30/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌وڵه‌تى زه‌نكى,سه‌رهه‌ڵدان و ئاوابوونى
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تنۆكێك له‌مێژووى ده‌وڵه‌مه‌ندى ئه‌و ده‌وڵه‌ته باس بكه‌ین و بوونى باسێكى سه‌رپێیانه باشتره له‌وه‌ى هه‌ر نه‌بێ .
سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عه‌باسیى زۆرێك ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى به‌خۆوه‌بینى كه خه‌ڵكانى ئاره‌زووبازو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى داینمه‌زراند,جا هه‌ندێ ده‌وڵه‌تى دیكه‌ش له‌سه‌ر شانى ئه‌و موجاهیدانه‌دا دروستبوو كه ئالاَهه‌ڵگرى جیهاد بوون دژ به‌خاچپه‌رستان, له‌ڕیزى موجاهیدانیشدا ده‌وڵه‌تى زه‌نكیى سه‌ریهه‌ڵداو له‌مێژووى ئیسلامی‌دا تۆماربوو.
ده‌وڵه‌تى زه‌نكى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوى دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى كه عیماده‌دینى زه‌نكى كوڕى ئاق سنقر بوو,ناوبردنیشى به ئه‌تابه‌كى پاڵدانه بۆ لاى ئه‌تابه‌ك,كه نازناوێك بوو به‌په‌روه‌رده‌كارانى پادشایانى سه‌لاجیقه ده‌وتراو مه‌به‌ست پێى ئه‌میرى كوڕ بوو,پاشان بووه نازناوى شه‌ره‌ف(رێز)سوڵتانه‌كان به‌كه‌سانى نزیكیان ده‌دا له‌ئه‌میرو كه‌سانى تر .
ئه‌وه‌ى هۆكارى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى زه‌نكى بوو,راپه‌ڕاندنى شه‌ریعه‌ت و جیهادكردنى دژ به‌خاچپه‌رستان بوو,هه‌روه‌ها راوه‌دونانى دزو چه‌ته‌و قه‌لاَچۆكردنیان و نه‌هێشتنى په‌شێوى ولاَت و چاك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا,بۆ نمونه ئاق سنقر به‌جوان مامه‌ڵه‌كردنى خه‌ڵكى حه‌له‌ب(تا كۆتایى ره‌حمه‌تى بۆ ده‌نێردرا)ئه‌مه قسه‌ى ئیبن ئه‌سیره
*دیارترین كه‌سێتییه‌كانى ده‌وڵه‌تى زه‌نكى:
چه‌ند كه‌سێتییه‌ك ده‌ركه‌وتن كه رۆڵێكى گه‌وره‌یان گێڕا له‌ده‌ركه‌وتنى عیماده‌دینى زه‌نكى و نوره‌دین مه‌حمودو ئالاَ هه‌ڵگرى جیهاد بوون دژ به‌خاچپه‌رسته‌كان و پارێزگاری‌یان له‌ڕیشه‌ى جیهادكردو له‌پێشه‌وه‌ى سه‌نگه‌ره‌وه بوون,له‌وانه:
-قه‌وامو ده‌وله كربوقا(849- 495ك/1096-1102ز)كه سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى به‌رگرى و جیهاد بوو دژ به‌خاچپه‌رستان.
- شه‌مسو ده‌وله جكرمش(495-500ك/1102-1106ز)دواى مردنى كربوقا ململانێ سه‌ریهه‌ڵداو جكرمش سه‌ركه‌وتووبوو له‌به‌والى بوونى موسڵ و له‌ته‌ك سه‌قمانى كوڕى ئه‌رقى فه‌رمانڕه‌واى ماردین و دیار به‌كر هاوپه‌یمانێتى كرد دژ به بلدوینى دووه‌م و له‌كه‌نارى روبارى لبیخ له‌ته‌ك خاچپه‌رسته‌كاندا له‌شه‌عبانى(495ك/1104ز)و بلدوینى فه‌رمانڕه‌وا كه‌وته ده‌ست موسڵمانان و دیل كه‌وت
3- شه‌ره‌فه‌دین مه‌ودود,كه توانى له‌جیهادى دژ به‌خاچپه‌رستاندا سه‌ركه‌وتووبێ و به‌هاوكارى ئیلیغازیى ئه‌رته‌قى ئه‌میرى ماردین شارى ره‌ها له‌خاچییه‌كان وه‌ربگرێته‌وه.
ماوه‌ى كردارانه‌ى ده‌وڵه‌تى زه‌نكى له‌ماوه‌ى سه‌رده‌مى عیماده‌دینى زه‌نكیدا ده‌ستپێده‌كات كه تاكه كوڕى به‌جێماوى ئاق سنقر بوو,كه له‌به‌رگریكردن له‌ده‌وڵه‌تى سه‌لجوقیدا فه‌رمانده‌یه‌ك بوو كوژرا به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ى له‌و ده‌وڵه‌ته ده‌رچووبوون و ته‌نیا عیماده‌دینى پاڵه‌وانى له‌دوا به‌جێما بۆ جیهادكردن دژ به‌خاچپه‌رسته‌كان و له‌ته‌مه‌نى ده ساڵیدابوو,كربوغاى ئه‌میرى موسڵ به‌خێوكردنى عیماده‌دینى له‌ئه‌ستۆگرت و گرنگیى پێداو فێرى شۆڕه‌سوارى و سه‌ركردایه‌تى و شه‌ڕى كرد,له‌سه‌ربازییه‌وه ده‌ستیپێكرد تاگه‌یشته پێشڕه‌وى سوپاى شارى واسیت,هه‌روه‌ك جه‌نگاوه‌رێتییه‌كه‌ى له‌ساڵى517ك/1123ز ده‌ركه‌وت له‌شه‌ڕكردنى شان به‌شانى خه‌لیفه موسته‌رشید بالله دژ به‌شیعه‌یه‌كى راپه‌ڕیوو به‌ناوى ده‌بیسى كوڕى ێه‌ده‌قه,ئه‌وه‌ش وه‌هاى كرد سوڵتانى سه‌لجوقى كه مه‌حمودى ناوبوو كردیه فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌غدا له‌ساڵى521ك/1127زو نازناوى ئه‌تابه‌كى پێ به‌خشى كه واتاى په‌روه‌رده‌كارى ئه‌میر بوو,به‌هۆى چاكه‌كاریه‌وه‌ى كردیه په‌روه‌رده‌كارى هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى كه ئه‌لب ئه‌رسه‌لان و فروخ شا بوون. دواى مردنى ئه‌میرى موسڵ,كه‌سانێكى سوودمه‌ند هه‌وڵیاندا كوڕه بچووكه‌كه‌ى بخه‌نه جێگه‌ى,به‌لاَم كاتێك قازى موسڵ به‌هائه‌دینی شاره‌زوورى و سه‌لاَحه‌دین موحه‌ممه‌د ئه‌لباغسیانى رۆیشتنه لاى سوڵتان مه‌حمود و داوایان كرد كه‌سێكى به‌هێزو شیاو بكاته ئه‌میرى موسڵ كه له‌سنوورى شامدایه كه خاچپه‌رستانى لێیه,بۆیه سوڵتان مه‌حمود بڕیاریدا ولایه‌تى موسڵ و ناوچه‌كانى بسپێرێته عیماده‌دینى زه‌نكى,ئه‌وه‌ش ساڵى521ك/1127ز بوو ,به‌چوونه ولایه‌تى موسڵ ده‌وڵه‌تى زه‌نكیى دامه‌زرا
جه‌نگى نێوخۆیى سه‌لجوقییه‌كان له‌لایه‌ك و سه‌لجوقییه‌كان له‌گه‌ڵ خیلافه‌تى عه‌باسى سوودى زۆرى بۆ هه‌بوو,به‌هۆى دۆخه سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌یه‌وه به‌شداربوو,وه‌ك ئه‌میرێكى به‌هێزو لێهاتوو ناوبانگیى بلاَوبوویه‌وه‌و به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌رچوون له‌جه‌نگه‌كان و ناسینى بنه‌ماڵه‌ى سه‌لاَحه‌دینیش هۆكارێك بوو بۆ په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌و خراپ بوونى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى له‌ته‌ك خیلافه‌تى عه‌باسیدا و زۆرێك سه‌ركه‌وتووبوو له‌یه‌كخستنى ناوچه ئیسلامییه‌كان و رزگاركردنى قه‌لاَو شوراكاندا.
له‌دواى خۆى چوار كوڕى به‌جێهێشت:سه‌یفه‌دین غازى كه گه‌وره‌ترین كوڕه‌كانى بوو,نوره‌دین مه‌حمودو نوسره‌ته‌دین ئه‌میرى ئه‌میران,ئه‌بولمولوك قوتبه‌دین مه‌ودود كه بچوكترینیان بوو. كوڕه‌كانى نه‌یانتوانى پادشایه‌تى باوكیان بپارێزن به‌یارمه‌تى دوو پیاوى عیماده‌دین كه دڵسۆزبوون,ئه‌وانیش جه‌ماله‌دین موحه‌ممه‌د ئه‌سفه‌هانى و سه‌لاَحه‌دین ئه‌لباغسیانى بوون . له‌و چوار برایه ته‌نیا دووانیان میراتىى باوكیان وه‌رگرت,به‌شى رۆژهه‌لاَتى شانشینه‌كه بۆ سه‌یفه‌دین غازیى یه‌كه‌مى كوڕه گه‌ور بوو,باره‌گاكه‌ى موسڵ بوو,به‌شى رۆژئاواشى له‌ژێر ده‌سه‌لاَتى نوره‌دین مه‌حمود و باره‌گاكه‌ى حه‌له‌ب بوو,روبارى خابور له‌یه‌كى جیاده‌كردنه‌وه
قۆناغى هه‌ره‌سهێنانى ده‌وڵه‌تى زه‌نكى
مردنى نوره‌دین مه‌حمود به‌سه‌ره‌تاى هه‌ره‌سهێنانى ده‌وڵه‌تى زه‌نكى داده‌نرێت,چونكه مردنى نوره‌دین بووه‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى دابه‌شكردنى ده‌وڵه‌ته فراوانه‌كه‌ى و له‌نێو بنه‌ماڵه‌ى زه‌نكیدا به‌تایبه‌ت له‌نێوان سه‌یفه‌دین غازى دووه‌مى ئه‌میرى موسڵ و عیماده‌دین زه‌نكى ئه‌میرى سنجار كێشه‌ى ده‌سه‌لاَتداری و پادشایه‌تى سه‌ریهه‌ڵدا,هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كى تر‌ى رابردووش سه‌ریهه‌ڵدا له‌نێوان دوو فه‌رمانده‌ى به‌هێزى نوره‌دین,ئه‌وانیش شه‌مسه‌دین عه‌لى كوڕى دایه له‌حه‌له‌ب و شه‌مسه‌دین موحه‌ممه‌دى كوڕى عه‌بدولمه‌لیك ناسراو به ئیبن ئه‌لموقه‌دیم بوو له‌دیمه‌شق,ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت زه‌نكیى بوو. له‌هه‌مانكاتدا له‌نێو بنه‌ماڵه‌ى زه‌نكیدا ئاشته‌وایى و رێككه‌وتن نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك جێگه‌ى نوره‌دین بگرێته‌وه,نوره‌دین كورێكى یانزه ساڵه‌و كچێكى منداڵ و ژنه‌كه‌ى له‌دواى خۆى به‌جێهێشت,سه‌ربارى ئه‌مه‌ش ئه‌میره‌كانى بنه‌ماڵه‌ى زه‌نكیى گوێیان نه‌گرت بۆ ئامۆژگارییه‌كانى دادوه‌ر كه‌ماله‌دینى شه‌هره‌زووریى كه پێویسته هاوكاریى بكه‌ن له‌ته‌ك سه‌لاَحه‌دین و گوێڕایه‌ڵى بن,ئه‌مه‌یان نه‌كرد چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان ده‌ترسان . ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى نوره‌دین بۆ سێ ده‌وڵه‌تى بچووك دابه‌ش بوو,هه‌ریه‌كه‌و له‌شارێكى سه‌ره‌كیدا كورتهاته‌وه,موسڵ و حه‌له‌ب و دیمه‌شق,به‌حوكمى ئه‌و بارودۆخه‌ش میسر له‌ژێر ده‌سه‌لاَتى سه‌لاَحه‌دیندا له‌ولاَتى شام دابڕا,به‌وه‌ش به‌ره‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامیى له‌یه‌ك دابڕاو چاویان خستبووه‌سه‌ر یه‌كتر. ئه‌میره‌كانى دیمه‌شق له‌ته‌ك خاچپه‌رستاندا به‌سه‌ركردایه‌تى عه‌مورى یه‌كه‌مى پادشاى به‌یتولمه‌قدیس هاوپه‌یمانیان به‌ست,ئه‌وه‌ش وه‌هاى كرد دواى مردنى نوره‌دین مه‌حمود سه‌لاَحه‌دین هه‌وڵبدات ولاَتى شامیش بخاته‌پاڵ میسر به‌ئامانجى به‌رده‌وامبوونى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه عیماده‌دین زه‌نكى دایمه‌زراندو نوره‌دین بره‌وى پێدا به‌مه‌به‌ستى یه‌كخستنى موسڵمانان و نه‌هێشتنى خاچپه‌رستان.
سه‌رچاوه‌كانی بابه‌ته‌كه:(تاریخ الزنكیین فی الموصل وبلاد الشام).
*ئه‌م باسه‌م بۆ خوێندكارێكی كۆتا قۆناغی مێژوو وه‌رگێڕاوه‌و بۆ سوودی خوێنه‌ر لێره‌دا دایده‌به‌زێنین.