28/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆغلۆ پەیوەندی بە بارزانی و عەبادیەوە کرد سەبارەت بە بارودۆخی کەرکوك
شەوی رابردوو دوای هێرشی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش بۆ سەر چەند ناوچەیەكی كەركوك، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا پەیوەندی بەحەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقو مەسعود بارزانی كردووە.
لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكاندا داودئۆغڵۆ لەبارەی بارودۆخی شاری كەركوكو هێرشەكانی داعشی پرسیوە بۆ سەر شارەكە.
هاوكات داودئۆغڵۆ ئامادەكاری وڵاتەكەی نیشانداوە بەوەی ئامادەن هەموو هاوكارییەك عێراقو هەرێم بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.
ئەمە لەكاتێكدایە لەئێستادا توركیا عێراق رێكەوتوون لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە نەوتی كەركوك رەوانەی بازاڕەكانی جیهان بكەن، كە لەدوای مانگی شەشەوە هەناردەی نەوتی ئەو شارە راگیراوە.