28/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش بڕیاری كوشتنی كاندیدەكانی موصلی دەركرد
ڕێكخراوی داعش بڕیارێكی تازەی دەركردووە و بەپێی ئەو بڕیارەش ڕێكخراوەكە تەواوی ئەو پیاو و ئافرەتانەی شاری موصل دەكوژێت كەخۆیان كاندید كردبوو بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانیش, جـا بەپێی بڕیارەكە ئەو كاندیدانە دەرچووبن یان نا دەبێت بكوژرێ.
لەنێو شاری موصل داعش بڕیاری كوشتنی هەموو ژن و پیاوانەی دەركردووە كەخۆیان كاندید كردبوو بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانیش, جا ئەو كاندیدانە دەرچووبن یان نا دەبێت بكوژرێن و لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ داعش دوو ئافرەتی كاندیدی موصلی بەناوەكانی ( ابتسام علی جعفر و نیران غازی ) كوشت, كەیەكەمیان كاندیدی لیستی ( وطنیە ) و دووەمیشیان كاندیدی لیستی ( العراقیە ) بوو .