ئایا قورئان زانستە.. یاخود پەیامی ئاینێکە بۆ سەرزەوەی..
27/11/2014 نوسەر: bzavpress

ئایا قورئان زانستە.. یاخود پەیامی ئاینێکە بۆ سەرزەوەی..





زۆر لە مێژەوە دەمویست ئەم باسە بخەمە بەردەم؛ بەڵام نەمدەزانی چۆن باسەکە بکەمەوە.. تا..خوای کردگار.. کردی پرسیارێکم لێکرا لە لایەن بێ دینێکەوە(مولحید) کە بڕوای بە هیچ ئاینێك نەبوو.. ئەوەی کە دەمویست لەم باسەدا بیخەمە روو ، لەڕاستیدا باسەکەم پەیوەندی نیە بە باسی ئەو مولحیدەوە ، بەڵکو- راستەخۆ پەیوەندی هەیە بە مانشێت باسەکەوە..
- من خۆم دەپرسم ئایا قورئان زانستە؟.. واتا ئەو زانستە حەتمییە کە خەڵکی باسی دەکات و بۆتە معریفەی چەقیو کۆنکرێتی دارێژراوە واتا وەك ماتماتیك و هاوکێشەکانو زانستە حەتمیەکان وەك دەڵێن: ئەوەندە جار ئەوەندە ئیتر یەکسانە بەوەی کە دەردەچێت، ئەمە زانستی حەتمیەو سەلمێنراوە.. ئایا قورئان ئەم زانستە حەتمیەی مرۆڤانەیە کە ئێستا بوونی هەیە..؟
بە دڵنیایەوە نەخێر ..

- پرسیارێک تر ئایا قورئان فیکرە واتا زادەی تەفکیری مرۆڤە.. لەسەر ئەمە درێژ ناکەمەوە پرسیارەکە دیارە کە بەدڵنیایەوە.. نەخێر- سروشە لە لایەن خوای پەروەردگارەوە..

- ئەی ئایا قورئان فەلسەفەیە؟ واتا گەڕانە بە دوای نهێنیەکانی ژیان و شیکاری گەردوون لێووردبونەوەی حیکەمەت و جوانکاریو رێکخستنی ئەم گەردوون بوونەیە.. بەدڵنایەوە ئێمەی موسڵمان دەڵێن: نەخێر فەلسەفەش نیە.

کەواتە قورئان چیە؟

قورئان فەرمودەی خوای موتەعالە لە بەرزیەوە دایبەزاندوە بۆ مرۆڤ تا بتوانن هەموو.. ئەو باسانەی کە کردمان تێدا هەڵبهێنجنو لە دوایشدا مرۆڤەکان کە پەیامەکەیان بۆ هاتووە..خۆیان بۆ ژیانی خۆیان برەوی پێبدەنو بتوانن ژیانی خۆیان لەسەر ئەو گشتگیریەی قورئان بە بەشی جیاجیا لێدروست بەکەن لە ڕەهەندەکانی ژیان .. نمونەی سیاسەت، شەریعەت، بیروباوەڕ،کۆمەڵناسی، ئابوری،جیهانبینی، دەیانو سەدان قوتابخانە لەسەر مەنهەجی ئەم پەیامە خوایە دروست بکرێت کە دەقە جێگیرەکان کۆنکرێتی خۆی دارشتوە وەك ئایەتە "مەحکەمەکانی" کە دیارەو تەفسیر هەڵناگرێت، ئەوەشی تەفسیری جیاواز هەڵدەگرێت.. واتا ئایەتە"موتاشابیهە" کەسانی پسپۆرو شارەزا و زاناکان تەفسیری دەکەن، کەواتە دەمەوێت کورتو پوخت بڵێم قورئان عامە، گشتگیرە،بەڵام جوزئیات و تایبەتمەندی (تخصوص) لای خەڵکەکەیە هەڵیگرتوە ئەوان لەبوارەکاندا دانیشمەند دەبن لەبەر رۆشنایەکەی..


با-زیاتر شیکاری بۆ بکەم:- زۆر جار لەم هەسارەیەی ئێمەدا هەندێك پرسیار هەیە زانست ناتوانێت وەڵامی بداتەوە، زانستیش بۆ خۆی نیسبیە، ئەمرۆ شتێك حەتمیەو سەلمێنراوە، سەبینێ زانکۆ و ئەکادیمیاکان لێی پەشیمان دەبنەوە، وەك تیۆری داروینزم .. کە تا سەدەکانی رابووردو زانست بوو ئێستا لە دوای دۆزینەوەی (دی ئین ئەی) بووە بە مێژوو، تەنها وەك مێژوو لە زانکۆکاندا دەخوێنریت و بەزانست هەژمارد ناکرێت، کەوا بوو کە دەستەواژەیەك یاخود بیردۆزێك زانست نەیتوانی وەڵامی بداتەوە، ئەوکات فیکر لە زانست گەورەتر تەماشای دەکات و بیرمەندو زاناکانی سەردەم جێگای بۆ دابین دەکەن و وەڵامی حەتمیەتەکەی ئەدەنەوە کە لە مارکسیزمدا پێدەوترێت، ئەدەبی جەدەلی، لە ئیسلامدا ئەشێت پێبوترێت ئیجتیهاد..ئەی ئەگەر زانایان و بیرمەندان و نەیانتوانی وەڵامی بۆ دەستە بەر بکەن ، ئەوە بەدڵنیایەوە فەیلەسوفان ئیدەن لە قاڵبی فەلسەفەو بە سێ گریمانی معریفی وەڵامی بۆ دەست نیشان دەکەن کە لای ئەرستۆ و ئەفلاتون بە "حیکەمەت" ناسراوە، لای غەزالی بە "حدود" واتا بە سنور دەست نیشان کراوە، لای شێخی ئیسلام ئیبنو تەیمیە بە قسەی بێمانا واتا نامعقولیزم پێچەوانەکەی لە سەردەمی نوێدا لە لیبرالیزمدا ناونراوە بە مەعقولیزم، لای ئیبنو روشد بەلۆژیك..هتد..
بەم دەرئەنجامە ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە .. زۆر جار لە ناو قورئاندا خەڵکانێك بەماندووبونی خۆیان دەکەونە ناو دەقەکانو دەیانەوێت لەگەڵ زانستی نوێدا بەیسەلمێنن کە دەقەکان لەگەڵ زانستی سەردەم یەکانگیرن.
لەڕاستیدا مانای وانیە سەلماندی قورئان لەگەڵ زانستدا ئیتر ئەوە مانای ئەوەیە کە قورئان گەورە نیشان ئەدەیت ،نەخێر- چونکە قورئان کەلامی خوایە و زانستیش دەستکردی حەتمەیەتی مرۆڤەو هەرگیز قورئان شوێنکەوتوی زانستی مرۆڤ نیە، بەڵکو بە دڵنییاوە زانست شوێنکەتوی حەتمەیەتی فەرموودەی خوای پەروەردگارە، وەك نمونەی زانایانی نەحو و صرف دەڵێن: با بنەماکە نەشاز بێت لە نەحودا، بەڵام شوێن کەتوی قورئان دەبێت لەو حاڵەتدا، چونکە ئەصڵ لە قورئانەوە نحو صرفەکە وەرگیراوە زادەی بیری و قوتابخانە نەحویەکانی مرۆڤە نەك قورئان شوێن زانستی مرۆڤەکە بکەوێت کە لە بنەڕەتدا لە قورئانیشەوە وەرگیراوە..!
لێرەوە ئەو ڕۆشن بوویەوە کە وەڵامی هەر سێ باسەکەی کە کردم لە قورئانو و سووننەتدا دەست دەکەوێت وەڵامی هەمووی داوتەوە ئەم ئاینە بە بەڵگەی (أَلا له الخلق والأَمر تبارك اللَّه رب العالمين) کەمادام پەیامەو لە لایەن کردگارەوە هاتوە بەدڵنیایەوە لە هەمووی بەهێزترە، وەڵامەکانیشی دەستە بەر کردوە ، گەورەی ئیسلام لەوەدا دەردەکەوێت.. نەك بچوکی بکەینەوە بۆ زانستو فیکرو فەلسەفە، بەڵکو ئاینە لەلایەن خواوە هاتوە واتا کەلامی خوایە کردگارە.
کەواتە، دێمەوە سەر ئەو باسەی زۆر جار خەڵکانێك موسڵمانان و خۆشیان دەخەنە تەنگەژیەکەوە بە سەلماندی هەندێك حەتمەیەتی زانستی کە لاراستیدا قورئان پەیوەندی بەو باسەوە نیە، چونکە قورئان پەیامی ئاینی ئاسمانی خواییە بۆ سەر زەوەی نە کەتەلۆکی جیلۆجی و بایەلۆجی فیزیایی و.. هتد...
ئەم ووتەی کە ئاماژەم پێداوە مانای وانیە کە دەیان بیردۆزی گشتی لە قورئاندا بوونی نیە، بەڵکو- سەدان بیردۆزسەرچاوەی گرتوە لەسەر گەردوون و مرۆیی و تەنانەت کۆمەڵایەتی و یاسایو ..هتد یان جوانتر بڵێم هەموو فەرهەنگو ڕەهەندەکانی ژیان قسە وباسێکی لەسەر کراوە لە قورئاندا، پاشان لە سووننەتدا، بەڵام نەبۆتە زانکۆیەکی ئەکادیمی زانستی کە ئیتر سەرچاوەی هەموو زانستی فیزیاو کیمیاو ئەندازەو جەبرو .. تاد، بێت، ئەمە خوای گەورە بە جێهیشتوە بۆ زادەو بیر مرۆڤایەتی..، ئەگەر وا نەبێت ژیان هیچ مانایەکی نیە، کەواتە ئێمە وەرزش بە ئەقڵمان ناکەین داهێنانمان نابێت ،خوای گەورە سروشتی مرۆڤی وا دروست کردوە کە توانای بیرکردنەوە بەروە پێش چوونی هەبێت.
لە ناو قورئاندا هەندێك بیردۆزی داوە بۆ سەرنج راکێشانی خەڵکی بۆ ئەوەی هەست بکەن کە ئەم پەیامە دەستکردی مرۆڤ نیە؛ زانستیش مەمنونی ئەو بیردۆزانە بووە  کە لە قورئاندا   بوونی هەیە خوای گەورە  فەرموویەتی.