە، ڕەزامەندی كردنەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستانی وەرنەگرتوە، كردنەوەشی بەڕێوشوێنە یاساییەكاندا تێپەڕ نەبوە، هەربۆیە لە كاتی وەرگرتنی هەر بڕوانامەیەك لەو زانكۆیە بەخوێندكاران/ قوتابیان وەزارتەكەمان ڕاستاندنی (تصدیق)ی ناكات و دان بەبڕوانامەكانیان نانرێت.