هاوسەرۆكی كەجەكە ئەگەر هەرێمی كوردستان نەبێت ئابوری توركیا شكست دەهێنێت
29/11/2014 نوسەر: bzavpress

هاوسەرۆكی كەجەكە ئەگەر هەرێمی كوردستان نەبێت ئابوری توركیا شكست دەهێنێت

جەمیل بایك هاوسەرۆكی كەجەكە رایگەیاند:" ئێستا توركیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەتەنیا ماوە‌و پەیوەندییەكانی تێكچووە، بۆیە تەنیا پەیوەندی لەگەڵ داعش ماوە لەناوچەكە، لەبەر ئەوە پێویستی بەعێراق‌و بەتایبەت هەرێمی كوردستانە".
 
هاوسەرۆكی كەجەكە جەختی كردەوە كە توركیا لەرووی ئابوری‌و سیاسیەوە شكستی هێناوە،رونیكردەوە كە هەرێمی كوردستان نەبێت ئابوری توركیا شكست دەهێنێت‌و توشی قەیرانی گەورەی ئابوری دەبێت.