28/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی رابردووی رابوون ....
.. ( 4 - 6 ) ..
رابوونی موسڵمانان له كوردستانی باشور له ماوه‌ی 30-35 ساڵی رابردوودا سه‌ره‌ڕای خه‌رجییه‌كی زۆری ماڵی و ماریفی و گیانی بۆ پێشخستنی ئیسلامه‌تی له‌ده‌روون و ماڵ وده‌رماڵی هه‌زاران خێزان و ده‌یان هه‌زار گه‌نجدا به‌ڵام له بواری یه‌كخستنی ماڵه به‌ش به‌ش بووه‌كه‌ی رابووندا نه‌ك نه‌توانرا وێنه‌یه‌كی جوان و نمونه‌یی پێشكه‌ش بكرێت به‌ڵكو چه‌ند نیگارێكی ناشیرین و نیگایه‌كی خێلاویی خرایه روو ڕێمان كه سه‌لماندی به یه‌ك ماڵ و یه‌ك حه‌وش كردنی كاری ئیسلامییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا نزیكه له مه‌حاڵ ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت!. وه‌لێ له‌وه‌ش چاومان داناخه‌ین كه ئه‌گه‌ر به‌راووردی ئه‌زمونی په‌یوه‌ندییه سیاسی و حیزبی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێوان ئیسلامییه‌كانی كوردستان بكه‌ین به ئیسلامیی هه‌ندێك وڵاتی تر هێشتا حاڵمان باشتره و جێی شوكره!.
كاروكاروان گێری هاوچه‌رخ بۆ به ئیسلامیی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری كه دووباره له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكان ده‌ستی پێكراوه‌ته‌وه هه‌ر به فره حه‌وشه‌یی هاتووه و یه‌ك ماڵ و یه‌ك خاوه‌ن ماڵ نه‌بووه، له‌و سه‌ره‌تاشدا هه‌ندێك پاساو هه‌بووه بۆ ئه‌و دووماڵیه وه‌كو بوونی سته‌می رژێمی به‌عس و تۆقاندن و ته‌قه‌كردن له‌هه‌ر ده‌نگێك كه موسڵمانی راسته‌قینه بووبێت، جگه له‌وه‌ش له ناوه‌راستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بڕیاربوو له ناو ئیسلامییه‌كاندا ته‌ره‌و راونراو بوون و په‌نایان بردبووه بۆ ئێران، هه‌روه‌ها یه‌ك قسه نه‌بوونیان له‌سه‌ر ده‌ستكردنه‌وه به كاری نهێنی بانگه‌وازی ئیسلامیی به‌هۆی هه‌ژمونی ئیخوانه‌وه كه‌له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا به بریاری به‌عس شه‌رعیه‌تی یاسایی كاركردنیان لێ سه‌نرابوویه‌وه ، ئه‌مه‌ش وایكردبوو هێشتا به گونجاویان نه‌زانیوه دووباره وه‌دویی كارێكی نوێی ئیسلامیی نهێنی بكه‌ون، به‌ڵام هه‌ندێك له زانایان و مامۆستایان گوێیان نه‌داوه به‌و ئاراسته ئیخوانیه‌و هه‌ر به مه‌نهه‌ج و مه‌نتقه ئیخوانیه‌كه ده‌ست به‌كار بوونه‌ته‌وه.ئه‌مانه به‌شێكن له حه‌قیقه‌تی ئه‌و رۆژگاره‌و ناكرێت سه‌رنگونی بكه‌ین.
===
باسه‌كه‌م له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی وێنه‌گه‌لێكی ناشیرین بوو ده‌رباره‌ی فره ماڵی و فره مه‌ڵبه‌ندی بریار له كاری موسڵمانانی ئه‌م هه‌رێمه، بۆ راست نیشاندانی ئه‌و واقیعه تاڵه دووباره بووه‌وه ده‌كرێت له چه‌ند وێزگه‌یه‌كی مێژوودا هه‌ندێكیان بخه‌مه یاد كه ناكرێت وه‌كو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی رابوون و رابوونیه‌كان حه‌ساو و مه‌ساو نه‌كرێت :
یه‌ك : وه‌كو پێشتر ووتم سه‌ره‌رای هه‌ندێك پاساو بۆ ئه‌و رۆژگاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه كاری هاوچه‌رخی ئیسلامییه‌كان به فره‌سه‌ری وفره ره‌نگی و دوورگرتن له‌یه‌كتره‌وه هاتووه .
دوو : له ساڵی 1987كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی وه‌ك هێزێكی جیهادی دژه به‌عس هاته راگه‌یاندن سه‌ره‌تای له‌ت بوونێكی نوێ بوو له فره ماڵیه‌كه‌ی پێشوو دوای ئه‌وه‌ی ئیخوان به هه‌ردوو خه‌ته‌كه‌ی (م. صلاح) و(م. صدیق)ه‌وه ئاماده نه‌بوون هیچ پێشوازیی وپشتیوانیه‌كی ئه‌و هێزه جیهادییه نوێیه بكه‌ن .ئۆردوگای سه‌ریاس له نزیك پاوه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له ساڵی 1987سه‌كۆی ته‌قینه‌وه‌ی زۆرێك له نهێنیه گه‌وره‌كانی كار‌و كارگێره ئیسلامییه‌كان بوو پێویستیشه مێژووی ئه‌و ئۆردوگایه به تایبه‌ت و ئینساف ودادخواییه‌وه بنوسرێته‌وه!.
سێ : ئه‌مه جگه له دوو خه‌ته ئیخوانیه‌كه چه‌ند لایه‌ن و لایه‌نۆكه‌یتر هه‌بوون له‌و رۆژگاره‌دا له‌وانه رێكخراوی ئه‌نسار كه مه‌لا ئیسماعیلی مه‌لا ساڵحی گه‌وره رێبه‌ری بوو هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئیسلامی كه ئه‌ویش دواتر له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا خۆیان توانده‌وه، جگه له نورسیه‌كان كه ئه‌وان زۆرتر له‌ناو عێراقدا مابوونه‌وه‌و له ئێران و ئاواره‌ییدا ده‌نگ وره‌نگیان نه‌بوو. هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ش -سه‌ره‌رای خزمه‌ت و دڵسۆزییان- له ئه‌ندازه‌ی خۆیان پشكیان هه‌بوو له په‌رته‌وازه‌كردنی تواناكان و جیاكردنه‌وه‌ی ماڵی خۆیان و به‌دوورگرتنیان له ماڵه گشتیه گره‌و له‌سه‌ر كراوه‌كه. دیاره ماڵ و ماڵۆكه‌ی دی هه‌بوون جارێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێده‌نوسرێت .
چوار : له ساڵی 1989-1990هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك درابوو له ئۆردوگای كامیارانی نێوان كرماشان و سنه بۆ یه‌كستنی دوو هێڵه‌كه‌ی ئیخوان ئه‌ویش زۆری نه‌خاندیاندوو به گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بۆ كوردستان له دوای راپه‌رین ساڵی 1991 ئه‌و ته‌قه‌لایه‌ش بووه بڵقی سه‌رئاو. باسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌و ئه‌و زه‌مانه بۆیان ده‌گێراینه‌وه كه خه‌ته‌كه‌ی مامۆستا صدیق له‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یاندا چه‌واشه‌و چاڵیان بۆ هه‌ڵكنراوه‌و له‌ئه‌ندازه‌ی خۆیان رایه‌ڵیان پێنه‌دراوه‌و راوێژییان پێنه‌كرا بوو.
پێنج : له‌ساڵی 1992له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كورستاندا لیستی ئیسلامیی هاوبه‌ش دروست كرا له نێوان ئیخوانه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا ئه‌ویش هێشتا بووكێ نه‌گه‌یشتبووه ماڵی زاوا و شایی و شه‌پۆری ده‌نگ دانه‌كه تۆزی له عاسمانێ بوو به بیانووی ئه‌وه‌ی مامۆستا مه‌لا عوسمان كه‌ڵكی رابه‌ریی پێوه نیه بۆ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و كێ به‌ركێی به‌رزانی یان تاڵه‌بانی یان محمود سۆرانی پێناكرێت، ئه‌وه بوو رایانگه‌یاند كه (ئیسلامیی سه‌ربه‌خۆ)واته ئیخوان قایل نیه‌و لیسته‌كه‌ش بۆخۆی پوچ بوویه‌وه، به‌رزانیشیان كرده بژارده له جیاتی مامۆستا مه‌لا عوسمان .
===
شه‌ش: هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا(1991-1992) كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كه م. كرێكار دروستی كردبوو له شاره‌دێی هاودیانان- قه‌زای سۆرانی ئێستا- باروبارگه‌ی خستبوو، دوای ئه‌وه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی زیز بوو بوو بۆ دواجار به خۆی و كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كه‌وه گه‌رایه‌وه ناو بزتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و به‌ڵام واقیعی بزوتنه‌وه وانه‌بوو كه كه‌سێكی وه‌كو ئه‌و هه‌روا دا‌نیشێت وچاو نه‌كات له هاوه‌ڵه‌كانی و شتێك نه‌كات و نه‌بێته ئاودێری خه‌ت و خه‌تۆكه‌یه‌ك !، یانی به هاتنه‌وه‌ی بۆ ناو بزوتنه‌وه خه‌تێكی تر – كه زۆرترعه‌تف و لوتفی گه‌نجان بوو بۆی نه‌ك رێكخستنێكی مه‌حكه‌م- زیادی كرد بۆ دوو سێ خه‌ته‌كه‌ی تر .
حه‌وت : ئه‌و ململانێ قورسه‌ی نێوان ئیخوان و بزوتنه‌وه هه‌ر به گه‌رمی مابوو به‌ڵام هێشتا ئاستی زۆر به‌رز نه‌بوو كه‌هیوا نه‌مێنێت بۆ چاره‌سه‌رێك هه‌تا رۆژی 6-2-1994 كه یه‌كگرتوویی ئیسلامی راگه‌یانرا پاش دوو مانگ له ده‌ركردنی بزوتنه‌وه له هه‌موو شار‌و لادێكانی كورستان و چوونه‌وه شاخ و ئاواره بوونی هه‌زاران كه‌س و سه‌دان خێزان وزره‌ره‌رو زیانێكی زۆری گیانی وماڵی، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش بزوتنه‌وه به په‌یامێكی باش وه‌ری نه‌گرت و وای ته‌فسیر كرد كه ئه‌و حیزبه نوێیه فرسه‌تی هێناوه‌و ده‌یه‌وێت شوێنی بزوتنه‌وه پڕبكاته‌وه!.ئه‌مه‌ش كه‌م نه‌بوو بۆ به كه‌ندڕ بوونی ئه‌و كه‌لێنه‌ی هه‌بوو له نێوانیان .
هه‌شت : رۆژگار هاتوو چوو له ساڵی 1999بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و بزوتنه‌وه‌ی راپه‌رین – كه‌ساڵانێكی زۆر وه‌كو ئیخوان و ئیخوانی خه‌تی دوو كار‌و كۆششیان كردووه- بوونه حیزبێك و ناوی خۆیان نا به بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامیی، ئه‌م رووداوه گه‌وره‌ترین هه‌نگاوی یه‌كگرتن بوو له مێژووی نوێی كار‌و بانگه‌وازی ئیسلامیی له كوردستاندا. به‌ڵام ئه‌و شایی و لۆغانه ئیسلامییه‌ش ساڵێكی ته‌واو نه‌كرد و دوای كۆنگره‌ی ته‌وێڵه - كه راستیه‌كه‌ی كۆنگره‌ی فرسه‌تگیری بوو له‌یه‌كتر- گه‌وره‌ترین له‌ت بوون روویدا له مێژووی كاروانی ئیسلامه‌تی له كوردستاندا، بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ و ئیسڵاح و بێ لایه‌نه‌كان و جوندو لئیسلام و دواتر سه‌ربه‌خۆكانی لێ بوویه‌وه و ئه‌و یه‌كبوون و له‌تبوونه بووه ئه‌زمونێكی گه‌لێك ترسناك له بێ هیواكردنی ریزه‌كانی پێشه‌وه‌و ناوه‌راستی بانگه‌واز وبانگخوازان و تێكۆشه‌ران وهه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ریش به گشتی .
نۆ : دواتر ئیسڵاحی م. كرێكار‌و جوندولئیسلام چوونه ناو چێوه‌یه‌كه‌وه به‌ناوی ئه‌نسارولئیسلام و ئه‌وانیش هه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده بوو كه له هه‌ورامان بوون، دوای ده‌ركردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ئه‌وانیش بوونه ئه‌زمونێكی تری سه‌رنه‌كه‌وتوو له بواری یه‌كبوون و پێكه‌وه مانه‌وه‌دا.
ده : ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم هه‌موو ئه‌و لیژنه‌و ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شانه‌ی تایبه‌ت به هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ئیسلامییه‌كان به تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌و یه‌كگرتوو دواتریش كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هه‌میشه به‌ناو و دیكۆر هه‌بووه!، به‌ڵام هیچی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه جگه هه‌ندێك شتی كاتی و ته‌كتیكی و زۆر سنوردار. كۆتا هه‌وڵێك ئه‌وه بوو له هه‌ڵبژارنه‌كانی ساڵی 2009ی كوردستاندا لیستێكی دووقۆڵی نێوان یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی عه‌لمانی دامه‌زرا، ئه‌ویش ته‌نها له هه‌ڵبژادنه‌كه‌دا توانیان پێكه‌وه بن كه چوونه په‌رله‌مان نه‌یانتوانی رێكه‌ون له‌سه‌ر فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش و ئه‌وه بوو هه‌ر لایه‌نێك رۆشته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی!.
ده‌مه‌وێت بێژم رابردووی رابوون- به جیهادی و ناجیهادییه‌وه- زۆرێك شكستی تێدایه له‌بواری یه‌كخستنی ماڵی موسڵمانان و نه‌یاتوانیوه نمونه‌یه‌كی زیندوو كه بۆ پێشه‌نگ بوون بشێت پێشكه‌شی بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی كه‌لێن و كلۆر بوونی ئه‌و متمانه و خۆنه‌ویستیه ده‌رده‌خات كه ساڵانێكه به هه‌وڵی ده‌م و ده‌ستی ئیسلامیه‌كان خۆیان گه‌شه ده‌كات و ده‌ستی ناحه‌زیش دوور نیه له‌م په‌ره‌وازه‌ییدا .... ماوێتی