لەم ووڵاتەی ئێمە دوو شت زۆر رەواجی هەیە.. ئەگەر حەزت پێ‌کرد ئەوا زوو ناوبانگ دەردەکەیت و ئەبیتە ئەستێرەی یتوب و تەلەفزیۆن و کەناڵەکانی راگەیاندن..
یەکەم : گۆرانی لەگەڵ ئافرەتی جوان و لە گۆرانیەکەدا بوونی هەبێت .. ئەم
ووشانەی تێدابێت، بیرت دەکەم ، هەناسەکەم، دڵەکەم، عاشقتم، بۆت شیت بووم،
ماچێکم بەرێ، وەرە دەستم بەرێ، وەرە با تەماشای چاوت بکەم ، ئەوا دەڕۆم و
لێت دوورم، ئیتر لەم جۆرە ئەدەبیاتانە لە ناو گۆرانیدا زۆر باوە... جاری
واهەیە گۆرانی- گۆرانی بێژەکە تێکستکەی زۆر سەخیفە بەڵام ئەوەندە ئەم
ووشانە دووبارە کراوتەوە لەگەڵ ئافرەتێکدا ئیتر هەرچی گەنجە شێت و هار
کراون و رەحمیان پێناکەن..
دووەم: نوسەری لوس: لوس -مەبەستم
ئەوانەیە پاك ریش‌و سمێڵیان ئەتاشن و بەس باسی ئافرەت دەکەن ، باسی شتی
پەمەیی دەکەن ، باس لە حەزە سێکسیەکان دەکەن ، باس لەهەندێك ووشەی باق و
بریق لەوانە ئازادی ئافرەت و نا بۆ توند‌و تیژی و ئافرەت دەبێت یەکسان بێت..
وەهەروەها..
ئەم دوو جۆرە زوو لە کۆمەڵگادا هەڵدەتۆقن..
نمونەی ئەم شێرزاد حەسەنە..
گرتە ڤیدۆیەکم بینی : درۆی وای کرد بوو بەدەم ئیسلامەوە من لێرەوە تك تك
ئارەقی شەرمم دەتکاندە سەرزەوەی، بڕوا بکەن خەجاڵەتیم دەکێشا، بەڵام ئەو
زۆر بێ باك بوو ، لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە ناویان ناوە مامۆستا شێرزاد
حەسەنی رۆمان نوس، من حەقم نیە بەسەر رۆمانەکانیەوە، چی دەنوسێت یان
نانوسێت ئەوە ئاوێتەی ناخی خۆیەتی، بەڵام کەدەڵێن رۆمان نوس، واتا رۆمان
تایبەتمەندی خۆیی هەیە ، بە کورتی رۆمان نوس دەبێت توانایەکی زیاد لە
پێویستی هەبێت بۆ نوسینی رۆمانەکانی، چونکە دەبێت هەموو ڕەهەندەکانی ژیان
لە رۆمان‌دا بەرجەستە ببێت، واتا کەدەوترێت رۆمان ، دەبێت ڕەهەندی سیاسی و
کۆمەڵایەتی‌و ئابوری‌و دینی هەموو لایەنەکانی ژیانی کەمو زۆر تێدا بەرجەستە
بووبێت.. ئەمە رۆمانە،دەی کەواتە رۆمان نوس دەبێت هیچی کەمتر نەبێت لە
فەیلەسوف واتا زانیاریەکانی دروست بنئاخر بۆیە حاڵی کورد جوانە ئەمە
ئاراستەیان دەکات بە رۆمانەکانی ، من لە گرتە ڤیدۆیەکدا ئەم پیاوم بینی
زیاد لە ٤٣ درۆی زلی کرد ووردەکانم بۆ هەژمارد نەکردوە..!.. ..
هەندێك لە درۆکان دەڵێت:
-دەڵێت:مرۆڤ کەرە چونکە شت دەپرستێت..؟!
ئاخر... کەر تۆیت.. چونکە زانستی کۆمەڵناسی دانی بەوەدا ناوە کە مرۆڤ
بونەوەرێکی دین دۆستە واتا کائینیکی موتەدینە، مارکس‌یش کە مولحیدە دانی بەم
راستیەدا ناوە ئاین تریاکی گەلانە.. ئیتر سەیرە تۆ بە خەڵکی دەڵێت کەر..
جابزانە کەر کێیە؟
-دەڵێت: خوا نێرینەیە ؟!
ئەگەر خاوەنی
ئەقڵ و تێگەیشتن بوویتایە لە زمانەوانی.. ئەم شەکەرەت نەدەشکاند ،هەر
تۆزێك قوڵ بیرت بکردایتەوە ئەم قسەیەت نەدەکرد جاهیل !؟ ..
بڵێ بۆ؟...
لەبەر ئەوەی سیفاتی خوای و ناوەکانی هەندێکی مێیینە و هەندێکیشی
نێرینەیە!، ئەمە پێوەرە لە قواعیدا ..کە پێدەترێت مذکر و مٶنث.. بەڵام خوای
گەورە نە نێرەو نە مێیە ئێمەی مرۆڤ ئەم زانستانەمان بەدەست هێناوە، جا
ئەگەر خوا نێر بێت یان مێ کەواتە بەکەڵکی خوایەتی نایەت و موحتاجە، بەڵام
خوای گەورە لە خۆی نەبێت لە هیچی تر ناچێت، هەر حەز دەکەم بە درۆت بخەمەوە،
کە چەندەها سیفات‌و ناوی خوای گەورە بە ناوی مێینەش هاتوە نمونەی
- حەنان
- مەننان
وە هەر ناوێك کە جوان بێت‌و سیفاتێکی بەرزببێت لایەق بێت بە خوا جا نێرینە
بێت یان مێینە لایەقە بە خوای پەروەردگارە، بەلامەوە سەیری ئەم رۆمان نوسە
جاهیلە ئەم قسەیە دەکات نازانێت نیرینە چیە و مێینە چیە . ئەشێت لەلای کورد
ناوی ئەکرەم نێرینە بێت کە سیفاتی خوایە، بەڵام لای فارس مێینەیە..!..
وەهەروەها زۆری تر لە زمانەکاندا جیاوازیان هەیە.
-دەڵێت:لە ئیسلامدا ئادەم تاوانی نەکردوە بەڵکو تاوانەکە -حەوا -کردی بۆیە ژن پیسە قیزەوەنە دەبێت هەمیشە
دەردی وەستا عەلی ووتی - خوا ئەو روتە رەشکات.. لە کوێدا ئەمە نوسراوە لەکام دەقی قورئانی یاخود فەرومدەدا هەمە هاتوە؟؟؟
بەڵکو -: ئاده‌م و حه‌وا له هه‌موو ئاینه‌کانی تردا به‌تایبه‌ت له ئاینی
به‌هرامی، شوشهنگی، میترائیسمی، مه‌سیحی، ئاینی ده‌ست کاری کراوی
یه‌هودیه‌کاندا، که ئافره‌ت سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی وه‌ده‌رنانی ئاده‌مه
له به‌هه‌شت، هه‌موو تاوانه‌که ده‌خرێته پاڵ حه‌وا که به قسه‌ی ئه‌و
هه‌ڵخڵه‌تاوه، به‌ڵام له ئیسلامدا ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاینانه‌ی تره،
له ئیسلامدا ئاده‌م به‌رپرسه به هۆکاری به‌رپرسی ئاده‌مه که حه‌واش
وه‌ده‌رنراوه له به‌هه‌شت، چونکه حیوار له‌گه‌ڵ ئاده‌مه نه‌ك حه‌وا
ئاده‌م هه‌ڵساوه به کاره‌که له‌سه‌ره‌تادا نه‌ك حه‌وا بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌م
ووته‌یه زیاد له چوار جێگا ئه‌م باسه ده‌کات بۆمان، سوره‌تی به‌قهره
ئایه‌تی(٣٠-٣٩) هه‌روه‌ها سوره‌تی ئه‌عراف ئایه‌تی(١١-٢٥) سوره‌تی ته‌ها
ئایه‌تی(١١٥-١٢٦) وه له‌چه‌ند جێگایه‌کی تردا باسی لێوه کراوه
ئه‌وه‌نده به‌سه وه‌ك به‌ڵگه که ئاده‌م تاوانه‌که‌ی ئه‌نجام داوه
له‌سه‌ره‌تاوه حه‌وا شوێنکه‌تووی ئاده‌م بووه نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی، ئه‌م
بوونه که دروست بووه هه‌موو له‌سه‌ر سیستمی نێر و مێ دروست بووه، هیچ
شتێك نیه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌دا له نێر‌و مێ پێك نه‌هاتبێت، ئه‌م
پرسیاره وه‌ك بازنه‌ی به‌تاڵ وایه هه‌رگیز ناگه‌یته ئه‌نجام، چونکه
ئه‌گه‌ر حه‌وا له‌سه‌ره‌تاوه دروست بوایه ده‌بوو ئاده‌م هه‌ر دروست
بکرێت، پرسیاری ئه‌وه ده‌کرا ئاده‌م بۆ خاتری حه‌وا دروست بووه گومانای
تێدا نیه هه‌ردووکیان بۆ خاتری یه‌ك دروست کراون ئاماژه‌مان پێداوه
هیچیان له مرۆڤێتی خۆیان ده‌رناچن، هەردوکیان لەیەك کاتدا دروست بوون
کەسیان پێش ئەوەی تریان نەکەوتوە.
-دەڵێت: ئافرەت لە کلتوری ئێمەدا قیزەونە ، هەڵەبەت مەبەستی پێی ئیسلامە ..!
ئەمەش درۆیەک هەر زۆر چاوزەقە لە ئیسلامدا ئافرەت بە گوڵ ناوبراوە ئەوە
دەقی ئایتەکەیە .. له سوره‌تی ته‌هادا ئایه‌تی خوای گه‌وره هه‌موو
ئافره‌تان به گوڵ ناو ده‌بات..!
وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى
مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنيَا
لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَى ﴿131﴾ تۆ
چاوه‌کانت مه‌بڕه هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ی که (دوور له خوان و) له
هه‌ندێك نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردوون، چونکه ئه‌وه گوڵی دنیایه
(که: ڕه‌نگی، شێوه‌ی، بۆنی، ته‌مه‌نی، به‌رده‌وام نیه)، ئێمه (به‌و نازو
نیعمه‌تانه) ده‌مانه‌وێ تاقییان بکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی
په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وام تره.
-دەڵێت: ئافرەتان دەبێت لە ماڵ زیندانی بکرێن..بۆیان نیە بچنە دەرەوە و ببنە فەرمانبەر یان کار بکەن؟!
دەی بۆ خەجاڵەتی ناکێشی، دووکچی پێغەمبەر شوعیب سەلامی خوای لێبێت شوان
بوون ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە ئیسلامدا ئافرەتانیش ئەگەر لە توانایاندا
هەبێت شان بە شانی پیاو کار دەکەن جیاوازیان نیە.
- دەڵێت: ئافرەتان
یەکسان نین لەگەڵ پیاواندا . دیارە مەبەستی لە مافە ، چونکە بڕوا ناکەم
ئەوەندە ئەحمەق بێت، مەبەستیشی لە ئەرك بێت؟ بەهەر حاڵ
بەڵام لە ئیسلامدا ژن‌و پیاو وەك یەك خاوەن مافن‌و هەمیشەلەگەڵ یەك شان بەشان باسکراوە.. ئیتر نەزانێکی وەك تۆ بۆ تەریق نابێتەوە..
بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌م ووته‌یه‌م فه‌رموون سه‌یری سوره‌تی (ئه‌حزاب) إِنَّ
الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ
وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ
وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ
وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ
وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ
كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا
عَظِيمًا ﴿٣٥﴾
به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و
ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار،
پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و
ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و
ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و
ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی
زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر
که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن).
زیاد له ده‌یان جێگای تردا
هاوشێوه‌که‌ی ئه‌م ئایه‌ته دووباره بۆته‌وه بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو، بۆ
ئه‌وه‌ی باشتر وێنای بکه‌م بۆتان، له ئیسلام دا به‌م شێوه سه‌یری ئافره‌ت
ده‌کرێت (چۆن شه‌و هه‌یه پێی ده‌وترێت زه‌مه‌ن، رۆژیش به هه‌مان شێوه
پێدهترێت زه‌مه‌ن، هه‌ریه‌ك له‌م زه‌مه‌نانه تام و چێژی خۆی هه‌یه،
ئافره‌ت و پیاو هه‌ریه‌ك له‌م دوو ره‌گه‌زه پێیان ده‌وترێت مرۆڤ، که‌سیان
له مرۆڤایه‌تیان که‌م نابێته‌وه به هۆکاری ره‌گه‌زه‌که‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش
له ئایه‌ته‌کاندا باسی کردووه پێشتر ئاماژه‌م پێداوه له ئایه‌ته‌که‌دا
جوان روون ده‌بێته‌وه، که‌واته مافی گشتی پیاو و ژن وه‌ك یه‌کن بێ
جیاوازی، به‌ڵام کاتێک دێته سه‌ر ورده‌کاری ژیانی ئافره‌ت سورشتی.. زۆر
له پیاو جیاوازتره یاخود پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی، بۆ نمونه که باس له
ئافره‌ت ده‌که‌ین هه‌میشه بیری ئه‌و ناسکه، خه‌یاڵی لای ڕه‌نگی جوان و
سوور په‌مه‌ی بۆنی گوڵ هه‌موو شتێکی ناسکه، به‌ڵام پیاو له بیر‌و خه‌یاڵیدا
هه‌میشه بیری لای پاره په‌یدا کردن، ده‌ڕنه‌فیز، پلایس زیندان، سیاسه‌ت،
تۆڵه کردنه‌وه، هه‌وڵی زیاتر، هه‌موو شتێکی زبر، هه‌رچی ئافره‌تێکه
ده‌یه‌وێت پیاو بێنێته ناو دنیای خۆی، هه‌رچی پیاوه له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه که ئافره‌تان بهێنێته ئه‌و دنیایه‌ی خۆی، لێره‌دا ئیسلام
ئه‌م پارسه‌نگی یه ڕاگرتووه هه‌ردووکیان ده‌بێت سنوری خۆیان بزانن،
چونکه دوو ره‌گه‌زی جیاوازن له رووی لاشه‌یه‌وه له رووی بیرکردنه‌وه..
نازانم چیترت بۆ باس بکەم هەموو گیانت هەڵەیە نازانم چۆن بەدرۆت بخەمەوە هەموو گیانت درۆیە..؟!
کۆتا ووتەم بەوە دێنم کە دەڵێت: ئافرەتان بێ ئەقڵ ن و ناقصی دین‌و ئەقڵن..
ما رأيت من ناقصات عقل و دين أذهب للب الرجل الحازم من إحداكن يا معشر
النساء) لێره‌دا هه‌موو ڕاڤه‌کارانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه
کۆکن که ئافره‌تان به هۆکاری سوری مانگانه‌یان ناقص دینن وه‌ك
پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: چونکه بۆ ماوه‌یه‌ك له
نوێژ ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان بێت له رۆژوو به‌دور ده‌بن ئه‌مه‌ش کارێکی
سروشتیه که ئافره‌ت له ماوه‌دا ناقص دینه!
به‌نیسبه‌ت
ئه‌قڵه‌وه ئه‌گه‌ر جوان سه‌یری فه‌رموده‌که بکه‌ین شتێکی تر ده‌بینین
فه‌رموده‌که ئه‌گه‌ر وه‌ك خه‌ڵکی عه‌ره‌بی نه‌زان بیکه‌ین به کوردی
ده‌بێت بڵێن ئافره‌تانی بێ ئه‌قڵ پیاوانی ئاقڵ هه‌ڵده‌خڵه‌تێنن! جا چۆن
لۆژیکێکه پیاوانی خاوه‌ن ئه‌قڵ ئافره‌تانی بێئه‌قڵ هه‌ڵیان بخڵه‌تێنن،
که‌واته به‌م شێوه نیه وا ڕاڤه ناکرێت لێره‌دا وشه‌ی (للب) واتای
ئه‌قڵه وشه‌ی (عقل) واتای سۆزی و هه‌ست و نه‌ستی ئافره‌ته هه‌روه‌ها
ووشه‌ی (الحازم) مانای پیاوێکی خاوه‌ن هزرو که‌سایه‌تی به‌هێزه، که‌واته
ڕاڤه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه،ئافره‌تان به هه‌ست و سۆزی خۆیان پیاوانێك
ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نی ئه‌قڵ که‌سایه‌تی به‌هێزبن ده‌چنه بن ڕكێفیان زوو به
قسه‌یان ده‌که‌ن..
هیودارم چیتر خەڵکی پێ هەڵنەخەڵەتێ.
بەرێزان جا ئەگەر من وەڵامی هەموو درۆکانی بدەمەوە بەراستی من دەبم بە
رۆمان نوس، بەڵام کاتی ئەوەم نیە تەنها بۆ ناساندی ئەم کەسە بوو، بەڵام
سەیرە لە پیرە هەولێری دیندار، جاهیلی ئاواشی تێدا هەڵبکەوێت.